 |
|
خۆنووشتانه‌وه‌ی ئۆباما بۆ شای سعودیه...(5/4/2009) |
|
|
|
له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی
(20)ده‌وڵه‌ته‌که له له‌نده‌ن، باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا چاوی به شا
عه‌بدوڵای سعودیه که‌وت و له نزیکه‌وه سڵاوی لێکرد.
به‌ڵام له گه‌ڵ سڵاوکردنه‌که‌دا خۆی له‌به‌رده‌م شا عه‌بدوڵادا نووشتانده‌وه. ئه‌م
هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ئۆباما ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری له‌ناو ئه‌مریکا
و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، به‌ته‌یبه‌تی له ئه‌وروپا، بۆ دروست کرد.
|
|
|
|
|
 |
|
ئۆباما
و ئێران...ئاوازێکی جیاوزاتر له ئاوازه‌که‌ی جۆرج بۆش...(21/3/2009) |
|
|
|
له لێدوانێکی ڤیدیۆییدا
ڕۆژی هه‌ینی (20/3/2009) باراک
ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا پیرۆزبایی له گه‌لی ئێران کرد به بۆنه‌ی نه‌رۆزه‌وه و،
ئاره‌زوومه‌ند
بوو که ئێران پێگه‌ی خۆی هه‌بێت له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا
و، له گه‌ڵ ئه‌مریکاش لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵداته‌وه و، په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر
بناغه‌ی ڕێز لێنان بن. ئۆباما
به‌ڵێنی دا که سه‌ره‌تایه‌کی نوێ
له گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێ‌بکات و، ووتی: "ڕاسته ئێمه و ئێران کێشه و قه‌یرانی
گه‌وره و مه‌ترسیدارمان هه‌یه، به‌ڵام ئیداره‌که‌ی من پابه‌ند ده‌بێت به هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌کانه‌وه
بۆ چاره‌سه‌رکردنی کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له که له‌به‌رده‌ستان و، ئیداره‌که‌ی من هه‌وڵی
ئه‌وه‌ش ده‌دات که په‌یوه‌ندییه‌کی باش له نێوان ئه‌مریکا و ئێران و کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تیدا دروست
بێت". |
|
|
|
|
 |
|
هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی سیاسه‌تی باراک ئۆباما...(22/1/2009) |
|
|
|
له ووتاری ئه‌مڕۆیدا ئۆباما
هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌شێک له سیاسه‌تی خۆی و ئیداره‌که‌ی
دیاری کرد، به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان.
بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل
و فه‌لستینییه‌کان "جۆرج مێشیل"ی وه‌ک نێردراوێک دیاری کرد
تا له ماوه‌یه‌کی نزیکدا سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بکات و، وه‌ک سه‌رده‌می بیل کلنتۆن ده‌ست بکاته‌وه به هه‌وڵه
سیاسییه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی. |
|
|
|
|
 |
|
باراک حسین ئۆباما و میراتییه‌کی قورس...(20/1/2009) |
|
|
|
"هه‌وڵ ده‌ده‌م سیاسه‌تێکی
نوێ بگرمه‌به‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێزگرتنی هه‌ردوولا له یه‌کتر
و، له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان". ڕوو
به ڕووی ڕژێم و حاکمه‌کانیش ووتی: "ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ
ده‌ده‌ن ناکۆکی و ناته‌بایی دروست بکه‌ن و کێشه و
قه‌یرانی کۆمه‌ڵگه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر شانی ڕۆژئاوادا،
ده‌بێ بزانن که کۆمه‌ڵگه‌کانیان لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ
ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌توانن بنیاتی بنێن نه‌ک
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڕوخێنن". ووتیشی: "ئه‌وانه‌ی به
فڕوفێل و گه‌نده‌ڵی و داپلۆسینی ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی خۆیان ده‌گه‌نه
کورسی ده‌سه‌ڵات، ده‌بێ بزانن ئه‌و ڕێبازه‌ی گرتوویانه هه‌ڵه‌یه
و، ئێمه ده‌ستی هاوکارییان بۆ درێژ ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر واز
له داپلۆسینی گه‌له‌کانیان بێنن". |
|
|
|
|
 |
|
شه‌ڕی
غه‌زه...ئاخری
ئۆباما قسه‌ی تێداکرد ...(11/1/2009) |
|
|
|
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه "باراک
ئۆباما"ی سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مریکا له چاوپێکه‌وتنێکدا
له گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌ی بی سی) ڕایگه‌یاند که بۆ
ئه‌مریکا گرنگه بوونی له گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت. هه‌روه‌ها ووتی "نابێ چاوه‌ڕێ بکه‌ین
تا ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی جۆرج بۆش ته‌واو ده‌بێت، |
|
|
|
|
 |
|
ڕه‌نگه ئه‌وروپا زیندانییه‌کانی گوانتانامۆ له‌خۆ بگرێ...(24/12/2008) |
|
|
|
ڕێژه‌ی (60%) زیندانییه‌کانی
گوانتانامۆ ئه‌گه‌ری زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان هه‌یه
ئه‌گه‌ر بیانگێڕنه‌وه ووڵاته‌کانی خۆیان. ڕۆژنامه‌ی "واشنتۆن‌پۆست"یش
دوێنێ ئاماژه‌ی به‌و مه‌سه‌له‌یه کردووه و نوسیوویه‌تی
که په‌یمانگه‌ی برۆکینگزی ئه‌مریکایی توێژینه‌وه‌یه‌کی کردووه
و، تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی چین و یه‌مه‌ن و تونس و
جه‌زایر و عێراق و سعودیه و میسر و لیبیا و ناوچه‌کانی
فه‌له‌ستینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینییه‌کانی کردووه
که ئه‌گه‌ر زیندانییه‌کانی گوانتانامۆیان بۆ بگێڕنه‌وه
تووشی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه. په‌یمانگه‌ی برۆکینگز
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کردووه که ئیسلامییه‌کانی نیشته‌جێی
ئه‌وروپا له گوانتانامۆدا نامێننه‌وه. |
|
|
|
|
 |
|
ولیام ئایرزی دژه شه‌ڕی ڤێتنام هێرش ده‌کاته سه‌ر کۆمارییه‌کان
...
(15/11/2008) |
|
|
|
"ولیام ئایرز"ی ئه‌مریکایی
مامۆستای زانکۆ که کاتی خۆی دژی شه‌ڕی ڤێتنام بووه
هێرشێکی توند ده‌کاته سه‌ر کۆمارییه‌کان. ئه‌ویش له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که "سارا بالین"ی کاندیدی کۆمارییه‌کان بۆ
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا هێرشی کردۆته سه‌ر ئۆباما و
وتوویه‌تی که ئۆباما هاوڕێی تیرۆیسته‌کانه. له‌وه‌شدا مه‌به‌ستی
"ولیام ئایرز" بووه. ولیام کاتی خۆی ئه‌ندامێکی چالاکی
ڕیکخراوێکی چه‌پی ئه‌مریکا بووه و ڕێکخراوه‌که‌ی کۆمه‌ڵێک
کاری ته‌قاندنه‌وه‌ی کردووه و، ئه‌ویش یه‌کێک بووه که‌و
ئه‌ندامانه‌ی که له‌سه‌ریان زیندانی کراوه. |
|
|
|
|
 |
|
کورته‌یه‌ک له ژیانی باراک ئۆباما ...
(14/11/2008) |
|
|
|
باراک ئۆبامای ڕه‌شپێست که
له لایه‌ن دیموکراته‌کانی ئه‌مریکاوه کاندید کرابوو بۆ
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ
به‌سه‌ر ماکینی کاندیدی کۆمارییه‌کاندا له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکای ئه‌مساڵدا. هه‌رچه‌نده نازانرێ
ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ک ئۆباما ده‌توانێ به‌ڵێنه‌کانی خۆی
بێنێته‌دی، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر له ناو ئه‌مریکا و ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا هیوایان پێیه‌تی که گۆڕانکارییه‌ک له سیاسه‌تی
ئه‌مریکادا بکات. |
|
|
|
|
 |
|
ئۆباما و ئه‌و کۆڵه قورسه‌ی بۆش به‌جێهێشتتوه
...
(6/11/2008) |
|
|
|
"باراک ئۆباما"ی ڕه‌ش پێستی ته‌مه‌ن (47)
ساڵه‌ی کاندیدی دیموکراته‌کان ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی
(4/11/2008) سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به سه‌ر "ماکین"ی کاندیدی
کۆمارییه‌کاندا به‌ده‌ست هێنا. له‌م
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تییه‌دا ئۆباما
(338) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و، له به‌رامبه‌ریشدا ماکین (141) ده‌نگی به‌ده‌ست
هێنا. جێی خۆیه‌تی که ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین که پێش (143) ساڵ یاسای کۆیلایه‌تی له ئه‌مریکا
نه‌ما. ئه‌مه‌ش جاری یه‌که‌مه که دوای ئه‌و ماوه‌یه ڕه‌ش پیشتێک
ببێته سه‌رۆکی ئه‌مریکا. |
|
|
|
|
 |
|
باراک ئۆباما ڕۆڵی ئایین له کۆمه‌ڵگه‌دا زیندو ده‌کاته‌وه
...
(2/7/2008) |
|
|
|
باراک ئۆبامای کاندیدی دیموکراته‌کان
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا به‌ڵێنی داوه که
هه‌وڵ ده‌دات بۆ فراوان کردنی ڕۆڵی ئایین له کۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌وه‌ش هه‌مان سیاسه‌تی جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مریکایه
که کاری کردووه بۆ به‌شداری پێکردنی کۆمه‌ڵگه ئایینیه‌کانی
له هه‌ندێک پرۆژه‌ی حکومه‌تدا. ئۆباما له سه‌ردانه‌که‌ی
ئه‌م دواییه‌یدا بۆ هه‌رێمی ئۆهایۆ ئاشکرای کرد که هه‌وڵ
ده‌دات چه‌ند گروپێکی کارکردن دابمه‌زرێنێ له‌سه‌ر بنه‌مای
ئایین و هاوسێیه‌تی تا هاووڵاتیان بتوانن هاوکاری حکومه‌ت
بکه‌ن له به‌ره‌وپێش بردنی پرۆژه‌کانیدا. |
|
|
|
|
 |
|
باراک ئۆباما سه‌ردانی ئه‌وروپا
و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات ...
(29/6/2008) |
|
|
|
دوای کۆتایی
هاتنی ململانێی نێوان هه‌ردوو ئه‌ندامی حیزبی دیموکراته‌کانی
ئه‌مریکا "باراک ئۆباما" و "هیلاری کلینتۆن" و سه‌رکه‌وتنی
باراک ئۆباما ، هه‌ر له ئێستاوه باراک ئۆباما خۆی بۆ
نیشاندانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاماده ده‌کات. "ماکاین"ی
کاندیدی کۆمارییه‌کان ، که ئۆباما ناوی لێناوه کۆپی جۆرج
بۆش ، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له ئۆباما ده‌گرێ که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
نازانێ. ئه‌و نه‌زانینه‌شی له‌وه‌دایه که ده‌یه‌وێ دوای
بوونه سه‌رۆک دانیشتن له گه‌ڵ ئێران بکات. |
|
|
|
|
|
|
|
جیهانیش وه‌ک ئۆباما گۆڕانکارییان ده‌وێ
...
(18/6/2008) |
|
|
|
پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی
ئه‌م (16-17) ساڵه‌ی ڕابوردوو و ، له سه‌رده‌می هه‌ردوو
بۆشدا ، جێی خۆیه‌تی باسێکی کورتی باراک ئۆباما بکه‌ین تا
بزانین ئایا ده‌توانێ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویه‌تی
بیانهێنیته‌دی؟ ئایا که سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مریکا
سه‌رۆکایه‌تییه و ، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت سه‌لاحیه‌تی زۆری هه‌یه
و ، بڕیار له‌سه‌ر گه‌لێک بابه‌تی چاره‌نوس ساز ده‌دات؟
ئایا ده‌توانێ بریاری شه‌ڕ و ئاشتی بدات؟ ئایا ده‌توانێ
وه‌ک هه‌ردوو بۆشه‌که جیهان تووشی قه‌یران و دوژمنایه‌تی
بکات ، یان ئاشتی تێدا به‌رقه‌رار ده‌کات؟ |
|
|
|
|
 |
|
ئۆباما: کاره‌کانم
به ڕاوێژ ده‌بن و په‌له له هه‌ڵبژاردنی جێگر ناکه‌م
...
(12/6/2008) |
| |
|
له کاتێکدا
تیمه‌که‌ی ده‌وروپشتی "باراک ئۆباما"ی کاندیدی دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا
ده‌گه‌ڕێن جێگرێکی به مه‌شوره‌تی بۆ بدۆزنه‌وه ، جه‌ده‌لێک له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی خودی
ئاباما دروست بووه. سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکا و ڕه‌شه خه‌ڵکه‌که‌یان ده‌یانه‌وێ
بزانن ئۆباما ده‌بێ بزانرێ سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مریکا چ ڕه‌گه‌زێکه. ئه‌مه جاری
یه‌که‌مه سیاسه‌تمه‌دارێکی ڕه‌ش پێستی خاوه‌ن دوو ڕه‌گه‌ز و باکگراوند له خۆ کاندید
کردندا بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ. |
| |
|
|
 |
|
چه‌ند سه‌رنجێک له ووته‌کانی هیلاری کلنتۆن
...
(7/6/2008) |
| |
|
هیلاری
کلنتۆنی کاندیدی دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌مریکا که له مانگی ئه‌یلولی
داهاتوودا ساز ده‌کرێ
له ململانێی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی کشایه‌وه و پیرۆزبایی له
باراک ئۆباما کرد.
ئه‌مڕۆش ڕوو به ڕووی (6) هه‌زار له لایه‌نگره‌کانی
وه‌ستا و پشتگیریی خۆی بۆ ئۆباما ده‌ربڕی. هه‌رچه‌نده
ووته‌که‌ی نائومێدی پێوه دیار بوو ، به‌ڵام هیلاری هه‌وڵی
دا خۆی به لاواز نیشان نه‌دات. |
| |
|
|
 |
|
مه‌ترسی کوشتنی باراک ئۆباما له ئارادایه
...
(6/6/2008) |
| |
|
له کۆی (10)
که‌سی ئه‌مریکایی (6)یان پێیان دوور نییه که
"باراک ئۆباما"ی کاندیدی دیموکراته‌کان بۆ
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بکوژرێ. دیاره ئه‌و
دیدوبۆچوونه له‌سه‌ر کوشتنی سه‌رۆکه‌کانی
پێشتری ئه‌مریکا بنیات نراوه. (4) له
سه‌رۆکه‌کانی پێشتری ئه‌مریکا کوژراون و ، چل ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر "ڕۆبیرت که‌نه‌دی" که بۆ هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا کاندید کرابوو له هه‌رێمی
کالیفۆرنیا کوژرا. پێنج ساڵ پێشتریش "جۆن
که‌نه‌دی"ی برا گه‌وره‌ی له هه‌رێمی "داڵاس"
کوژراوه. |
| |
|
|
| |
|
ئه‌وروپاش باراک ئۆبامای به سه‌رۆکی ئه‌مریکا
ده‌وێ
...
(30/5/2008) |
| |
|
به پێی ڕاپرسییه‌ک که کۆمپانیان
(یوگۆڤ) بۆ ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌لگراف)ی کردووه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
ئه‌وروپا ڕایان وایه که باراک ئۆبامای کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌مریکا شیاوتره بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له ماککاینی کاندیدی
کۆماری خوازه‌کان و ، ده‌ستنێژی جۆرج بۆش. له‌و ڕاپرسییه‌دا
ته‌نها (15%) به‌شداربوان ده‌بگیان بۆ ماککاین داوه. ڕاپرسییه‌که
له ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ڕوسیا و ئیتالیا کراوه. |