|
|
|
ئه‌رشیفی ئیسلامی سیاسی |
| |
|
ئاسایشتان نابێت تا ئێمەش لە فەلەستین دەمانبێت...24/1/2010 |
|
لە كاسێتێكی دەنگدا كە ئەمڕۆ
لە لایەن كەناڵی الجزیرەی ئاسمانییەوە بڵاوكرایەوە ئوسامە
بن لادنی سەرۆكی ڕێخراوی قاعیدە جارێكی دیكە ھەڕەشە لە
ئەمریكا ئەكات. لەو كاسێتەدا ئوسامە بن لادن ئاسایشی
فەلەستین و خەڵكی غەززە بە ئاسایشی ئەمریكا و
ئەمریكاییەكانەوە گرێ ئەدات و، ڕوو بە ڕوو پێیان ئەڵێ: "ویژدان
قبوڵ ناكات ئێوە لە ئاسایش‌دا بژین و موسوڵمانانی فەلەستین
لێی مەحروم بن". |
|
|
|
بۆکۆ حه‌رام له ووڵاتی نێجیریا...(1/8/2009) |
|
ئه‌و ڕژێمانه‌ی هاوبیرن
له گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا، به تایبه‌تی ئه‌مریکا، له هه‌ر جێیه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی
ئیسلامی چه‌کدار دروست بوو و، داوای چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی کرد به (تالیبان)ی
ئه‌فغانتسان ناوی ئه‌به‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌م زبووتنه‌وه‌ی "بۆکۆ حه‌رام"یش
ئه‌ڵێن (تالیبانی نێجیریا). ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له هه‌رێمێکه‌وه دروست بووه که
دانیشتووانی موسوڵمانن و به‌شێکن له هه‌موو دانیشتوانی نێجیریا که ژماره‌یان
(140) ملیۆن که‌سه. نێجیریا ووڵاتێکی نه‌وتی ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام هه‌ژاری و بێ‌کاری
باڵی کێشاوه به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌یدا. |
|
|
|
ئوسامه بن لادن هێرش ده‌کاته
سه‌ر شێخ شه‌ریفی سۆمال...(19/3/2009) |
|
ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی ڕێکخراوی قاعده له کاسێتێکدا داوای له موجاهیده‌کانی
سۆمال کرد که درێژه به شه‌ڕه‌که‌یان بده‌ن تا شێخ شه‌ریفی سه‌رۆکی سۆمال ده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها بن لادن ده‌ڵێ: "ئه‌و جۆره سه‌رۆکانه نوێنه‌ری دوژمنه‌کانمانن و، ولایه‌تیان
نادرێته ده‌ست و هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ولایه‌تیان دروست نییه. شێخ شه‌ریفیش وه‌ک
ئه‌وانه و، ده‌بێ لاببرێت و شه‌ڕی به‌رامبه‌ر بکرێت". ڕوو به ڕووی موجاهیده‌کانی
سۆمالیش ده‌ڵێ: "ئه‌و جه‌نگه‌ی له ووڵاتی ئێوه به‌رپا بووه جه‌نگی نێوان ئیسلام
و خاچ په‌رسته‌کانه. |
|
|
|
شاندێکی ئێرانی داوای لێبوردن
له دوکتۆر یوسف قه‌رزاوی ده‌کات
...
(14/10/2008) |
|
دوێنێ (13/10/2008) شاندێکی باڵای
ئێرانی له شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر چاوی به دوکتۆر
یوسف قه‌رزاوی که‌وت و، داوای لێبوردنیان لێکرد و جه‌ختیان
له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌وانه‌ی دوکتۆر قه‌رزاوی به
زایۆنیزمه‌وه گرێ ده‌ده‌ن خۆیان ده‌ستی زایۆنیزمن. ئه‌م هه‌وڵه
ئێرانییه بۆ ئه‌وه ده‌درێ که دوکتۆر قه‌رزاوی دۆسییه‌ی
تاوانبار کردنی ئێران دابخات که هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی
خۆیان ده‌ده‌ن له کۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌دا. |
|
|
|
دوکتۆر یوسف قه‌رزاوی جارێکی‌تر له‌سه‌ر شیعه ده‌دوێ
...
(26/9/2008) |
|
دوای ده‌کردنی
به‌یانێک له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی که ڕۆژنامه‌ی "مهر"ی ئێرانی
و، محمد حسین فه‌زلوڵای لوبنان و، محمد عه‌لی ته‌سخیری
ئێرانی کردبوویانه سه‌ری جارێکی تر دوکتۆر یوسف قه‌رزاوی
گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌شیعه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی
سوننی و، ئه‌مجاره ئاماژه بۆ هه‌ندێک ووڵات ده‌کات که هه‌وڵی
به‌شیعه‌کردنی تێدا ده‌درێ، له‌وانه: میسر و سودان و مه‌راکێش
و جه‌زایر و نێجیریا. |
|
|
|
به‌یانی
دوکتۆر یوسف قه‌رزاوی له‌سه‌ر هێرشی مه‌رجیعه‌کانی شیعه بۆ سه‌ری
...
(19/9/2008) |
|
شێخ یوسف قه‌رزاوی
له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "المصري
اليوم"دا باسی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی کردووه
و وتوویه‌تی که "بیدعه‌چین"، به‌ڵام موسوڵمانن. هه‌روه‌ها ئوممه‌تی ئیسلامی له
دوو خاڵی گرنگ سه‌باره‌ت به شیعه ئاگادار کردۆته‌وه، یه‌که‌میان:
چنێودانی شیعه
به یاوه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ر (ص). دووه‌م: هه‌وڵی داگیرکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی
سوننی ده‌ده‌ن و مه‌زهه‌بی
خۆیانی تێدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه، به تایبه‌تی که سامانێکی زۆریان له‌به‌رده‌ستدایه
و به ملیۆنه‌ها دولاری بۆ ته‌رخان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها کادیری مه‌شق پێکراویان تێدا
خستۆته گه‌ڕ. وتووشیه‌تی که کۆمه‌ڵگه‌ی سوننیش له‌به‌رامبه‌یانه‌وه هیچ شتێک نییه پارێزگاری‌یان
لێ بکات. |
|
|
|
ئه‌بو
عومه‌ری به‌غدادی هه‌ڕه‌شه له حیزبی ئیسلامی عێراقی ده‌کات
...
(10/9/2008) |
|
له کاسێتێکی
بچووکی ده‌نگدا که له‌سه‌ر هه‌ندێک پێگه‌ی سه‌ر تۆڕی ئێنته‌رنێته‌وه باڵا‌و کراوه‌ته‌وه،
ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی قورس له
حیزبی ئیسلامی عێراقی ده‌کات و، داوا له شوێن که‌وتوانی خۆی ده‌کات که به
ووردی ناو نیشانی سه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه تۆمار
بکه‌ن و بیان
دۆزنه‌وه. ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی له نامه‌که‌یدا حیزبی ئیسلامی به‌وه تۆمه‌تبار
ده‌کات که چوونه‌ته بن باڵی ئیحتیلاله‌وه و، له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کاندا
هاوکاری ئه‌مریکا و (مه‌جوس) ده‌که‌ن. |
| |
|
زاراوه‌یه‌کی ڕۆژئاواییه
...
به‌شی (1) |
| ئیسلام به درێژایی مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی
خۆی تاکه دین بووه
که توانیوویه‌تی دام و ده‌زگای کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی و ڕۆشنبیری و خزمه‌تگوزاری له ناو خۆیدا
و له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا دروست بکات له کاتێکدا که ئایینه‌کانی پێش خۆی و
فه‌لسه‌فه و سیستمه‌کانی هاوسه‌رده‌می خۆشی نه‌یانتوانیووه سه‌ره‌تاکانی ده‌وڵه‌ت
دروست بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئایینی ئیسلام هه‌میشه بانگه‌وازی ئاشتی و ته‌بایی و دامه‌زراندنی
په‌یوه‌ندییه دیپلۆماته‌کانی پێش شه‌ڕ و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌وه خستووه و ، هه‌ر
گروپ و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ستی ئاشتی بۆ موسوڵمانان درێژ کردبێت ئه‌وان ڕه‌تیان
نه‌کردۆته‌وه. به‌ڵام ئیسلام ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت و
عه‌قیده‌که‌ی له که‌س قبوڵ نه‌کردووه و ، به‌رسنگی گرتووه و ، به‌هێزترین وانه‌ی
له‌خۆبوردن و به‌رگری کردنی تۆمار کردووه. |
| |
|
شه‌ڕی دژه "تیرۆر!!"
...
(5/12/2007) |
|
زاراوه‌ی "تیرۆر" تا ئێستا پێناسه‌یه‌کی نییه. ته‌نانه‌ت ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش
نه‌یتوانیوه پێناسه‌یه‌کی بۆ بدۆزێته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هه‌زاران یاسای
له سه‌ر داڕێژراوه و ، له هه‌موو ووڵاتانی جیهاندا دژ به ئیسلامییه‌کان به‌کاری
دێنن. له فه‌رهه‌نگی (ئۆکسفۆرد)دا هاتووه که بریتییه له‌و وه‌سیلانه‌ی که ده‌بنه
هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیان و ، ئه‌و وه‌سیلانه له لایه‌ن خه‌ڵکانێکی سیاسییه‌وه
به‌کار ده‌هێنرێن که له کورسی حوکمدان ، یان ئه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تی گروپی ناڕه‌سمی
ده‌که‌ن له ووڵاتانێکی دامه‌زراودا. |
| |
|
پێداویستی قۆناغه سه‌خته‌کان
...
(6/12/2007) |
|
خه‌ڵکی
به گشتی وا تێگه‌یشتوون که "ئیسلامی
سیاسی" هۆکاری ئه‌و قه‌یرانانه‌یه که
ئه‌مڕۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان
گرتۆته‌وه. له عێراقدا په‌نجه‌ی
تاوانبار کردن بۆ گروپه چه‌کداره
ئیسلامییه‌کان ڕاده‌کێشری و ده‌وترێ
ئه‌وانن که نایانه‌وێ سه‌قامگیریی و
ئارام و ئاسایش له عێراقدا به‌رقه‌رار
بێت. له فه‌له‌ستین تاوانی
قه‌یرانه‌که ده‌درێته پاڵ "حه‌ماس" و
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه کێشه‌ی
فه‌له‌ستین به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردن
ده‌ڕۆی. له کوردستانی باشوریش له ساڵی
نه‌وه‌ده‌کاندا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
تاوانبار ده‌کرا به‌وه‌ی مه‌ترسییه بۆ
سه‌ر ئه‌زموونی کوردستان. |
| |
|
برایانی موسوڵمان
...
(12/12/2007) |
|
برایانی موسوڵمان یه‌کێکه
له بزاڤه ئیسلامییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه که داوای
گه‌ڕانه‌وه ده‌کات بۆ ئیسلام. هه‌روه‌ها داوای
چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌کات له ژیانی
کۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌م حیزبه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی
جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت وه‌ستاوه‌ته‌وه و ،
ململانێی له گه‌ڵ شه‌پۆلی عه‌لمانیه‌ت له ووڵاتانی
عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا ده‌کات. |
| |
|
به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاڕاسته کردنی کاری جیهاد
...
به‌شی (5) |
|
"سید
ئیمام الشریف"ی ناسراو به "دوکتۆر فه‌زل"ی خاوه‌ن کتێبی
"العمدة فی اعداد العدة" ، که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵه جیهادییه‌کان
به وانه له ئه‌ڵقه و ڕاهێنانه شه‌عییه‌کاندا ده‌یانخوێند
، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی (111) لاپه‌ڕه‌یی به ناوی "ترشید العمل
الجهادی فی مصر والعالم" ، له زیندانه‌که‌یه‌وه له میسر ،
بۆ ڕاستکردنه‌وه و ئاڕاسته‌کردنی ڕێبازی جیهاد له میسر و
جیهان نووسیوه.ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژنامه"ی
کوه‌یتی له (20) ئه‌ڵقه‌دا بڵاوی کردۆته‌وه و تا ئێستاش گفتوگۆی
له‌سه‌ر ده‌کرێ و ، ئیسلامییه‌کانی میسر و جیهانی به خۆیه‌وه
سه‌رگه‌رم کردووه. |
| |
|
هانی السباعی: پێداچوونه‌وه‌ی ته‌نزیمی جیهاد له ناو زیندان له‌دایک بووه
...
(19/12/2007) |
|
دوکتۆر هانی السباعی
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی "المقریزی" له له‌نده‌ن له‌سه‌ر
به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی دوکتۆر "فه‌زل"ی ڕابه‌ری پێشووی ته‌نزیمی جیهادی میسر ڕای خۆی
ده‌ربڕیوه و ، ده‌ڵێ: "به پێی ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌ی لای ئێمه سه‌باره‌ت به
به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی دوکتۆر فه‌زل کۆبۆته‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ که ئه‌و
پێداچوونه‌وه‌یه له‌دایکبوونی زیندانه.
هه‌رچه‌نده دوکتۆر فه‌زل سید ئیمامی ناسراو به عبدالقادری کوڕی عبدالعزیز هه‌وڵ
بدات بیسه‌لمێنێ که ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی به ویستی
خۆی نووسیوه ،
واقیع واناڵێ. |
| |
|
|
بگه‌ڕێوه |