|
 |
|
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له نه‌رویج |
|
SENTERY LEKOLINEWEY SIASY - NORWAY |
|
به‌رپرس: خالد ڕه‌نجده‌ر دامه‌زراندن:
(3/12/2001) |
|
|
|
|
|
| |
|
ئه‌رشیفی
ئیسلامی کورد |
|
|
|
بزووتنەوەی (حەقە)
چۆن دروست بوو و چۆن ھەڵوەشا؟...(7/12/2009) |
|
لە گوندی شەدەڵەی سەر بە ناحیەی
سورداش لە ساڵانی بیستەكانی سەدەی ڕابوردوودا كۆمەڵێك دروست بوون ناویان (حەقە) بوو.
حەقە پێش ئەوەی وەك بزاڤێكی سیاسی لە سەرەتای ھاتنی داگیركەری ئینگلیز بۆ عێراق و كوردستانی باشور بناسرێت، بزاڤێكی سوفیگەری بوو و، شێخ عەبدولكەریمی شەدەڵە ڕابەرایەتی ئەكرد.
لە سەردەمی ئەو شێخەدا بزووتنەوەكە ناوی حەقە نەبوو. دوای مردنی شێخ عەبدولكەریم ناوی حەقەی لێ‌نرا. |
|
|
|
بۆ بڕینی په‌نجه‌ی مه‌شخه‌ڵ،
تۆپ به کێوی علی باپیره‌وه ده‌نرێت!!...(24/7/2009)...خالد ڕه‌نجده‌ر |
|
زۆر عه‌یبه خه‌ڵکی
به‌و شێوه‌ی ئه‌و وه‌سفی ڕابه‌ره‌که‌ی خۆی بکات و، به کێوی بشوبهێنێت. مامۆستا
عه‌لی باپیر مرۆڤه و قابیلی که‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌یه و، قه‌ت وه‌ک کێویش نابێت. مامۆستا
عه‌لی باپیر چه‌کی جیهادی کرده شان و، خاوه‌نی کتێبی (ده‌ربه‌ریه‌ک ڕاچوونی ڕێچکان)
بوو ، وای به خوێنه‌ر نیشان دا که دژ به بیروهزری مارکسیزم و چه‌پییه و، خه‌ڵکیشی
به کتێبه‌که‌ی بۆ ئه‌وه هان ئه‌دا. له‌م کۆتاییانه‌شدا له‌سه‌ر سیستمی دیموکراتی
قسه‌ی کرد و، ڕه‌فزی کرده‌وه. که‌چی هه‌م چه‌که‌که‌ی دانا و، هه‌م چووشه ناو
سیستمی دیموکراتییه‌وه. ئه‌گه‌ر کێو بوایه ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ردا نه‌ئه‌هات. |
|
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن مامۆستا
کرێکاره‌وه...(7/7/2009) |
|
زیاتر
له ده ساڵه کاك سۆران عومه‌ری سه‌رنوسه‌ری
گۆڤاری ڕێگا که له سلێمانی ده‌رده‌چێت
ده‌ناسم ، له‌پێش ئیحتیلالدا په‌یوه‌ندی دوور‌و نزیکمان هه‌ر هه‌بووه‌و به موسوڵمانێکی
سه‌رڕاستم ناسی ، له‌م ڕوانگه‌وه که وویستی بێته ماڵم له ئۆسلۆ ڕازی بووم
، له هاتنه ئه‌ڵمانیایه‌وه تا ماڵی
خۆمان خه‌ڵکمان ڕاسپاردووه پێشوازی
که‌ن و خزمه‌تی که‌ن ، که هاته نه‌رویج
وه‌ك برایه‌کی موسوڵمان که ساڵانێکه‌و
نه‌ماندیووه له خزمه‌تیدا بووین ،
|
|
|
|
کاک مه‌شخه‌ڵ به‌ڕاستی
به‌ئه‌ده‌ب نه‌بووی له گه‌ڵ مندا...(27/6/2009) |
|
من خوێندنه‌وه‌که‌ی کاک مه‌شخه‌ڵم بۆ نامه‌یه‌کی خۆم له سایتی "ستانده‌ر" خوێنده‌وه که ڕۆژی (25/6/2009)
بڵاوکراوه‌ته‌وه و، زۆرم پێ سه‌یر بوو که خه‌ڵکانێکی وه‌ک کاک مه‌شخه‌ڵ هه‌ن بۆ هه‌موو بابه‌تێک له سه‌نگه‌ردان تا هه‌ر بۆ ڕه‌خنه، ڕه‌خنه‌ی لێ بگرن. ڕه‌خنه ئه‌گرن
شتێکی جوانه و لاریمان لێی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێمان ناخۆشه ئه‌وه‌یه که
به‌که‌یفی خۆیان شه‌ن و که‌وی بکه‌ن و، بێ چاودێرێک به‌سه‌ریانه‌وه به خۆیان ڕه‌وا
ببینن خوێندنه‌وه بۆ ناخی نووسه‌ریش بکه‌ن. کاک مه‌شخه‌ڵ له خوێندنه‌وه‌که‌ی بۆ نامه‌که‌ی من خۆی بێ ئاگا کردووه له‌وه‌ی من
بێ لایه‌نم و، بێ لایه‌نییه‌که‌شم لای هه‌موو که‌سێک ئاشکرایه، مه‌گه‌ر لای ئه‌وانه
ئاشکرا نه‌بێت که ده‌مارگیریی حیزبایه‌تی به‌رچاوی گرتبن. |
|
|
|
یادێک له
کاری ئیسلامی/2...ده‌ستگیر
کردنی کاک ووشیار و له‌سێدره‌دانی...(6/9/2009) |
|
ڕۆژێکی هاوینی سه‌ره‌تای
ساڵانی هه‌شتاکان بوو له کار گه‌ڕابوومه‌وه بۆ ماڵه‌وه
له سلێمانی. ئه‌و کاته له لقی کشتوکاڵی بازیان فه‌رمانبه‌ر
بووم. له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌کسییه‌کم پێ‌بوو دوای نیوه‌ڕۆیان
کارم پێ ئه‌کرد. ته‌کسییه‌که هی خۆم نه‌بوو. هه‌ر که
له ده‌رگا هاتمه ژووه‌روه دایکم بوو یان خوشکم بوو
پێی ووتم که کاک ووشیار له ئێرانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
و، وتوویه‌تی: "ئه‌چمه‌وه بۆ هه‌ولێر و ماوه‌یه‌ک له‌وێ
ئه‌بم تا هه‌ندێک ئیش و کار هه‌ن جێ به جێیان ئه‌که‌م
و ئیتر ئه‌چمه‌وه بۆ ئێران،
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌وه ده‌فته‌ر خدمه‌که‌ی کاک
کرێکارم بۆ ئاماده بکه‌ن تا بیبه‌م بۆی بۆ ئێران".
منیش یه‌کسه‌ر ووتم: "ئه‌گه‌ر من لێره نه‌بووم و هاته‌وه
پێی بڵێن نه‌ڕوات تا ڕێگای سه‌یدسادقی بۆ تاقی ئه‌که‌ینه‌وه".
ئه‌و کاته کاک ووشیار و مامۆستا کرێکار و مامۆستا سه‌لاحه‌ددین
محمد به‌هاددین و
هاوڕێکانیان له ئێران بوون. |
|
|
|
له تارانه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر ته‌له‌فۆنی بۆ
مامۆستا کرێکار کردووه...(8/6/2009)...خالد
ڕه‌نجده‌ر |
|
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناو یه‌کێک
له حیزبه ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسی
ئه‌وه‌ی بۆ کردم که له‌و کاته‌ی کاک دڵشاد گه‌رمیانی
خۆی له ئێرانیش شاردبۆوه، ڕۆژێک له ته‌عزییه‌ی به‌پرسێکی
گه‌وره‌ی ئێرانی‌دا بینیوویه‌تی. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و
باسه‌ی بۆیه کرد چونکه هه‌ندێک پێیان وایه که کاک
دڵشاد له ئێرانش قاچاغه و، چه‌ندین شوێنی خۆحه‌شاردانی
له ئێران‌دا هه‌یه. |
|
|
|
چه‌ند تێبینییه‌ک له‌سه‌ر قسه‌کانی
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌رانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی...(17/5/2009) |
|
زۆرم پێخۆش بوو که خۆم له ژووره
خنجیلانه‌که‌ی "کوردستان...رای سێیه‌م" شه‌وی شه‌ممه‌ی (16/5/2009) بینییه‌وه. زۆر حه‌زم ده‌کرد به ته‌واوی گوێ بۆ کاک موشیر
گه‌ڵاڵی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌رانی
کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان کلۆر بکه‌م و له په‌یامه‌که‌ی
تێبگه‌م، واشم کرد. کاک موشیر که بابه‌ته‌که‌ی
له‌سه‌ره‌تاوه زۆر به هێمنی هێنا و هه‌موومانی خسته چاوه‌ڕوانی بیستنی هه‌واڵی
خۆش، له کۆتاییدا زۆر توڕه بوو و هه‌موومانی
کرده ئه‌و مێشانه‌ی به‌سه‌ر شتی پیسه‌وه ده‌نیشنه‌وه
و، ڕیسه‌که‌ی خۆی کرده‌وه
به خوری. |
|
|
|
له سایتی چاودێره‌وه...کاک
عه‌لی باپیر: ئه‌گه‌ر ده‌نگ به چوار حیزبه‌که ناده‌ن،
ده‌نگ بده‌ن به نه‌وشیروان...(14/5/2009) |
|
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی
كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به گشتی و عه‌لی باپیر
ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ به تایبه‌ت ده‌ستیان كردوه به
پڕوپاگه‌نده بۆ لیسته‌كه‌یان. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی
ده‌ست سایتی چاو‌دێر
كه‌وتون. عه‌لی باپیر له سه‌ردانه‌كانی بۆ ناوچه‌كان
خه‌ڵك هان ده‌دات كه ئه‌گه‌ر ده‌نگ بۆ كۆمه‌ڵ و چوار
حزبه‌كه‌ش نه‌ده‌ن، ئه‌وا ده‌نگ بۆ لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان
مسته‌فا بده‌ن. |
|
|
|
مامۆستای خوالێخۆشبوو عوسمانی کوڕی عه‌بدولعه‌زیز له
چه‌ند وێنه‌یه‌کی تایبه‌تدا...(13/5/2009) |
|
مامۆستای
خوالێخۆشبوو عوسمانی کوڕی عه‌بدولعه‌زیز...تکایه
ئه‌م وێنانه موڵکی شه‌خسییه، ئه‌گه‌ر وه‌رتگرتن ئاماژه
به‌وه بکه که سایتی (ئه‌زموون - کورد) وه‌رت گرتووه |
|
|
|
جه‌نابی رابه‌ری گشتیی سه‌ردانی مام فه‌ره‌ج باوكی
مامۆستا كرێكار ده‌كات...(8/5/2009) |
|
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی
(7/5/2009) به‌ڕێز جه‌نابی رابه‌ری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی شێخ صدیق عبدالعزیز به هاورێیه‌تی
وه‌فدێك سه‌ردانی برای دڵسۆز‌و پیاوی ماندووی ناو
جیهادو تێكۆشانی بزووتنه‌وه (مام فه‌ره‌ج) باوكی
مامۆستا كرێكاریان كرد |
|
|
|
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ مامۆستا کرێکار...(8/5/2009)...خالد
ڕه‌نجده‌ر |
|
برای شیرینم مامۆستا
کرێکار...ئه‌وه ماوه‌یه‌که له‌سه‌ر پێگه و گۆڤار و
ڕۆژنامه و ژووره‌کانی پاڵتۆکه‌وه بابه‌ت و لێدوان هه‌یه
ده‌رباره‌ی قۆناغی ئێستای هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
دیاره زیاتر مه‌به‌ستم ئه‌و قۆناغه‌یه که ئێستا
ئیسلامییه‌کانی کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ. له‌م قۆناغه
ناهه‌مواره‌دا ئیسلامییه‌کان که‌وتوونه‌ته ناو
زۆرانبازییه‌کی سیاسییانه و، خه‌ریکه کارتێکردنی نێگه‌تیڤی
لێ ده‌که‌وێته‌وه. هۆکاری نووسینی ئه‌م نامه‌ی من بۆ جه‌نابتان
ئه‌وه‌یه نییه که من له‌م زۆرانبازییه‌دا جه‌نابتان
تاوانبار بکه‌م، به‌ڵکو دڵنیاشم و مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
که جه‌نابتان تێگه‌یشتوو ترن و درک به مه‌ترسییه‌کان
ده‌که‌ن و بارودۆخه‌که‌ش باش ده‌خوێننه‌وه. |
|
|
|
زانا ڕۆستایی: مامۆستا كرێكار له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی كۆمه‌ڵ
ده‌كه‌ن به‌كارده‌هێنرێت...(30/4/2009) |
|
له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا
"زانا ڕۆستایی" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
نیگه‌رانی خۆی و حزبه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به گوته‌و لێدوانه ئاگرینه‌كانی مه‌لا كرێكار ئه‌میری پێشوی ئه‌نسارولئیسلام ده‌ربڕی كه‌تێیدا
دژایه‌تی كۆمه‌ڵ و پارته ئیسلامیه‌كانی تری كوردستان ده‌كات و
به‌ئێرانیزم و به‌كرێكگیراوی ده‌وڵه‌تان ناویان ده‌بات. |
|
|
|
سه‌کردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاگای له‌و نووسینانه هه‌یه...(1/5/2009) |
|
دوێنێ (30/4/2009) کاک
موشیر مسته‌فای به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌نده‌رانی کۆمه‌ڵی
ئیسلامی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا گله‌ییه‌کانی
کۆمه‌ڵی ئیسلامی له مامۆستا کرێکار لای من کرده‌وه و،
هه‌وڵی دا جارێکی دیکه من ڕاسپیرنه‌وه بۆ لای مامۆستا
کرێکار، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌به‌ر ئه‌وه‌یه گوایه
مامۆستا کرێکار ناوی ئه‌وی هێناوه. کاک موشیر هه‌مان
قسه‌کانی کاک عه‌لی باپیری ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی کرده‌وه
که ده‌ڵێ کرێکار شه‌ڕی یه‌کلایه‌نه‌ی به‌رامبه‌رمان
ڕاگه‌یاندووه. |
|
|
|
وه‌ڵامێکی کورت بۆ کاک حه‌سه‌ن بابه‌کر...خالد
ڕه‌نجده‌ر...(16/4/2009) |
|
کاک حه‌سه‌ن بابه‌کر له ئیسلام په‌یکدا ڕۆژی
(15/4/2009) له وه‌ڵامی نووسینه‌کانی، خۆی واته‌نی
(کرێکار)دا، ئاماژه‌ی بۆ ناوی منیش کردووه، گوایه کۆمه‌ڵی
ئیسلامی منی بۆ گه‌یاندنی داواکه‌یان چه‌ند جارێک ڕاسپاردبێ
بۆ لای مامۆستا کرێکار و، ئه‌و ووشانه‌ی ئه‌و نووسیونی
بیگه‌یه‌نم به مامۆستا کرێکار. کاک حه‌سه‌نی بابه‌کر
که مامۆستا کرێکار نازناوی (شه‌هیدی زیندوو)ی لێنابوو،
ده‌ڵێ: "له
ڕێی کاک خالیدی برایه‌وه چه‌ند جارێک ئاگادارمان
کردۆته‌وه که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌چێته باخه‌ڵی ناحه‌زانه‌وه
و با له که‌ری شه‌یتان بێته خوارێ و برایه‌تیمان بپارێزین
و واز له‌و هه‌ڵوێسته خراپه‌ی بێنێ". |
|
|
|
برووسكه‌ی پیرۆزبایی مامۆستا كرێكار بۆ رابه‌ری گشتیی
نوێی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی....(29/3/2009) |
|
به خۆشحاڵیه‌وه هه‌واڵی
هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتانمان پێ گه‌یشت بۆ پله‌ی رابه‌رێتی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان كه هه‌ر له سه‌ره‌تایه‌وه
تا ئه‌و كاته‌ی توانیوێتی قه‌ڵاو قولله‌ی دێرینی رابوونی
ئیسلامه‌تی و پاسه‌وانی زیت و ووریای موقه‌دده‌ساتی
ئیسلام و موسوڵمانان بووه .. به‌ڕێزیشتان كه زیاتر له
په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نی پیرۆزی پڕ ئه‌زموونی خۆتان له
ئاڕاسته‌وانی بانگه‌وازی خوایی و په‌روه‌رده‌كاریی
لاوان‌دا خه‌رج كرد شیاوی رابه‌رێتی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ن و
دوای خوای گه‌وره ئومێدێكی زۆرتان پێوه به‌نده بۆ
داڕشتنه‌وه‌ی بنه‌مای فیكریی و خیتابی سیاسی و به‌رنامه‌ی
په‌روه‌رده‌یی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆكردنه‌وه‌ی
دڵسۆزان له‌سه‌ری و به گه‌ڕ خستنی ووره‌و ووزه‌یان بۆ
هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه جوانانه‌ی ئه‌هلی ئیسلام به په‌رۆشه‌وه
چاوه‌ڕێین |
|
|
|
شێخ عه‌لی باپیر بۆ گۆڤاری جیهاد:
شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه وانه‌بوون بۆ ئێمه...(1/3/2009) |
|
عه‌لی باپیر: به‌ڵێ. ئێمه چاوه‌روانی
هێرش کردن بووین، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بووین که هێزه مارکسییه کوردییه‌کانی
تر هاوکاری تاڵه‌بانی بکه‌ن. له‌و هێزه مارکسییانه: حیزبی کرێکارانی کوردی کۆمۆنیستی
تورکیا و، حیزبی دیموکراتی کوردی کۆمۆنیستی ئێران و، حزیبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی کۆمۆنیستی
ئێرانی و، چه‌کداره کورده‌کانی پێشووی سه‌ر به سه‌دام. تاڵه‌بانیش به دوو هه‌فته
پێش هێرشه‌کان وتبووی ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێته ناو په‌رله‌مانه‌وه یان کوردستانی
عێراق به‌جێ بهێڵێت و بچێته ناو ئێران. |
|
|
|
نامه‌که‌ی مامۆستا عوزێر...هاوارێک
له شه‌وێکی تاریکی بیابانێکی چۆڵدا
...
(30/11/2008) |
|
له نامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی
چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌نداری هه‌رێمی کوردستانی کردووه
و، من له کوردستانیوزه‌وه وه‌رم گرتووه، مامۆستا عوزێری ناسراو
به "مه‌لا عوزێر"ی پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وتی "حاجی عوسمانی عه‌لاف" له
گه‌ڕه‌کی "زه‌رگه‌ته"ی شاری سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که دوای قه‌ده‌غه‌کردنی
ووتارخوێندن لێی له مزگه‌وته‌که‌ی خۆی، به ته‌له‌فۆنیش ئاگادارکراوه‌ته‌وه که
نابێ پێشنوێژیش بکات. |
|
|
|
با پیاوه‌که‌شی ئه‌نساروئیسلام بێت ژن و منداڵه‌که‌ی
تاوانیان چییه؟...
(15/10/2008) |
|
سایتی
"هاووڵاتی" به پێنووسی ڕۆژنامه‌وان "ئارا
ئیبراهیم" ده‌نووسێ که هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر
یاسایشی سلێمانی حه‌وت که‌سی به تۆمه‌تی
پاره کۆکردنه‌وه بۆ ژنێکی هه‌تیوبار
ده‌ستگیر کردووه و لێکۆڵینه‌وه‌یان له
گه‌ڵدا ده‌کرێ. هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌دا
هاتووه که ئه‌و ژنه مێرده‌که‌ی ئه‌نساروئیسلامه.
برای یه‌کێک له گیراوه‌کان ده‌ڵێ: "پیش
جه‌ژن پیاوێک هات بۆ مه‌یدانی داره
سوتاوه‌که و داوای پاره‌ی کرد بۆ ژنێک
که حه‌وت منداڵی هه‌تیوی که‌وتووه
به‌سه‌ردا. |
|
|
|
ڕه‌وتی
سۆفیگه‌ری
...
به‌شی (1) |
|
دووری و
نزیکی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری عه‌ره‌ب له
پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه و ،
شاره‌زایی و فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی
یان زمانی نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست و
به‌ڕیوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ،
هه‌روه‌ها توانای ده‌وڵه‌ت و
پێراگه‌یشتنی له سه‌رپه‌رشتی کردنی
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا کارتێکردنی له سه‌ر
وه‌لا و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و نه‌ته‌وانه
هه‌بووه. کورد یه‌کێکه له‌و
نه‌ته‌وانه‌ی زۆر نزیک بووه له
پایته‌خته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه
، به‌ڵام ڕه‌شه خه‌ڵکه‌که‌ی به‌وه
نه‌ناسراوون که عه‌ره‌بی زان بن.
ئه‌وه‌ی به کورده‌وه دیاره ئه‌وه‌یه
که زانای چاکیان تێدا هه‌ڵکه‌ووتوه و
خزمه‌تێکی فراوانیان به ئیسلام
کردووه. |
|
|
|
سۆفیگه‌ری
و ته‌ریقه‌ته‌کانیی
...
(4/12/2007) |
|
شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری یان
"سۆفیزم" ، هه‌روه‌ها شوێن که‌وتوه‌کانیان پێناسه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ ئه‌م
زاراوه‌یه و ، به گشتی
ئه‌وانیش و خه‌ڵکانی تری شاره‌زا ده‌ڵین که سۆفیگه‌ری یان "سۆفیزم" پێک هاتووه له کۆمه‌ڵێک ته‌یقه‌ت
و شێوازی خواپه‌رستی و یادکردنه‌وه‌ی خوا که به پێی ئامۆژگاری شێخه‌کانی ته‌ریقه‌ت سۆفییه‌ک
یان موریدێک ده‌یانکات تا ده‌روونی پاک بێته‌وه و ، ڕوحی به پله‌کانی به‌رزبوونه‌وه‌ی
ڕوحدا سه‌رکه‌وێته سه‌ره‌وه تا ده‌گاته پله‌ی "وه‌لی". سۆفیگه‌ریش دین یان مه‌زهه‌ب
نییه ، به‌ڵکو بریتییه له به‌رنامه‌یه‌ک یان ڕێبازێک که شوێن که‌وتوانی له خوا
نزیک ده‌کاته‌وه. |
|
|
|
یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان
...
(13/12/2007) |
|
1- بنه‌ما نه‌گۆڕه‌کانى ئیسلام مه‌رجه‌عى کارى سیاسى و سه‌رچاوه‌ى
لێوه‌رگرتنى به‌هاکانه.
2- ئیسڵاح دیدێکى دیاریکراوه بۆ کارى سیاسی و به‌رێوه‌بردنى
کۆمه‌ڵگه‌و گۆرانى ئاشتى خوازانه .
3- عه‌داله‌ت زامنى مافه‌کانى تاک و کۆمه‌ڵگه‌و پێوه‌رى
پۆڵێنکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانه .
4- که‌له‌پوور و میژووى ئیسلامیی ئه‌زموونێکى به‌شه‌رى
سنوورداره به‌کات و شوێن له مێژوودا و راده‌ى سوود لىَ
وه‌رگرتنى په‌یوه‌سته به ئاستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بۆ پێداویستى‌و
کێشه‌کانى سه‌رده‌م.
5- تێگه‌یشتنى (مقاصد)یانه بۆ ئیسلام و شه‌ریعه‌تى ئیسلامى،
رێبازێکه بۆ له خۆگرتنى سه‌رده‌م و چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى
فکریی .
6- شورا به‌هایه‌کى باڵاى ئیسلامه و جێبه‌جێبوونى له ژیانى
سیاسی هاوچه‌رخدا ، په‌یوه‌سته به سوود وه‌رگرتن له میکانیزمى
دیموکراسى وه‌ک شێوازێکى عه‌مه‌لى بۆ گه‌یشتن به بڕیاره حکومیه‌کان
و هێنانه‌دى شه‌رعیه‌ت و به‌شدارى سیاسى و ده‌سته‌به‌رکردنى
ئازادیه‌کان .
7- قه‌بووڵکردنى فره‌یی و ده‌رهاویشته‌کانى و ئاڵ و گۆڕى
ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌رێى هه‌ڵبژاردنى گشتىیه‌وه.
|
| |
|
|
بگه‌ڕێوه |