| |
|
|
| |
|
|
| |
ئه‌رشیفی چرپه‌یه‌ک |
|
| |
|
|
| |
شیعر..26/11 |
|
| |
لە
فەلەستین ...پێنووسێك و...كاغەزێكم....دایە
دەست...منداڵێكی چاوگەشی وورد |
|
| |
|
|
| |
چرپه‌یه‌ک...گه‌لی غه‌زه...خوشک و براکانی
من...(13/1/2009)...خالد ڕه‌نجده‌ر |
|
| |
گه‌لی غه‌زه...خوشک و براکانی
من...سڵاوی هه‌ڵه‌بجه و قه‌نده‌هار و فه‌للوجه‌ی شه‌هیدتان
لێ بێ...ئێوه‌ش
وه‌ک ئه‌وان بێ نازن...بێ قه‌درن...ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌وان بێ که‌سن...به‌و
چه‌که ده‌مرن که ئه‌وانی پێ مردن...ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌وان ئه‌و گازه ژه‌هراوییه هه‌ڵده‌مژن...وه‌ک ئه‌وان "گه‌ڵای دار
ئاسایی" هه‌ڵده‌وه‌رن...ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌وان بێ گۆڕ ده‌بن...به‌ڵام
هه‌مووتان دڵنیا بن...بۆ لای خوایه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه...مافی بێ قۆچ له قۆچدار ده‌ستێنێته‌وه...ئێوه
سه‌یری مێژوو که‌ن...ئه‌وانه‌ی سته‌مکار بوون...له هامان و نه‌مرود و
فیرعه‌ونه‌کانه‌وه تا دیکتاتۆره‌کانی سه‌رده‌م...که‌وتوونه‌ته
به‌ر غه‌زه‌بی خوا...که‌وتوونه‌ته بن ده‌ست و پێ...بوونه‌ته مه‌سخه‌ره...چیرۆکی ده‌ما
و ده‌م. |
|
| |
|
|
| |
چرپه‌یه‌ک...سه‌رکرده‌که‌م...(30/9/2008) |
|
| |
سه‌رکرده‌که‌م...خۆزگه ئه‌وانه‌ی
تۆ ده‌بوغزێنن ده‌یانناسی...سیره‌ی پیرۆزی تۆیان ده‌خوێنده‌وه، چاویان له ئاست ڕاستییه‌کاندا
ده‌کرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ووشه‌یه‌کی ناڕه‌وا له ناخی ڕه‌شیان بێته ده‌ره‌وه، له فه‌رمووده‌کانت وورد ده‌بوونه‌وه. ئه‌وانه‌ی ڕقیان له خۆت و په‌یامه‌که‌ت
ده‌بێته‌وه، کاڵ فامن، ده‌روون به‌زیوون...نه‌خۆشن، له‌وه زیاتریان پێ نییه و، هه‌ر ئه‌وه‌شیان
لی ده‌وه‌شێته‌وه، سه‌رکرده‌که‌م، ئه‌وانه‌ی له ژیاندا
ئازاریان ده‌دای، به‌رامبه‌ر خۆت و په‌یامه‌که‌ت وه‌ستابوونه‌وه، ڕه‌وشتی به‌رزی
تۆیان ده‌بینی، فه‌رمووده‌کانیشتیان ڕاسته‌وخۆ ده‌بیست،
وورده‌کاری ژیانتیان هه‌ر
له منداڵییه‌وه تا هاتنی وه‌حی ده‌خوێنده‌وه... |
|
| |
|
|
| |
چرپه‌یه‌ک ...
بۆ یادی بیست ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
...
(16/3/2008) |
|
| |
دڕنده‌کان...سته‌مکاران...چاوتان
به گه‌ردنی به‌رزی شاره‌که‌مدا هه‌ڵنه‌ده‌هات...خه‌ریکی پیلان گێڕان بوون...له
جوانی شاره‌که‌م و ، له گوڵزاری به‌هاره‌که‌ی به‌داخ بوون...دینداری خه‌ڵکه‌که‌م...بڵندی
مناره‌کان و ، بانگی مزگه‌وته‌کان...له‌مێژ بوو خه‌ونه بۆگه‌ناکانی ئێوه‌یان ده‌زڕان...گیانی
له خۆ بوردوویی و ، پێشه‌نگی کاروانی خه‌بات...مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری...دڕکی
چاوتان بوون. |
|
| |
|
|
| |
هۆنراوه
...
په‌ندی دایک
...س. چ. هێرش
...مه‌هاباد |
|
| |
|
هــــــــــه‌سته
دره‌نگه زۆر مه‌نوو ڕۆڵه
لــــــــــــــه
دوژمنی خۆت بستێنه تۆڵه |
|
ئه‌ستێره‌ی
گــــه‌شی شه‌وگاری
ژیانم
گزینگی سوێگه‌ی
لای بــــــه‌ر
به‌یانم |
ڕۆڵه‌ی ئازیزم
ئـــــــــــــه‌ی
تاقانه‌که‌م
ئـــــــــــــه‌ی
وردیلانه‌ی خشپیلانه‌که‌م |
|
چـــــــــــاوت
هه‌ڵێنه سه‌یری دنیا که
بۆ دواڕۆژی خۆت،
مــــــــــن
دڵنیا که |
| |
|
هه‌موو هۆنراوه‌که |
|
|
| |
|
|
| |
نه‌وه‌ی داهاتوو لێمان ببوورن
...
(6/2/2008) |
|
| |
ئێمه پردی نێوان هه‌رددوو خه‌باتی
دێرین و نوێ بووین...ئێمه ناوه‌ندی دوو جه‌مسه‌ری ڕێ بووین...ئێمه به‌رهه‌می
گه‌ڵاڵه‌ی بیر و ، ڕێکخستنی سیاسی بووین...ئێمه میراتگری ڕێکخراو و پارته‌کانی ساڵانی
زوو بووین...ئێمه شێوازی خه‌باتمان گۆڕی به چه‌ک و ، هه‌ڵگری دروشمی "نه‌سره‌وتن
تا سه‌رکه‌وتن" بووین...سوێندمان خوارد دڵسۆز بین...په‌یمانمان دا خاوه‌نی یه‌ک هه‌ست
و سۆز بین...برا بین...له پێناوی مافه‌کانماندا تا دوا تنۆکی خوێن بجه‌نگین...ته‌با
بین...له
دڵماندا...له مێشکماندا...له ده‌رونماندا...له ده‌ماره‌کانی خوێنماندا...ترسمان
نه‌بێ... |
|
| |
|
|
| |
تۆ وه‌ک خه‌سووت
مه‌به |
|
| |
وه‌ره
خوشکه به‌ڕێزه‌که‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییه دزێوه
نائیسلامییه‌ی نێوان بووک و خه‌سوو ، که بۆته
داب و نه‌ریت ، بپچڕێنه...ده‌نکه‌کانی ئه‌و
ته‌سبیحه یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ڵوه‌رێنه.ئه‌م
کولتوره بگۆڕه ، تۆ وه‌ک خه‌سووت مه‌به و ، وه‌ک
ئه‌ویش خۆت مه‌نوێنه. ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی له گه‌ڵ
خه‌سووت هه‌تبوو ، له ژیانی بووکه‌که‌تدا هه‌رگیز
مه‌یڕوێنه. |
|
| |
|
|
| |
با یه‌ک بیر و هێز
بین |
|
| |
مامه‌پیره ، تۆ سه‌رزه‌نشتی منی لاو
ده‌که‌یت و ، خوێن گه‌رمی خۆتت له‌بیر چۆته‌وه ،
ئه‌زموونه‌کان و پیری له جێ‌دا خستوویانی و ، خاویان
کردوویته‌وه ، هه‌نگاوه‌کانت له جێی خۆیانن و ،
دوژمنانیش تا دێن نزیک ده‌بنه‌وه ، کاتی ته‌گبیر و
ڕا گۆڕینه‌وه نییه ، ده‌بێ تا زووه به ڕوویاندا
بته‌قینه‌وه. |
|
| |
|
|
| |
ڕۆڵه‌که‌م مه‌ڕۆ
|
|
| |
کوڕه
شیرینه‌که‌م ، تکا ده‌که‌م مه‌ڕۆ ، دڵم ده‌ڵێ
نایه‌یته‌وه ، ده‌بێ سنگم بکوتم ، ئه‌مجاره‌ش بکه‌م
باوکه‌ڕۆ...کاری ئه‌مجاره‌ت پێشمه‌رگایه‌تی نییه ،
ئه‌م چوونه به‌غدایه‌ش خه‌بات نییه...ئه‌ی دایه تۆش
ئه‌مریکاییه‌کانت گوڵباران نه‌کرد؟ له سه‌ر سندوقی
ده‌نگدان هاوارت نه‌کرد؟ ئه‌وه‌ی ده‌نگ نادات بۆ‌م
خاکه ، تیرۆریسته ، خۆ فرۆش و
ناپاکه؟ |
|
| |
|
|
| |
مرۆڤ |
|
| |
تۆ که له‌دایک بووی ، خاوه‌نی
جه‌سته‌یه‌کی خاوێن و ، دڵێکی سپی و ، ڕوحێکی
بێگه‌رد بووی ، له به‌چکه‌ی هه‌موو باڵنده و
ئاژه‌ڵێک جوانتر بووی. به میدالیای "لقد کرمنا"
خه‌ڵات کرای ، به جێنشینی په‌روه‌ردگاریش
هه‌ڵبژێرای...تا منداڵیش بووی ، له گفتار و کردارا
ئازاد بووی ، که بوویته لاو ، تا نه‌که‌ویته دا‌و
، خوای په‌روه‌ردگار فێری ژیانی کردی ، پێغه‌مبه‌ران
و په‌یامی خۆی بۆ ناردی. |
|
| |
|
|
| |
من ڤێتنامی نیم |
|
| |
من
ڤێتنامی نیم ، له ڤێتنامیش نه‌ژیاووم. وه‌ك پیاو
كوژه به‌كرێگیراوه‌كانی نیكاراگواش ، هاوشانی
سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا ، بۆ دۆلار نه‌جه‌نگاووم.
سه‌ربازێكی كه‌ته‌ی چوار شانه ، دووقات به سه‌ر
ڤێیتنامییه‌كدا ده‌نووشتایه‌وه ، ده‌سته
ئه‌ستووره‌كه‌ی له گه‌رووی ده‌نا. ئه‌ویش له تاوی
خۆی گازی لێده‌گرت ، به سه‌ر ده‌ستیا ده‌ڕشایه‌وه.
كه‌چی ده‌یووت سه‌یر كه‌ن ، ئه‌م بوده‌ڵه‌یه , ئه‌م
نه‌زانه , چه‌ند دڕنده‌یه. |
|
| |
|
|
| |
ئازایه‌تی تۆ بوو خوشکی
به‌ڕێزم |
|
| |
هاوڕێشیرینه‌كه‌م. بیرت دێت كه لاو بووین
سه‌رزه‌نشتی یه‌كترمان ده‌كرد. من نوێژه‌كانم
هه‌ڵده‌ڵڕوسكان. تۆش هه‌ر نه‌ت ده‌كرد. من ده‌مووت:
خوا غه‌فور و ڕه‌حیمه ، بیانكه‌ی باشتره. تۆش
ده‌تووت: شه‌دیدوالعیقابیشه ، گه‌ر به‌و حاڵه‌ی تۆ
بێت ، نه‌كردنی چاكتره. ڕۆژێك ئه‌و شه‌رحه‌مان برد
بۆ مزگه‌وت. مه‌لای لێ نه‌بوو ، مجێوره‌كه‌مان ده‌ست
كه‌وت. ئه‌و جگه له‌وه‌ی مزگه‌وتی ده‌كرده‌وه و
بانگیشی ده‌دا ، ئیمامه‌تیشی ده‌كرد. |
|
| |
|
|
| |
ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له
خه‌م |
|
| |
كیژۆڵه‌یه‌كیكه‌م ته‌مه‌ن بووی .. له ماڵی
باوكت بووی .. ته‌شییه‌ك و تۆپه‌ڵێك خوریشیان له مل
ئاڵاندبووی .. ئه‌و كاتانه‌ی بۆ مه‌ڕ دۆشین و چوونه
سه‌ر كانی ، له گه‌ڵ نه‌نكم ده‌چووی .. بۆ خوری
ڕستن ده‌چوویه سه‌ر به‌ردێكی زل ، چونكه كورته
باڵا بووی. ڕۆژێك دڵت خۆش بوو .. هه‌ر زۆر خۆش بوو
.. كاتێك كلكی ته‌شییه‌كه‌ت گه‌یشته خۆڵه‌كه و
چه‌ند هێڵێكی شاشی نه‌خشاند .. هاتییه خواره‌وه و
سه‌ری هێڵه‌كانت به یه‌كتر گه‌یاند .. به دوو سێ
هێڵیان وێنه‌ی براكه‌ت كێشا .. به هێڵێكیش وه‌ك
گوچان |
|
| |
|
|
| |
مردن |
|
| |
خوێنێکی مه‌یوو بووی ، بوویته
گۆشتپاره و له ناو سێ په‌رده‌ی تاریکستانه‌وه
هاتییه جیهانێکی ڕوون. له منداڵی بۆ گه‌نجی و ،
له‌وێشه‌وه بۆ وون بوون. هه‌نگ تا دوو هه‌فته بۆ
خواردن ده‌م ده‌کاته‌وه ، که که‌و‌ته باڵه‌فڕین ،
ده‌که‌وێته کار و ، ده‌یهاڕێ به‌رداشی ژین ، که‌چی
تۆ ساڵانێکی زۆر له سه‌ر ڕه‌نجی داک و بابت ژیای ،
دوای ناوک بڕین. |
|