.

 

خالد ڕه‌نجده‌ر

  دامه‌زرێنه‌ر

03/12/2001

  دامه‌زراندن
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی-نه‌رویج

SENTER FOR POLITISKE STUDIER-NORGE

ژماره‌ی تۆمار: 983898521
 
ئامانجمان: پته‌وکردنی بیروهزری سیاسی و فراوانکردنی ڕۆشنبیری گشتی و، هاندانی هاووڵاتیانه‌ بۆ دیالۆگ و گوێ له‌ یه‌ک گرتن بێ گوشارخستنه‌ سه‌ر یه‌ک و، بێ هه‌ڕاڵکردن

ده‌ستوری سه‌نته‌ر

به‌رپرسی سه‌نته‌ر


 

 

 
 

.

 
 

ھەواڵی مامۆستا كرێكار...5/2/2010...ئەمڕۆ بە تەواوی ماڵی مامۆستا كرێكاریان گواستەوە بۆ ئەو خانووەی كە خۆی ڕازی بووە پێی. خانووەكە لە گەڕەكێكە كە مامۆستا و منداڵەكانی شارەزاین. پۆلیس سێ ئەڵتەرناتیڤی خستبووە بەردەم مامۆستا بۆ پارێزگاریكردنی باشتری. یەكەم پاسەوانی ھەمیشەیی و، دووەم بردنیان بۆ شارێكی دیكە و، سێیەمیان گواستنەوەیان بۆ ووڵاتێكی دیكە. مامۆستا كرێكار ھەرسێكیانی ڕەت كردەوە و، پێی باش بوو ھەر لە ئۆسلۆ بێت و، لەو گەڕەكە بێت كە خۆی و خێزانەكەی بە ئەمانی دەزانن. پۆلیس دانیشتوانی عیمارەكە ئاگادار ئەكاتەوە سەبارەت بە ھاتنی ماڵی كرێكار بۆ ئەویێ. ھەروەھا پۆلیس بەردەوام ئاگایان لەو ناوچەیە و لە ماڵی مامۆستا كرێكار ئەبێت. ھەنگاوەكانی دواییتری پۆلیس بۆ پاراستنی مامۆستا كرێكار لە گەڵ خۆی و پارێزەرەكەی گفتوگۆی لەسەر ئەكرێت. لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن و پۆلیس ھەندێك پەنجەمۆری لایە و، ڕایگەیاندووە كە تاوانباران بە ئوتومۆبێلێكی ڕەنگ تاریك ھەڵاتوون. ھەڵوێستی یاسایی مامۆستاش وەك خۆی ماوەتەوە و، گۆڕانكاری بەسەر دۆسییەكەیدا نایەت.

 

 

گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ‌ نوێنه‌ری‌ پێشووی‌ یه‌كێتی‌ له‌نه‌رویج

3/2/2010...شه‌وی 24/1، له‌ئۆسلۆی‌ پایته‌ختی‌ نه‌رویج ته‌قه‌ له‌ماڵی‌ ئه‌میری‌ پێشووی‌ ئه‌نسار ئیسلام مه‌لا كرێكار كرا، له‌به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنی‌ نه‌رویجدا قسه‌و باسێكی‌ زۆر ورژێنرا سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌. له‌ڕۆژنامه‌ی‌ VGدا ناوی‌ نوێنه‌ری‌ پێشووی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌نه‌رویج، شێخ فوئاد عه‌سكه‌ری‌ هاتووه‌. ئه‌و له‌كوردستانه‌و له‌م گفتوگۆیه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هیچ راگه‌یاندنێكی‌ نه‌رویجی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌نه‌كردووه‌‌و ده‌ڵێت "هه‌رگیز بڕوا ناكه‌م، ئه‌م كاره‌ ده‌ستی‌ مه‌لا به‌ختیار‌و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ تیا بێت". لە "ئاوێنە" وەرگیراوە


 

پۆلیس دەیەوێت مامۆستا كرێكار سیمای خۆی بگۆڕێت

31.01.2010...یەكێك لە وەسیلەكانی پۆلیس بۆ پارێزگاریكردن لە مامۆستا كرێكار ئەوەیە كە مامۆستا كرێكار سیمای خۆی بگۆڕێت، بە تایبەتی ڕیش و قژەكەی. بەڵام مامۆستا كرێكار ڕازی نەبووە. "فین ئەبرەھامسن"ی بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیس ئەڵێ: "ئەركی پۆلیسە كە پارێزگاری لە مەلا كرێكار بكات". ھەروەھا ئەڵێ: "پۆلیس ناتوانێت كەسێك ناجار بكات كە سیمای خۆی بگۆڕێت یان لەو شوێنە نیشتەجێ بێت كە بۆی دیاری ئەكرێت. باشترین جارەسەر دەستگیر كردنی ئەو كەسانەیە كە تەقەكەیان لە ماڵی مەلا كرێكار كردووە.

.

 
 
 

.

 
 
.
بزاڤی سەلەفیەت و سیاسەت

ئیخوانولمسلیمون و دیموكراتییەت

کاری په‌رله‌مان و هه‌ڵسوڕانی په‌رله‌مانتار

گەورەترین مەترسی لەسەر عێراق گەندەڵییە
.
 
 

سەرەتای بەربەست دانان بۆ چاكسازییەكەی نێچیرڤان بارزانی

25/1/2010...بە پێی ئەزموونی حیزبەكانی كۆن و نوێی ئەم مرۆڤایەتییە، پاسەوانی دێرین ھەروا بە ئاسانی دەست بەرداری پلە و پایەی خۆیان نابن و، چنگ ئەگرن بەسەر ھەموو جومگە ھەستیارەكانی حیزبدا و، ھەوڵ ئەدەن گەنجەكان بە قسە و فەلسەفەی زل لە ھاتنە سەرەوە دوابخەن.

 

 
 

ئاسایشتان نابێت تا ئێمەش لە فەلەستین دەمانبێت

(24/1/2010)...لە كاسێتێكی دەنگدا كە ئەمڕۆ لە لایەن كەناڵی الجزیرەی ئاسمانییەوە بڵاوكرایەوە ئوسامە بن لادنی سەرۆكی ڕێخراوی قاعیدە جارێكی دیكە ھەڕەشە لە ئەمریكا ئەكات. لەو كاسێتەدا ئوسامە بن لادن ئاسایشی فەلەستین و...

 

 
 

لێكدانەوەیەك بۆ نامەكەی تاڵەبانی بۆ سەرۆكی دادگای فیدراڵی

(22/1/2010)...دوای داگیركردنی عێراق لە لایەن ئەمریكا و بەریتانیا و ھاوپەیمانەكانیانەوە لە مانگی ئاداری ساڵی (2003)دا و دانانی پۆڵ بریمەر بە فەرمانڕەوای عێراق، ئەمریكا كەوتە ھەڵوەشاندنەوەی دام و دەزگاكانی دەوڵەتی عێراق و...

 

 
 

ئەفسەرێكی دیكەی پاسداران ئەبێتە باڵوێزی ئێران لە عێراق

(22/1/2010)...كۆماری ئیسلامی ئێران بەنیازە باڵوێزێكی نوێ ڕەوانەی عێراق بكات بۆ ئەوەی كاروبارەكانی لەو ووڵاتە ھەڵسوڕێنێت. ھەواڵەكان باس لە "حەسەنی دانافەر"ی ئەندامی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای...

 

 
 

لە ھەموو ھەورێك باران نابارێت

20.01.2010...ڕۆژی (18/4/2005) مەلا بەختیار لە شاری ئۆسلۆ بوو و، ئێوارەكەی بانگھێشت كرابوو بۆ كەناڵی (تێ ڤێ 2)ی نەرویج و، كورد واتەنی (بە كەماڵی ئیسراحەت) پاڵی لێ دابووەوە و قسەی خۆی ئەكرد.

 

 
 

ناوبژی كردنەكەی مامۆستا عەلی باپیر

11/1/2010...ئەم میللەتەی ئێمە لە باشوری كوردستان لە بەھاری ساڵی (1964)ەوە گیرۆدەی شەڕی ناوخۆیە و، لەو شەڕانەدا دەیان ھەزار كەسی كورد لەناو چوون و، ڕاستییەكانیش شاردراوونەتەوە. ھەر یەكێك لەو سەركردانەی كە ئێستا لە ژیاندا ماوون و،

 

 
 

وەڵامەكەی نەوشیروان مستەفا بۆ جەلال تاڵەبانی

پێشتر قسه‌کانی‌ "فه‌خامه‌تی سه‌رۆکی کۆماری عیراق و به‌ڕێز سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان"‌ تاڵه‌بانی، كه‌ له‌ پلینۆم دا دژی‌ من و هاوڕێكانم له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دا كردبوی، به‌شێوه‌ی‌ جیاواز به‌ من گه‌یشتبو. هه‌ندێك له‌و قسانه‌ له‌ رۆژنامه‌كاندا بڵاوبونه‌وه‌ ‌و به‌ر گوێی زۆر كه‌س كه‌وت.

 

 
 

دەقی ڕاپۆرتەكەی تاڵەبانی لە پلینۆمی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا

(27/12/2009)...یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمساڵ (2009) پلینۆمی چوارەمی خۆی بەست و، تیایدا جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی ئەو حیزبە لە ڕاپۆرتێكی دوور و درێژدا باسی قەیرانەكانی ناو یەكێتی كرد و، بە ئاشكرا...

 

 
 

مامۆستا كرێكار ڕەوانەی عێراق ناكرێتەوە

(16/12/2009)...ئەو كەسایەتی و پارتیانەی نەرویج كە دژ بە مامۆستا كرێكارن، بە تایبەتی پارتی ڕاستڕەو و پارتی دواڕۆژ، پێش ھاتنی ووشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق ئاھەنگی سەركەوتنیان ئەگێڕا و، ھەموو ھیوایەكیان ئەوەبوو كە لە دەمی ووشیار زێبارییەوە ببیستن كە عێراق ئامادەیە...

 

 
 

بزووتنەوەی (حەقە) چۆن دروست بوو و چۆن ھەڵوەشا؟

(7/12/2009)...لە گوندی شەدەڵەی سەر بە ناحیەی سورداش لە ساڵانی بیستەكانی سەدەی ڕابوردوودا كۆمەڵێك دروست بوون ناویان (حەقە) بوو. حەقە پێش ئەوەی وەك بزاڤێكی سیاسی لە سەرەتای ھاتنی داگیركەری ئینگلیز بۆ عێراق و كوردستانی باشور بناسرێت، بزاڤێكی سوفیگەری بوو...

 

 
 

ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی چاوپێكەووتن لە گەڵ خاوەن كاردا ئەكەن

(20/11/2009)...تا بێكاریی زۆر بێت خاوەن كار مەرجی قورستر و زۆرتری ھەیە. لەو حاڵەتەدا بۆ ئەو كەسانە قورستر ئەبێت كە پێشتر كاریان ھەبووە و بە ھەر ھۆكارێك بێت لەدەستیان داوە. دوای چەندین ھەوڵ و تەقەلا ئەو كەسانە تووشی نائومێدی ئەبن و،

 
 
 

.

  سه‌ره‌تا  
  لێکۆڵینه‌وه  
  دۆکۆمێنت  
  بیروهزر  
  ناوداران  
  چرپه‌یه‌ک  
  ئیسلامی کورد  
  ئه‌ده‌بی موسوڵمان  
  چه‌مکه‌ پیرۆزه‌کان  
  ئیسلامی سیاسی  
  هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید  
  کیمیابارانی ‌هه‌ڵه‌بجه‌  
  دۆسییه‌ی پزیشکی  
  نامه‌ی مامۆستایان  
  نامه‌کانی ڕه‌نجده‌ر  
  هه‌ڵبژاردن 2009  
  دۆسییه‌ی کرێکار  
  دۆسییه‌ی هه‌واڵ  
  شەڕی براكوژی  
  ئه‌مریکا-عێراق  
  کوردستان  
  فه‌له‌ستین  
  عێراق  
  ئۆباما  
  تایبه‌ت  
  هه‌مه‌جۆر  
  سه‌نته‌ری کارنیگی  
  پرۆژه‌ی هه‌نگ  
     

.

 

.

 

بیرەوەرییەكانم

 
 

خالد ڕەنجدەر

 

.

 

بیره‌وه‌رییه‌کانم...(1)

 
 

ڕاسته‌ من حه‌زم له‌ سیاسه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و به‌دواداچوونی گۆڕانکارییه‌کانی کوردستان و ناوچه‌که‌ و جیهانه‌ و، پێشم وایه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ووشه‌یه‌کدا یان

 
 
 
 

بیره‌وه‌رییه‌کانم...(2)

 
 

دوای ئه‌وه‌ی باوکم ئاشکرا بوو که‌ هه‌وڵی ته‌سلیم کردنی بنکه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌داغی داوه‌، گوێزرایه‌وه‌ بۆ سلێمانی و، ئێمه‌ی به‌ ماڵه‌وه‌ هێنایه‌وه‌ و له‌ گه‌ڕه‌کی مه‌جید به‌گ له‌ ماڵێکدا هۆده‌یه‌کی بۆ گرتین.

 
 
 
 

بیرەوەرییەكانم...(3)

 
 

بە تەواوی بیرم نایەتەوە كەی لە ووڵاغلووەوە گەڕاینەوە بۆ سلێمانی. بەڵام ئەوەندەم بیردێتەوە كە جاریكی دیكە لە گەڕەكی مەجید بەگ لە خانووەیەكی كرێدا خۆمان بینییەوە و، باوكم جارێكی دیكە بردینییەوە بۆ قوتابخانەی...

 
 
 
 

بیرەوەرییەكانم...(4)

 

 

ڕۆژێك كاتی نێوەڕۆ بوو لە سەر سەدەكەی مەجیدبەگ بووم، خزمێكی خۆمانم بینی كە لە لای جادەكەی چوارتاوە بەرەو ناو ماڵەكانی مەجیدبەگ بەسەر سەدەكەدا ئەھات. كە نزیك بووەوە بینیم زۆر ماندوو و تۆزاوی بوو...

 
 

 

 
 

.

.


admin@azmoon-kurd.com

تکایه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کانی "ئه‌زموون" و ئه‌وانه‌ش که‌ "ئه‌زموون" وه‌ریگرتوون بڵاوده‌که‌یته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ سه‌رچاوه‌کان بکه‌