| |
|
ئه‌رشیفی
بیروهزر |
|
|
|
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
و چه‌ند مه‌رجێک...(8/6/2009) |
|
حیزبه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان، له پێش هه‌موویانه‌وه پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان, هه‌روه‌ها ئه‌و چوار حیزبه‌ی له لیستی "گوڕان و چاکسازی"دا خۆیان کۆکردۆته‌وه هه‌وڵێکی
زۆر ئه‌ده‌ن تا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ربکه‌وون
که ڕۆژی (25/7/2009) ئه‌نجام ئه‌درێ.
هاوشانی ئه‌وان لیستی گۆڕان نه‌وشیروان هه‌وڵی خۆیان چڕ
کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌نه ناو په‌رله‌مان و،
له‌وێوه چاکسازی خۆیان بکه‌ن. هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی کوردستان به‌و ئاکاره‌دا ڕۆیشتووه که ئیسلامییه‌کان و
لیستی گۆڕان تا ڕاده‌یه‌ک ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌بینن
به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات که پارتی و یه‌کێتی
له ده‌ستی خۆیان گرتووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
هه‌یه که ئیسلامییه‌کان (کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو) هه‌ردووکیان به‌شێکن له‌و ده‌سه‌ڵاته. |
|
|
|
ڕاپه‌سه‌ندی و قبوڵ نه‌کردنی یه‌کتر...(30/1/2009) |
|
له‌ناو ئێمه‌ی کورد دا له
کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان زۆرجار گفتوگۆ و
دیدوبۆچوون گۆڕینه‌وه سه‌رده‌کێشێ بۆ له یه‌کتر به‌رزبوونه‌وه
و هه‌ڵچوون و داچوون. جاری وا هه‌یه کار به‌وه‌شه‌وه
ناوه‌ستێ و لایه‌نه‌کان ده‌که‌ونه بوغزاندنی یه‌کتر و
قسه له یه‌کتر دابڕین. له هه‌مووی ناخۆشتر په‌راوێزکردن
و هه‌وڵدانه بۆ زیان گه‌یاندن به یه‌کتر و سڕینه‌وه‌ی
یه‌کجاره‌کی یه‌کتره. کار له‌وێشدا
ناوه‌ستێ که لایه‌نه‌کان به یه‌کتر بڵێن "لکم دینکم و
لی دین". دینی خۆت بۆ خۆت و دینی خۆم بۆ خۆم. واته تۆ
له ماڵی خۆت و من له ماڵی خۆم، تۆ ئازاد به له هه‌ڵگرتنی
هه‌ر بیروباوه‌ڕێک که قه‌ناعه‌تت پێیه‌تی و منیش ئازادم
له هه‌ڵگرتنی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی قه‌ناعه‌تم پێیه‌تی.
با هه‌ردوولامان ئازاد بین له بانگه‌شه کردن بۆ
بیروباوه‌ڕه‌که‌مان و گه‌یاندنی به خه‌ڵک. تۆ زنجیر له
ده‌می من مه‌ده و من زنجیر له ده‌می تۆ نه‌ده‌م. |
|
|
|
ڕادیکالیزم یان گه‌ڕانه‌وه بۆ
سه‌ر بنه‌ما ڕه‌سه‌نه‌کان و
پابه‌ندبوون پێیانه‌وه
... (27/12/2007) |
|
ڕادیکالیزم "Radicalism"زاراوه‌یه‌کی
ڕۆژئاواییه و له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه
به‌کارهاتووه. ڕادیکالیزم واته گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر
ئه‌سڵ و بنچینه و ڕه‌گی بیروباوه‌ڕ و پابه‌ندبوون
پێیانه‌وه و بانگه‌واز بۆ کردنیشی. زۆرجار له نووسینه
عه‌ره‌بییه‌کاندا ووشه‌ی "ئوسولی" بۆ به‌کاردێت. له
فه‌رهه‌نگی "لارۆس"دا به‌و مه‌زهه‌بانه ده‌ووترێ که
زۆر پارێزگارن و ، له سیاسه‌تیشدا به‌و بیروهزره
توندوتیژ و ووشکه ده‌ووترێ که پابه‌نده به جۆرێک له
ته‌فسیره‌وه و گۆڕانکاری قبوڵ ناکات. |
|
|
|
مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات له ئایدۆلۆژیا و
بیروباوه‌ڕه‌کاندا
... (1981) |
|
پێشه‌کی |
|
شارستانیه‌ت کۆمه‌ڵگه‌کانئ مرۆڤ هه‌ر له سه‌رده‌می
دروست بوونیانه‌وه تا ئه‌مڕۆ به چه‌ندین قۆناغی گۆڕانکاری
زه‌ق و فراواندا ڕۆیشتوون و له هه‌ر قۆناغێکیشدا دیان
تیۆر و فه‌لسه‌فه و سیستم سه‌ریان هه‌ڵداوه و له خودی
مرۆڤ و توانا و ڕۆڵتان کۆڵیونه‌ته‌وه و ویستوویانه نه‌خشه‌ی
ژیانێکی به‌خته‌وه‌ری بۆ بکێشن و خۆشی به‌شداه‌ی هێنانه
مه‌یدانی عه‌مه‌لی ئه‌و نه‌خشانه بکه‌ن. |
|
به‌شی یه‌که‌م
....(8/12/2007) |
|
به‌شی
دووه‌م
....(12/12/2007) |
|
به‌شی
سێیه‌م
..(14/12/2007) |
|
به‌شی چواره‌م ..(19/12/2007) |
| |
|
|
بگه‌ڕێوه |