|
بیره‌وه‌رییه‌کانم...(1)
(28/9/2009)...من
که‌سێکی سیاسی نیم وه‌ک ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له کوردستان
و له جیهاندا هه‌ن و، به باش یان به خراپ ڕۆڵیان له
سه‌رده‌می خۆیاندا بینووه یان ئێستا ئه‌یبینن. من وه‌ک
که‌سێکی ساده‌ی ناو میلله‌ته‌که‌ی خۆمم، حه‌ز ئه‌که‌م
بیره‌وه‌رییه‌کانم تۆمار بکه‌م. ڕاسته من حه‌زم له سیاسه‌ت و
لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و به‌دواداچوونی گۆڕانکارییه‌کانی
کوردستان و ناوچه‌که و جیهانه و،
پێشم وایه ڕه‌نگه له ووشه‌یه‌کدا یان له هه‌ڵوێستێکدا
ئه‌زموونێک بخه‌مه به‌رده‌ستی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆم و سودێکی
هه‌بێت. یان هه‌رهیچ نه‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی ئێستا
که وه‌ک جارانی من لاون، بزانن
سه‌رده‌می ئێمه چۆن بووه و، ئێمه چۆن منداڵی و گه‌نجیمان
به‌ڕێ کردووه و، چ سودێکمان له ژیان بینووه و، چیمان بۆ
میلله‌ته‌که‌مان کردووه. من گه‌لێک شتم له ته‌مه‌نی (5-6)
ساڵییه‌وه له‌بیردێت، بۆیه له‌و ته‌مه‌نه و له
قه‌شقۆڵییه‌وه ده‌ست پێ ئه‌که‌م.
قه‌شقۆڵی ساڵی (1958):
به حوکمی ئه‌وه‌ی که باوکم پۆلیسی دارستان بوو، که ئه‌و
کاته پییان ئه‌ووت (پۆلیسی غابات) و ئه‌و ناوه‌ش له ئاسنێکی
زه‌رد هه‌ڵکۆڵرابوو و له‌سه‌ر هه‌ردوو شانی پۆلیسه‌کانی
دارستان دائه‌دوورا. بیرم دێت باوکم هه‌موو شه‌وێک ئه‌و دوو
پارچه ئاسنه‌ی به زه‌یت پاک ئه‌کرده‌وه تا به جوانی
بریسکه‌یان بێت. ئه‌و کاته خه‌ڵکی ئوتویان نه‌بوو مه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان. ئه‌وه‌شی هه‌بوو ئوتوی خه‌ڵوز بوو. ئێمه
له ماڵه‌وه ئوتومان نه‌بوو. باوکم پانتۆڵه پۆلیسییه‌که‌ی
له ژێر دۆشه‌کی خه‌وه‌که‌یدا ڕائه‌خست و که‌مێک ئاو پرژێنی
ئه‌کرد و تا به‌یانی له‌سه‌ری ئه‌خه‌وت و، به‌یانی ده‌قی
ئه‌گرت و له پێی ئه‌کرد و ئه‌چوو بۆ کاره‌که‌ی. بۆ شه‌وی
دواییتر هه‌مان کاری دووباره ئه‌کرده‌وه. کاتێک
له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له ساڵی
(1965)دا فه‌رمانمان پێکرا که ئه‌بیت پانتۆڵ له پی بکه‌ین بۆ
قوتابخانه، منیش وه‌ک باوکم بانتۆڵه‌که‌م له ژێر خۆمدا
ڕائه‌خست و به گوپ ئاوپرژێنم ئه‌کرد و له‌سه‌ر ئه‌خه‌وتم.
من
له‌وێوه بیرم دێت که ساڵی (1958) بوو. پۆلیسه‌کان به ماڵ و
منداڵه‌کانیانه‌وه له‌ناو قشڵه‌که‌ی قه‌شقۆڵیدا ئه‌ژیان.
هاوشانی ئه‌وانیش سه‌ربازی به ماڵ و منداڵه‌وه لێ‌بوو.
قشڵه‌که‌ی قه‌شقۆڵی ئه‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی
دوکانه‌وه و. له ساڵانی حه‌فتاکاندا له‌وێ ئاگری نه‌ورۆز
ئه‌کرایه‌وه. ئه‌و قشڵه‌یه جێی کار و سه‌که‌نی پۆلیس و
سه‌رباز و ماڵ و منداڵه‌کانیان بوو. باوکم زوو زوو ئه‌چوو بۆ
شاخه‌که‌ی پشت قه‌شقۆڵییه‌وه و له وه‌رزی خۆیدا ڕێواسی بۆ
ئه‌هێناینه‌وه. زۆرجاریش (کاردوی) ئه‌هێنایه‌وه. بۆیه بیرم
دێت، چونکه دایکم به ترش و خوێ کاردووه‌که‌ی خۆش ئه‌کرد و،
بۆی ئه‌کردن به چێشت. به‌ڵام هه‌ر تیژی پێ‌و ئه‌ما و، ئێمه
بۆمان نه‌ئه‌خورا و، پێیان ئه‌ووتین ئێوه ناشکورن. ئێمه‌ش له
تاوا هاوارمان ئه‌کرد (به‌خوا شکورین، به‌ڵام زمانمان
ئه‌سوتێنێت و بۆمان قوت نادرێت). به‌ڵام باوه‌ڕییان پێ
نه‌ئه‌کردین. ساڵانی دواییتریش من کیشه‌م له گه‌ڵ خواردنی
شوربای نیسک هه‌بوو و، دڵه کزه‌م پێ ئه‌گرت. له‌وه‌شدا پێیان
ئه‌ووتم هه‌ی ناشکور. دایکم خوا عه‌فوی بکات زوو پێی ئه‌ووتین
(هه‌ی سه‌رگا..هه‌ی ناشکوره‌کان..بزانن ئاخۆ خوا چیتان لێ
ئه‌کات).
ڕۆژێک دایکم له گه‌ڵ چه‌ند ژنێکی دیکه له‌سه‌ر ته‌نوور
نانیان ئه‌کرد. ئه‌و جارانه‌ی ژنان نانیان ئه‌کرد ئێمه‌ی منداڵ
لێیان ئه‌چووینه پێشه‌وه بۆ (مارماره) و (کولێره چه‌وره).
ڕۆژێک ژنان مقومقۆیان پێ که‌ووت و، پۆلیسه‌کانیش ده‌رگای
قشڵه‌که‌یان داخست و، سه‌ربان و کونه مه‌ترێزه‌کانیان گرت و،
تفه‌نگه‌کانیان هێنایه‌ده‌ره‌وه و له خۆیان قایم کرد. ئێستاش
بیرم دێت ئه‌و کاته ژنان و هه‌ندێک له پۆلیسه‌کان باسی چی‌یان
ئه‌کرد. دایکم ئێمه‌ی برده‌وه ژووره‌وه و باوکیشم له گه‌ڵ
پۆلیسه‌کاندا به تفه‌نگه‌وه چووه سه‌ربانی قشڵه‌که. له
ژووره‌وه دایکم ووتی: (له به‌غداد ئیقیلاب کراوه به سه‌ر
مه‌لیکدا). ئیتر ئێمه زۆر ترساین، چونکه ئه‌و کاته بیرمان
له ده‌رگای قشڵه داخستن و تفه‌نگی پۆلیسه‌کان کرده‌وه.
کۆدیتاکه ڕاست بوو و، مه‌لیک
له ده‌سه‌ڵات خرا و، عه‌بدوله‌ریم
قاسم بووه سه‌رۆکی عێراق و عێراق بووه کۆمار. دوای ماوه‌یه‌ک
باوکم له قه‌شقۆڵییه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ قه‌ره‌داغ. له
پێشدا خۆی چوو بوو بۆ قه‌ره‌داغ و، ئێمه‌ی له ماڵی پورم
(خوشکی باوکم) له گوندی (تیمار)ی ئه‌و دیو قه‌شقۆڵییه‌وه
دانا.
بیرم دێت دایکم زۆر ناره‌حه‌ت بوو، هه‌رچه‌نده مێرده‌که‌ی
پورم دڵی ئه‌دایه‌وه. کاتێک گه‌وره بووم ئه‌مجا زانیم ماڵی
باوکم (نه‌نک و پورم) له گه‌ڵ دایکم دانوویان نه‌ئه‌کوڵا و،
یه‌کتریان پێ قبوڵ نه‌بوو. ئه‌و ناکۆکییه‌ی نێوانیان کارێکی وا
کرد که گه‌وره‌ش بووین له گه‌ڵ ماڵی پورم و کوڕه‌کانیدا هه‌ر
سارد بووین و، زۆر ڕوومان له یه‌کتر نه‌بوو. وه‌ک خزم ڕێزی
یه‌کترمان لابوو، به‌ڵام من له ناخه‌وه هه‌ستم ئه‌کرد که
په‌یوه‌ندییه‌کان وه‌ک پیویست ناڕۆن.
قه‌ره‌داغ:
دوای ماوه‌یه‌ک باوکم هاته‌وه به شوێن ئێمه‌دا و بردینی بۆ
قه‌ره‌داغ و، له‌وێ نیشته‌جێ بووین. زۆر شتی ئه‌و کاته‌م
بیردێت و، من و مامۆستا کرێکار له‌وێ چووینه قوتابخانه‌ی
سه‌ره‌تایی و ده‌ستمان کرد به خوێندن. له‌و شتانه‌ی بیرم دێت:
سێ خانووم بیردێت که لێی ژیاین. خانوویه‌کیان هێنده‌ی تێدا
نه‌بووین، چونکه دایکم و باوکم زوو زوو به دزی ئێمه‌وه
باسیان ئه‌کرد که خه‌ونی ناخۆشیان بینووه و، ئه‌و خانووه
ڕه‌نگه شتێکی تێدا بێت. دوای ئه‌وه‌ی که گوێزامانه‌وه له
دایکمم بیست که ئه‌و خانووه خێووی تێدا بوو. خه‌ڵکه‌که‌ش
له‌و باسانه‌یان ئه‌کرد و، کرێچی زۆری تێدا نه‌ده‌مایه‌وه.
ئیتر نه‌مزانی ئایا هه‌ر ووتی ووتی بوو یان شتێک هه‌بوو.
خانووی دووه‌م که من به‌بیرم دێت زۆر گه‌وره بوو و،
دراوسییه‌کی کۆمۆنیستمان هه‌بوو. زوو زوو شه‌وانه ئه‌هاتن به
میوانیمان و تا دره‌نگ نه‌ئه‌ڕۆیشتنه‌وه. من له سه‌ره‌تاوه
نه‌م ئه‌زانی بۆچی وا زوو زوو دێن به میوانیمان. دواییتر
باوکم و دایکم تێ‌یان گه‌یاندین که ئه‌و پیاوه خۆی و ژنه‌که‌ی
کۆمۆنیستن. پیاوه‌که ناوی (سابیر) بوو. باوکم هه‌ندێک
قسه‌کانی ئه‌و پیاوه‌ی بۆ ئه‌گێڕاینه‌وه. له‌وانه: ووتی
جارێک زۆر توڕه بووه له‌و و له دایکم و، وتوویه‌تی: (ئێوه
کۆلکه مه‌لایه‌ک فێری نوێژی کردوون و، به‌و هه‌موو
ڕۆشنبیرییه‌ی لینین و مارکس له مێشکتان نایه‌ته‌وه ده‌رێ).
شه‌وێک کاتی نوێژی خه‌وتن (عیشا) ژنه‌که‌ی کاک سابیر هاته
ماڵمان و داوای به‌رماڵی کرد. دایکم وایزانی فێری نوێژکردن
بوون. ژنه‌که‌ی کاک سابیر ووتی: ده‌روێش ...ی باوکی سابیر
هاتووه و به‌رماڵمان نییه له‌سه‌ری نوێژ بکات. هاتووم
به‌رماڵێکم بده‌نێ. ئێمه‌ش له‌بری به‌رماڵێک چه‌ندین
به‌رماڵمان هه‌بوو.
شه‌وێک هاوین بوو و زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌سه‌ربان له چیخدا
ئه‌خه‌وتن. (چیخ) له قامیش دروست ئه‌کرا و به به‌ن پێکه‌وه
قایم ئه‌کرا و له‌سه‌ربان به سنگی درێژ له‌سه‌ربانه‌که
قایمیان ئه‌کرد و تیایدا ئه‌خه‌وتن. ئێمه له‌و چیخه‌مان
هه‌بوو. شه‌وێک هه‌موو له‌سه‌ربان خه‌وتبووین له‌پڕ ده‌نگی
ده‌ستڕێژێکی فیشه‌ک هات که له گرده‌که‌ی سه‌ر ڕێگای
سێوسێنانه‌وه به‌رامبه‌ر ماڵه‌کان ڕوویان ئه‌کرده لای ئێمه.
دایک و باوکم به په‌له ئێمه‌یان به خه‌واڵۆییه‌وه برده
خواره‌وه. دوای چه‌ند ڕۆژێک له باوکم بیست که ئه‌و
فیشه‌کانه نراوه به ماڵی ئێمه و ماڵی کابرایه‌کی دیکه‌ی
دراوسێمان که ناوی مسته‌فای کۆپان دروو بوو. دوای ماوه‌یه‌ک
باوکم له‌وێش گواستییه‌وه به‌ره‌و ناو بازاڕه‌که و
خانوویه‌کی دیکه‌ی بۆ گرتین.
به‌ستنه‌وه‌م به په‌نجه‌ری
هه‌یوانه‌که‌وه:
بیرم نایه‌ت له‌سه‌ر چی بوو. به‌ڵام پێم وابێت له ده‌ره‌وه‌ی
ماڵه‌وه سه‌رپێچییه‌کم کردبوو و
که هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه دایکم نانی دامێ و دوای نان خواردن
په‌تێکی هێناو له دیوی ناوه‌وه‌ی
هه‌یوانه‌که ده‌ستی به شیشی په‌نجه‌ره‌یه‌که‌وه
به‌ستمه‌وه. تا ماوه‌یه‌ک توانیم به پیوه بم، به‌ڵام
داوییتر وورده وورده خۆم خزانده خواره‌وه و له‌سه‌ر لێواری
په‌نجه‌ره‌که دانیشتم. له‌و کاته‌دا
ژنێک به میوانی هاته لای دایکم و ماوه‌یه‌ک دانیشت. ژنه‌که
هه‌ستی پێ‌کرد که من هه‌ر دانیشتووم و ناجوڵێمه‌وه. له
دایکمی پرسی: (ئه‌وه ئه‌و کوڕه‌ت بۆ وا دانیشتووه و
ناجوڵێته‌وه؟). پێش ئه‌وه‌ی دایکم وه‌ڵام بداته‌وه من ووتم:
(وه‌ڵا به‌ستوومیه‌ته‌وه). ئیتر ژنه‌که ڕووی کرده دایکم به
لانی دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی دراوسێیه‌تییه‌وه پیی ووت:
(ئه‌و چاوانه‌ت کوێر بێت، ئه‌وه ئه‌و کوڕه جوانه‌ت بۆ
به‌ستۆته‌وه). ئیتر دایکم هات و ده‌ستی کردمه‌وه و ئازاد
بووم. دوای ئه‌وه ئیتر ئه‌و کاره دزێوه‌م دووباره
نه‌کرده‌وه. قسه‌ی خۆمان بێت من زۆر ترسنۆکیش
بووم. ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه نه‌بوایه تا
به‌یانیش وابوومایه قسه‌م نه‌ئه‌کرد.
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلول:
ماڵمان له قه‌ره‌داغ بوو که شۆڕشی ئه‌یلول به سه‌رۆکایه‌تی
مه‌لا مسته‌فای خوالێخۆشبوو ده‌ستی پێ‌کرد. مه‌لا ره‌سوڵی
ناسراو به (مه‌لا ڕه‌سوڵی شه‌هید) که به خزمایه‌تی
ئه‌گه‌یشت به باوکم سه‌ردانی قه‌ره‌داغی کردبوو و، له‌وێ
شانه‌یه‌کی ته‌نزیمی بۆ پارتی و شۆڕش دروست کردبوو. دوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا ره‌سوڵ بۆ سلێمانی، وه‌ک دایکم
ئه‌یووت، باوکم جموجوڵێکی سه‌یری ده‌ست پێکردووه و، زۆر جار
دایکم لێی پرسیووه: (فه‌ره‌ج ئه‌ڵێی خه‌ریکی کار و
کردارێکی؟). ئه‌ویش پێی وتووه: (ژنه‌که هیچ نییه. زۆر لێی
مه‌پرسه‌وه). ئیتر وورده وورده بۆمان ده‌رکه‌وت که باوکم و
چه‌ند که‌سێکی دیکه بوونه‌ته لایه‌نگیری شۆڕش و پارتی
دیموکراتی کوردستان.
باوکم نه‌خوێنده‌وار بوو. ئه‌و و شه‌ش که‌سی دیکه بوونه
ئه‌ندامی شانه‌ی یه‌که‌می پارتی و شۆڕش له هه‌موو ناوچه‌ی
قه‌ره‌داغدا. ئه‌وه‌نده‌ی ناوه‌کانم له‌بیربێت بریتی بوون له:
(باوکم، حه‌سه‌ن چا، کاکه حه‌مه‌ی ڕۆن، مسته‌فای کۆپان دروو،
مسته‌فای مه‌لا حه‌کیم و، کاک ئه‌حمه‌دی برین پێچ
و، که‌سێکی دیکه ناوه‌که‌یم بیرنایه‌ته‌وه. کاک
ئه‌حمه‌دی برین پێچ بادینی بوو. بیرم دێت باوکم پاره و زه‌یتی
تفه‌نگی بۆ شۆڕش کۆئه‌کرده‌وه و هه‌ر خۆی ئه‌یبرد بۆ
گونده‌کانی به‌ری قۆپی قه‌ره‌داغ و، له‌وێوه ئه‌چوو بۆ جێگه‌ی
دیکه.
ئه‌م پیاوانه و خه‌ڵکێکی دیکه دوای نیوه‌ڕۆیان ئه‌چوونه
چاخانه‌که‌ی حه‌سه‌ن چا و، له‌وێ تا ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ
دۆمینه‌یان ئه‌کرد. ئێمه‌ش بۆ خوارده‌نه‌وه‌ی ساردییه‌کان که
یارییان له‌سه‌ر ئه‌کرد ئه‌چووین. له‌و ساردیانه‌ی بیرم
دێته‌وه (سینالکۆ) بوو. ئه‌ویش بۆیه بیرم دێته‌وه چونکه
زۆر تیژ بوو که ئه‌مانخوارده‌وه وه‌ک دوکه‌ڵ له
لووتمانه‌وه ئه‌هاته‌وه ده‌ره‌وه.
هه‌ڕه‌شه له کاکه حه‌مه‌ی
ڕۆن:
ئه‌م کورده‌ی ئێمه که‌سیان ئه‌وی دیکه‌ی
لاپه‌سه‌ند نییه و، هه‌ر یه‌که‌یان خۆی به ڕاست ئه‌زانێت و
ئه‌وانی دیکه زه‌ربی سفر ئه‌کات. ڕۆژێک من له
قوتابخانه بووم. که گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه هه‌ستم کرد شتێک
قه‌وماوه. له دایکم پرسی ئه‌وه چی بووه وا باوکم توڕه‌یه.
ووتی: (بێ ده‌نگ به ئه‌وه کاری تۆ نییه). وه‌ک هه‌ر
منداڵێکی فزولی هه‌ر ئه‌گه‌رام به دوای مه‌سه‌له‌که‌دا. جار و
بارێکیش به خۆمم ئه‌ووت ڕه‌نگه شتێک بێت بۆ من زۆر گرنگ
نه‌بێت.
به‌حه‌رحاڵ، دوایی زانیم که کۆمۆنیسته‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان له
کاکه حه‌مه‌ی ڕۆن کردووه و، وتوویانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
پارتییه، ئه‌یکوژین. ئه‌ویش بۆ ڕۆژی دواییتر هاتووه‌ته
گۆڕه‌پانه‌که‌ی ناوه‌ڕاستی بازاڕه‌که و له‌به‌رده‌م بنکه‌ی
پۆلیسدا له‌سه‌ر پشت ڕاکشاوه و، سنگی ڕووت کردووه و
وتوویه‌تی: (ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له حه‌مه‌ی ڕۆن
کردووه با بێت لێره بیکوژێت). معاونی پۆلیس بانگی باوکم
ئه‌کات و پێی ئه‌ڵێت به قسه‌ی تۆ ئه‌کات. بڕۆ له‌وێ لایبه و،
پێی بڵێ که من حه‌قی بۆ ئه‌ستێنم. ئیتر باوکم ئه‌چێت و کاکه
حه‌مه‌ی ڕۆن له گه‌ڵ خۆی ئه‌باته‌وه بۆ دوکانه‌که‌ی. بۆیه
ناوی کاکه حه‌مه‌ی ڕۆن ئه‌بێت چونکه دوکانی شه‌کر و چاو و
ڕۆن و سابوون و ئه‌و شتانه‌ی هه‌بووه.
حه‌مه‌ئه‌مینی برای کاکه
حه‌مه‌ی ڕۆن:
حیزبایه‌تی له کوردستانی ئێمه کۆیلایه‌تی
و له‌ده‌ستدانی ئازادی که‌سایه‌تییه. هه‌ر که‌سێک بووه حیزبی
ئیتر ئه‌بێ وه‌ک حیزب بیربکاته‌وه و، دۆستایه‌تی و هاورێیه‌تی
و خزمایه‌تیشی ئه‌بێت به پێی ته‌علیماتی حزیب بێت. هه‌ر کاتێک
لێی لادا خۆی تووشی ده‌رکردن و سڕینه‌وه‌ی خه‌باتی ئه‌کات.
له ساڵانی حه‌فتاکاندا که خۆمان سه‌رمان له ئاردی
سیاسه‌ت و شۆڕشه‌وه وه‌ردا، باوکم زۆر شتی بۆ ئه‌گێڕاینه‌وه.
جارێک باسی براکه‌ی کاکه حه‌مه‌ی ڕۆنی بۆ کردین. براکه‌ی ناوی
حه‌مه‌ئه‌مین بوو و، له ساڵانی حه‌فتاکاندا له سلێمانی
(جابی) پاسی مه‌سڵه‌حه بوو و، چاوێکی کوێر بوو. ئه‌و پیاوه
ڕێزێکی زۆری له ئێمه ئه‌گرت و هه‌موو جارێک ئه‌یووت سه‌لام
له باوکتان بکه‌ن، باوکتان زۆر پیاوی چاکه.
باوکم ووتی: (کاکه حه‌مه‌ی ڕۆن پێی ووتم حه‌مه‌ئه‌مین
هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه و، ئه‌بێ فێری ده‌مانچه ته‌قاندنی
بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆی بکات). حه‌مه‌ئه‌مین له
گه‌ڵ کۆمۆنیسته‌کان ئه‌بێت. وه‌ک کاکه حه‌مه‌ی ڕۆن به باوکمی
وتبوو شه‌وێک کۆمۆنیسته‌کان باسی ژنان ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن ژن
وه‌ک هه‌ر ئامێرێکی دیکه ماڵی کۆمه‌ڵگه‌یه. حه‌مه‌ئه‌مین تێ
ئه‌گه‌یه‌نن که نابێ ڕێ له خوشکه‌که‌ی بگرێت ئه‌گه‌ر پیاوێکی
کۆمۆمیستی له گه‌ڵدا بینی. حه‌مه‌ئه‌مین ده‌ست به‌جێ پێیان
ئه‌ڵی ئه‌وا من لێتان جیابوومه‌وه و ئیتر کۆمۆنیست نیم.
له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ره‌شه‌ی کوشتنیان لێکردبوو. کاکه حه‌مه‌ی
ڕۆن به باوکمی وتبوو: (هه‌ر ئه‌مه‌مان ماوه. ئیتر نه‌توانین
خاوه‌نی ماڵ و منداڵ و شه‌ره‌فی خۆشمان بین). ئه‌وانیش ته‌نها
ئه‌و خوشکه‌یان هه‌بوو و، خێزانێکی زۆر به ئه‌ده‌ب و ره‌وشت
بوون. ئیتر باوکم ڕۆژانه له گه‌ڵ حه‌مه‌ئه‌مینی برای کاکه
حه‌مه‌ی ڕۆن ئه‌چوو بۆ ئه‌ودیو ماڵه‌کانی قه‌ره‌داغ بۆ سه‌ر
ڕێگای زێوه‌مه‌ر و له‌وێ فیری ده‌مانچه ته‌قاندنی ئه‌کرد.
ڕه‌شه‌ی
ساله‌ی هاره:
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولکه‌ریم قاسم بوو له به‌غداد.
کۆمۆنیسته‌کانی قه‌ره‌داغ هه‌موو ڕۆژێک بۆنه‌یه‌کیان هه‌بوو و،
له کۆڵانه‌کاندا ژن و پیاو ڕه‌شبه‌ڵه‌کیان ئه‌کرد. پیاوێک
هه‌بوو ناوی (ڕه‌شه‌ی ساله‌ی هاره)
بوو. که‌مێک ده‌می خوار بوو و، له هه‌موو شایی و
هه‌ڵپه‌ڕکێکاندا ئه‌و سه‌رچۆپی ئه‌گرت. مامۆستا کرێکاری برام
که له من منداڵتر بوو زۆر لاسایی ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌کرده‌وه
و، وای لێهاتبوو هه‌میشه به ده‌م خواری ئه‌مانبینی. باوک و
دایکم زۆریان هه‌وڵ دابوو که وازی لێبێنێت به‌ڵام سودی
نه‌بوو. جارێک باوکم بردینی که ده‌فته‌ر نفوسمان بۆ ده‌ربێنی.
ئه‌بوو ڕه‌سم بگرین. ڕه‌سم گرتنیش به ته‌خته و سێ پاکه بوو.
بیرم دێت وێنه‌گره‌که چه‌ندین جار هه‌وڵی دا ده‌می مامۆسیا
کرێکار ڕاست بکاته‌وه ئه‌مجا وێنه‌که‌ی بگرێت، به‌ڵام هه‌ر
که ئه‌و ئه‌گه‌یشته‌وه کامێراکه‌ی مامۆستا کرێکار ده‌می خوار
ئه‌کرده‌وه. ئاخری به‌و شێوه‌یه وێنه‌که‌یان گرت و، له
ده‌فته‌ر نفوسه‌که‌شیان دا.
جلی جه‌ژن:
پێش چه‌ژن باوکم ئه‌یبردین بۆ لای به‌گدروو تا به‌رگی جه‌ژنمان
بۆ بدات به دوورین. ئه‌و کاته جلی منداڵان زۆر سه‌یر
ئه‌دوورا. به سه‌ر یه‌خه و گیرفانه‌کانه‌وه قه‌یتانێکیان
پپێدا ئه‌دووری و، هه‌ندێک قه‌یتان بریسکه‌ی ئه‌هات. بیرم دێت
به‌رگدرووه‌که له‌و جۆره به‌رگه‌ی بۆ من و مامۆستا کرێکار
دووری و زۆریش دڵمان پییان خۆش‌بوو و وێنه‌شمان هه‌بوو
پێیانه‌وه.
مامه عه‌به حه‌یران:
له قه‌ره‌داغ ئه‌و سه‌رده‌مه پیاوێک هه‌بوو به ته‌مه‌ن بوو
و به‌رده‌وام ڕانکوچۆغه‌ی سپی له‌به‌ر ئه‌کرد و،
کوڵه‌باڵه‌یه‌کیشی ئه‌کرد به‌سه‌ریدا. مامه عه‌به هه‌میسه
گیرفانه‌کانی پڕ بوون له نوقڵی ترش و شیرین. له هه‌رجییه‌ک
تووشی منداڵان ئه‌بوو به‌شی ئه‌دان و قسه‌ی خۆشی بۆ ئه‌کردن.
من و مامۆستا کرێکار زۆرجار نقوڵمان لێ وه‌رئه‌گرت.
شه‌ڕه جانتا:
ئه‌و سه‌رده‌مه جانتای ته‌نه‌که هه‌بوو منداڵان کتێبه‌کانیان
تێ ئه‌کرد و له گه‌ڵ خۆیان ئه‌یانبرد بۆ قوتابخانه. من و
مامۆستا کرێکاریش له‌و جانتایه‌مان هه‌بوو. کاتێک که
قوتابخانه ته‌واو ئه‌بوو و ئه‌هاتینه ده‌ره‌وه. هه‌ر
له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌که شه‌ڕه جانتامان ئه‌کرد. جانتاکه
ده‌سکێکی بچووکی هه‌بوو و توند له ده‌ستمان ئه‌گرت و
به‌رامبه‌ر به یه‌ک ڕائه‌وه‌ستاین. گۆڕمان بۆ ئه‌خوارده‌وه و
له‌پڕ ئه‌ماندان به یه‌کدا. هه‌ر ڕۆژه‌ی له له‌یه‌که‌وه
جانتا ئه‌قوپا. جانتا هێنده‌ی به‌رگه نه‌ئه‌گرت و شه‌ق و شڕ
ئه‌بوو و، ئه‌بوو جارێکی دیکه بۆمان بکڕنه‌وه.
تابلۆیه‌کی ته‌خته:
له گه‌ڕه‌که‌ماندا کوڕێکی له خۆمان گه‌وره‌تر هه‌بوو و،
سه‌ری هه‌موو کێشه و شه‌ره‌کان بوو. منداڵانی کردبوو به دوو
ده‌سته‌وه و هه‌میشه شه‌ڕمان بوو. بیرم دێت من زۆر شه‌ڕانی
نه‌بووم، به‌ڵام له گروپه‌که‌ی ئه‌و بووم. من و که‌سێکی
دیکه‌ی هاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک جنێو بۆ یه‌کێک له
گروپه‌که‌ی دیکه بنووسین و من به دیواری سه‌ر کۆڵانه‌که‌دا
هه‌ڵیواسم. منیش ئه‌و کاره‌م کرد. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه دایکی ئه‌و
کوڕه تابلۆکه‌ی بینیبوو و لێی کردبووه‌وه و بردبووی بۆ
مامۆستا (مسته‌فای فه‌خری)ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌مان.
ئه‌و ڕۆژه که چوومه‌وه بۆ قوتابخانه بانگیان کردم بۆ لای
به‌ڕێوه‌به‌ر. که چوومه ژووره‌وه ئه‌و و چه‌ند مامۆستایه‌کی
لێ‌بوو. هه‌ر له دووره‌وه که‌وته هه‌ڕه‌شه کردنی ده‌رکردنم
له قوتابخانه.
ووتی: (بڕۆ له‌و گۆشه‌یه‌دا بوه‌سته و هه‌ردوو
ده‌ستت ڕاگره. به قسه‌یم کرد و،
ئه‌ویش به دارێک زۆری له له‌پی
ده‌سته‌کانم دا و، ئه‌یووت کێ ئه‌و تابلۆییه‌ی نوسییوه؟ دانم
پیدا نه‌نا و، له گه‌ڵ هه‌موو دارێکدا هاوارم ئه‌کرد و،
ئه‌مووت (تۆبه). جارێکی دیکه شتی وا ناکه‌م. من زیاتر خه‌می
ئه‌وه‌م بوو که به باوکم بڵێت. خه‌ڵکی قه‌ره‌داغ هه‌موویان
یه‌کتریان ئه‌ناسی.
هه‌ردوو له‌پی ده‌سته‌کانم سور بوونه‌وه و ڕه‌وانه‌ی
پۆله‌که‌ی کردمه‌وه. بۆ به‌یانی ناردبووی به شوێن باوکمدا و،
ئه‌مجاره‌ش منیان برده‌وه به‌رده‌می مسته‌فا فه‌نی.
چیرۆکه‌که‌ی بۆ باوکم گێڕایه‌وه و، ووتی: کاک فه‌ره‌ج
له‌به‌رخاری جه‌نابت له قوتابخانه ده‌ری ناکه‌م. به‌ڵام
ئه‌بی به‌ڵێن بدات که کاری وا دووباره نه‌کاته‌وه و، ئه‌چێت
ئه‌و کوڕه‌ش ئاشت ئه‌کاته‌وه. تۆبه‌م کرد و، چووم کوڕه‌که‌شم
له‌به‌رده‌می دایکی ئاشت کرده‌وه و، ئیتر بووین به هاوڕیی
گیانی به گیانی یه‌کتر.
حه‌بی ڕۆنی ماسی:
له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له
قه‌ره‌داغ ئه‌و سه‌رده‌مه حه‌بی ڕۆنی ماسییان ئه‌داینێ که بۆ
ئێسقان سودی هه‌یه. ئێمه‌ش هه‌ندێکمان نه‌مان ئه‌خوارد و
ئه‌مانبرد له‌به‌ر کوپه‌ی ئاوه‌که‌ی قوتابخانه قاچمان پێدا
ئه‌نا و ئه‌ته‌قی و ڕه‌نگێکی زۆری ئه‌نواند. ئه‌و حه‌پانه‌مان
نه‌ئه‌خوارد ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌نگانه ببینین و تۆزێک
خۆمان خۆشحاڵ بکه‌ین. له قوتابخانه‌که کوپه‌یه‌کی گه‌وره
هه‌بوو و چه‌ند جامێکی پێوه هه‌ڵواسرابوو که قوتابییه‌کان
ئاویان له کوپه‌که پێ ئه‌خوارده‌وه. کوپه‌که ئاوی لێ
ئه‌چوو و ئه‌که‌وته سه‌ر چیمه‌نتۆکه و، که حه‌په‌کانمان
ئه‌ته‌قاند لسه‌ر چیمه‌نتۆکه ڕه‌نگه‌که‌ی بڵاو ئه‌بووه‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له
قوتابخانه‌کاندا یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تیان به‌سه‌ر قوتابیاندا
دابه‌ش ئه‌کرد. ئه‌و یارمه‌تیانه بریتی بوون له برنج و
ساوه‌ر و ڕۆن و شتێکی دیکه. ئیستا بیرم دێت ئه‌و کیسانه‌ی
ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی تێدا بوو وێنه‌ی دوو ده‌ستی پێوه‌بوو که
ته‌وقه‌یان کردبوو و ئه‌مریکایی بوو.
عه‌ره‌بانه‌ی ته‌ل:
هه‌موو جیهانی منداڵی ئێمه بریتی بوو له (سنجوقێن) و
(مزراحێن) و (دارلاستیک و چۆله‌که کوشتن) و (شه‌ڕه به‌رد).
ئه‌و جارانه‌ی له‌ناو کۆڵانه‌کانیشدا یاریمان ئه‌کرد، خۆمان
له تۆز و خۆڵ وه‌رئه‌دا و، به‌و جله پیسانه‌وه
ئه‌ڕۆیشتینه‌وه و، ئه‌رکێکی زۆرمان ئه‌خسته سه‌رشانی دایکمان
به شتنی هه‌موو ڕۆژێکی جل و به‌رگه‌کانمان.
یه‌کێک له‌و یاریانه‌ی ئه‌مان کرد و، من پسپۆریم تێدا په‌یدا
کردبوو، عه‌ره‌بانه دروست کردن بوو به ته‌لی سیپه‌جا. ئه‌و
سه‌رده‌مه چای سیلان له سندوقێکی ته‌نکی ته‌خته‌دا ئه‌هات بۆ
عێراق و، به ته‌لێکی نه‌رم چوارده‌وری گێرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له
کاتی گواستنه‌وه‌یدا هه‌ڵنه‌وه‌شێت. ئێمه ئه‌و ته‌لانه‌مان
له دوکانه‌کان کۆ ئه‌کرده‌وه و عه‌ره‌بانه‌مان پێ دروست
ئه‌کرد. عه‌ربانه‌که وه‌ک ئوتومۆبێل دروستمان ئه‌کرد و، له
پپێشه‌وه قه‌مه‌ره‌ی هه‌بوو و، له پشتیشه‌وه وه‌ک قه‌ڵابه
وابوو. تایه‌کانیشی له به‌کره‌ی ده‌زووی لای به‌رگدرووه‌کان و
له سه‌ره‌سۆده (سه‌ری ساردی) دروستمان ئه‌کرد. من بیرم دێت
ئوتومۆبێلی وا گه‌وره‌م دروست ئه‌کرد که له بازاڕه‌وه شه‌کر
و چامان پێ ئه‌هێنایه‌وه بۆ ماڵه‌وه، یان یه‌کتریمان سوار
ئه‌کرد و له کۆڵانه‌که‌دا پاڵمان پیوه‌ئه‌نا.
شاگردی ئاسنگه‌ر:
له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ره‌داغدا پیاوێکی
به‌ته‌مه‌نی ئاسنگه‌ر هه‌بوو. ئه‌و پیاوه داس و چه‌قۆ و ته‌ور
و قفڵ و زنجیر و ئاغزونه‌ی ووڵاغی دروست ئه‌کرد. هاوینێک باوکم
بردمی بۆ لای و پێی ووت ئه‌م کوڕه‌م بۆ بکه به پیاو و فێری
ئه‌و کاسبییه‌ی بکه. ئه‌ویش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد و ووتێ:
(فه‌ره‌ج به‌سه‌رچاو. به‌ڵام ئه‌بێ قوتابخانه‌ش بکات). باوکم
مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو واز له قوتابخانه بێنم و کارێک
بکه‌م، به‌ڵکو هه‌ر ویستی سوعبه‌تێک له گه‌ڵ من بکات. نازانم
چه‌ند ڕۆژ بوومه شاگردی، به‌ڵام بیرم دێته‌وه کرێی ڕۆژه‌که‌م
(10) فلس بوو. ده فلسی ئه‌و کاته بۆ منێکی منداڵ زۆر زۆر
بوو. ئێمه نیو فلسمان ئه‌دا و دوو سێ نقوڵمان ئه‌کڕی.
کاری من جوڵاندنی مشه‌ده‌مه‌که بوو که فووی له ئاگری
کوره‌که ئه‌کرد.
مه‌لا شێخ مسته‌فا و ته‌ڵاق
چاککردنه‌وه:
وابزانم ناوی مامۆستای مزگه‌وته
گه‌وره‌که‌ی قه‌ره‌داغ مه‌لا شێخ مسته‌فا بوو. زانایه‌کی
گه‌وره بوو و، هه‌موو مه‌سه‌له شه‌رعییه‌کان ڕووی
ئه‌کرده‌وه ئه‌و. من خۆم له‌وێ نه‌بووم که ڕۆژێک پیاوێک به
سواری که‌رێکه‌وه له یه‌کێک له گونده‌کانی ئه‌وبه‌ر
قه‌ره‌داغه‌وه دێنن و، پێی ئه‌ڵێن مامۆستا ئه‌م پیاوه دوێنێ
ئێواره ته‌ڵاقی خواردووه که له‌و که‌ره نایه‌ته خواره‌وه
تا کوڕه‌که‌ی نه‌کوژێت. کوڕه‌که‌شی ڕۆیستووه و خۆی
شاردۆته‌وه. ئه‌مشه‌و هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌و که‌ره‌وه بووه.
ئه‌ویش وه‌ک عاده‌تی خۆی پێی ئه‌ڵێ: جارێ بڕۆ که‌رانه‌که‌ی
بده به مزگه‌وت. واته پاره‌یه‌ک بده به مزگه‌وت. ئه‌مجا
پیی ئه‌ڵێ بڕۆره ئه‌و بن تووه گه‌وره و بچۆره سه‌ری و،
له داره‌که‌وه وه‌ره‌وه خواره‌وه. ئه‌وا له که‌ره‌که
نه‌هاتییه خواره‌وه و، ته‌ڵاقه‌که‌تم بۆ چاک کردیته‌وه. من
ئه‌و داره گه‌وره‌م بیردێت و زۆرجاریش له نێوه‌ڕۆی هاویندا
له گه‌ڵ منداڵان یاریمان له بندا کردووه.
ته‌قه کردن له ماڵی ئێمه:
شه‌وی هاوینان باوکم وه‌ک خه‌ڵکی دیکه له‌سه‌ربان چیغی بۆ
ڕائه‌به‌ستین و له‌وێدا ئه‌خه‌وتین. ئه‌و ماڵه‌ی هه‌مانبوو حه‌وشه‌که‌ی
زۆر گه‌وره بوو. ئه‌و ساڵه باوکم بڕیاری دابوو و که‌پرێکی
به گه‌ڵا و لقی دار له حه‌وشه‌که‌دا بۆ کردبووین و له‌سه‌ری
ئه‌خه‌وتین. شه‌وێک بایه‌کی زۆر توندی ئه‌هات و، بیرم دێت له
نیوه شه‌ودا بردیانینه خواره‌وه و له ژووه‌ره‌وه
خه‌واندیانین. له به‌ره‌به‌یاندا ده‌نگی چه‌ند فیشه‌کێک
هاتووه و، باوکم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ته‌قه‌که له چ
ماڵێک کراوه چۆته سه‌ر دیواره‌که و سه‌یری کۆڵانه‌که‌ی
کردووه. باوکم وایزانیووه ته‌قه‌کان له ماڵی مسته‌فای مه‌لا
حه‌کیم کراوه، چونکه دیواری حه‌وشه‌که‌یان به‌رامبه‌ر به
ماڵی ئێمه بوو. باوکم دوو که‌سی بینیبوو که خۆیان کردبوو به
ماڵی کاتب ناحییه‌که‌دا که له پشت ماڵی خۆمانه‌وه بوو.
بۆ
به‌یانی که باوکم ئه‌یه‌وێت بچێت بۆ ده‌وام و، دایکم تا
به‌رده‌رگا له گه‌ڵیدا چووه، دایکم جێی فیشه‌کی به ده‌رگا
ته‌خته‌که‌ی حه‌وشه‌که‌ی خۆمانه‌وه بینیووه و، باوکمی لێ
ئاگادار کردۆته‌وه. هه‌ردووکیان که دوایی بۆیان باس کردین،
هه‌وریریان گرتۆته‌وه و کردوویانه‌ته
کونی فیشه‌که‌کانه‌وه. کاتێک باوکم ئه‌چێت بۆ مه‌رکه‌ز
مه‌سه‌له‌که بۆ معاون ئه‌گێڕێته‌وه و، معاون ده‌ست به‌جێ
ئه‌نێرێت به شوێن کاتب ناحییه‌دا. پێی ئه‌ڵێ که فه‌ره‌ج دوو
که‌سی دوای ته‌قه‌کان بینیووه خۆیان کردووه به ماڵی تۆدا.
جا ئه‌ته‌وێ فه‌ره‌ج شکات بکات و منیش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر
بکه‌م و، ئه‌گه‌ر راست بوو سزای تۆ بده‌م. ئه‌ویش دان به
مه‌سه‌له‌که‌دا ئه‌نێت و، ئه‌ڵێ ئه‌و دووانه ژنبرای من بوون و
له گوندی (...) ئه‌وبه‌ری قه‌ره‌داغه‌وه ناردوویانن بۆ
ته‌قه کردن له ماڵی کاک فه‌ره‌ج. به‌ڵام من به هیچ
شێوه‌یه‌ک ده‌ست و ده‌مم له‌و کاره‌دا نییه و، ژنبرام بوون و
نه‌متوانیووه ده‌ریان بکه‌م و دوای
ته‌قه‌کان هاتوونه‌ته ماڵم و پێشتر له‌وێ نه‌بوون.
فیشه‌که‌کان له ده‌رگای ده‌ره‌وه هاتبوون له بن په‌نجه‌ره‌ی
ئه‌و ژووره‌ی ئێمه‌ی لێ خه‌وتبووین له
گڵه‌که‌داته‌قیبوونه‌وه و، زیانمان پێ نه‌گه‌یشتبوو.
ئه‌مجا معاون به باوکم ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌عوایان له‌سه‌ر تۆمار
ئه‌که‌یت، ئه‌وا منیش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌م و
یه‌که‌م هه‌نگاو ئه‌و دووانه ئه‌گرم و، پاشان کاتب ناحییه‌ش
نه‌قڵ ئه‌که‌م. باوکم ئه‌زانێت
ئه‌وه کاری کاتب ناحییه نییه، به‌ڵکو کاری کۆمۆنیسته‌کانه
و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامی پارتی و شۆڕشه، سه‌رفی
نه‌زه‌ر له مه‌سه‌له‌که ئه‌کات و، کاتب ناحییه‌ش داوای
لێبوردن ئه‌کات و، مه‌سه‌له‌که کۆتایی پی دێت.
هه‌وڵدان بۆ ته‌سلیم کردنی
بنکه‌ی پۆلیس:
پێم وابێت ساڵی (1961) بوو که مه‌که‌زی پۆلیسی چوارتا و
ماوه‌ت گیرابوو و، حکومه‌ت ترسی به‌ده‌سته‌وه‌دانی ناحییه و
قه‌زاکانی دیکه‌شی هه‌بوو. وه‌ک باوکم بۆی گێڕاینه‌وه،
ئه‌ندامه‌کانی پارتی و شۆڕش له قه‌ره‌داغ پلانی ته‌سلیم کردنی
مه‌که‌زی پۆلیسی قه‌ره‌داغیان دانابوو و، له گه‌ڵ پێشمه‌رگه
ڕێکه‌وتبوون که هه‌ر کاتێک هاتن ته‌سلیمیان ئه‌که‌ن. شه‌وێک
باوکم و پۆلیسه‌کان له ئینزاردا ئه‌بن و، هه‌ر یه‌که‌یان
فه‌رده خۆڵێک له‌به‌رده‌م کوونه‌مه‌ترێزه‌که‌ی خۆیدا دائه‌نێت
و خۆی له بۆسه‌دا حه‌شار ئه‌دات. کاتێک معاون ئه‌چێته لای
باوکم ، سه‌یر ئه‌کات ئه‌و ته‌نها پارچه نانێکی داناوه.
کاتێک معاون لیی ئه‌پرسێ بۆ فه‌رده گڵی دانه‌ناوه؟ باوکم پێی
ئه‌ڵێ که ئه‌و نانه ئه‌یپارێزێت. ئیتر معاون له
مه‌سه‌له‌که تێ ئه‌گات و، ئه‌و شه‌وه به سه‌لامه‌ت تێ
ئه‌په‌ڕێت. بۆ به‌یانی باوکم بانگ ئه‌کات و پێی ئه‌ڵێ:
(فه‌ره‌ج تۆ نه‌قڵ بوویته‌وه بۆ سلێمانی بۆ ناو
که‌سوکاره‌که‌ی خۆت). ئیتر به‌و جۆره باوکم له
قه‌ره‌داغه‌وه ئه‌مانهێنیته‌وه بۆ سلێمانی و، له‌وێ له
گه‌ڕه‌گی مه‌جید به‌گ نیشته‌جێ ئه‌بین و ، له قوتابخانه‌ی
ئه‌مین زه‌کی به‌گ ده‌ست ئه‌که‌ینه‌وه به خوێندن.
قوتابخانه‌ی ئه‌مین زه‌کی به‌گ ئه‌و کاته ناوی قوتابخانه‌ی
ئیسکان بوو. |