|
بیره‌وه‌رییه‌کانم...(2)
گه‌ڕانه‌وه له
قه‌ره‌داغه‌وه بۆ سلێمانی
(21/10/2009)
گه‌ڕانه‌وه له
قه‌ره‌داغه‌وه بۆ سلێمانی:
دوای ئه‌وه‌ی باوکم
ئاشکرا بوو که هه‌وڵی ته‌سلیم کردنی بنکه‌ی پۆلیسی
قه‌ره‌داغی داوه، گوێزرایه‌وه بۆ سلێمانی و، ئێمه‌ی به ماڵه‌وه هێنایه‌وه و
له گه‌ڕه‌کی مه‌جید به‌گ له ماڵێکدا هۆده‌یه‌کی بۆ گرتین. خاوه‌ن ماڵه‌که
پێاوێکی چاک بوو و خه‌ڵکی گوندی "ده‌رگه‌زێن"ی بازیان بوو. له ساڵانی
وه‌زیفه‌که‌مدا له بازیان له گه‌ڵ کوڕێکی ئه‌و پیاوه پێکه‌وه له لقی کشتوکاڵی
بازیان بووین. به ڕاستی ئه‌ویش چوو بووه‌وه سه‌ر باوکی و، پیاوێکی زۆر باش بوو و
هه‌میشه حه‌زی به یارمه‌تیدانی جوتیاره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌کرد و، یارمه‌تیشی
ئه‌دان.
ئێمه‌ش دوای ماوه‌یه‌ک وه‌ک خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌که له ماڵه‌که‌ی دراوسێمان ناڕحه‌ت
بووین، چونکه ئه‌و ماڵه قه‌ساب بوون هه‌موو ڕۆژێک (پیویان) هه‌ڵئه‌کڕوزاند و،
بۆنه‌که‌ی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی هه‌راسان کردبوو. ئه‌و ماڵه نازناوی (حه‌مه قیله)یان
هه‌بوو.
باوکم هه‌میشه
حه‌زی به‌وه کردووه که ئێمه وه‌ک خۆی و دایکم نه‌خوێنده‌وار ده‌رنه‌چین،
بۆیه ڕۆژی دوای جێگیر بوون له خانووه‌که بردینی بۆ قوتابخانه‌ی "ئیسکانی کوڕان"
که دواییتر ناوه‌که‌ی گۆڕڕا به "ئه‌مین زه‌کی به‌گ" و، له‌وێ ناوی نووسین.
ئه‌وه‌ندی بیرم دێته‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که ناوی مامۆستا "به‌هجه‌ت " بوو.
به‌ڵام دواییتر که گه‌یشتمه پۆلی پێنجه‌م و شه‌شه‌م ناوی مامۆستا مه‌لا مه‌جید و
مامۆستا فایه‌ق تۆفیقیشم بیست که پێیان ئه‌ووت (فایه‌قه ڕه‌ش). ئه‌و مامۆستا
فایه‌قه ئه‌وه‌یه که تا ئێستاش له گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستانه.
من
له ماتماتیک و ده‌سته خۆشکه‌کانیدا زۆر ته‌مه‌ڵ بووم. یه‌کێک له‌و یادگارانه‌ی
له گه‌ڵ مامۆستا فایه‌ق هه‌مبوو، ئه‌وه‌بوو رۆژێک وانه‌ی ماتماتیکی بۆ شه‌رح کردین
و، ووتی: کێ تێنه‌گه‌یشتووه ده‌ست به‌رز بکاته‌وه؟ که ده‌ستم هه‌ڵبڕی بینیم
نیوه‌ی پۆله‌که ده‌ستیان به‌رزه. جاری دووه‌م بۆی شه‌رح کردینه‌وه و، دووباره
من له‌ناو ئه‌وانه‌دا بووم که تێنه‌گه‌یشتبوون. مامۆستا جاری سێیه‌م شه‌رحی
کرده‌وه و پرسیاره‌که‌ی خۆی دووباره کرده‌وه. وامزانی ئه‌مجاره‌ش قوتابی دیکه
ده‌س به‌رز ئه‌که‌نه‌وه بۆیه ده‌ستم به‌رز کرده‌وه. به‌ڵام بینیم هه‌ر خۆمم.
مامۆستا بۆی شه‌رح کردمه‌وه و، به ترسێکه‌وه ووتم تێگه‌یشتم. به‌ڵام له ڕاستیدا
هیچ تێنه‌گه‌یشتبووم و، خوا خوام بوو جه‌ره‌س لیبدات و ڕزگارم بێت. مامۆستا ووتی
وه‌ره سه‌ر ته‌خته ڕه‌شه. وورده وورده ئه‌ڕێیشتم بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌مه
ئه‌وێ جه‌ره‌س
لێبدات. مامۆستا ووتی: جه‌ره‌سیش لێبدات ناچینه ده‌ره‌وه تا تۆ
بۆمان شه‌رح ئه‌که‌یته‌وه. جه‌ره‌س لێیدا و من هیچم به هیچ نه‌کرد.
ھەڕەشەیەكی لێکردم و ووتی: وانه‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ر نه‌تزانی ئه‌تنێرم بۆ لای
به‌ڕێوه‌به‌ر. من تا په‌یمانگه‌ی کشتوکاڵیشم له به‌غداد ته‌واو کرد حه‌زم ئه‌کرد
له وانه‌ی ماتماتیک و کیمیا و فیزیا و ده‌سته خۆشکه‌کانیان بچمه ژێر
مێزه‌که‌وه. زۆربه‌ی ساڵه‌کان من به (قه‌رار/بڕیار) ده‌رئه‌چووم. هه‌میشه
پله‌کانم له نێوان (45-49)دا بوو و، مامۆستاکان بۆیان ئه‌کردم به په‌نجا و،
ده‌ریان ئه‌چاندم. به‌ڵام له وانه‌کانی دیکه‌دا زۆر زیره‌ک بووم و، ته‌نها یه‌کجار
کتێبه‌که‌م ئه‌خوێنده‌وه و ئه‌متوانی (90%) وه‌ک خۆی بیڵێمه‌وه. له پۆلی سێی
ناوه‌ندی (93/100)م له ده‌رسی ئینگلیزدا هێنا.
مامۆستا ئیبراهیمێک هه‌بوو (خوای گه‌وره لێی خۆش بێت)، کیمیای
پێ ئه‌ووتینه‌وه. جارێک (45)م هێنابوو. ماڵی مامۆستا له گه‌ڕه‌کی مامۆستایان
بوو. خۆبه‌سه‌ر دوای نیوه‌ڕۆیه‌ک چووم له ده‌رگای ماڵه‌که‌یانم دا و، خێزانه‌که‌ی
هاته ده‌ره‌وه و، ووتی که مامۆستا لە بازاڕه. منیش هه‌ر له ده‌رگاوه لێی
پاڕامه‌وه که به مامۆستا بڵێ با نمره‌که‌م بۆ زیاد بکات. ئه‌ویش بێ ئه‌وه‌ی له
ناوه‌که‌م بپرسێت ووتی باشه. ڕۆژی داوییتر مامۆستا نمره‌که‌ی بۆ زیاد کردبووم و
ده‌رچووم.
سه‌ده‌که‌ی مه‌جید
به‌گ:
له ساڵی (2000)ه‌وه
سلێمانیم نه‌بینووه و، نازانم ئێستا مه‌جید به‌گ چۆنه و چ گۆڕانکارییه‌کی
به‌سه‌ردا هاتووه. دواجار که من بینم شه‌قامێک هه‌بوو له زانکۆوه به‌ره‌و
ماڵه‌کانی مه‌جید به‌گ ئه‌ڕۆیشت. ئه‌و کاته‌ی له
ساڵی (62) یان (63) له قه‌ره‌داغه‌وه هاتینه‌وه
بۆ سلێمانی ئه‌و شه‌قامه گڵ بوو و وه‌ک به‌نداوێک وابوو و ئاوێکی زۆری ئه‌گرته‌وه
که له بناری گوێژه و شیوه‌کانی خوار ده‌باشانه‌وه ئه‌هاته خواره‌وه. سلێمانی
بۆ لافاو به‌ناوبانگ بوو و، له ساڵانی په‌نجاکاندا لافاوێکی گه‌وره لایه‌کی ئه‌و
شاره‌ی کاول کردووه و، به ته‌واوی گه‌ڕه‌کی جوله‌کانی خوار شاره‌وه‌ی خستبووه
مه‌ترسییه‌وه. مه‌به‌ست له دروست کردنی سه‌ده‌که‌ی گه‌ڕه‌کی مه‌جید به‌گ که‌م
کردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌و لافاوه بووه
تا به‌سه‌ر شاردا نه‌یه‌ته
خواره‌وه.
ئاوی نه‌و سه‌ده‌که هه‌میشه قوڕاو بوو، به‌ڵام منداڵ و گه‌نجه‌کان هاوینان
مه‌له‌یان تێدا ئه‌کرد. ڕۆژێک مێردمنداڵێکی وه‌ک خۆمان خۆی فڕیدایه ناو ئاوه‌که و
نقووم بوو. ماوه‌یه‌کی پێچوو سه‌رئاو نه‌که‌وته‌وه. ئه‌وانه‌ی مه‌له‌یان ئه‌زانی
خۆیان فڕێدایه ناو ئاوه‌که و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یان دا. دوای ماوه‌یه‌کی تا
ڕاده‌یه‌ک زۆر دۆزییانەوە، به‌ڵام مردبوو، چونکه قوڕ و لیته‌ی بنی سه‌ده‌که
ڕایکێشابوو و خنکاندبووی.
ناو سه‌ده‌که:
سه‌ره‌تای سه‌ده‌که
له لای سه‌رووی زانکۆی سلێمانی ئێستاوه درێژ ئه‌بووه‌وه بۆ کۆتایی ماڵه‌کانی
گه‌ڕه‌کی مه‌جید به‌گ و، نزیک به جاده‌ی چوارتا ئه‌بووه. ئه‌و ئاوه‌ی له
سه‌ده‌که زیاد ئه‌بوو له‌وێوه ئه‌ڕۆیشت، به‌ڵام زۆر نه‌بوو و، خه‌ڵکی مه‌جید به‌ک
ئه‌وانه‌ی لای پشته‌وه‌ی سه‌ده‌که ئه‌ژیان ڕۆژانه
ئه‌هاتنه خواره‌وه لێی و له‌م به‌ره‌وه سه‌رئه‌که‌وتنه‌وه. ساڵانی دواییتر له
ئاستی مزگه‌وته‌که‌ی مه‌جید به‌گه‌دا پردێکیان
دروست کرد و خه‌ڵکی به‌کاریان ئه‌هێنا.
ناو سه‌ده‌که زۆر پیس
بوو و، ئاوه‌که‌ی له هاویندا بۆگه‌نی ئه‌کرد و، خه‌ڵکییش زبڵ و خشتوخاڵیان
تێئه‌کرد. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سودێکی زۆری هه‌بوو. یه‌کێک له‌و سودانه ئه‌وه‌بوو
که به‌یانیان له گه‌ڵ فه‌جردا ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له گونده‌کانی ده‌وروپشتی شار و
له شارباژێڕه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ئه‌هێنا بۆ ناو شار له ناو ئه‌و
سه‌ده‌یه‌وه خۆیان ئه‌کرد به شاردا، چونکه سوپای عێراق که به ڕۆژ هێرشی ئه‌کرد
بۆ شاخی ئه‌زمڕ و ئه‌شکا، له‌سه‌ر جاده‌ی سلێمانی - چوارتا هه‌ر له پارکی ئازادی
ئه‌مڕۆوه تا ناوگردان له بۆسه‌دا بوو و، ئه‌و کاروانییه بێ تاوانانه‌ی ئه‌کوشت
یان ئه‌گرت و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌دان که ئه‌هاتنه ناو شار. له گه‌ڵ فه‌جردا ئه‌و
کاروانییانه خۆیان ئه‌کرد به‌ناو سه‌ده‌که‌ی مه‌جید به‌گدا و، ئیتر له ناو
ماڵه‌کانه‌وه خۆیان ئه‌کرد به شاردا و، زۆربه‌ی جاریش هه‌ر له‌ناو سه‌ده‌که‌وه
ئه‌گه‌ڕانه‌وه. شه‌وانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ی یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان ئه‌دا ئه‌و
سه‌ده‌یان به‌کاردێنا.
جگه له‌و
سه‌رسه‌ده‌یه هه‌موو کۆڵان و ڕێگاکانی ناو مه‌جید به‌گ گڵ بوو. به هاوین تۆز و
خۆڵێکی زۆری هه‌بوو و، به زستانیش ئه‌بووه قوڕێکی خه‌ست و، خه‌ڵکی جزمه‌ی
لاستیکیان به‌کارئه‌هێنا. بیرم دێته‌وه باوکم له‌و جزمانه‌ی بۆ ئێمه‌ش ئه‌کڕی و،
جزمه‌کان له‌ناویشه‌وه ته‌نها لاستیکه‌که بوو و فه‌رووی پێوه نه‌بوو. لێواری
سه‌ره‌وه‌ی جزمه‌کان ئەیانبەست و به قاچمانه‌وه
ئه‌نووسان و، تا هاوینێکی دره‌نگیش نیشانه‌ی سووتاوی سه‌رما
به پێسته‌که‌مانه‌وه ئه‌ما که جزمه‌کان دروستیان
ئه‌کرد.
ماڵه وماڵ کردن و
ژیانمان له مه‌جید به‌گ:
باوکم توانای کڕینی
خانووی نه‌بوو و، ناچار ئه‌بوو زوو که خاوه‌ن ماڵ ده‌ری ئه‌کردین، بگوێزێته‌وه.
باوکم زۆر ڕقی له ماڵ گوێزانه‌وه بوو. بیرم دێته‌وه له گه‌ڵ هه‌موو ماڵ
گوێزانه‌وه‌یه‌کدا شه‌ڕێکی له گه‌ڵ دایکم ئه‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی تاوانه‌که هی ئه‌و
بێت. باوکم نه‌یهێشتووه بۆ تاکه ڕۆژێکیش بێت ناڕه‌حه‌تی بێ جێگه‌یی ڕوومان
تێبکات. دایکیشم وه‌ک ژنانی دیکه ئازا بوو له دۆزینه‌وه‌ی خانووی نوێ بۆمان.
له‌ناو مه‌جید به‌گ چه‌ندین ماڵمان کرد. یه‌كێک له‌و ماڵانه ماڵی حاجی عه‌بدوڵای
کانی سپیکه بوو (خوای گه‌وره لێی خۆش بێت) و، تاکه هۆده‌یه‌کمان تیایدا به‌کرێ
گرتبوو. گه‌ڕه‌که‌که‌ی ئه‌ودیوتر ماڵێکی گه‌وره‌ی لێ‌بوو که به شیوه‌یه‌کی جیاواز
له‌وانی دیکه دروست کرابوو. به‌و جۆره خانووه‌یان ئه‌ووت (غه‌ربی) و به‌وانی
دیکه‌شیان ئه‌ووت (شه‌رقی). ئه‌و ماڵه غه‌ربییه بنکه‌ی پۆلیس بوو و، باوکم له‌وێ
جێگیر بوو بوو.
ئه‌و کاته‌ی له
هۆده‌که‌ی ماڵی حاجی عه‌بدولا بووین، مامه‌کانم له ووڵاغلوه‌وه
ئه‌هاتن بۆ شار بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان و بۆ کڕینی پێداویستییه‌کانیان.
شه‌وێک یان دوو شه‌و له ماڵی ئێمه ئه‌مانه‌وه. زۆرجار مامه عومه‌رم که
ئه‌هاته ماڵمان و شه‌و له‌وێ ئه‌مایه‌وه تا دره‌نگ چاوه‌ڕوانی
ئه‌کرد تا سه‌ر سندوقی نوێنه‌کان چۆڵ ئه‌بوو و، ئیتر له‌سه‌ر ئه‌و سندوقه
ئه‌خه‌وت. تاکه گلۆپێکیشمان هه‌بوو و، هه‌موو کڕێچییه‌ک له گه‌ڵ خاوه‌ن
ماڵ ڕێک ئه‌که‌وت که ئه‌بێ زوو ئه‌و گلۆپه
بکوژێته‌وه. ئێمه‌ش که سه‌عیمان هه‌بوو و میوان کاتی لێئه‌گرتین فریای
خوێندنه‌وه نه‌ئه‌که‌وتین که گڵۆپه‌که‌مان لێ ئه‌کوژایه‌وه. زۆربه‌ی خاوه‌ن
ماڵه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه سوێچی گڵۆپه‌که لای خۆیان بوو و، له‌پڕ کاره‌بایان
ئه‌کوژاندوه. جاری وا هه‌بوو دایکم ده‌زری دروومانه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو که
کاره‌با ئه‌کوژایه‌وه. ئیتر به ناچاری له په‌نایه‌که‌وه دایئه‌نا و به‌یانی
کاره‌که‌ی ته‌واو ئه‌کرد. یان جاری وا هه‌بوو ئێمه له ناوه‌ڕاستی نووسینی دێڕێک‌دا
بووین که کاره‌با ئه‌کوژایه‌وه. هه‌ندێک شه‌و چرای نه‌وتمان
دایه‌گیرساند و، هه‌ندێک شه‌و به خه‌فه‌تی ده‌رسه‌کانه‌وه ئه‌خه‌وتین.
له‌مه‌ڕ کوردایه‌تیش،
به‌هاری ساڵی (1963) بوو. باوکم و کابرایه‌کی دیکه‌ی دراوسێمان که سه‌رباز بوو
و خه‌ڵکی گه‌رمیان بوو دوای نیوه‌ڕۆیان له‌ولا ماڵی
خۆمانه‌وه پارچه‌یه‌ک ئه‌رز مابوو نه‌کرابوو به خانوو و، له‌وێدا ئه‌وه‌ستان و
ڕوویان له شاخی ئه‌زمڕ ئه‌کرد. له گه‌ڵ هه‌موو تۆپێک که سوپای عێراق له لای
گوندی که‌ڵه‌کنه‌وه ئه‌یهاویشت بۆ قه‌زای جوارتا، باوکم و ئه‌و سه‌ربازه‌ی
دراوسێمان ڕه‌نگیان ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕا و خه‌فه‌تێکی زۆریان ئه‌خوارد. باوکم
په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه هه‌رمابوو.
بیرم دێ زۆرجار منیش
له گه‌ڵیاندا ئه‌وه‌ستام و، ئه‌و تۆبارانه‌م ئه‌بینی. ئێستاش دیمه‌نی فڕۆکه‌ی "میک"ی
(17)ه‌م دێته‌وه به‌رچاو له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه خۆیاین به‌ره‌و لوتکه‌ی شاخی ئه‌زمڕ
لوول ئه‌کرد و ده‌ستڕێژی شه‌ست تیریان له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه له لوتکه‌ی (هه‌ڕووته)
ئه‌کرد و، له‌سه‌ر گوندی (خه‌مزه)ه‌وه لای ڕۆژئاواوه هه‌ڵئه‌ستانه‌وه. زۆرجاریش
هه‌ر له‌و ئه‌رزه به‌تاڵه‌وه تۆپبارانی گوندی (زێوێ)ی ناو شاخی پیره‌مه‌گروونمان
ئه‌بینی.
هه‌رچه‌ند سوپای عێراق
له گه‌ڵ هه‌موو شکست هێنانێکدا که به‌سه‌ر شاری سلێمانیدا ئه‌گه‌ڕایه‌وه خه‌ڵکی
ئه‌کوشت و ئه‌گرت و ئه‌زییه‌ت ئه‌دا، به‌ڵام خه‌ڵکی شاری سلێمانی هه‌ر پشتی شۆڕش
بوون و دڵیان پێی خۆش بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک ساڵانی ڕژێمی حیزبی به‌عس و
سه‌دام ده‌زگای ئه‌من و ئیستخبارات ئه‌و ڕۆڵه‌یان نه‌بوو. ته‌نها سوپا بوو که
خه‌ڵکی ناڕه‌حه‌ت ئه‌کرد و، سوپاکه‌ش له حامییه‌ی سلێمانی بوو که ئێستا پارکی
ئازادییه. ده‌زگای پۆلیس له‌ناو شاری سلێمانی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر بۆ ناوبژی شه‌ری
دراوسێ و گرتنی دز و ئه‌و وورده دیاردانه بوو. سوپا ڕۆژانه کۆمه‌ڵێک سه‌ربازی
به‌ناو شاردا بلاو ئه‌کرده‌وه و پێیان ئه‌ووتن (ئینزیبات). ئینزیبات پارچه‌یه
نایلۆنێکی سپی به قۆڵێکیانه‌وه بوو و له‌سه‌ری
نووسرابوو (ئینزیبات) و کوڵه دارێکیشیان پی بوو. ئه‌رکی
ئه‌و ئینزیباتانه چاودێریكردنی هاتنه ناو شاری
سه‌ربازه‌کانی دیکه‌یان
بوو، به‌ڵام جاودێریی خه‌ڵکیشیان ئه‌کرد و، وه‌ک ئه‌منێک
به نهێنی ڕۆڵیان ئه‌بینی.
سه‌ربازێکی لات هه‌بوو
ناوی (علی) بوو و، هه‌ندێک شه‌و له ناو حامییه‌که‌ی سلێمانییه‌وه به‌ره‌و
گه‌ڕه‌کی مه‌جید به‌گ هه‌ڵئه‌کشا بۆ ڕووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵک. شه‌وێک له ماڵی
خزمێکمان له میوانی ئه‌هاتینه‌وه و، له‌سه‌ری کۆڵانه‌که تووشی ئه‌و (عه‌لی)یه
بووین و باوکم فه‌رمووی لێکرد بۆ چا خواردنه‌وه و، ئه‌ویش ووتی باشه. له سه‌ر چا
خواردنه‌وه بوو که جزدانێکی له باخه‌ڵی ده‌رهێنا و دای به باوکم ووتی ئه‌وه بۆ
خۆت. باوکم پێی ووت ئاخۆ ئه‌مه‌ت له چ هه‌ژارێک ساندووه. ئه‌ویش
زه‌ده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد ووتی بیرم نایه‌ت. زۆر به‌ی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی مه‌جید به‌گی
خواره‌وه ئه‌و سه‌ربازه‌یان ئه‌ناسی و، ئه‌یانزانی ته‌نها ئه‌و ڕاو ڕووته که‌مه‌ی
هه‌یه و، خه‌لکێکیش هه‌بوو که تووشی ئه‌بوون پاره‌یان ئه‌دایه.
که‌م که‌مێکیش کوردی فێر بوو بوو.
گواستنه‌وه‌ی باوکم
بۆ شاری موسڵ:
پیش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر
ئه‌و باسه حه‌ز ئه‌که‌م باسی ڕۆژێکی کاری باوکم بکه‌م که خۆی بووی گێڕاینه‌وه.
مفه‌وه‌زێکیان هه‌بوو به قسه‌ی باوکم زۆری ناره‌حه‌ت ئه‌کردن و، زۆر ئه‌مری ئه‌کرد
به‌سه‌ریاندا. به‌رده‌وام باوکم و پۆلیسه‌کان ئه‌گه‌ڕان به دوای که‌موکورتییه‌کیدا
تا بیدەنەوە به چاویدا و ئیتر وازیان لێبێنێت.
باوکم ووتی ڕۆژێک یه‌کێک له پۆلیسه‌کان به به‌رماله‌که‌یاندا تیئه‌په‌ڕێت و له
که‌لێنی ده‌رگای ده‌ره‌وه ئه‌یبینێت وا له‌به‌ر بۆری ئاوی ناو حه‌وشه‌که (په‌ڕۆ)ی
پیسی منداڵه بچووکه‌که‌یان ئه‌شوات. بۆ به‌یانی که دێت بۆ ده‌وام هێشتا
فه‌رمانه‌کانی ده‌رنه‌کردووه که هه‌موو پۆلیسه‌کان پێکه‌وه پێی ئه‌ڵێ: (کاری
تازه‌ت پێرۆز بێت. نه‌مانزانیووه له ماڵه‌وه په‌ڕۆی پیسی منداڵه‌کانیشت پێ
ئه‌شۆن!). باوکم ووتی ئیتر دوای ئه‌وه به ته‌واوی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ پۆلیسه‌کان
گۆڕڕا.
له کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واریدا ئه‌گه‌ر پیاو یارمه‌تی ژنه‌که‌ی له ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و کاری ناو ماڵ
بدات، پێی ئه‌ڵێن (ژنانی) و، تا ڕاده‌یه‌ک نرخی بۆ دانانێن و،
کاتێک که‌سێکی ئاوا ئاشکرا
ئەبێت، لەكەیەكی پێوە ئەنووسێت. ئێستا هه‌ندێک که‌سمان له‌وانه‌ی هاتوونه‌ته
ئه‌وروپا جاروبارێک یارمه‌تی ژنه‌کانیان ئه‌ده‌ن و ناو ماڵیان له گه‌ڵدا ڕێک
ئه‌خه‌ن و، ئاگایان له منداڵه‌کانیشیان ئه‌بێت. من بیرم نایه‌ت بۆ یه‌ک ڕۆژیش
بووبێت باوکم جلی بۆ گۆڕیبین. ته‌نها دایکم بۆی کردووین. به‌ڵام باوکم ھەمیشە کاروکاسبی
کردووه و تا ساڵانێکی زۆر پێمانه‌وه ماندوو بووه. له ساڵانی حه‌فتاکاندا دایکم
چۆته ناو کار و وه‌زیفه و ئه‌ویش هاوکاریی باوکمی کردووه له په‌یدا کردنی
مه‌عیشه‌تدا.
کاتێک باوکم
گوێزرایه‌وه بۆ موسڵ، دایکم هۆده‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ به‌کرێ گرتین هه‌ر له‌و
گه‌ڕه‌که. بیرم دێته‌وه خانوویه‌کی زۆر گه‌وره بوو و، حه‌وشه‌یه‌کی درێژی هه‌بوو
و، دوو ده‌سته خانوو بوو و، سێ تا چوار ماڵی له‌سه‌ر بوو. ته‌نها گلۆپێکمان هه‌بوو
و هه‌رکاتێک دایکم یان یه‌کێکی دیکه‌مان بۆ کارێک شه‌وانه له هۆده‌که بهاتینایه
ده‌ره‌وه گڵۆپه‌که‌مان به وایه‌رێکی درێژ له گه‌ڵ خۆما ئه‌هێنایه ده‌ره‌وه.
شه‌وێک من گڵۆپه‌که‌م هێنایه ده‌ره‌وه و بۆ دایکمم گرتبوو. له کاتی ڕاکێشاندا
نه‌مزانی که وایه‌ره‌که که‌مێک رووت بووه و ته‌له‌که‌ی به‌ده‌ره‌وه‌یه، له‌پڕ
ناو له‌پی ده‌ستی گرتم و له گه‌ڵ هاوارکردنمدا له سویچه‌که‌وه ده‌ریان هێنا،
به‌ڵام دوایی سه‌یرم کرد چوار په‌نجه‌یانم گۆشته‌که‌ی ته‌قی بوون و، تا ماوه‌یه‌کی
زۆر گێژ بووم و ڕه‌نگم زه‌رد بوو بوو.
یه‌کێک له‌و خانووانه‌ی به‌کرێمان گرتبوو بریتی بوو له دوو ژوور، به‌ڵام له
ته‌نیشت یه‌ک بوون و هه‌ردووکیان درێژکۆله بوون و له‌سه‌ر یه‌ک هه‌یوان بوون.
ئێمه‌ی منداڵیش له‌و ئه‌رزی خوایه ئه‌هاتینه‌وه بۆ ئه‌و ژوورانه و یاریمان
ئه‌کرد. ڕۆژێک دایکم له ماڵ نه‌بوو و، من مامۆستا به هه‌لمان زانی و، له یه‌کێک
له ژووه‌ره‌کاندا که‌وتینه فوتبۆڵێن. لای سه‌رووی ژووره‌که‌وه
بۆفییەیەكمان
هه‌بوو ڕووی پێشه‌وه‌ی شووشه بوو و، له ناویشدا په‌رداخ و شووشه‌ی جوان دانرابوون.
له‌به‌رده‌م ئه‌و بۆفیه‌یه هه‌ر جاره‌ی یه‌کێکمان گۆڵچی ئه‌بوین و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش
شوتی لێئه‌دا. له سه‌ره گۆڵچێتی مندا مامۆستا کرێکار به هه‌موو هێزی خۆی شووتی
لێدا و، من بۆم نه‌گیرایه‌وه. تۆپه‌که خۆی کرد به‌ناو بۆفییه‌که‌دا و، جگه له
شووشه‌ی پێشه‌وه‌ی خۆی هه‌رچی تێدا بوو شکاندی و، ڕامان کرده کۆڵان و، تا
عه‌فواتمان بۆ ده‌رنه‌چوو نه‌هاتینه‌وه ماڵه‌وه.
خاڵی پشکنین له
نزیک ئێستای زانکۆی سلێمانی:
ئه‌و سه‌رده‌مه نه
پاسی پۆڵۆنی هه‌بوو و نه ته‌کسی. خه‌ڵکی له سه‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌کی مه‌جید به‌گه‌وه
به پێ ئه‌هاتن بۆ ناو شار و، شه‌کر و چا و که‌لوپه‌له‌کانیان ئه‌دا به کۆڵیاندا و
ئه‌یانبرده‌وه. من و مامۆستا کرێکاریش جاروبارێک ئه‌یانناردین بۆ دوکانی خاڵم بۆ
شه‌کر و چا و برنج هێنانه‌وه. ئه‌و جارانه‌ی که گه‌ڵ باوکم بووین و له خاڵی
پۆسته‌که‌وه تێئه‌په‌ڕین باوکم وه‌ڵامی پۆلیسه
عه‌ره‌به‌کانی ئه‌دایه‌وه که بۆ کوێ ئه‌چین و چیمان پێیه. باوکم ته‌نها
ئه‌وه‌ندی فێر کردبووین که کاتێک ئه‌گه‌ینه بازگه‌که
بڵێن (تممه‌ن) واته: برزنجمان پێیه. ئیتر پۆلیسه‌کان ڕێگه‌یان ئه‌داین بڕۆین.
بازگه‌که له سه‌ر ئه‌و گردۆڵکه‌یه بوو که
لە ساڵانی حه‌فتاکاندا مزگه‌وتی
(ئه‌بوبه‌کری سدیق)ی لێ دروست کرا.
ڕۆژێک خاڵێکی دایکم
(خوا لێیان خۆش بێت) له ووڵاغلوه‌وه بارێک ترێی هێنابوو بۆ
شار و فرۆشتبووی و ویستی ئه‌و شه‌وه له ماڵی ئێمه پشوویه‌ک بدات و بۆ
به‌یانی زوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ ووڵاغلو. که‌ره‌که‌ی له بن ده‌رگای ده‌ره‌وه
بەستبووەوە و به دایکمی وتبوو که ئاگادارییه‌کی بکات که‌س نه‌یبات. من و
مامۆستا کرێکاریش که له قوتابخانه گه‌راینه‌وه که‌ره‌که‌مان کرده‌وه و
که‌وتینه غار غارێن پێکردنی به گه‌ڕه‌کدا. هه‌رجاره‌ی یه‌کێکمان سوار ئه‌بووین.
له نۆره‌که‌ی مامۆستادا به‌ره‌و لای ماڵی خۆمان ئه‌هاتینه‌وه. له‌و کاته‌دا
خاله‌که‌ی دایکم له بازاڕه‌وه هاته‌وه و بینینی. مامۆستا دابه‌زی و ڕای‌کرد و،
منیش که‌ره‌که‌م گرت و هێنامه‌وه بۆ خاڵه‌که‌ی دایکم. ووتی: ئه‌وه کێ بوو وای
له‌و که‌ره ئه‌کرد؟ منیش چۆن خۆمان که له یه‌کتردا تووڕه ئه‌بووین به ناوێک
یه‌کترمان بانگ ئه‌کرد ووتم: (وه‌ڵا ئه‌وه نه‌جه بوو). که‌ره‌که‌ی دووباره له
جێگه‌که‌ی خۆی به‌سته‌وه و چووینه ژووره‌وه. نانی ئیواره خورا و، دایکم لێی
پرسیم ئه‌وه کوا براکه‌ت؟ منیش ووتم له ده‌ره‌وه‌یه، ئیستا دێته‌وه. له‌و
کاته‌دا خاڵه‌که‌ی دایکم بیری که‌وته‌وه و، ڕووی کرده دایکم و ووتی: (ئه‌وه ئه‌و
نه‌جه‌یه کوڕی کێیه؟ خۆ که‌ره‌که‌ی تۆپاندووم). پیش ئه‌وه‌ی جنێوێکیشی پێبدات،
دایکم خێرا ووتی: ئه‌وه کوڕی خۆمانه. خاڵه ئه‌وه نه‌جمه‌ددینی خۆمانه. ئه‌ویش
رووی کرده من و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ووتی: (ئه‌م ناڕه‌سه‌نه ووتی نه‌جه
بوو و، خه‌ریک بوو غه‌ڵه‌تێکیشم پێ‌بکات). ئیتر عه‌فوات بۆ مامۆستا ده‌رکرا و چووین
هێنامانه‌وه.
شه‌وێک له نیوه
شه‌ودا یه‌کێک تا هێزی تێدا بوو شه‌قی له ده‌رگای
هۆده‌مان دا و، هه‌موو خه‌به‌رمان بووه و تا به‌یانی له ترسا خه‌ومان
لێنه‌که‌وته‌وه. بۆ به‌یانی دایکم چوو بۆ لای خاڵه گه‌وره‌که‌م (خوا لێیخۆش بێت)
له دوکان له مه‌یدانی ماسته‌که و، مه‌سه‌له‌که‌ی بۆ گیرابووه‌وه. ئیتر خاڵم هات
و به ماڵه‌وه بردینییه ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ی که خۆی
و ماڵ و منداڵه‌کانی له‌وێ بوو. له گه‌ڕه‌کی خوار
سلێمانی پاڵاسی ئێستا بوو و، له‌و به‌ره‌وه له
کۆڵانێکدا بوو که دوو ڕیز خانووی وه‌ک فارغۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تێدا بوو و، پێیان
ئه‌ووتن (خانه‌که‌ی حاجی کۆڵه‌ک). له یه‌کێکیاندا خاڵم هۆده‌یه‌کی له ته‌نیشت
ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه بۆ گرتین و بردینییه لای خۆی.
نزیکه‌ی (15-20) ماڵ
له‌سه‌ر حه‌وشه‌یه‌کی ته‌سک بوون. کاتێک یه‌کێک ئه‌چووه ده‌ره‌وه و یه‌کێکی دیکه
ئه‌هاته‌وه ماڵه‌وه له‌ناو ئه‌و حه‌وشه‌یه‌دا شانیان به‌ر شانی یه‌کتر ئه‌که‌وت
هێنده حه‌وشه‌یه‌کی ته‌سک بوو. ئه‌و هه‌موو ماڵانه له سه‌ر چه‌ند ئاوده‌ستێکی
هاوبه‌ش بوون و، چه‌ند بۆرییه‌کی ئاویشیان هه‌بوو. به‌ڕاستی ئه‌وه ژیان نه‌بوو،
به‌ڵام دایکم ناچار بوو به‌وه ڕازی بێت، چونکه نه‌ئه‌کرا ئێمه به ته‌نیا له
خانوویه‌کدا بین و که‌سێکی گه‌وره له گه‌ڵماندا نه‌بێت.
له‌و ڕیزه خانووه‌دا
چه‌ند کابرایه‌کی ده‌روێشی لێ‌بوو. له هاویندا زۆر شه‌و ئه‌هاتنه ده‌ره‌وه و
له‌به‌ر ده‌رگا کۆڕی زیکریان ئه‌به‌ست و ئه‌که‌وتنه شمشێر و خه‌نجه‌ر له خۆدان.
من زۆریان لێ ئه‌ترسم. ساڵانی دواییتریش له‌به‌ر مزگه‌وتی
گه‌وره‌ی سلێمانی ڕۆژانی هه‌ینی دوای نوێژ له‌سه‌ر شه‌قامه‌که کۆڕی زیکریان
ئه‌به‌ست و، مار و شمشێر و خه‌نجه‌ر و زه‌رگیان
پێ‌بوو. له‌پڕ یه‌کێکیان ئه‌دا به
ئه‌رزه‌که‌دا و شمشێریان ئه‌خسته سه‌ر ملی و سه‌ریان ئه‌بڕی. له ترسی ئه‌و
سه‌ربڕینه من نه‌ئه‌چوومه پێشه‌وه.
ده‌روێشێکی سوری چاو شینیان تێدا بوو هه‌میشه مارێکی
پێ‌بوو و، زوو زوو ئه‌یبرد بۆ ده‌موچاوی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی لێیان کۆ ئه‌بوونه‌وه و،
ئه‌یووت: هو..هو...موسوڵمان به.
به‌هه‌رحاڵ، خانه‌که‌ی حاجی کۆڵه‌ک زۆر چڕ و پڕ بوو، به‌ڵام له لایه‌نی
ئه‌خلاقه‌وه خه‌ڵکی پاک بوون و، په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی توندوتۆڵ و بێ گه‌رد
هه‌بوو و، که‌س ته‌ماعی نه‌ئه‌کرده نامووسی که‌سی دیکه.
جاروبارێک که‌سێکی ناڕه‌سه‌ن ده‌رئه‌که‌ووت که ژیانی له‌وانی دیکه تێک ئه‌دا،
به‌ڵام هه‌ر زوو چاره‌یان بۆ ئه‌کرد چونکه هه‌موو یه‌کتریان ئه‌ناسی و یارمه‌تی
یه‌کتریان ئه‌دا.
له یه‌کێک له
هۆده‌کانی خانه‌که‌ی حاجی کۆڵه‌ک خێزانێک هه‌بوو کوڕێکی له ئێمه گه‌وره‌تریان
هه‌بوو و له پاسکیلی ئه‌زانی. ڕۆژێک له پشتییه‌وه سوار بووم تا فێری پاسکیلم
بکات. هه‌موو په‌نجا مه‌ترێک نه‌ڕۆیشتین که خاڵم له‌وسه‌ری گه‌ڕه‌که‌وه ده‌رکه‌وت
و، له گه‌ڵ هاوارلێکرنمدا به‌ردێکی گه‌وره‌ی تێگرتم. له پاسکیله‌که هاتمه‌وه
خواره‌وه و تا شه‌وگارێکی دره‌نگ نه‌موێرا بڕۆمه‌وه. له‌و به‌سه‌رهاته‌وه ئیتر
فێری پاسکیل لێخوڕین نه‌بووم و، ئێستاش نازانم و، منداڵه‌کانم
زۆریان پێ سه‌یره که فێری پاسکیل نه‌بووم.
قه‌ده‌غه‌کردنی
هاتووچۆی ساڵی (1963)ی سلێمانی:
له‌و دوو ساڵه‌ی شۆڕشی
ئه‌یلوولدا بنکه‌کانی پۆلیسی ماوه‌ت و چوارتا و به‌رزنجه و قه‌ره‌داغ و گه‌ڵیک
جێگه‌ی دیکه ته‌سلیم به پێشمه‌رگه بوو بوون و، ئیتر حکومه‌تی به‌غداد توانای
گرتنه‌وه‌یانی نه‌مابوو. له سلێمانی زه‌عیم سدیق هه‌بوو که ئامر لیوای سوپای
عێراق بوو له سلێمانی. کابرایه‌کی قه‌ومی بوو و زۆر توندوتیژ بوو به‌رامبه‌ر به
خه‌ڵکی سلێمانی. له یه‌کێک له هێرشه‌کانی سوپاکه‌یدا بۆ شاخی ئه‌زمڕی پشتی
سلێمانی، براکه‌ی بریندار ئه‌بیت و قاچێکی ئه‌شکی. سوپا ناتوانێت بیباته‌وه بۆ
سلێمانی و ئه‌که‌وێته به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه و ئه‌یبه‌ن بۆ ماوه‌ت. له گوندی
ووڵاغلو پیاوێکی به ته‌مه‌نی جه‌ڕاحی لێ ئه‌بێت که ناوی (حاجی ئه‌حمه‌د) ئه‌بێت.
ئه‌و پیاوه له هه‌ڵبه‌ستنه‌وه‌ی قاچ و ده‌ستی شکاوی ئاژه‌ڵدا زۆر شاره‌زا و
لێهاتوو بووه. پێشمه‌رگه بانگی ئه‌که‌ن بۆ ماوه‌ت تا قاچی براکه‌ی زه‌عیم سدیق
چاک بکاته‌وه. ئه‌ویش تا ماوه‌ی جه‌ند هه‌فته‌یه‌ک جاره‌سه‌ری بۆ ئه‌کات و چاک
ئه‌بێته‌وه. نازانم دوایی چی‌یان له‌و ئه‌فسه‌ره کرد، به‌ڵام پێم وایه له گه‌ڵ
زیندانی لای حکومه‌تدا گۆڕییانه‌وه.
له هاوینی ساڵی (1963)
دا زه‌عیم سدیق قه‌ده‌غه کردنی هاتوو چۆ له شاری سلێمانی ڕائه‌گه‌یه‌نێت و،
ئه‌که‌وێته پشکنینی ماڵ به ماڵی گه‌ڕه‌که‌کانی شاری سلێمانی و، لاوێکی زۆر
ده‌ستگیر ئه‌کات. له حامییه‌ی سلێمانی و ئیزیباتخانه و بنکه‌کانی پۆلیس خه‌ڵکێکی
زۆریان تێدا کۆ ئه‌کرێنه‌وه و، ئه‌شکه‌نجه‌یان ئه‌ده‌ن. له سه‌ربازگه‌ی
حامییه‌که‌ی سلێمانی خه‌ڵکییان به زیندووی کردووه بە ژێر ده‌بابه‌وه و، له ژێر
زنجیره‌کانیدا وونجڕ وونجڕ بوون. هه‌روه‌ها خه‌ڵکێکی دیکه‌شیان به زیندوویی
کردووه بە ژێر گڵ‌دا. ڕۆژی یه‌که‌می قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوو چۆکه خه‌ڵکێکی زۆری
گوند نیشه‌کانی ده‌وروپشتی شار و گونده‌کانی به‌ری قه‌ره‌داغ و
شاره‌زوور و شارباژیر که ویستبوویان بۆ مامه‌ڵه و کڕین و فرۆشتن بێنه
ناو شاری سلێمانی ده‌ستگیر کراوون و ڕه‌می کراوون.
به ڕاستی سه‌رده‌می
قه‌ومییه‌کانی عێراق که سه‌رده‌می عه‌بدولسه‌لام عارف بوو زۆر سه‌خت و دژوار بوو
بۆ هه‌موو عێراق به گشتی و بۆ کورد به تایبه‌تی. من ئه‌و کاته زۆر سه‌رم له
سیاسه‌ت ده‌رنه‌ئه‌چوو، به‌ڵام به شه‌ڕ و لێدانی کورد له لایه‌ن حکومه‌تی
به‌غداده‌وه دڵم ته‌نگ ئه‌بوو و، ئیستاش که من خۆم به عێراقی نازانم و سۆزم بۆ
عێراق نییه، هه‌ر کارتیکردنی ئه‌و کاته‌یه به‌سه‌رمه‌وه. نه‌خشی منداڵی به
ئه‌سته‌م ئه‌سڕڕێته‌وه. ئه‌و کاته باسیان له‌وه ئه‌کرد که عه‌بدولسه‌لام عارف
وتوویه‌تی ئه‌چم بۆ شاری به‌سره و که گه‌ڕامه‌وه ئه‌وه‌ی پێی بڵێن (سه‌ید)
ئه‌یسووتێنم. له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ شاری به‌غداد له ئاسمان به
کۆپته‌رکه‌یه‌وه ئه‌سووتێت. ئه‌و كاتە عه‌ره‌به‌کان
نوکته‌یه‌یان له‌سه‌ر دروست کردبوو و، ئه‌یانووت (صعد
لحم, نزل فحم). واته به گۆشتی چووه ئاسمان و، به خه‌ڵوزی هاته
خواره‌وه.
پیش ئه‌و
قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆیه، ماڵی ئه‌و پیاوه‌ی له ساڵانی لاویمدا بووه خه‌زوورم،
له که‌رکوک بوون و، خه‌زوورم له‌وێ سه‌رباز بوو. وادیاره ئه‌ویش هه‌ستی به
دژواری بارودۆخه‌که کردووه، بۆیه له گه‌ڵ باوکم ڕێک که‌وتبوون که ماڵه‌که‌ی
له که‌رکوکه‌وه بێنێته‌وه بۆ سلێمانی و ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕوان بکات به‌ڵکو
بارودۆخه‌که به‌ره‌و باشی بروات و منداڵه‌کانی بباته‌وه بۆ که‌رکوک. به‌ڵام ڕۆژ
له دوای ڕۆژ بارودۆخه‌که ئاڵۆزتر ئه‌بوو. بیرم دێت باوکم پیکابێکی جێمسی، که
ئه‌و کاته هه‌ر ئه‌وه هه‌بوو، به‌کرێ گرتبوو و، ماڵی خۆمان و ماڵی ئه‌وانیشی
تێکردبوو و، به‌ره‌و گونده‌که‌ی خۆمان (ووڵاغلو) به‌رێ که‌وتین. که‌مێک له پشت
پارکی ئازادییه‌وه پردێک هه‌بوو پێیان ئه‌ووت (پرده‌که‌ی جوارتا). له سه‌ر ئه‌و
پرده زه‌عیم سدیق کۆمه‌ڵێک سه‌ربازی دانابوو بۆ پشکنینی ئوتومۆبێله‌کان. بیرم دێت
سه‌ربازێک هاته سه‌ره‌وه بۆ لای ئێمه که منداڵ بووین له پشته‌وه له‌سه‌ر
که‌لوپه‌له‌کان دایاننابووین. سه‌ربازه‌که که‌مێک ده‌ستی له که‌لوپه‌له‌کان کوتا
و چووه‌وه خواره‌وه و ڕێگه‌یان پێداین بڕۆین.
خێزانه‌که‌م کچی ئه‌و پیاوه بوو و، ئه‌و ڕۆژه‌ی فیرارمان کرد، من و ئه‌و و
منداڵه‌کانی دیکه له پشتی پیکابه‌که‌وه له‌سه‌ر شته‌کان دایاننابووین. دوای
گوێزانه‌وه‌ی، باوکم زرۆجار بۆی ئه‌گێڕایه‌وه و، ئه‌یووت: تۆ و خالید له پشتی
پیکابه‌که‌دا بوون و، به باوکتم ووت (حسین ئه‌وه بۆچی ئه‌م کچه‌م ناده‌یتێ؟).
ساڵانێکی زۆر هاتن و ڕۆیشتن و، نیسبمان پێکه‌وه بوو و، له کۆتایی حه‌فتاکاندا
بووینه هاوسه‌ری یه‌ک.
خه‌ڵکی شاری سلێمانی
ناڕه‌حه‌تیی ئه‌و ڕۆژانه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆیان ئه‌گێڕایه‌وه و، ئه‌یانووت
که خه‌ڵکی خوراک و ئاوی خواردنه‌وه‌ی نه‌مابوو. نه‌خۆشێکی زۆر له ماڵه‌کاندا
ئه‌مردن بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بدرێت ببرێنه لای دوکتۆر یان نه‌خۆشخانه. خه‌ڵک
هه‌بوو ئاردی له ماڵه‌وه هه‌بووه به‌ڵام سووته‌مه‌نی نه‌بووه نانی پێ بکات و،
چوون فه‌رشه گرانبه‌هاکانی خۆیان ئاگر پێوه‌ناوه تا چه‌ند نانێکی پێ بکه‌ن. دوای
یه‌ک مانگی ڕه‌به‌ق ئه‌مجا ڕێگه‌یان داوه خه‌ڵکی بۆ دوو سه‌عاتێک بچنه بازاڕ و شت
بکڕن. بازاریش ته‌نها شتی ووشکه خراپ نه‌بوو بوو. سه‌وزه و میوه و گۆشت و
ته‌ڕه‌کاڵ به گشتی بۆگه‌نیان کردبوو و شاره‌که‌شیان بۆگه‌ن کردبوو.
بێگومان ئه‌و کاته ئێمه ماڵمان گه‌یشتبووه ووڵاغلو.
ئه‌م ناڕه‌حه‌تییه
له‌سه‌ر شاری سلێمانی لانه‌چوو تا ئه‌و کاته‌ی که گفتوگۆ له گه‌ڵ حکومه‌تی
به‌غداد ده‌ستی پێ‌کرد. ئامانج له‌و گفتوگۆیه دانی حوکمی (لامه‌رکه‌زی) بوو به
کورد. به‌ڵام گفتوگۆ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو و، دووباره شه‌ڕ له کوردستان ده‌ستی
پێکرده‌وه. شه‌ڕی ئه‌مجاره زۆر توندوتیژ بوو و، سوپای عێراق که‌وته سوتاندنی
گونده‌کان و تاڵان کردنی سامانی خه‌ڵکی کورد. له ناو فەرمانگەكانی
ده‌وڵه‌تیشدا پۆلیس و سه‌رباز و فه‌رمانبه‌رانی کورد گوێزرانه‌وه بۆ ناوه‌ند و
باشوری عێراق. هاوشانی سوپای عێراق جاشێکی عه‌ره‌بی زۆر به‌کرێ گیرابوون و، هه‌ر
ئه‌و کاته باسی ئه‌وه ئه‌کرا که جاشی عه‌ره‌بی ئه‌رده‌نیش به‌شدارییان ئه‌کرد
له شه‌ڕی کوردستاندا. من خۆم بیرم دێت له شه‌قامی مه‌وله‌وی له سلێمانی له پشت
گه‌راجه‌که‌ی (سه‌عه‌تاکۆیی) جایخانه‌یه‌ک هه‌بوو. (سه‌عه‌تاکۆیی) کورت کراوه‌ی
(سه‌عید ته‌ها کۆیی)یه که کاتی خۆی خاوه‌نی ئه‌و گه‌راجه بوو. من ڕۆژێک له‌و
چاخانه‌یه بینیم کۆمه‌ڵێک جاشی عه‌ره‌ب به دشداشه و عه‌گاڵه‌وه و تفه‌نگی
یانزه‌تیریان له شاندا بوو و، دابه‌زیبوون چایان ئه‌خوارده‌وه و، جه‌وه‌ده‌کانی
لاقه‌دیان پڕ له ئاوی خواردنه‌وه ئه‌کرد.
من لێم نه‌بیستبوون،
به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌یانگێڕایه‌وه که هه‌ر له‌ناو شاری سلێمانییه‌وه له ناو
ئوتومۆبێله پیکابه‌کانیانه‌وه تفه‌نگه‌کانیان
هه‌ڵئه‌سوڕاند و هاواریان ئه‌کرد (أحنا بدو, وينه عدو).
واته: ئێمه بیابانین، کوا دوژمن. ئه‌م هه‌موو هاتوهاواره‌یان کردبوو و، هێشتا
نه‌گه‌یشتبوونه شارۆچکه‌ت عه‌ربه‌ت که پیشمه‌رگه لێیان ئه‌دات و ژماره‌یه‌کی زۆر
کوژراو و برینداریان ئه‌بێت و، ئیتر له قیڕه ئه‌که‌ون و، به‌ره‌و شاری سلێمانی و
له‌وێوه بۆ ناوجه‌کانی خۆیان ئه‌ڕۆنه‌وه.
گوندی ووڵاغلو و
هه‌وڵی باوکم بۆ بوون به پێشمه‌رگه:
هاوین بوو و ماڵی
باپیرم (باوکی دایکم) له کانی بایز له‌سه‌ر ڕه‌ز بوون. کانی بایز پانتاییه‌ک بوو
له خوار ئاواییه‌وه و باپیرم خاوه‌نی بوو. باپیرم هاوینان له‌وێ که‌پری ئه‌کرد و
هه‌ر له‌وێوه ئه‌چوو بۆ خزمه‌ت کردنی ڕه‌زه‌کانی دیکه‌ی. باوکم له‌و جێیه
که‌پرێکی بۆ کردین و نه‌چووینه ناو دێ. کانی بایز چییه‌کی زۆر خۆش بوون. باپیرم
کارێزێکی لێدابوو و به‌رده‌وام ئاوی هه‌بوو و، نیوه‌ڕۆیان له بن ئه‌و دارتووه
گه‌وره‌یه‌دا پشوومان ئه‌دا که له نزیک کارێزه‌که‌وه بوو. یه‌کێک له
یادگاره‌کانی ئه‌و دارتووه له گه‌ڵ خاڵمدایه. باپیرم ژنی بۆ خاڵم هێنابوو و،
هه‌رجارێکیش لێی توڕه بووایه وه‌ک جاران ئه‌یبه‌سته‌وه به قه‌دی تووه‌که‌وه.
دوای ژن هێنان بۆی، هه‌موو جارێک باپیرم بانگی خاڵۆژنمی کردووه (...)
ئه‌و گوریسه‌م بۆ بێنه با ئه‌م ناڕه‌سه‌نه به دارتووه‌که‌وه
ببه‌ستمه‌وه. ئه‌ویش به ناچاری گوریسه‌که‌ی بۆ خه‌زووری هێناوه و، به به‌رچاوی
خۆیه‌وه له دارتووه‌که‌ی به‌ستووه و نه‌شیهێشتووه بیکاته‌وه.
یادگارێکی دیکه‌ی ئه‌و
دارتووه له گه‌ڵ من بوو. ئه‌وه‌بوو که
لە ساڵی (1974)دا
من و مامۆستا کرێکار و کاک حه‌مه عه‌لی برامان شارمان به‌جێهێشتبوو و له گوندی
ووڵاغلو گیرسابووینه‌وه. دواییتر دێمه سه‌ر ئه‌م باسه و هۆکاری چوونه
ده‌ره‌وه‌مان و بڵاوبوونه‌وه‌مان هه‌ر یه‌که به لایه‌کدا.
یادگاره‌که‌ی من
ئه‌وه‌بوو که به‌یانییه‌ک زوو باپیرم له بن دارتووه‌که‌دا دانیشتبوو و گوێی له
ڕایۆی کوردی به‌غداد گرتبوو. زۆر حه‌زی به گوێگرتن بوو له هه‌واڵه‌کان و، زۆر
جاریش گوێ له ووتاره‌کانی مه‌لا عومه‌ر دیبه‌گه‌یی ئه‌گرت (خوا له هه‌ردووکیان
خۆشبێت). له‌پڕ بانگی کردم: "مامۆستا خالید وه‌ره". من که منداڵیش بووم باپیرم
هه‌ر به مامۆستا بانگی کردووم و، زۆر زۆر ڕێزی لێگرتووم. ئه‌توانم بڵێم له زۆر
کاردا لێی ئه‌پرسیم و زۆرجاریش لێم ئه‌بیست ئه‌یووت (ئافه‌رم راست ئه‌که‌ی). چووم
بۆ لای و ووتم: فه‌رموو باپیره. ووتی: من پرسیارێکت لێ ئه‌که‌م ڕاست وه‌ڵامم
بده‌ره‌وه. ووتم فه‌رموو. ووتی: ئێستا رادیۆی به‌غداد ووتی ئه‌مریکا مانگێکی
ده‌ستکردی بۆ ئاسمان هه‌ڵداوه به‌و نیازه‌ی بگه‌نه ڕۆژ. به‌ڵام خوای گه‌وره به
خۆیان و ساروخه‌که‌یانه‌وه سووتاندوونی. ئه‌مجا ووتی: تۆ پێت وایه به‌شه‌ر بتوانێ
ده‌ستکاری ئیشی خوا بکات و بگاته سه‌ر ڕۆژ و مانگ؟ بیرێکم کرده‌وه و، ووتم:
نه‌خێر ناتوانن. ئیتر ووتی: ئافه‌رین.
باپیرم له ناسینی
کاته‌کان و هاتنی وه‌رزه‌کاندا زۆر زیره‌ک و شاره‌زا بوو. بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ئایا
گه‌لاوێژ که‌وتووه یان نا، ئه‌چووه جێیه‌ک له قه‌راغی ره‌زه‌که‌ی و له‌وێووه
سه‌یری به‌ردێکی ئه‌کرد له نێوان گوندی گاپیڵۆن و هه‌وارگه‌ی (قوڵه‌جاخ)دا و،
ئه‌یزانی که گه‌لاوێژ که‌وتووه یان نا. ئه‌و جێیه نزیکه‌ی (10) کیلۆمه‌ترێک له
ووڵاغلوه‌وه دوور بوو. جارێک لێم پرسی که چۆن ئه‌زانێت، ووتی: ڕۆژێکی ساڵ هه‌یه
ئه‌و به‌رده له‌م جێیه‌وه ده‌رئه‌که‌وێ که لێی ئه‌وه‌ستم. به‌رده‌که خۆری ئه‌و
به‌یانییه لێی ئه‌دات و بریسکه‌یه‌ک ئه‌داته‌وه. به‌رده‌که هه‌موو ڕۆژێک
ده‌رناکه‌وێت و بریسکه ناداته‌وه. ته‌نها یه‌ک ڕۆژه و له کاتێکی دیاری
کراودایه. ئه‌گه‌ر نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه یان ڕۆژێکی دیکه سه‌یری بکه‌ی
ده‌رناکه‌وێت.
به هه‌رحاڵ، دوای
جێگیربوونمان له که‌پری کانی بایز، باوکم چوو بۆ ئه‌شکه‌وته‌که‌ی ماوه‌ت که
بنکه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بوو. له‌وێ که نۆره‌ی دێت و ئه‌چێته ژووره‌وه خۆی
له‌به‌رده‌م (ئه‌حه‌ی دادی) ئه‌بینێته‌وه. باوکم که باسی ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌کرد
ئه‌یووت که کۆمۆنیست بوو. ووتی: چوومه به‌رده‌می و ووتم که منیش ته‌نزیمی پارتی
و شۆڕش بووم. ڕانه‌وه‌ستا که پێی بڵێم بۆچی هاتووم، خێرا سه‌یرێکی ده‌فته‌ره‌که‌ی
کرد و ووتی: ناوی جه‌نابتی تێدا نییه. هاتووی شۆڕش کۆمه‌کت بکات؟ ئه‌بێ ئێوه
کۆمه‌کی شۆڕش بکه‌ن. باوکم ووتی: زۆر توڕه بووم له‌وه‌ی که کابرایه‌کی
کۆمۆنیستیان هێناوه و کردوویانه به به‌رپرسی ده‌فته‌ری ته‌نزیمی شۆڕش. هه‌ره‌ها
له‌وه‌ش توڕه بووم که ده‌فته‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر کۆشی دانابوو و، به هه‌وای شانی
خۆی وه‌ڵامی خه‌ڵکی ئاوا به‌و جۆره ئه‌دایه‌وه. باوکم ووتی پێمووت: نه‌خێر قوربان
من نه‌هاتووم شۆڕش کۆمه‌کم بکات. من هاتووم بزانم چی پێشکه‌ش به شۆڕش بکه‌م. من
کاتێک ته‌نزیمی پارتی و شۆڕش بووم که تۆ له سلێمانی
کۆمۆنیست بوویت و دژی ته‌نزیمی شۆرش بوویت. به‌ڵام ناحه‌قت ناگرم. خه‌تاکه هی تۆ
نییه. خه‌تاکه هی سه‌رانی شۆڕشه که تۆیان له‌و جێیه داناوه. ئیتر پێی ئه‌ڵێ:
من له‌م ساته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم به پارتییه‌وه نامێنێت، به‌ڵام بۆ شۆڕش
هه‌رچیم پێبکرێت ئاماده‌م. ئیتر باوکم ئیسترێکی کڕی و له گه‌ڵ خاڵم هاتووچۆی
سه‌رده‌شتی ئێرانیان ئه‌کرد و، له‌وێ شه‌کر و چا و پێڵاویان ئه‌کڕی و ئه‌یانبرد بۆ
گه‌رمیان و به پاره‌که‌ی که‌لوپه‌لی دیکه‌ی ئه‌کڕی و ئه‌یبرده‌وه بۆ سه‌رده‌شت و
له‌وێ ئه‌یفرۆشتنه‌وه.
لێکترازانه‌که‌ی
پارتی دیموکراتی کوردستان:
من له ساڵانی
داوییتردا زیاتر له مه‌سه‌له‌ی لێکترازانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕش
تێگه‌یشتم. هه‌ندێک شتی ئه‌و کاته‌م بیردێت، له‌وانه: ناکۆکی هێزی پێشمه‌رگه و
جیابوونه‌وه‌یان له یه‌کتر. به‌هاری ساڵی (1964) بوو که له باوکم و خه‌ڵکه‌کانی
دیکه‌ی ناو گوندم ئه‌بیست که پیشمه‌رگه (ئینشیقاقی) تێکه‌تووه و، هێنده‌ی
نه‌ماوه به چه‌ک له یه‌کتر بده‌ن. ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌زیکی خراپمان هه‌بوو
و له جێیه‌کی بێ ئاو بوو، نه‌مان توانیبوو ئه‌و به‌هاره بچینه سه‌ر ره‌زان و،
هه‌ر له‌ناو دێ مابووینه‌وه. ڕۆژانه ده‌سته به ده‌سته پێشمه‌رگه ئه‌هاتن و
له‌و ماڵانه‌ی له ناو گونده‌که مابوونه‌وه نانیان ئه‌خوارد و به‌ره‌و لای ماوه‌ت
به‌ڕێ ئه‌که‌وتن. ڕۆژێک ئێمه و باوکم و دایکم له‌ناو ئه‌و به‌راوه‌دا بووین که
باپیرم دابووی به باوکم تا بۆ ئێمه‌ی بکاته ته‌ماته و بامیه و خه‌یار و ڕۆژانه
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌که‌ین خه‌ڵکی بۆمان بێنێت. به‌راوه‌که له‌ناو دێ بوو.
چیشته‌نگاو بوو که
له‌پڕ گوێمان له ده‌ستڕێژی فیشه‌ک بوو لای مزگه‌وته‌که‌وه. سه‌یرمان کرد وا
پیاوێک به‌رامبه‌ر به ئاوایی به‌ره‌و شاخه‌که رائه‌کات و تفه‌نگێکی درێژیشی
به‌ده‌سته‌وه و، له گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستڕێژێکدا ئه‌که‌وێت و هه‌ڵئه‌ستیته‌وه.
باوکم بژاره‌که‌ی به‌جێهێشت و به راکردن به‌ره‌و مزگه‌وته‌که ڕۆیشت و، ئێمه‌ش به
دوایدا رامان کرد. ئه‌وه‌ندەی بیرم دێته‌وه باوکم ڕووی کرده که‌سێکیان که پێ
ئه‌چوو به‌رپرسیان بێت و، پێی ووت (...) ئه‌وه جه‌نابیشتیان له گه‌ڵدایه وا ئه‌و
خوله پیزه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ک. دواییتر له باوکمه‌وه زانیم که
ئه‌و به‌رپرسه (مام جه‌لال) بوو، چونکه باوکم پێشتر بینیبووی و ئه‌یناسی. مام
جه‌لال توڕه بوو و تفه‌نگه‌که‌ی خۆی دا به سه‌کۆی مزگه‌وته‌که‌دا ووتی: پێتان
ناڵیم به‌سه. ئیتر ته‌قه نه‌ما و، کابراکه‌ش خۆی گه‌یانده بن
تاوێره به‌رده‌کانی شاخه‌که و خۆی قایم کرد. هۆکاری ئه‌م
جەنگە ئه‌وه‌بوو که کاتێک ئه‌و پێشمه‌رگانه له‌به‌رده‌می ماڵی ئەوانەوە تێ
ئه‌په‌ڕن، ئه‌و له‌به‌رخۆیه‌وه ئه‌ڵێ (ئه‌م گاگه‌له به ئێمه تێرناکرێت).
پیشمه‌رگه‌یه‌ک گوێی له‌و قسه‌یه ئه‌بێت و بۆ ئه‌وانی دیکه‌ی ئه‌گیڕێته‌وه.
ئه‌ڵێن با بچین بیهێنین. یەكێكیش لە گونده‌که گوێی لێ
ئه‌بێت و ئه‌چێت پێ ئه‌ڵی ئێستا دێن و ئه‌تگرن. ئه‌ویش ئاوا به‌و جۆره به‌ره‌و
شاخه‌که ڕائه‌کات.
هه‌رچه‌نده ئه‌و
خه‌ڵکانه‌ی له ئاواییه‌که مابوون فه‌رموویان له مام جه‌لال و پێشمه‌رگه‌کانی
کرد، به‌ڵام مام جه‌لال دڵنیگه‌ران بوو و، ووتی هه‌ر ئه‌ڕۆین.
بڕۆن ئه‌و کابرایه له‌و شاخه لابه‌ن با که ده‌رچووین یه‌کێکمان نه‌کوژێت.
چه‌ند پیاوێک چوونه شاخه‌که و کابراکه‌یان لابرد و مام جه‌لال و پێشمه‌رگه‌کانیشی
گونده‌کایان به‌جێ هێشت و ڕوویان کرده ناوچه‌ی ماوه‌ت.
له مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌شکه‌وته‌که‌ی ماوه‌ت ئیبرایم ئه‌حمه‌دی خه‌زووری
مام جه‌لال و سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به ئه‌ندامان ئه‌کات
و، له‌وێدا ئه‌ڵێ: ئێمه به نووکه قه‌ڵه‌مێک مه‌لا مسته‌فامان کرده سه‌رۆکی
شۆڕش و، ئه‌وا به نووکه قه‌ڵه‌مێکیش له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌خه‌ین. ئیتر به‌یانێک
ده‌رئه‌که‌ن و مه‌لا مسته‌فاش لێی ئاگادار ئه‌کرێته‌وه. ئه‌ویش دێته ڕانیه و له
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌ڵێ: ئه‌وا منیش هه‌موو ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیم ده‌رکرد که ئه‌و به‌یانه‌یان ده‌رکردووه و،
ئه‌بێ له ماوه‌ی (48) کاتژێردا هه‌رچی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ئازوخه‌ی شۆڕش هه‌یه
ڕاده‌ستی شۆڕشی بکه‌نه‌وه. له‌ملاشه‌وه جه‌ماعه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی توڕه ئه‌بن
و، ئه‌و ئازوخه‌ی له ئه‌شکه‌وتی چه‌می ڕێزانی لای
هاوینه‌هه‌واری دوکان هه‌یه ئه‌یسووتێنن و نایده‌نه‌وه به مه‌لا مسته‌فا.
مه‌لا مسته‌فاش به خۆیی پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆره له ئاوه‌که‌ی ڕانیه
ئه‌په‌ڕێته‌وه بۆ به‌ری مه‌رگه و تا گوندی گاپیڵۆنی شارباژێڕیش دێت.
ئه‌و کۆمه‌ڵه
پێشمه‌رگه‌ی له گه‌ڵ مام جه‌لالدا بوون کۆتا ده‌سته بوون که له ووڵاغلووه‌وه
هاتن و له لای ماوه‌ته‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ ئیران. کۆمه‌ڵ به کۆمه‌ڵ
پێشمه‌رگه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌په‌ڕینه‌وه ئه‌و دیو سنووری ئیران و له‌وێ
چه‌که‌کانیان ڕاده‌ستی ئێران ئه‌دا و، ئێرانیش ئه‌یانبات بۆ شاری هه‌مه‌دان و له‌وێ
له ئۆردوگا دایان ئه‌نێت. ساڵێکی ره‌به‌ق له‌و ئۆردوگایه به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و،
پاشان دوای ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ ڕژێمی عێراق ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستانی عێراق و،
چه‌کی ڕژێم به‌رامبه‌ر به مه‌لا مسته‌فا هه‌ڵئه‌گرن و، ئیتر زاراوه‌ی (مه‌لایی) و
(جه‌لالی) دروست ئه‌بێت.
مێرده‌که‌ی پورم (خوشکی باوکم) له گه‌ڵ مام جه‌لالدا ئه‌ڕوات بۆ ئێران. جارێک بوی
گێڕاینه‌وه ووتی: مه‌نجه‌ڵی زۆر گه‌وره‌مان هه‌بوو بۆ چێشت لێنان. ڕۆژێک یه‌کێک
له‌وانه‌ی چێشتیان لێ ئه‌نا بۆمان، قاچی هه‌ڵئه‌که‌وێت و سه‌ره‌وبن ئه‌که‌وێته ناو
مه‌نجه‌ڵێک شله‌ی داخ بووه‌وە
و به‌و کاره‌ساته وه‌فات ئه‌کات.
مامم
كە ناوی "مەلا بەكر" ئەبێت (خوا عه‌فوی بکات)
له کاتی لێکترازنه‌که‌دا هێزی به‌رگری ئه‌بێت و، به
چه‌کی خۆیه‌وه ئه‌که‌وێته لای مه‌لاییه‌کان و له گوندی (سپینداره)ی پشتی ماوه‌ت
له گه‌ڵ هه‌ندێک هاوڕیی خۆیدا له بن تاوێرێکدا پشوو ئه‌ده‌ن. له‌پڕ چه‌ند
چه‌کدارێکی جه‌لالییه‌کان له‌پشتیانه‌و تفه‌نگیان له‌سه‌ر ڕائه‌گرن و، دوای چه‌ک
کردنیان ئه‌یانبه‌ن له گه‌وڕی ماڵێکدا ده‌ستیان ئه‌به‌ستنه‌وه و ده‌رگایان
له‌سه‌ر دائه‌خه‌ن و کلیله‌که‌ش له گه‌ڵ خۆیان ئه‌به‌ن. هه‌رچه‌نده مامم پێیان
ئه‌ڵێ: ئێمه ناسیاوی یه‌کترین، ئێوه ئه‌زانن ئێمه یه‌ک فیشه‌کمان به‌ره‌و ڕووی
ئێوه نه‌ته‌قاندووه و ئه‌م شه‌ڕه نه‌گبه‌ته‌ییه‌که و هاتووه. تکایه مامه‌ڵه‌ی
وامان له گه‌ڵ مه‌که‌ن. ئێمه چاومان به یه‌کتر ئه‌که‌وێته‌وه و، با به‌شی
دۆستایه‌تی تێدا بمێنێت. به‌ڵام ئه‌وان نابیستن.
مامم که ئه‌و
به‌سه‌رهاته‌ی بۆ گێراینه‌وه ووتی: ئێمه له ژێرخانه‌که‌دا به ده‌ست به‌ستراووی
دانرابووین. له‌پڕ گوێیمان لێببوو منداڵان هاواریان کرد (ئه‌ڕێ وه‌ڵا، جامانه سور
هاتن). هێنده‌ی پێنه‌جوو ده‌رگاکه‌مان له‌سه‌ر شکێنراو و جامانه سوره‌کان
تفه‌نگیان له‌سه‌ر سنگمان ڕاگرت و ووتیان ئێوه جه‌لالین، بۆیه ده‌ستتان
به‌ستراوه تا نه‌تانکوژین. به‌هه‌رحاڵێک بوو، قه‌ناعه‌تیان کرد که ئێمه‌ش
مه‌لایین، ئیتر ده‌ستیان کردینه‌وه و، تفه‌نگه‌کانیشمان ده‌ست که‌وته‌وه. ئه‌مه
سه‌ره‌تای شه‌ڕی براکوژی نێوان جه‌لالی و مه‌لایی بوو که چوار ساڵی خایاند و، به
به‌یانی (11)ی ئازاری ساڵی (1970) و شکانی جه‌لالییه‌کان کۆتایی هات.
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ساڵی
(1964) و بوونمان له ووڵاغلو. باوکم له‌و ساڵه‌د زۆر ماندووی کاروانی نێوان ئێران
و عێراق بوو. زستانی به‌سه‌ردا هات و باوکم نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه شار. له‌و
ساڵه‌دا ئێمه‌ش قوتابخانه‌مان له‌ده‌ست جوو. به‌و منداڵییه من و مامۆستا کرێکاریان
ئه‌نارده لای به‌رغه‌ل. له زستانیشدا له گه‌ڵ پیاوێک ئه‌یانناردین بۆ شوانی گا و
مانگاکانی نه‌نکم. بیرم دێت ڕۆژێک
لوبوە سەرما و بەفر بارین که‌س له ناو دێووه توانای چوونه ده‌ره‌وه‌ی نه‌بوو تا
ماڵاتەكانیان ببه‌نه ده‌روه، ته‌نها من و
مامۆستا کرێکار و ئه‌و پیاوه که ناوی حاجی ساڵح بوو (خوا عه‌فوی بکات) له
ده‌ره‌وه بووین. زۆر زۆر سارد بوو و داروبه‌رد به‌ستبووی. باوکم ئه‌و ڕۆژه له
گوندی مالومه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ووڵاغلو و ئه‌زانێت چه‌ند سارده. که ئه‌گاته
ماڵه‌وه و ئه‌زانێت که ئێمه له شوانه گاگه‌لین، شێت ئه‌بێت. ده‌ستبه‌جێ دێت
به شوێنماندا و ئه‌مانباته‌وه.
سه‌رشکاندنی من:
ڕۆژێکی سه‌ره‌تای
به‌هار بوو که من و مامۆستا کرێکار لای هه‌ندێک به‌رخ و کاریله بووین له جێیه‌ک
پییان ئه‌ووت (گرده قوته). به‌ڕاستی گرده‌که زۆر قوت و جوان بوو. مامۆستا کرێکار
لای سه‌روی منه‌وه بوو. بانگی کردم و ووتی: خالید سه‌یری ئه‌و ته‌یره‌ی خوار
خۆته‌وه بکه بزانه چۆن ئه‌یکوژم. منیش ئاوڕم بۆ لای خواره‌وه دایه‌وه و هۆشم
له مامۆستا نه‌ما. مامۆستاش به‌ردێکی گرتووه به ده‌سته‌وه و ده‌ست
رائه‌وه‌شێنیت و هێز ئه‌داته خۆی. هه‌ر که به‌رده‌که‌ی له ده‌ست بووه‌وه نووسا
به پشتی سه‌ری منه‌وه و شکاندی. ئیتر خوێن به پشتی سه‌رمدا شوڕ بووه‌وه بۆ ناو
شانم. مامۆستا هاته خواره‌وه و به هه‌ردووکمان
که‌وتینه سڕینه‌وه‌ی خوێنه‌که به به‌فر. دوای که‌مێک خوێنه‌که وه‌ستا و
ڕۆیشتینه‌وه بۆ ماڵه‌وه و، چیرۆکه‌که‌مان بۆ دایکم گێرایه‌وه.
چه‌ند ساڵێک
له‌مه‌وبه‌ر له ماڵی مامۆستا کرێکار دانیشتبووین و باسی یادگاریی منداڵیمان بۆ
منداڵه‌کانمان ئه‌کرد. ئه‌و به‌سه‌رهاته‌م هاته‌وه یاد و یه‌ک به یه‌ک
منداڵه‌کانی مامۆستا‌م بانگ کرده لای خۆم و په‌نجه‌م گرتن و له‌سه‌ر جییه‌کی شکاوی
سه‌رم دامنان و ووتم: ئه‌و چاڵه گه‌وره‌یه جێ به‌ردی باوکتانه. منداڵه‌کانی
ئه‌وه‌نده به‌زه‌ییان پێم‌دا هاته‌وه، ووتیان باوکه تۆ
زۆر زه‌ڵمت له (عه‌مو) کردووه. ئه‌و جێ شکاوییه‌ش هی ئه‌و کاته نه‌بوو. کاتی خۆی
که زۆر منداڵ بووم، له ووڵاغلو چووم له‌سه‌ر بان به دارێک گوێسه‌بانه‌که‌م کون
کردووه، که کون بووه منیش به‌سه‌ردا که‌وتوومه‌ته خوراه‌وه و سه‌رم چووه به
سنگێکدا و کون بووه. له‌و جێیه‌ی که که‌وتوومه‌ته خواره‌وه قادرمه‌ی لێبووو و
قادرمه‌کان به سنگ قایم کرابوون تا به‌فر و باران تێکیان نه‌دات. سه‌رم چووه به
یه‌کێک له‌و سنگانه‌دا.
بۆ ئه‌و به‌سه‌رهاته
دایکم ووتی: دوای که‌وتنه خواره‌وه‌م هۆشم نه‌ماوه و خوێنێکی زۆر له‌سه‌رم
ڕۆیشتووه. له گونده‌که پیرێژنێک هه‌بووه
بە ناوی (پوره خه‌یاڵ)
خوای گەورە لێی خۆش بێت. پورە خەیاڵ ده‌ستی
له چاککردنه‌وه‌ی شکاویدا هه‌بووه. منیان بردۆته لای و وتوویه‌تی که یه‌ک تۆزی
ماوه کونه‌که بگاته سه‌ر مێشکی. ئه‌بێ پڕی بکه‌ین له قیر بۆ ئه‌وه‌ی مێشکی هه‌و
نه‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاکیش بێته‌وه ئه‌گه‌ری شێت بوونی هه‌یه. به‌ڵام خوای
گه‌ور ڕه‌حمی پێکردم و چاک بوومه‌وه و شێت نه‌بووم. ئیتر نازانین خوای گه‌وره بۆ
چی دیکه‌ی هه‌ڵیگرتووین.
له به‌شی داهاتوودا
بابسی گه‌ڕانه‌وه ئه‌که‌م له ووڵاغلوه‌وه بۆ سلێمانی
|