|
 |
|
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له نه‌رویج |
|
SETERY LEKOLINEWEY SIASY - NORWAY |
|
به‌رپرس: خالد ڕه‌نجده‌ر دامه‌زراندن:
(3/12/2001) |
|
|
|
|
| |
|
ئه‌رشیفی
لێکۆڵینه‌وه
و توێژینه‌وه |
|
|
|
سەرەتای بەربەست دانان بۆ چاكسازییەكەی نێچیرڤان
بارزانی...25/1/2010 |
|
بە پێی
ئەزموونی حیزبەكانی كۆن و نوێی ئەم مرۆڤایەتییە، پاسەوانی
دێرین ھەروا بە ئاسانی دەست بەرداری پلە و پایەی خۆیان
نابن و، چنگ ئەگرن بەسەر ھەموو جومگە ھەستیارەكانی
حیزب‌دا و، ھەوڵ ئەدەن گەنجەكان بە قسە و فەلسەفەی زل
لە ھاتنە سەرەوە دوابخەن. ئەگەر نەشیانتوانی ھاتنە
پێشەوەیان بوەستێنن، بە تێكدەر و لادەر و خاین لەقەڵەمیان
ئەدەن ھەروەك چۆن جەلال تاڵەبانی لە ڕاپۆرەتەكەیدا بۆ
پلینۆمی یەكێتی نەوشیروان مستەفای كردە بەرپرسی
كیمیابارنی ھەڵەبجەی ساڵی 1988. |
|
|
|
ئەفسەرێكی دیكەی پاسداران ئەبێتە باڵوێزی ئێران لە
عێراق...22/1/2010 |
|
كۆماری
ئیسلامی ئێران بەنیازە باڵوێزێكی نوێ ڕەوانەی عێراق
بكات بۆ ئەوەی كاروبارەكانی لەو ووڵاتە ھەڵسوڕێنێت.
ھەواڵەكان باس لە "حەسەنی دانافەر"ی ئەندامی پێشووی
فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ئەكەن كە
دەسەڵاتدارانی عێراق و ئەمریكاش بەوە تۆمەتباری ئەكەن
كە دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وەرئەدات. |
|
|
|
لێكدانەوەیەك بۆ نامەكەی تاڵەبانی بۆ سەرۆكی دادگای
فیدراڵی...22/1/2010 |
|
دوای
داگیركردنی عێراق لە لایەن ئەمریكا و بەریتانیا و
ھاوپەیمانەكانیانەوە لە مانگی ئاداری ساڵی (2003)دا و
دانانی پۆڵ بریمەر بە فەرمانڕەوای عێراق، ئەمریكا
كەوتە ھەڵوەشاندنەوەی دام و دەزگاكانی دەوڵەتی عێراق و
دروست كردنی دام و دەزگای نوێ بە شێوەیەك كە لە گەڵ
ئامانجی سیاسی و ئابووری و سەربازیی داگیركەردا
بگونجێت. یەكێك لەو دەزگایانەی ئەو كاتە بەو گەرم و
گوڕییە دروست بوو دەزگای "ڕیشەكێش كردنی حیزبی بەعس"
بوو. |
|
|
|
لە ھەموو ھەورێك باران نابارێت...20.01.2010 |
|
ڕۆژی (18/4/2005) مەلا
بەختیار لە شاری ئۆسلۆ بوو و، ئێوارەكەی بانگھێشت
كرابوو بۆ كەناڵی (تێ ڤێ 2)ی نەرویج و، كورد واتەنی (بە
كەماڵی ئیسراحەت) پاڵی لێ دابووەوە و قسەی خۆی ئەكرد.
لەو چاوپێكەوتنەدا مەلا بەختیار زۆر لە خۆی ڕازی بوو
و، ووتی: (لێبووردنەكەی سەرۆكی عێراق "جەلال تاڵەبانی"
مەلا كرێكاریش ئەگرێتەوە و، پێویست ناكات مەلا كرێكار
داوای لێبووردن بكات. مەلا كرێكار تەنھا ئەتوانێت
ئەوەندە بڵێ كە سەر بە ڕێكخراوی قاعیدە و
ئەنسارولئیسلام نییە و، |
|
|
|
وەڵامەكەی
نەوشیروان مستەفا بۆ جەلال تاڵەبانی...(5/1/2010) |
|
پێشتر قسه‌کانی "فه‌خامه‌تی سه‌رۆکی کۆماری عیراق و به‌ڕێز سکرتێری گشتی یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستان" تاڵه‌بانی، كه له پلینۆم دا دژی من و هاوڕێكانم له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا كردبوی، به‌شێوه‌ی جیاواز به من گه‌یشتبو. هه‌ندێك له‌و قسانه له رۆژنامه‌كاندا بڵاوبونه‌وه و به‌ر گوێی زۆر كه‌س كه‌وت. به‌ڵام تا
ئه‌وكاته‌ی قسه‌كان به‌شێویه‌كی فه‌رمی بڵاونه‌كرانه‌وه، منیش وه‌ك شتێكی نه‌بو حسابم بۆ كردن و به توڕه‌بون و هه‌ڵچونێكی كاتیم له قه‌ڵه‌م دان كه پێویست
نه‌كات وه‌ڵام بدرێنه‌وه. به‌ڵام ئێستا كه كۆی ئه‌و قسانه له هه‌مو ده‌زگاکانی
راگه‌یاندنی یه‌كێتیدا بڵاوكرانه‌وه ناچارم و به پێویستی ئه‌زانم وه‌ڵامی زۆری ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌مه‌وه كه تاڵه‌بانی بۆ خودی خۆم و هاوڕێكانم له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ریزی كردوه. |
|
|
|
شیكارییەك بۆ ناوبژی كردنەكەی مامۆستا عەلی باپیر...11/1/2010 |
|
ئەم میللەتەی
ئێمە لە باشوری كوردستان لە بەھاری ساڵی (1964)ەوە گیرۆدەی شەڕی
ناوخۆیە
و، لەو شەڕانەدا دەیان ھەزار
كەسی كورد لەناو چوون و، ڕاستییەكانیش
شاردراوونەتەوە.
ھەر یەكێك لەو سەركردانەی
كە ئێستا لە ژیاندا ماوون
و، ئەوانەشیان كە مردوون، دەیان دۆسییەی نەكراوەیان لە مێشكدایە كە خۆیان
نەبێت كەسی دیكە لە مرۆقەكان نازانێت چی‌یان تێدایە و، چەند خوێن بە ناھەق ڕژاوە و،
چەند دایك جەرگیان ھەڵقرچاوە و، چەند
بێوەژن تا ئێستاش فرمێسكەكانیان ووشك
نابێتەوە |
|
|
|
ئیخوانولمسلیمون و دیموكراتییەت...(2/12/2009) |
|
ئەوەی لای ھەموو
ئیسلامییەكان و لای ئیخوانیش خۆی ئاشكرایە ئەوەیە كە ئیخوانولمسلون نوێنوری ھەموو
ئیسلامییەكان نین ھەرچەندە بوونیان وەك حیزب و ڕەوتی سیاسی و قوتابخانەی بیروھزر لە
نزیكەی (70) ووڵاتدا ھەیە. بەڵام گومانی تێدا نییە كە ئیخوان وەك بیروھزر و وەك
كاری سیاسی و بزاڤ لە زۆربەی ووڵاتان و لای زۆربەی دەسەڵاتداران جێیان بۆتەوە و
فشاریان لەسەر نییە. |
|
|
|
بزاڤی سەلەفیەت و سیاسەت...(24/11/2009) |
|
ئەو كاتانەی كە ئەبینین
سەلەفییەكان لە ئاست ڕەت كردنەوەی سیستمی دیموكراتیدا
بێ دەنگن، مانای وانییە كە بێدەنگییەكەیان ڕازی بوونە
بەو سیستمە. بە پێچەوانەوە، مانای ڕەت كردنەوەیەتی و
ڕەت كردنەوەی ئەو جۆر دەوڵەتەیە كە دین و دەسەڵات لە
یەكتر جیا ئەكاتەوە و، ئەیەوێت كۆمەڵگە تەنھا لە ژیانی
ماددیەتدا بخولێتەوە. سەلەفییەت ئەو دەوڵەتەشی ناوێت
كە ڕۆژئاوا بەرامبەری وەستاوەتەوە و نایەوێت جارێكی
دیكە لە خاكەكەیدا سەر ھەڵبداتەوە كە ئەویش دەوڵەتی
كاھینەكانە. لەو دەوڵەتەدا پیاوانی ئایینی نوێنەری
خوان و، ھەموو ئەو دەسەڵاتانەی كە خوا ھەیەتی دراوە
بەوان و، خۆیان لە سەرو مرۆڤەكانی دیكەوە داناوە. |
|
|
|
مافی ڕۆشنبیریی بۆ كوردی باكور كەمترە لەو خوێنەی
داوویانە، بەڵام.....(19/11/2009) |
|
حكومەتی داد وگەشەی توركیا
ھەوڵ ئەدات سەركەوتنێكی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار بكات
بەوەی چارەسەرێك بۆ مەسەلەی كورد لە ووڵاتەكەیدا
بدۆزێتەوە. بیگومان كەوتنە بەر باسی دۆسییەی كورد لە
توركیا شتێكی گەورەیە ئەگەر بیر لەوە بكەینەوە كە كورد
ناوی نرابوو "توركی شاخ" و، زمانی زگماكی خۆی لێ
قەدەغە كرابوو و... |
|
|
|
بنەماڵەكانیان دوای چواردە ساڵ داوا لە پەرلەمانی
كوردستان ئەكەن خوێنیان وون نەبێت...(14/11/2009) |
|
چواردە ساڵ بەسەر
تیرۆركردنی موحەمەدی حەلاق و ھاوڕێكانیدا تێپەڕیوە و
بنەماڵەكەی و بنەماڵەی ھاوڕێكانی و، بنەماڵەی ھەموو
ئەوانەی لە شەڕی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و
پارتی دیموكراتی كوردستاندا كوژران ناسۆر ئەچێژن و
ھەندێكیان بەو حەسرەتەوە سەریان نایەوە كە بكوژانی
ڕۆڵەكانیان... |
|
|
|
ئەمریكا دەوروخولی ئەتۆمییەكەی پاكستان ئەدات...(13/11/2009) |
|
لەوەتای "ئاسیف زەرداری"ی
مێردەكەی بێنەزیر بۆتۆ و حیزبەكەی بوونەتە فەرمانڕەوای
پاكستان، ئەمریكا چالاكییە سیاسی و سەربازییەكانی خۆی
لە قۆڵی دەسەڵاتی ئەوانەوە فراوانتر كردووە. ئەمریكا
جگە لەوەی خۆی ڕاستەوخۆ بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان
ھەرجارەی لە جێیەك ئەدات و كۆمەڵێك خەڵكی سیڤیل ئەبنە
قوربانی و ماڵیان كاول ئەبێت، سوپای پاكستان ھان ئەدات
و، كۆمەكی داراییشی پێشكەش ئەكات و، ئاڵۆزییەكەی
پاكستانیان پێ قوڵتر ئەكاتەوە. |
|
|
|
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە حكومەتی ھەرێم ئەگرێت...(12/11/2009) |
|
لە ڕاپۆرتێكدا كە ڕێكخراوی
چاودێری مافی مرۆڤ (ھیومان ڕایت ۆچ) دەریكردووە ھاتووە
كە كەماتییە نەتەوەیی و دینییەكانی باكوری عێراق لە
گەڵ كارەساتێكی مرۆیی‌دا ڕوو بە ڕوو بوونەتەوە. ئەویش
بە ھۆی ئەو دژایەتی و ناكۆكییەی لە نێوان كورد و
عەرەبدا ھەیە كە ھەر یەكەیان ئەیەوێت خۆی زاڵ بێت
بەسەر ھەردوو پارێزگای نەینەوا و كەركوكدا. |
|
|
|
چارەنووسی كەركوك لە دەست كورد چووە دەرەوە...(10/11/2009) |
|
ئێوارەی ڕۆژی (8/11/2009)
ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق دوای گفتوگۆیەكی یەك
ھەفتەیی و كێشمەكێش یاسای ھەڵبژاردنی ھەموار كرد و،
مەسەلەی ھەڵبژاردن لە كەركوك بەو بارەدا یەكلا بووەوە
كە لایەنەكانی غەیری كورد ئەیانویست. خالد عەتییەی
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كە سەرۆكایەتی ئەو
دانیشتنەی پەرلەمانی كردووە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە
لە كۆی (195) ئەندامی ئامادبوو (141) ئەندام دەنگیان
بۆ ئەو یاسایە داوە. |
|
|
|
ئۆغەندییەكان
و كاری ئەمنی لە عێراق...(7/11/2009) |
|
یەكێك لەو كۆمپانیا
ئەمنییە ئۆغەندییانەی لە عێراقدا كار ئەكەن كۆمپانیای
"ووترتایت"ە و بارەگای سەرەكی لە شاری كەمپالای
پایتەختی ئەو ووڵاتەیە. "مۆسیس ماتیسكۆ"ی سەرۆكی ئەو
كۆمپانیایە خۆی لە عێراق زیاتر لە سێ ساڵ كاری ئەمنی كردووە و
دوای گەڕانەوەی بۆ ئۆغەندا ئەو كۆمپانیایەی پێكەوە ناوە. لە
سەربازگەی مەشق پێكردنی سەر بە كۆمپانیای ووترتایت مەشق بە ژن
و پیاو ئەكرێت و، ئامادە ئەكرێن تا بنێردرێن بۆ عێراق یان
ئەفغانستان، یان ھەرجێیەكی دیكەی جیھان كە شەڕ و ئاژاوەی
لێبێت. |
|
|
|
ھێڵێك لە ئێرانەوە بۆ
سوریا و لەوێشەوە بۆ حیزبوڵای لوبنانی...(6/11/2009) |
|
ڕۆژی چوارشەممەی
(4/11/2009) ئیسرائیل ڕایگەیاند كە پاپۆڕێكی پڕ چەك و تەقەمەنی دەست بەسەر كردووە
كە لە ئێرانەوە ئەچوو بۆ سوریا و لەوێشەوە بۆ حیزبوڵای لوبنانی. وەلید موعەلیمی
وەزیری دەرەوەی سوریا لە تارانەوە نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند بەرامبەر بەو كارەی
ئیسرائیل و ووتی كە ئیسرائیل كاری جەردەیی لەناو ئاوی نێودەوڵەتدا ئەكات. ھەروەھا
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەو پاپۆڕە ھیچ جۆرە چەك و تەقەمەنییەكی تێدا نەبووە و، بۆ
ئەوە ھاتووە كە كەلوپەلی بازرگانی لە سوریاوە بگوێزێتەوە بۆ ئێران. |
|
|
|
حاجییە ئێرانییەكان و خۆپیشاندانیان لە كاتی حەجی
ئەمساڵدا...(4/11/2009) |
|
ماوەیەكە ئێران و سعودیە
دەنگیان لە یەكتر بەرز بۆتەوە بە ھۆی لێدوانی ئایەتوڵا
عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و،
ئەحمەدی نەژادی سەرۆكی كۆماری ئێران سەبارەت بە خراپ
مامەڵە كردنی سعودیە لە گەڵ حاجییە ئێرانییەكان لە
كاتی ئەنجامدانی حەجدا. ھەروەھا داوایان لە سعودیە
كردووە كە ڕێگە بدات بەو حاجیانە ممارەسەی دروشمەكانی
خۆیان بكەن، بە تایبەتی دروشمی "بەرائەت" لە موشریك و
كافرەكان ھەر وەك چۆن كاتی خۆی ئایەتوڵا خومەینی
داینابوو. |
|
|
|
لە كوردستان ئەبێ ڕۆژنامەنووس لە قاڵبی دەسەڵات بدرێت...(3/11/2009) |
|
لێدانی
ئەمجارەی نەبەز گۆران و، ھەڕەشە كردنی ماوەیەك
لەمەوبەری ستافی گۆڤاری "ڕێگا" كە كاك ماكوان كەریم
خاوەن ئیمتیازییەتی، ئەمانگێڕێتەوە بۆ بارودۆخی
كوشتنەكەی ڕۆژنامەنووس "سۆرانی مامە حەمە" لە شاری
كەركوك. ھەروەھا ئەمانباتەوە بۆ باسكردن لە بارودۆخی
لێدان و سوكایەتی پێكردن و كوشتنی سەدان ڕۆژنامەوان لە
عێراق و ئەفغانستان و چیچان و بۆسنە و جێگاكانی دیكەی
ئەم جیھانە. |
|
|
|
پەنجەرەیەك بە ڕووی پلینۆمی یەكێتی نیشتمانی
كوردستاندا...(2/11/2009) |
|
لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج
شەممەی (29/10/2009) تا ئێوارەی ڕۆژی شەممەی
(31/10/2009) نزیكەی (1600) ئەندام سەركردایەتی و
بەرپرسی كۆمیتە و كادیرەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
لە شاری سلێمانی چوارەمین پلینۆمی خۆیان لە ژێر دروشمی
"بەرەو چاكسازی یەكڕیزیی یەكێتی و جێبەجێكردنی
بەرنامەی لیستی كوردستانی" بەست. |
|
|
|
ڕاسپاردەكانی ڕاسمۆسن بۆ ووڵاتە عەرەبییەكانی كەنداو...(1/11/2009) |
|
"ڕاسمۆسن"ی ئەمینداری گشتی
پەیمانی ناتۆ لە سەردانەكەی ڕۆژی (29/10/2009)دا بۆ
دەوڵەتە عەرەبییەكانی كەنداو ھەندێك دۆسییەی پەیمانی
ناتۆی ورووژاند. لەو دۆسیانە گۆڕانكارییەكان ناو ئێران
و سەقامگیریی ئەفغانستان و دروست كردنی متمانە و
ھاوكاری لە نێوان پەیمانی ناتۆ و دەوڵەتانی عەرەبی
كەنداودا. |
|
|
|
دوای لێدانێكی قورس قاعیدە و تالیبان بوونەوە خاوەنی
گۆڕەپانەكە...(31/10/2009) |
|
"ھیلاری كلنتۆن"ی وەزیری دەرەوەی
ئەمریكا لە سەردانەكەی ڕۆژی سێشەممەی (27/10/2009)دا بۆ پاكستان نیگەرانی ووڵاتەكەی
ڕاگەیاند سەبارەت بە چالاكییەكانی ڕێكخراوی قاعیدە و، ووتی كە ئەو ڕێكخراوە ڕۆڵێكی
گرنگ ئەبینێت لە بەھێزكردنەوەی تالیباندا. لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا
لە گەڵ "شاە مەحمود قورەشی"ی وەزیری دەرەوەی پاكستان‌دا ووتی كە ئەمریكا ھەموو
ھەوڵێك ئەدات بۆ پەراوێزكردنی ڕێكخراوی قاعیدە.
ئێمەش پێمان وایە ھیلاری كلینتۆن باشی پێكاوە و قاعیدە بەھێز بۆتەوە. سەردان و
لێدوانەكەشی نیشانەی بەھێزبوونەوەی قاعیدە و، لاوازبوونی سیاسەتی ئەمریكایە لەو
ناوچەیەدا. |
|
|
|
هه‌ندێک گۆڕانکاری هه‌ن به نه‌وشیروان مسته‌فاش ناکرێ...(15/7/2009) |
|
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌توانم
ئه‌وه بڵێم که لێدوانه‌کانی مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌باره‌ت به مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی کورد و دروست کردنی ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد
له گه‌ڵ لێدوانه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق
پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر ئه‌وه‌ستنه‌وه. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی
بوونی گوشارێکی نهێنی و شاراوه‌یه له‌سه‌ر میلله‌تی
کورد به گشتی و، له سه‌ر سه‌رکرده‌کانی به تایبه‌تی. |
|
|
|
هه‌ڵبژاردنی ئێران و پێداویستی
ناوچه‌که به گۆڕان...(16/6/2009)...خالد ڕه‌نجده‌ر |
|
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی
محمد خاته‌میدا خه‌ڵکی ئێران هه‌نگاوه‌کانی یه‌که‌می گۆڕانکاریان هه‌ڵدێنایه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه‌یه له‌سه‌رخۆ و هێواش بوو، به‌ڵام جورئه‌ت
دانه به‌ر ئێرانییه‌کان بوو بۆ په‌شیمان بوونه‌وه له پشتگرتنی بێ قه‌ید و شه‌رتی
شۆڕشی ئێرانی که ئایه‌توڵا خومه‌ینی ڕابه‌رایه‌تی کرد و گه‌یاندییه ده‌سه‌ڵات. هه‌وڵدانی
خاته‌می بۆ چاکسازی و کردنه‌وه‌ی ئێران به ڕووی جیهاندا له خۆنیشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆی
تاران‌دا خۆی ئه‌نوێنی. میر حوسه‌ینی موسه‌وی کاندیدی ئیسلاحییه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی
ئێران له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌یه جموجوڵ ئه‌کات که خاته‌می له ئێران‌دا دروستی کرد
و، به‌رهه‌می بیروهزری ئه‌و ئه‌چنێته‌وه. |
|
|
|
سیستمی سه‌رۆکایه‌تی و سیستمی
په‌رله‌مانی...(18/5/2009) |
|
سیستمی حوکم له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ووڵاتانی جیهاندا دیموکراتییه، به‌ڵام
هه‌ر له‌ناو دیموکراتیدا چه‌ندین جۆر سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه
هه‌یه. سیستمی سه‌رۆکایه‌تی و، سیستمی په‌رله‌مانی و، سیستمی تێکه‌ڵ له هه‌ردووکیان
هه‌یه. سیستمی سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌مریکا هه‌یه و، سیستمی په‌رله‌مانی له به‌ریتانیا
و، سیستمی تێکه‌ڵ له فه‌ره‌نسا هه‌یه. له هه‌ندێک ووڵاتیش سیستمی په‌رله‌مان و پاشایه‌تی
هه‌یه، له‌وانه: ده‌وڵه‌ته‌کانی سوید و نه‌رویج و دانیمارک و یابان و ئه‌رده‌ن و
مه‌راکیش. |
|
|
|
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی کوردستان و ئاواته‌کانی
خه‌ڵک...(6/4/2009) |
|
ئه‌مڕۆ دوای دانیشتنه‌که‌ی
په‌رله‌مانی کوردستان عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مان
و نێچیروان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکی
ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانه‌کانیان
دایه‌وه. له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌کێک له ڕۆژنامه‌وانه‌کان
سه‌باره‌ت به ڕۆژی هه‌ڵبژزاردن، عه‌دنان موفتی ووتی که
ئه‌وان حه‌ز ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردنه‌که له ڕۆژی دیار
کراوی خۆیدا (19/5/2009)دا بکرێ، به‌ڵام لیژنه‌ی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌کان له به‌غداد پێویستی به سێ مانگ هه‌یه
بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. هیوای ئه‌وه‌شی
خواست که هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆیدا بکرێ. |
|
|
|
پارتی دیموکراتی کوردستانیش ده‌یه‌وێ بارودۆخه‌که وه‌ک
ئێستا بمێنێته‌وه...(23/2/2009) |
|
ماوه‌یه‌که پشێوی ڕوو
کردۆته ناو ڕێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و قه‌یرانه‌کان
سه‌ریان له ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی
مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه ده‌رکرد. پارتی دیموکراتی
کوردستان به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته ته‌قیلیدییه‌که‌یه‌وه
ئه‌مجاره حه‌زی نه‌کرد که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
بکه‌وێ و، زۆر به ووردی چاودێری گۆڕانکارییه‌کانی
ناوخۆی یه‌کێتی کرد. به قه‌ناعه‌تی ئێمه ناکۆکی و شه‌ڕی
ساردی نێوان یه‌کێتی و پارتی له‌م قۆناغه‌ی ئێستای
کوردستانی باشوردا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رکردایه‌تی
کردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وایه‌تی کورد نییه. ئه‌مجاره
شه‌ڕی ئیداره و به‌رژه‌وه‌ندی ئابورییه. |
|
|
|
له‌مێژه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان جه‌سته نه‌خۆشه‌که‌ی
به دوای خۆیدا به‌کێش ده‌کات...(16/2/2009) |
|
زه‌مینه‌ی ڕه‌خساو بۆ گه‌شه
کردنی باڵه شه‌ڕانگێزه‌که‌ی ناو یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستاندا مه‌یدانی شه‌ڕ و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی
و شه‌ڕی ناوخۆیه. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئه‌م باڵه
وه‌ک شه‌تڵێک له شه‌تڵگه‌ی لێکترازانی به‌هاری ساڵی
(1964)دا له دایک بوو و، له شه‌ڕی چوار ساڵه‌ی پێش
ڕێکه‌وتننامه‌ی (11)ی ئاداری ساڵی (1970) و، شه‌ڕی پشت
ئاشان و، شه‌ڕه‌کانی ساڵانی نه‌وه‌د له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان چاوی هه‌ڵهێنا و گه‌وره
بوو. له‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئاشتی تێدا سه‌قامگیره یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان له ناوه‌وه خۆی ده‌خواته‌وه و،
کرمی ناکۆکی و ناته‌باییه‌کان وه‌ک مڕوی ناو مێوی شانه‌ی
هه‌نگ ڕیزه‌کانی داده‌وه‌شێنێت. |
|
|
|
هه‌رێمی کوردستان
پێویستی به شڵه‌قاندنی ئه‌و ئاوه ڕاوه‌ستاوه‌ی ئێستا هه‌یه...(12/2/2009) |
|
خه‌ڵکانێک
هه‌ن پێیان وایه که پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان هێنده لاواز بوون که ئیسلامییه‌کان
ده‌توانن ببنه ئه‌لته‌رناتیڤیان. هه‌ندێک له ئیسلامییه‌کانیش
قه‌ناعه‌تیان به خۆیان کردووه که ده‌توانن ببنه ئه‌لته‌رناتیڤی
ئه‌و دوو پارته، یان یه‌کێکیان. زۆرێک له ئێمه وا حاڵی
بووین که دیموکراتی و ئازادی له هه‌رێمی کوردستان به
جۆرێک ده‌سته‌به‌ر کراوه که ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌کان یان
چه‌پییه‌کان زۆرینه‌ی ده‌نگیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
به‌ده‌ست هێنا ئیتر پارتی و یه‌کێتی کلیلی هه‌رێمیان
ڕاده‌ست ده‌که‌ن و پیرۆزباییان لێده‌که‌ن. |
|
|
|
مه‌زهه‌ب کراوه‌یه له‌به‌رده‌م کوردی فه‌یلی دا نه‌ک نه‌ته‌وایه‌تی...(7/2/2009) |
|
له هه‌ڵبژاردنی
پارێزگاکانی ئه‌مساڵدا (31/1/2009) له کۆی (57) کورسی
کورد یه‌ک کورسی له به‌غداد به‌ده‌ست نه‌هێنا، چونکه
ده‌نگی کورده فه‌یلییه‌کان ده‌نگێکی مه‌زهه‌بی بوو نه‌ک
نه‌ته‌وایه‌تی. ئه‌و ده‌نگه مه‌زهه‌بییه له‌دایکبووی
ئه‌مساڵ نه‌بوو. ئه‌و ده‌نگه له ساڵی (2005)دا زه‌نگی
خۆی لێدا، به‌ڵام سه‌رانی کورد به هه‌ندیان نه‌گرت. هه‌ر
ئه‌و کاته کورده فه‌یلییه‌کان چوونه پاڵ ده‌نگه
شیعییه‌که‌ی عێراقه‌وه و تای ته‌رازووی ئه‌وانیان له‌و
هه‌ڵبژاردنه‌دا قورس کرد. ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵیش
له ڕاستیدا گه‌وره‌ترین زیانه که کورد ده‌یکات. ئێمه
پێمان وایه ئه‌مه نسکۆیه‌کی تره که تووشی پارتی و یه‌کێتی
ده‌بێت له‌ناو میلله‌تی خۆیدا، به تایبه‌تی له‌م قۆناغی
ئازادییه‌ی عێراق و بوونی مه‌ڵبه‌ند و باره‌گای ئه‌و دوو
حیزبه له به‌غداد. |
|
|
|
بانگه‌وازی چه‌ک دانانی په‌که‌که له به‌رژه‌وه‌ندی
تورکیایه ...
(24/12/2008) |
|
جه‌لال
تاڵه‌بانی سه‌رۆکی کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان له میانه‌ی سه‌رکردانی دووه‌میدا بۆ
شاری که‌رکوک و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی
ئه‌و شاره له عه‌ره‌ب و تورکمان و کورده‌کان کرد و ڕایگه‌یاند
که ئه‌ویش و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
خوازیارن که پارتی کرێکارانی کوردستان چه‌کی خه‌بات له
شانی گریلاکانی بکاته‌وه و ڕێگای گفتوگۆ و دانیشتن له
گه‌ڵ تورکیا بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له
تورکیا. |
|
|
|
ڕایس: عه‌ره‌به‌کان له‌مه‌ودوا هه‌ست ده‌که‌ن که به‌رگریمان
له مافه‌کانیان کردووه ...
(24/12/2008) |
|
"کۆنده‌لیزا ڕایس"ی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌مریکا که ڕۆژی (20/1/2009) له گه‌ڵ
جۆرج بۆشی سه‌رۆکه‌که‌یدا کۆشکی سپی ڕاده‌ستی باراک
ئۆباما و هیلاری کلینتون ده‌که‌ن، ده‌یه‌وێ پێش ڕۆیشتنی
منه‌ت به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌کان و ناوچه‌که‌دا بکات که
دیموکراتیان بۆ هێناون و به‌و هه‌موو ئاژاوه‌ی که
دروستیان کردووه به‌رگرییان له مافه‌کانی عه‌ره‌ب
کردووه. بۆیه له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵنێری
فه‌ره‌نساییدا ده‌ڵێ: "من ده‌زانم ئه‌مریکا جه‌ماوه‌رێتی
له‌ناو جیهانی عه‌ره‌بدا باش نییه و، عه‌ره‌به‌کان
پێیان وایه له به‌شێک له په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا له
گه‌ڵ ئه‌مریکا سوکایه‌تیان پێکراوه و ڕێزیان لێ نه‌گیراوه.
دیاره ئه‌وه ته‌نها له سه‌رده‌می جۆرج بۆشدا نه‌بووه
و ناشبێ. |
|
|
|
بۆردومانکردنی گونده‌کانی هه‌رێم و بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد...(23/12/2008) |
|
ئه‌گه‌ر بێت‌و ژماره‌ی
بۆردومانی گونده‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له لایه‌ن
تورکیا و ئێرانه‌وه خاڵبه‌ند بکرێ، گومانی تێدا نییه
لیسته‌که ڕه‌ش ده‌نوێنێ، به تایبه‌تی له دوای ساڵی
(2003)ه‌وه که به ساڵی ڕزگار بوونی گه‌لی عێراق له
دیکتاتۆریه‌ت پێناسه ده‌کرێ. تورکیا و ئێران نۆره‌یان
کردووه له بۆردومان کردنی گونده‌کانی هه‌رێم. تورکیا
به بیانوی بوونی گریلاکانی په‌که‌که له شاخی قه‌ندیل
بۆردومانی ناوچه‌کانی هه‌رێم ده‌کات و، ئێرانیش به
بیانوی بوونی چه‌کداره‌کانی پژاک له هه‌رێم گونده‌کان
بۆردومان ده‌کات. |
|
|
|
ئایا یه‌کێتییه‌کی وه‌ک ئه‌وروپا له ناوچه‌که‌دا دروست
ده‌بێ وه‌ک عێراق ده‌یه‌وێ؟ ...
(13/12/2008) |
|
عه‌لی
ده‌باغی قسه‌بێژی حکومه‌تی عێراق له کۆڕێکدا له
"په‌یمانگه‌ی ئاشتی" ئه‌مریکایی له واشنتۆن پێشنیاری کردووه
که یه‌کێتییه‌کی هاوشێوه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ناوچه‌که‌دا
دڕوست بکرێ که عێراق و ووڵاتانی دراوسێی عێراق له‌خۆ
بگرێ و، هه‌موو لایه‌ک ئه‌و کێشه و قه‌یرانانه له‌بیر
بکه‌ن که پێشتر له نێوانیاندا هه‌بووه. داواشی کرد
که ئه‌و ووڵاتانه، به عێراقیشه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن بۆ پیاده
کردنی دیموکراسی و، دروست کردنی سیستمێکی ئابووری پته‌و
و، هاوکاری ئاسایش دوور له هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازی. |
|
|
|
هه‌موویان بوونی خۆیان له بوونی ئه‌مریکادا ده‌بیننه‌وه
...
(3/11/2008) |
|
سه‌رانی کورد خاوه‌نی
حیکمه‌ت نین. کاتێک ده‌چوونه لای سه‌دام حسین بۆ گفتوگۆ
خۆیان، وه‌ک موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی له زمانی سه‌دامه‌وه
ده‌گێڕڕێته‌وه. سنگیان ده‌رده‌په‌ڕاند. به‌ڵام له ژێره‌وه
خۆیان بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت خۆش کردبوو و، بیریان له
مافه‌کانی میلله‌ت نه‌ده‌کرده‌وه. هه‌ندێکیان ده‌یانووت
که که‌رکوک چی بۆ ئێمه کردووه؟ کاتێکیش ده‌هاتنه‌وه
شاخ ڕوویان له ووڵاتانی دوور و نزیک ده‌کرد له‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیان نه‌ده‌ویست. هیچیان بۆ دواڕۆژ
تێدا نه‌ده‌هێشته‌وه. |
|
|
|
بوونی ئه‌مریکا له عێراقدا کورد ده‌پارێزێ به‌ڵام قه‌واره‌ی
سیاسی هه‌رگیز بۆ دروست ناکات
...
(29/10/2008) |
|
هه‌ر کاتێک ئه‌مریکا باس و خواسێکی
له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌بێت و مه‌سه‌له‌کانی لێ ئاڵۆز بن ئاوڕێک له
کورد ده‌داته‌وه و ده‌عوه‌تنامه بۆ سه‌رانی کوردی باشور ده‌نێرێت تا سه‌ردانی واشنتۆن بکه‌ن. هه‌رچه‌نده کوردستان له لایه‌نی ئه‌منییه‌وه هێمنه، به‌ڵام
دانیشتنه‌کان له ئه‌مریکا له بارودۆخێکی هێمنتردا ده‌بێت. ئه‌مریکا له‌و حاڵه‌تانه‌دا ده‌یه‌وێ (وه‌ره‌قه‌ی کورد) دژ به به‌غداد به‌کاربێنێت، به‌ڵام چونکه کاره‌کانی
عێراق به ڕێکه‌وتن و سازان ده‌ڕوات کورد زۆر شتی پێناکرێت. |
|
|
|
ئایا ده‌بی کورد خۆی بۆ شۆڕشێکی تر ئاماده بکات یان
جارێ زووه؟ ...
(26/10/2008) |
|
گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ قوڵایی مێژوو و
به دوای ئه‌و به‌ڵێنه سه‌وز و سورانه‌دا نه‌ڕۆین که
داویانه به کورد و لێی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و، له
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و، چاوێک
به بارودۆخی سیاسی کورد دا بخشێنین له عێراقی نوێ‌دا،
ده‌بینین له زۆر لایه‌نه‌وه کۆپی کردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی
ساڵانی بیسته‌کانه که ووڵاتێک به ناوی عێراقه‌وه
دروست کرا. له‌و عێراقه‌دا کورد بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێک
به‌کارهێنرا، له‌وانه: بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی نێوان..... |
|
|
|
بۆ مالکی قسه‌ی ده‌ڕوات و نوێنه‌رانی کورد قسه‌یان
ناڕوات؟ ...
(6/10/2008) |
|
پۆستی سه‌رۆکایه‌تی و
پۆستی جێگری سه‌رۆکی وه‌زیران و پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی
عێراق و پێگه‌ی ئه‌و هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌ی کورد له
به‌غداد زۆر گرنگن. ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌که‌یان به‌و جۆره‌ی
ده‌ستور بۆی دیاری کردووه بخرێته گه‌ڕ کورد نه‌ک هه‌ر
ده‌بێته هاووڵاتی ڕاسته‌قینه له عێراقدا، به‌ڵکو ده‌بێته
خاوه‌نی هێزێکی یاسایی زۆر گرنگ و هه‌ر به یاسا مافه‌کانی
خۆی دابین ده‌کات. به‌ڵام ئایا بۆچی له ساڵی (2003)ه‌وه
تا ئێستا ئه‌و خه‌ڵکه کورده‌ی له به‌غدادن وه‌ک کارمه‌ندێک
وان له‌به‌رده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ند و سه‌رۆک وه‌زیرانی
عێراقدا؟ |
|
|
|
سوپا به سوپا و، گفتوگۆ به
گفتوگۆ ...
(15/9/2008) |
|
له ساڵی (2003)ه‌وه
سیاسه‌تمه‌دارانی کوردی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌که‌ن که کورد ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بینیوه له
دامه‌زراندنه‌وه‌ی دووباره‌ی عێراقدا و، خۆشی خاوه‌نی ئه‌زموونێکی
ده‌وڵه‌مه‌نده و جێی خۆیه‌تی ئه‌م ئه‌زموونه بگوێزرێته‌وه
بۆ ناوچه‌کانی تری عێراق. له لایه‌نی عه‌مه‌لیشه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانی عێراق وا هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد که له عێراق
گه‌وره‌تر و له لایه‌نی ئیدارییه‌وه له عێراقییه‌کان
شاره‌زاترن. له لایه‌نی سیاسییه‌وه به شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌یان
ده‌کرد که حاکمی یه‌که‌م و کۆتایی ناوچه‌کانی دیاله و
که‌رکوک و موسڵن و، به به‌شێک له کوردستانیان له‌قه‌ڵه‌م
ده‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێم تازه ده‌ڵێ کورد له سوپای عێراقدا په‌راوێز
کراوه. |
|
|
|
گه‌ر کورد له‌سه‌ر خانه‌قین شه‌ڕ
بکاته‌وه چی ده‌بێت؟ ...
(9/9/2008) |
|
بێ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه و قه‌یرانێک
له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غداد ووروژابێت، سوپای عێراق به‌ره‌و
خانه‌قین و ناحیه و قه‌زاکانی پارێزگای دیاله کشا. یه‌که‌م سوکایه‌تییه‌ک که
کردی به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه بوو، داوایان لێکردن که له ماوه‌ی شه‌و و
ڕۆێکدا قه‌ره‌ته‌په چۆڵ بکه‌ن و، ئاڵای هه‌رێمی کوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گای
حیزبه کوردستانییه‌کان هێنایه خواره‌وه. ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته به شێوه‌یه‌ک بوو
که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕق و قینێکی په‌نگ خوراوه‌ی کۆن بوو. |
|
|
|
من له
نه‌خۆشی ده‌روونی به‌هێزترم
...
(22/8/2008) |
|
نه‌خۆشی ده‌روونی
حاڵه‌تێکی نائاساییه مرۆڤی تێده‌که‌وێ به ژن و پیاوه‌وه. بۆیه پێی ده‌ڵێن
نه‌خۆشی ده‌روونی چونکه ئه‌و که‌سه له ناخه‌وه به ده‌ست کێشه‌یه‌که‌وه یان
چه‌ند کێشه‌یه‌که‌وه ماندووه و، به جۆرێک بیر ده‌کاته‌وه که کار ده‌کاته سه‌ر
هه‌ڵسوکه‌وتی (سلوکی). جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ڕه‌به‌ن بێت ئه‌وه گۆشه‌گیر ده‌بێ و
زیاتر خۆی ماندوو ده‌کات. ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ماڵ و منداڵ بوو ئه‌وه کێشه‌که‌ی، چه‌ند
هه‌وڵ بدات، کاری نێگه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ریان. نه‌خۆشی ده‌روونی سه‌دان جۆری هه‌یه،
به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی کورده‌واریدا، به داخه‌وه، به شێت له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. |
|
|
|
شیکردنه‌وه‌ی سیاسی و مه‌رجه‌کانی ...
(14/8/2008) |
|
شیکردنه‌وه‌ی سیاسی گه‌لێک
پێناسه‌ی هه‌یه، له‌وانه: "بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی
حاڵه‌تێک یان دیارده‌یه‌ک که ئێستا بوونی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی
تیایدا بگه‌ینه سه‌ره‌نجامێک که په‌یوه‌ندی به
دواڕۆژه‌وه هه‌یه و، ئه‌و سه‌ره‌نجامه بخه‌ینه به‌رده‌ست
ڕای گشتی و، ئه‌وانیش به‌شداری بڕیاردان له‌سه‌ری و هه‌ڵوێست
گرتن له‌باره‌یه‌وه بکه‌ن". |
|
|
|
بۆچی ئیسلامییه‌کان حه‌ز به لاچوونی موشه‌ڕه‌ف ده‌که‌ن؟
...
(14/8/2008) |
|
له ساڵی
(2001) ڕۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" نوسیبووی که (سی ئای
ئه‌ی) به هاوکاری له گه‌ڵ حکومه‌تی پاکستان له ساڵی
(1999) مه‌شقی سه‌ربازی به تیمێکی کۆماندۆزی پاکستانی کردبوو
که پێک هاتبوو له (60) سه‌ربازی به توانا بۆ ئه‌وه‌ی
ئۆسامه بن لادن بگرن یان بیکوژن. سه‌رۆکی حکومه‌تی ئه‌و
کاته‌ی پاکستان "نه‌واز شه‌ریف" بوو که ئێستا له گه‌ڵ
حیزبی گه‌لی پاکستانی حکومه‌تیان پێک هێناوه. هه‌ر
واشنتۆن پۆست ده‌ڵێ: "به‌ڵام کۆدیتاکه‌ی "په‌رویز موشه‌ڕه‌ف"ی
مانگی تشرینی یه‌که‌می ساڵی (1999) ئه‌و پلانه‌ی
هه‌ڵوه‌شانده‌وه. |
|
|
|
سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتی
له که‌رکوک سه‌رکه‌وتو نه‌بوو ...
(10/8/2008) |
|
شیوازی ده‌رچوونی یاسای
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان له (22/7/2008) و توندوتیژی مادده‌ی (24)ی ئه‌و
یاسایه نیشانه‌ی گوێ نه‌گرتن بوو له سه‌رانی کورد له به‌غداد و، نیشانه‌ی گرنگی
نه‌دان بوو به خه‌باتی میلله‌تی کورد به‌رامبه‌ر به‌و ڕژێمه دیکتاتۆره‌ی هه‌موو
پێکهاته‌کانی عێراقی خستبووه بن توندوتیژی و سته‌مه‌وه. مادده‌ی (24) و ئه‌و
توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندانی کورده‌کانی شاری که‌رکوکی (28/7/2008)
نیشان درا شایه‌نی ئه‌وه‌یه به جیددی له‌سه‌ری بوه‌ستین و له هۆکار و ده‌ره‌نجامه‌کانی
بکۆڵینه‌وه. |
|
|
|
سودانی عومه‌ر به‌شیر خاڵێکی تری لاوازی دوای عێراقی
سه‌دامه ...
(13/7/2008) |
|
سبه‌ینێ دوو شه‌ممه
ڕێکه‌وتی (14/7/2008) دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی
سه‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به کوشتنی
خه‌ڵکی سیڤیل له هه‌رێمی دارفۆری سودان بڵاو
ده‌کاته‌وه و ، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که "مۆرینۆ
ئۆکامبۆ"ی نوێنه‌ری ئیدعای گشتی ئه‌و دادگایه ناوی
عومه‌ر به‌شیری سه‌رۆکی سودانیش بخاته ڕیزی ئه‌و
که‌سانه‌ی تاوانی جه‌نگیان له‌و هه‌رێمه‌دا
ئه‌نجامداوه. |
|
|
|
ئێران و ئه‌مریکا شه‌ڕه‌پاڵیانه له‌سه‌ر عێراق
و ناوچه‌که ...
(10/7/2008) |
|
له‌ساڵی (1979)
به شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری له سه‌رانسه‌ری ئێران
به سه‌رۆکایه‌تی ئایه‌توڵا خومه‌ینی شای ئێرانی
پۆلیسه‌که‌ی که‌نداوی ئه‌مریکا که‌وت و ، قه‌یرانێکی
گه‌وره بۆ ئه‌مریکا پێشهات ، به تایبه‌تی که
قوتابیانی ئیمام چوونه سه‌ر سه‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌مریکا
له تاران و گرتنی هه‌موو کارمه‌نده‌کانی.
ئیداره‌ی خومه‌ینی پاکسازی له ئیداره‌ی
مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و دیپلۆماتی ئێران‌دا کرد و
، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به شای ئێران بوون یان به کوشتن
و له‌سێداره‌دان ، یان به ڕاکردن و دوور
که‌وتنه‌وه ئێرانیان لێ پاک کرایه‌وه. |
|
|
|
شای ئه‌رده‌ن ده‌خوازێ عێراق بگه‌ڕێته‌وه ناو ووڵاتانی
عه‌ره‌بی ...
(13/6/2008) |
|
دوێنێ
پێنج شه‌ممه (12/6/2008) نوری المالکی سه‌رۆکی حکومه‌تی
عێراق به سه‌ردانێک دوای ئێران گه‌یشته ئه‌رده‌ن و ،
له لایه‌ن شا عبدوڵاوه پێشوازی لێ‌کرا. له دانیشتنه‌که‌یاندا
شای ئه‌رده‌ن ڕوو به ڕووی مالکی ووتی که ئه‌رده‌ن حه‌ز
ده‌کات عێراق وه‌ک جاران بگه‌ڕێته‌وه ناو ووڵاتانی
عه‌ره‌بی و ، ڕۆڵی خۆی ببینێته‌وه. جه‌ختی له‌سه‌ر
دووباره بنیات نانه‌وه‌ی پرده‌کانی نێوان عێراق و ووڵاتانی
عه‌ره‌بی کرده‌وه که ڕێگایه‌کی گونجاوه بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ ناو باوه‌شه عه‌ره‌بییه‌که. |
|
|
|
له نێوان
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و وه‌لای مه‌زهه‌بی
...
(10/6/2008) |
|
نوری المالکی
سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق سه‌ردانی ئێرانی ده‌ست پێ‌کرد و ، پێده‌چێ هه‌ر له
به‌غداده‌وه بۆینباخه‌که‌ی دانابێ ، چونکه سه‌ردانی ووڵاتێک ده‌کات که بۆینباخ
به هێمای ڕۆژئاوای سه‌رمایه‌دار و ئیمپریالیه‌ت ده‌زانێ. به‌ڵام کاتێک نوری
المالکی سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات
بۆینباخ ده‌یبه‌ستێ و هێمای ڕۆشنبیری و سیاسه‌ت زانییه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌موو که‌وتوونه‌ته نێوان دوو به‌رداشه‌وه ، به‌رداشی ئه‌مریکا
و ، به‌رداشی ئێران ، به تایبه‌تی شیعه‌کان. شیعه‌کانی عێراق له لایه‌نی مه‌زهه‌بییه‌وه
پێویستیان به ئێران هه‌یه و ، له لایه‌نی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیشه‌وه پێویستیان
به ئه‌مریکا هه‌یه. ئه‌مریکا و ئێرانیش به‌رده‌وام ، له ڕواڵه‌تدا ، شیر و تیر
له یه‌ک ده‌سون. |
|
|
|
چه‌ند سه‌رنجێک له ووته‌کانی هیلاری کلنتۆن
...
(7/6/2008) |
|
هیلاری
کلنتۆنی کاندیدی دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌مریکا که له مانگی ئه‌یلولی
داهاتوودا ساز ده‌کرێ
له ململانێی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی کشایه‌وه و پیرۆزبایی له
باراک ئۆباما کرد.
ئه‌مڕۆش ڕوو به ڕووی (6) هه‌زار له لایه‌نگره‌کانی
وه‌ستا و پشتگیریی خۆی بۆ ئۆباما ده‌ربڕی. هه‌رچه‌نده
ووته‌که‌ی نائومێدی پێوه دیار بوو ، به‌ڵام هیلاری هه‌وڵی
دا خۆی به لاواز نیشان نه‌دات. |
|
|
|
ڕێکه‌وتننامه ستراتیژییه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و
عێراق ...
(5/6/2008) |
|
به پێی بڕیارێکی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی
(2004) ئه‌مریکا شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت
بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراقدا. حکومه‌تی
عێراقیش هه‌موو ساڵێک داوای نوێکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی
ئه‌و هێزانه‌ی کردووه. ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له کۆتایی ئه‌مساڵدا کۆتایی پێ
دێت و ، ده‌بێ ئه‌مریکا هێزه‌که‌ی له عێراق
بباته ده‌ره‌وه. |
|
|
|
له یادی (33) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا
...
(2/6/2008) |
|
یادی (33)
ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان ئه‌مساڵ گه‌رم و گوڕ نه‌بوو.
ڕاسته کردنه‌وه‌ی قونسوڵگه‌ری فه‌ره‌نسا
له هه‌ولێر کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بوو ،
به‌ڵام یادکردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ سایه‌ی
چه‌ند کێشه و قه‌یرانێکی به‌سه‌ره‌وه
بوو ، له‌وانه: نه‌خۆشی جه‌لال تاڵه‌بانی
و خۆ سازدانی هه‌ندێک که‌سایه‌تی بۆ گرتنی
شوێنه‌که‌ی و ، ناکۆکی و ناته‌بایی له
گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و ، ناله‌باری
بارودۆخی عێراق و ، به‌ره‌وپێش نه‌چوونی
داواکارییه‌کانی کورد له به‌غداد .
ئه‌مانه هه‌مووی کارتێکردنی نێگه‌تیڤی
خۆیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و یاده. |
|
|
|
سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئیداری کارمه‌نده‌کانی هه‌رێمی کوردستان
...(4/5/2008) |
|
حاکم قادر حه‌مه‌جان به پێشنیاری "کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ"ی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم کرایه سه‌رپه‌رشتیاری
گشتی ئاسایشی سلێمانی و ، ده‌بوو ڕۆژی (25/5/2008) ده‌ست به‌کار بووایه. به‌ڵام له
لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه فه‌رمانه‌که هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ته‌وه و ، تا ئێستا هۆکاره‌که‌شی
باس نه‌کراوه. |
|
|
|
کاتێک ده‌سه‌ڵاتی
ئیداری و سیاسی گه‌نده‌ڵ ده‌بێت
...
(31/5/2008) |
|
گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی وه‌ک خۆرکه وایه به ناخی میلله‌ت و ئابوری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌ڕواته
خوارێ و نابوتیان ده‌کات. گه‌نده‌ڵی خیانه‌ته به میلله‌ت و نیشتمان و سامانی
نه‌ته‌وه‌یی و ، به نه‌وه‌کانی دواڕۆژ. کێ ئه‌و مافه ده‌دات به کارمه‌ندێک یان
به به‌رپرسێکی حیزبی تا به ڕێگه‌یه‌کی ناشه‌رعی و نایاسایی گیرفانی خۆی پڕ بکات و
، له فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تدا که‌سوکار و ناسیاوی خۆی دابمه‌زرێنێ؟ به تایبه‌تی
که‌سێکیش که له ئاستی ئه‌و کاره‌دا نه‌بێت و ، ئاستی خوێنده‌واری و تێگه‌یشتنی
له کارمه‌نده‌کانی ئه‌و جێیه‌ی لێی داده‌نرێت نزمتر بێت. |
|
|
|
دیموکراتی به قسه نابێت
... (29/5/2008) |
|
با
به‌راوردێکی که‌م بکه‌ین له نێوان دیموکراتی له ووڵاتی خۆیدا و ، دیموکراتی له
شه‌تڵگا نوێیه‌که‌یدا ، یان به کوردی و کورتی بڵێین له ووڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا. دیموکراتی
له ووڵاتی خۆیدا ، وه‌ک خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ڵێ ، ده‌بێ هه‌میشه گوڵ بکات و زیندوبێت. |
|
|
|
ڕاپۆرتێك...
ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵی كه‌متر له ده
ساڵ...(٢٧/٥/٢٠٠٨) |
|
به پێی
ڕاپۆتێك كه ڕێكخراوی "منداڵپارێز" ئه‌مڕۆ بڵاوی
كردۆته‌وه ، له‌و ووڵاتانه‌ی سه‌ربازی ئاشتی پارێز یان ڕێكخراوه
مرۆییه‌كان كار ده‌كه‌ن تیایاندا زیاتر ده‌ستدرێژی سێكس ده‌كرێته
سه‌ر منداڵان ، به تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له
خوار ده ساڵانه‌وه‌یه. هه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه توێژینه‌وه‌یه‌كی
له (٣) ووڵاتدا ئه‌نجام داوه و قسه‌ی له گه‌ڵ زیاتر له
(٣٠٠) له‌و منداڵانه كردووه كه ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته
سه‌ر له لایه‌ن سه‌ربازی ئاشتی پارێزه‌وه یان له لایه‌ن ئه‌و
كه‌سانه‌ی له گه‌ڵ ڕێكخراوه مرۆییه‌كاندا له‌و ووڵاتانه كار
ده‌كه‌ن. |
|
|
|
كه‌ركوك و ململانێ له‌سه‌ر ساده‌ترین ماف
...
(٢٢/٥/٢٠٠٨) |
|
دوای ماوه‌یه‌كی تر هه‌ڵبژاردنی
پارێزگاكان له عێراق ده‌ست پێده‌كات. كه‌ركوكیش یه‌كێكه له‌و
پارێزگایانه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ. بێگومان
كه‌ركوك شارێكی پڕ قه‌یران و كێشه‌یه و ، بۆته مه‌یدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌ی كورد. لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ، ئه‌وانه‌ی له‌ناو
حكومه‌تی به‌غدادن و ئه‌وانه‌شیان كه ئۆپۆزیسیۆنن ، نكولی له
كوردستانی بوونی كه‌ركوك ده‌كه‌ن و ، هه‌وڵ ده‌دان
نه‌خرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. |
|
|
|
بۆردومان كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و
هه‌ڵوێستی فه‌رمی لێی
...
(٢٠/٥/٢٠٠٨) |
|
به پێی هه‌موو
یاسا و ڕێسا و عورفێكی ئاسمانی و مرۆیی هه‌موو
گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی خۆیه‌تی ئاسایش و
سه‌روه‌ری خاك و به‌هاكانی خۆی بپارێزێ. بۆ
هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی ده‌ره‌كی
نه‌هاتووه په‌لاماری بدات و ، له‌سه‌ر حیسابی
ئه‌و خاك و سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێ. |
|
|
|
وورده وورده ڕاستییه‌کان ده‌رده‌که‌ون ...
(15/5/2008) |
|
مه‌لا به‌ختیاری ووته‌بێژی
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له
کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر
پێشنیاره‌که‌ی "دی مستورا"ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له عێراق پیاده بکرێ ، خۆی واته‌نی ،
هه‌ندێک ناوچه‌ی کوردستانی ده‌دۆڕێنین. دیاره مه‌به‌ست
لێره‌دا قوماری سیاسییه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و
، هه‌ر مه‌لا به‌ختیار خۆی ده‌ڵی: مه‌کته‌بی سیاسی
یه‌کێتی و پارتیش تاوتوێی به‌رنامه‌یه‌ک ده‌که‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی هاوبه‌شمان هه‌بێت له‌سه‌ر که‌رکوک. |
|
|
|
جۆرج بۆش چی پێده‌کرێ له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟
...(14/5/2008) |
|
له دوای ڕووداوه‌که‌ی (11)ی ئه‌یلول/سێپته‌مبه‌ری (2001)ی ئه‌مریکاوه جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا هیچ نه‌رمییه‌کی له سیاسه‌ته‌که‌یدا نه‌نواندووه به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستیندا. ئیداره‌ی جۆرج بۆش هه‌میشه لایه‌نگری ئیسرائیل بووه و ، کوشتنی فه‌له‌ستینییه‌کانی به به‌رگری له‌خۆکردنی ئیسرائیل له‌قه‌ڵه‌م داوه. |
|
|
|
حیزبوڵای لوبنانی له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دا
... (8/5/2008) |
|
ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێکدادان له
نێوان لایه‌نگرانی حکومه‌تی لوبنانی و ئۆپۆزیسیۆنه‌که‌ی ، "موالات" و "موعاره‌زه" ، له چه‌ندین جێگه‌ی شاری
به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و شه‌ڕه هه‌روا بێ هۆ نییه و ، ماوه‌یه‌که
باس له‌وه ده‌کرێ که حیزبوڵای لوبنانی حکومه‌تێکه له ناو حکومه‌تی لوبناندا. ئه‌مڕۆش
(7/5/2008) حه‌سه‌ن نه‌سروڵای سه‌رۆکی حیزبوڵا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ووتی: من حکومه‌تم و حکومه‌تیش منه. |
|
|
|
قه‌یرانی ئه‌بخازیا
و ململانێی
نێوان
ئه‌مریکا و
ڕوسیا له
قه‌وقاز
... (6/5/2008) |
|
دوای دوو ساڵ له شه‌ڕ و
پێکدادانی نێوان شۆڕشگێره‌کانی ئه‌بخازیا و سوپای جۆرجیا
له (14/5/1994)دا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوان
ئه‌بخازیا و جۆرجیادا له موسکۆ مۆر کرا. به پێی ئه‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه ڕوسیا (3) هه‌زار سه‌ربازی نارده
ئه‌بخازیا بۆ پاراستنی ئاشتی و چاودێری کردنی پابه‌ند
بوون به‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌وه. ئه‌وه ماوه‌یه‌که
ده‌نگی ئه‌وه هه‌یه که کێشه‌که بچێته ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌یرانه‌که له‌وێ یه‌کلا
بکرێته‌وه. |
|
|
|
توێژینه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی "برۆکینگز"ی ئه‌مریکایی
له‌سه‌ر ستراتیژییه‌تی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا |
|
گومانی تێدا نییه که
په‌یمانگه و سه‌نته‌ره‌کانی توێژینه‌وه‌ی سیاسی ئه‌مریکایی ڕۆڵیان هه‌یه له
ئامۆژگاری کردنی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکا و ، لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ناڕاسته‌وخۆ
کارتێکردنیان له ڕه‌وتی سیاسی‌دا هه‌یه. بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی
ئه‌مریکا و پیاوانی ده‌وڵه‌ت دوای خانه‌نشینی یان سه‌رنه‌که‌وتنی دووباره‌ی
حیزبه‌کانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و کشانه‌وه‌یان له کاروباری ده‌وڵه‌ت ،
ده‌بنه توێژه‌ره‌وه له په‌یمانگه‌یه‌ک یان سه‌نته‌رێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی‌دا ،
یان بۆ خۆیان سه‌نته‌ر داده‌مه‌زرێنن. بۆ نموونه: "مارتن ئه‌ندیک"ی یاریده‌ده‌ری
"کۆنده‌لیزا ڕایس"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مرکا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوێن که
له ڕێی توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کانییه‌وه سیاسه‌تی ئه‌مریکا ناڕاسته‌وخۆ
ئاڕاسته ده‌کات. |
|
|
|
ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
که‌وت...(4/5/2008) |
|
له مانگه‌کانی
پێش داگیرکردنی
عێراق له ساڵی
(2003)دا لێدوان
و قسه‌ی
به‌رپرسه‌کانی
کۆشکی سپی ئه‌مریکا
و جه‌نه‌راڵه‌کانی
سوپای ئه‌مریکا
و ، شێوازی
جوڵاندنی
ئۆپۆزیسیۆنی
عێراق خه‌ڵکی
ئه‌مریکا و
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و
ته‌نانه‌ت
به‌رهه‌ڵستکارانی
ئه‌مریکایان
له هه‌موو
جیهاندا
دڵنیا ده‌کرده‌وه
که مه‌به‌ست
له چوونه
ناو عێراق
گۆڕینی
سه‌رانی
ڕژێمی
عێراقه و ،
یارمه‌تیدانی
ئۆپۆزیسیۆنی
عێراقییه بۆ
گرتنه ده‌ستی
کاروباری ووڵات
و ، عێراق
له ناو ده‌وڵه‌ته‌کانی
ده‌وروپشتی و
، له ناو ووڵاتانی
عه‌ره‌بی و
جیهاندا غه‌ریب
ناکه‌وێ. |
|
|
|
دوکتۆر سه‌عد سۆیان:
ڕاوێژکردنی پێغه‌مبه‌ر (ص) له گه‌ڵ خه‌ڵک عه‌لمانیانه
بووه ... (23/4/2008) |
|
له چاوپێکه‌وتنیدا له
گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "ڕۆشنایی" له سه‌ر که‌ناڵی ئاسمانی
"العربیة" که "تورکی الدخیل" پێشکه‌شی ده‌کات ، دوکتۆر
"سه‌عد سۆیان"ی مامۆستای
"زانستی مرۆڤ" له زانکۆی مه‌لیک سعود ده‌ڵێ:
پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) هه‌ڵسوکه‌وتی عه‌لمانیانه‌ی کردووه
کاتێک له گه‌ڵ ئه‌هلی خاوه‌ن "ڕا"دا
له مه‌سه‌له دونیاویه‌کاندا ڕاوێژی پێکردوون. |
|
|
|
هۆکاره‌کانی نه‌که‌وتنی حکومه‌تی نوری المالکی ...
(21/4/2008) |
|
له ساڵی پاره‌وه به‌ره‌ی
ته‌وافقی عێراقی سوننی له حکومه‌تی نوری المالکی
کشاونه‌ته‌وه و ، ئه‌مساڵیش حکومه‌تی مالکی تووشی
ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی بووه له گه‌ڵ سوپای
مه‌هدی که باڵی سه‌ربازی ڕه‌وتی سه‌دره له عێراقدا.
له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا حکومه‌ته‌کانی عێراق له گه‌ڵ
بچوکترین کێشه و ئاڵۆزیدا ، یان له دوای کشانه‌وه‌ی
پارتێک ، ده‌که‌وتن و حکومه‌تی نوێ پێک ده‌هێنرا. له
سه‌رده‌می کۆماریشدا کاتێک مه‌سه‌له‌کان ده‌گه‌یشتنه
کۆڵانی بن به‌ست کۆدیتای سه‌ربازی ده‌کرا. |
|
|
|
نه‌رویج کۆڵی له
ناردنه‌وه‌ی م. کرێکار دا
...
(16/4/2008) |
|
"بیارنه هۆکۆن هانسن"ی
وه‌زیری کار و ده‌سته‌به‌رکردنی نه‌رویجی له مه‌سه‌له‌ی مامۆستا کرێکاردا
گه‌یشتۆته کۆڵانی بنبه‌ست و ، ناتوانێ بینێرێته‌وه بۆ عێراق. "هانسن" ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌کات که یه‌کێتی ئه‌وروپا چه‌ندین کێشه‌ی له جۆری کێشه‌ی مامۆستا
کرێکاری له‌به‌رده‌ستدایه و ، تا ئێستا نه‌یتوانیوه ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک له گه‌ڵ
عێراق مۆر بکات بۆ ناردنه‌وه‌ی خاوه‌ن کێشه‌کان. یه‌کێتی ئه‌وروپا وه‌ک ناتوانێ
کارێکی وا ئه‌نجام بدات ، ناشتوانێ عێراق به
به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌کانه‌وه پابه‌ند بکات و ، خۆشی ناتوانێ کۆنترۆڵی ئه‌و
ڕێکه‌وتننامانه بکات. |
|
|
|
ئه‌یمه‌ن زه‌واهری داوا ده‌کات عێراق
بکرێته قه‌ڵای ئیسلام
...(18/4/2008) |
|
له کاسێتێکی
نوێ‌دا ، که دووه‌م کاسێته له‌م مانگی نیسانه‌دا
ده‌ریده‌کات ، ئه‌یمه‌ن زه‌واهری سه‌رکرده‌ی دووه‌می
ڕێکخراوی قاعیده داوای کرد کر موسوڵمانان هه‌وڵ بده‌ن
عێراق بکه‌نه ده‌وڵه‌ت و قه‌ڵای ئیسلام. له‌و کاسێته‌دا
که ماوه‌که‌ی (16) ده‌قیقه‌یه و ، به بۆنه‌ی
تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به سه‌ر داگیرکردنی عێراقدا
ده‌رکراوه زه‌واهری ده‌ڵێ: "پێویسته موسوڵمانان به
ده‌ستی خۆیان مافه‌کانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و ، له
که‌س نه‌پاڕێنه‌وه و ، پشت به هه‌ڵبژاردنی پڕ فڕوفێڵ
نه‌به‌ستن". |
|
|
|
ئه‌مریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست...دوو جه‌مسه‌ری پێک
نه‌گه‌یشتوو ...(13/3/2008) |
|
ئه‌مریکا خۆشی زۆر باش
ده‌زانێ که وێنه‌یه‌کی دزێوی له زۆر جێگه‌ی جیهاندا
هه‌یه. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا بۆته ئاگری بن کا
و ، له کوێ هێمنی هه‌بوو به سیاسه‌ته دوو فاقه‌که‌ی
تێکی ده‌دات. سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکا ده‌یانه‌وێ ئه‌و
وێنه دزێوه‌ی هه‌یانه ڕتوشی بکه‌نه‌وه ، بۆیه
به‌رده‌وام ئه‌مریکا که‌سایه‌تییه‌ک یان دووانی له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. کاتێکیش هه‌ست ده‌کات
ناعه‌داله‌تییه‌که‌ی له سنور تێپه‌ڕ ده‌کات و
کاردانه‌وه‌ی توندوتیژی خه‌ڵکی ده‌بینێ... |
|
|
|
تئه‌شکه‌نجه‌دان له
سێبه‌ری دیموکراتیدا
...
(9/3/2008) |
|
کۆنگرسی ئه‌مریکا پرۆژه‌یه‌کی
په‌سه‌ند کرد بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی شیوازی توندوتیژ و ئه‌شکه‌نجه‌دان بۆ
وه‌رگرتنی زانیاری له‌و ده‌ستگیرکراوانه‌ی که گۆمانی "ئیرهابیاب!!" لێده‌کرێ. به‌ڵام
دوێنێ (8/3/2008) جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا دژ به‌و پرۆژه‌یه مافی ڤیتۆی به‌کارهێنا
و ، ووتی که ئه‌و ئامێرانه گرنگترین وه‌سیله‌ن له جه‌نگ به‌رامبه‌ر به ئیرهابدا. |
|
|
|
هێمای
بوون و ناسنامه
...
سه‌رپۆشی ژنی موسوڵمان
...(4/3/2008) |
|
ئه‌و حیجابه‌ی ئه‌مڕۆ
بۆته هێمایه‌ک بۆ ژنی موسوڵمان و وه‌ک پۆشاکێکی یه‌کگرتوو له هه‌موو جیهاندا
ناسراوه ، به‌و شکڵ و شێوه‌ی ئێستای دیارده‌یه‌کی نوێیه و ، جگه له لایه‌نی
عیباده‌ته‌که‌ی بۆته هێمایه‌کی سایسی و ڕۆشنبیری و ناسنامه. سه‌رده‌مانێک له‌مه‌وبه‌ر
هه‌ر میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌رپۆپشی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه و ، بارودۆخی ژیان
و ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و ته‌فسیرکردنی ئیسلامه‌که ڕۆڵێکی گرنگی بووه له دیاری کردنی
جۆر و شیوازه‌که‌یدا. |
|
|
|
سه‌ردانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سنووره پڕ کێشه‌ی نێوان
عێراق و ئێران ...
(1/3/2008) |
|
به پێی ئه‌و نه‌خشه‌ی
پێشتر بۆی کێشراوه "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد"ی سه‌رۆکی
ئێران سبه‌ینێ (2/3/2008) سه‌ردانی عێراق ده‌کات و ، له
گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق و نوری المالکی
سه‌رۆک وه‌زیران کۆده‌بێته‌وه. بێگومان هه‌گبه‌ی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جگه له‌و (10) پرۆژه‌ی ناوی هاتووه ،
ده‌یان کێشه و قه‌یرانی کۆنی و نوێی نێوان عێراق و
ئێرانی تێدایه که ده‌یه‌وێ له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی
عێراق و ناوچه‌که‌دا یه‌کلایان بکاته‌وه. |
|
|
|
کۆڕێک له ژووری کوردی نه‌ته‌وایه‌تی...
تورکیا و دۆزی کورد
...
(27/2/2008) |
|
ئه‌مڕۆ قه‌واره‌ی کورد ئامانجی ئه‌و
هێرشه دژواره‌یه که تورکیا کردوویه‌تییه سه‌ر کوردستانی
باشور. ڕاسته که کورد به‌و هێرشه زیانی پێده‌که‌وێ ،
به‌ڵام نافه‌وتێ. هه‌روه‌ها کوردی باشوری کوردستانیش
ماندوو ده‌کات و ، ئه‌و ده‌رفه‌تانه که‌م ده‌بێته‌وه
که پرۆژه‌کانی هه‌رێم له به‌غداد بچێته پێشه‌وه. ئه‌م
هێرشه بۆ دابه‌شکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کان و
، کورسی ده‌سه‌ڵات نییه له نێوان کورد و تورکیادا ،
به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که بوونی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه. مه‌سه‌له‌که
پێشێل کردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی میلله‌تێکه که
تورکیا نایه‌وێ دان به بوونیدا بنێ. |
|
|
|
لاوێکی ئۆزبه‌کستانی مه‌کینه‌یه‌ک دروست ده‌کات به
هه‌وا کار ده‌کات ...
(24/2/2008) |
|
سه‌مه‌رقه‌ند ،
ئۆزبه‌کستان...لاوێکی ئۆزبه‌کستانی ته‌مه‌ن (15) ساڵ
سه‌رنجی به‌شدار بووانی پێشانگای نیشاندانی توانای
زانستی قوتابیانی ڕاکێشا و ،
زۆر له هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌یان بۆ دۆزینه‌وه
زانستییه‌که‌ی ئه‌و لاوه کرد و ، له سه‌ر ئاستی
جیهانییه‌وه ده‌کرێ وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی خاوه‌ن توانا
بناسرێ ، چونکه جیهانی ئه‌مڕۆ پێویستی به‌و کاره‌ی ئه‌و
هه‌یه. |
|
|
|
لایه‌ک
له تاوانه‌کانی ئه‌مریکا له ڤێتنام
...
(23/2/2008) |
|
دادگایه‌کی ئه‌مریکایی له
شاری نیویۆرک داوای کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ڤێتنامی ڕه‌ت
کرده‌وه سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و
زیانه جه‌سته‌ییانه‌ی له شه‌ڕی ڤێتنامدا
پێیان که‌وتووه. ئه‌و که‌سانه و هه‌زارانی تری ڤێتنامی
تووشی که‌م ئه‌ندامی و شێواندنی جه‌سته‌یی بوون
سه‌ره‌نجامی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له
ناوچه‌کانیاندا له نێوان ساڵانی (1961-1971)دا. |
|
|
|
له زیندانه‌کانی ئه‌مریکادا (100) هه‌زار منداڵی.....
(15/2/2008) |
|
"شاکواندا کۆتن"ی کچه
ته‌مه‌ن (15) ساڵه‌ی قوتابی له هه‌رێمی ته‌کساسی
ئه‌مریکا بۆ کاتێکی نادیار زیندان کراوه ، چونکه کاتێک
(14) ساڵان بووه ڕۆژێک پێش وه‌خت چۆته قوتابخانه و
ویستوویه‌تی بچێته پۆله‌که‌ی به‌ڵام پاسه‌وانی
قوتابخانه‌که ڕێی نه‌داوه و ، ئه‌ویش پاڵێکی به
پاسه‌وانه‌که‌وه ناوه. له دادگاشدا سه‌لمێنراوه که
پاسه‌وانه‌که هیچ زیانێکی پێنه‌که‌وتووه و ،
قوتابییه‌که خۆی تووشی مێشک شڵه‌قان بووه. له‌سه‌ر
ئه‌و کاره قوتابییه‌که سزا دراوه. سزا دانی منداڵیش
له ئه‌مریکا بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار ، سه‌ر ده‌کێشێ بۆ
مانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه له زیندان تا ته‌مه‌نی ده‌گاته
(21) ساڵ. |
|
|
|
تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی ڕۆژئاوا
...
(12/2/2008) |
|
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی
ڕابوردوودا دانیشتنێکی گه‌وره‌ی ووڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ
له ئه‌ڵمانیا کرا و ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له
ووته‌که‌یدا ترسێکی زۆری نایه به‌ر ئه‌ندامانی ناتۆ
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئه‌فغانستان و بوونی هێزه‌کانی
ناتۆ له‌و ووڵاته‌دا. ڕۆبێرت گه‌یتس زۆر بۆ ئه‌فغانستان
کڕوزایه‌وه ، به جۆرێک که ده‌یویست وای نیشان بدات
که ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ناتۆ سه‌رباز نه‌نێرن بۆ ئه‌وێ ،
یان ئه‌وانه‌ی له‌وێن سه‌ربازه‌کانیان بکێشنه‌وه ، ئیتر
ئاسایشی ڕۆژئاوا ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. |
|
|
|
ڕۆبێرت گه‌یتس: ئه‌گه‌ر نه‌رویج سه‌رباز بۆ
ئه‌فغانستان نانێرێت با پاره و چه‌ک بدات ...
(9/2/2008) |
|
نه‌رویج به‌نیازه بڕێکی
زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بنێرێ بۆ ئه‌فغانستان ، به‌ڵام
تا ئێستا ڕازی نییه له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی کابول
که تانکی "لیۆپارد" بدات به‌و
حکومه‌ته. به پێی پلانێک که جه‌نه‌راڵه‌کانی سوپای
نه‌رویج و وه‌زاره‌تی به‌رگری دایانناوه جگه له چه‌ک
و ته‌قه‌مه‌نی
نه‌رویج بڕێکی باش له که‌لوپه‌لی
سه‌ربازی ده‌دات به سوپای ئه‌فغانستان. ئه‌م پلانه
دوای ئه‌و ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گرتنه دێت که له‌م
دواییه‌دا ڕووی کرده وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌رویج سه‌باره‌ت
به بوونی چه‌ندین که‌لێنی مه‌ترسیدار له سه‌ردانه‌که‌ی
مانگی ڕابوردووی "یوناس گار ستۆره"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
نه‌رویج بۆ ئه‌فغانستان و ... |
|
|
|
ئه‌مجاره‌ش هیچمان به
هیچ نه‌کرد ... (29/1/2008) |
|
یه‌ک سه‌ده و چاره‌کێک
زیاتره که کورد شۆڕش بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات و ،
خوێن بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی مافه‌کانی ده‌دات. شۆڕشه‌کانی کورد هه‌نگاوه‌کانی
سه‌ر‌ه‌ڵدان و گه‌ڵاڵه بوون و بوونه ته‌وه‌ر بۆ جه‌ماوه‌ر به خێرایی ده‌بڕن و ،
ده‌بنه جێی هیوای خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کورد و ، فشاری ڕاسته‌قینه ده‌خه‌نه سه‌ر
ڕژێمه باڵاده‌سته‌کانی. به‌ڵام له به‌هێزترین قۆناغدا یان سه‌رانی شۆڕش هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن
و به له‌سێداره‌دانی خۆیان یان دوورخستنه‌وه‌یان و کپ کردنه‌وه‌ی شۆڕشه‌کانیان کۆتایی
دێت ، یان له‌ناو خۆیاندا کرمی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی تێ‌یان ده‌دات و هه‌موو ئاواته‌کانی
کورد له گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه ژێر گڵ و ، ده‌بێ نه‌وه‌کانی دوای ئه‌وان له نووکه‌وه
تێهه‌ڵچنه‌وه. |
|
|
|
مونیر حه‌داد ... ئه‌و دادوه‌ره‌ی به‌رپرسی
له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسین بوو
...
(21/1/2008) |
|
دادوه‌ر
مونیر حه‌داد له ساڵی (1964) له گه‌ڕه‌کی کازمیه‌ی به‌غداد
له دایک بووه. سه‌ر به خێڵی (شوان)ی کوردی فه‌یلییه
و ، خوێندنی یاسای له زانکۆی به‌غداد ته‌واو کردووه.
له به‌غداد پارێزه‌ر و ڕاوێژکاری یاسایی بووه و ،
ئاواره‌ی شاری "عه‌ممان"ی ئه‌رده‌ن بووه. دوای ڕوخانی
ڕژێمی سه‌دام له (2003)دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عێراق. له
به‌غداد چاوی به "سالم جواد الجلبی" که‌وتووه و
پێکه‌وه "دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌کان"یان دروست کردووه
بۆ دادگایی کردنی سه‌رانی ڕژێمی سه‌دام. هه‌ردووکیان
ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "سالم الجلبی" ببێته
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دادگاکه و ئه‌میش ببێته دادوه‌ری
یه‌که‌م تیایدا. |
|
|
|
سیستمی جیهانگیری و ونبوونی هه‌موو بوونێک ...
(19/1/2008) |
|
جهیانگیری "گلۆبالیزه‌یشن"
خۆی له خۆیدا بزاڤێکه بۆ زاڵ بوون و کۆنترۆلکردن و
سه‌پاندنی یاسا و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی که ڕۆژئاوا
هه‌یه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکانی تردا. ئه‌و کۆنترۆڵ و
سه‌پاندنه جێی خۆی ناگرێ تا ئه‌و دیواره ده‌روونی و
به‌ربه‌ستانه نه‌روخێنرێن که به‌رسنگ به‌و
جیهانگیرییه ده‌گرن ، واته: دیارده‌یه‌کی نێگه‌تیڤه
بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وانه‌ی ئه‌م جیهانگیرییه
ئاڕاسته‌یان ده‌کرێ. |
|
|
|
بی بی سی: گه‌نده‌ڵی له
کوردستانی عێراق
...
(10/1/2008) |
|
کورده‌کان ئاڵای تایبه‌تی
خۆیان له‌بری ئاڵای عێراق هه‌ڵداوه. کاتێک که‌سێک ده‌گاته
پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان بڕوا ناکات که له عێراقه.
ئه‌و پارچه قوماشه‌ی له هۆڵی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره
له سه‌ری نووسراوه: "به‌خێربێن بۆ کوردستان". ئه‌و ئاڵایانه‌ش
که له فڕوکه‌خانه‌که هه‌ڵواسراون ئاڵای کورده و ،
به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاڵای عێراق بوونی نییه. |
|
|
|
پارتی
دیموکراتی کوردستان و مام جه‌لال ده‌یانه‌وێ بارودۆخی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی هه‌رێم وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه ...
(3/1/2008) |
|
ئه‌وانه‌ی
به چاوێکی گومانه‌وه ده‌ڕواننه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان
و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له
نێوانیاندا و وه‌رگرتنی حکومه‌ت له لایه‌ن پارتی و په‌رله‌مانیش له لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه
، چاوڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که هه‌ردوو حیزب نه‌توانن له داهاتوودا به‌سه‌ر
کێشه‌ی جاری دووه‌می ده‌سه‌ڵات دابه‌شکردنا سه‌رکه‌وون. |
|
|
|
ساڵی (2007)مان به‌ڕێکردو هیچمان
به‌هیچ نه‌کرد
.....
(31/12/2007) |
|
ساڵی (2007)مان به‌ڕێکرد و
، بۆ بیستنی هه‌واڵی گۆڕانکارییه‌کانی باشوری کوردستان
ده‌بوو گوێ له که‌ناڵی کوردی "سه‌حه‌ر"ی ئێرانی بگرین و
، ده‌بوو له که‌ناڵه‌که‌ی سلێمانییه‌وه هه‌واڵی
ڕاونانی ئیسلامییه‌کانی وولاتانی تر و هه‌واڵی
سه‌ردانه‌کانی حامد کارزای و ، ووتاری هه‌فتانه‌ی جۆرج
بۆش و ، قه‌یرانی سه‌رۆکایه‌تی لوبنان و ، کێشه‌ی
هه‌رێمی دارفۆری سودان و نه‌خۆشکه‌وتنی پاندایه‌ک له
تایله‌ند ببیستین. له که‌ناڵه‌کانی هه‌ولێریشه‌وه
به‌رنامه‌ی "بێ کۆنترۆڵ" ژیانی هه‌نده‌رانی بۆ
گه‌نجه‌کانی کوردستان ڕتوش ده‌کرد و ، هاوشانی بێ کاری
کوردستان و ، گه‌نده‌ڵی و ، نا‌ئومێد بوونی خه‌ڵکی له
به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان ،
بوونه هۆی کۆچکردنی هه‌زاران گه‌نجی کورد و |
|
|
|
لێدوانه‌که‌ی تاڵه‌بانی
و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران
...
(28/12/2007) |
|
له لێدوانه‌که‌ی
ڕۆژی (24/12/2007)دا له دوکان جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند که ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زایری
ساڵی (1975) هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ، به‌رپرسه ئێرانییه‌کان ئه‌وه‌یان له سه‌رانی
کوردی باشور بیستووه. به‌ڵام ئێران ئه‌مڕۆ (26/12/2007) به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی
به‌رپه‌چی تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقی دایه‌وه و ، قسه‌کانی به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م
دا. محمد علی حسینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که ئه‌و
قسانه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زایر ده‌کرێن یاسایی
نین. |
|
|
|
ڕادیکالیزم یان گه‌ڕانه‌وه بۆ
سه‌ر بنه‌ما ڕه‌سه‌نه‌کان
و...
(27/12/2007) |
|
ڕادیکالیزم "Radicalism"زاراوه‌یه‌کی
ڕۆژئاواییه و له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه
به‌کارهاتووه. ڕادیکالیزم واته گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر
ئه‌سڵ و بنچینه و ڕه‌گی بیروباوه‌ڕ و پابه‌ندبوون
پێیانه‌وه و بانگه‌واز بۆ کردنیشی. زۆرجار له نووسینه
عه‌ره‌بییه‌کاندا ووشه‌ی "ئوسولی" بۆ به‌کاردێت. له
فه‌رهه‌نگی "لارۆس"دا به‌و مه‌زهه‌بانه ده‌ووترێ که
زۆر پارێزگارن و ، له سیاسه‌تیشدا به‌و بیروهزره
توندوتیژ و ووشکه ده‌ووترێ که پابه‌نده به جۆرێک له
ته‌فسیره‌وه و گۆڕانکاری قبوڵ ناکات. |
|
|
|
لێدوانه‌که‌ی تاڵه‌بانی و
ڕێکه‌وتننامه‌ی الجزایری
ساڵی (1975)
...
(26/12/2007) |
|
له لێدوانه‌که‌ی
ڕۆژی (24/12/2007)دا له دوکان جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند که ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زایری
ساڵی (1975) هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ، به‌رپرسه ئێرانییه‌کان ئه‌وه‌یان له سه‌رانی
کوردی باشور بیستووه. به‌ڵام ئێران ئه‌مڕۆ (26/12/2007) به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی
به‌رپه‌چی تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقی دایه‌وه و ، قسه‌کانی به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م
دا. محمد علی حسینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که ئه‌و
قسانه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زایر ده‌کرێن یاسایی
نین. |
|
|
|
ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی یان ترساندنی حکومه‌تی مالکی؟
(24/12/2007) |
|
ئه‌مڕۆ
له هاوینه‌هه‌واری دوکان له سلێمانی
ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی سێ قۆڵی له نێوان پارتی دیموکراتی
کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی ئیسلامی
عێراقی مۆرکرا. هه‌رسێ سه‌رۆکی حیزب "مسعود بارزانی" و
"جه‌لال تاڵه‌بانی" و "طارق الهاشمی"
ڕێکه‌وتننامه‌که‌یان مۆر کرد و ، لێدوانیشیان بۆ
ڕۆژنامه‌وانان دا. له قسه‌کانیدا تاڵه‌بانی ووتی:
ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کمان مۆر کرد که ماوه‌ی ساڵێکه
گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێ و ، ته‌واوکه‌ری هاوپه‌یمانێتی
تره. |
|
|
|
|
بگه‌ڕێوه |