|
کچه نازداره‌که‌م
(5/9/2009)...خالد ڕه‌نجده‌ر
کچه نازداره‌که‌م
خونچه‌ی
باخی به‌هاره‌که‌م
هیوای گه‌وره‌م
شیرین ڕه‌فتاره‌که‌م
ئه‌ی ڕووناکی خێزانه‌که‌م،
له‌دایک بوونی تۆ و
گه‌وره بوونت،
په‌روه‌رده و ڕه‌وشت فێربوونت
له باوه‌شی
پڕ سۆزی دایکێکدا
پێکه‌وه ژیانی منتان ڕوناک کرد
* * *
چه‌ند خۆشه پرسیاره‌کانت
له کوێی؟
که‌ی دێیته‌وه؟
که ناوه‌که‌ت له‌سه‌ر شاشه‌ی
مۆبایله‌که‌م ده‌رئه‌که‌وێ
هێشتا ده‌نگت نه‌هاتووه
پرسیاره‌کان
وه‌ک لای لایه
له گوێما ئه‌زرینگێنه‌وه،
شه‌وقی گه‌ڕانه‌وه‌م
پشووی ماندوو حه‌سانه‌وه‌م
نیگا و خۆشه‌ویستی تۆی تێدایه
کچه نازداره‌که‌م
* * *
بوونی تۆ له ژیانی مندا
سامان و به‌هره‌یه
ژیانه‌وه‌یه،
ڕێی به‌هه‌شته
دادوه‌رییه
هه‌زار و یه‌ک تاقی کردنه‌وه‌یه،
نابینی په‌نجه‌ی توڕه بوون
ڕاوه‌شێنم
ده‌ستم بۆ لێدان بڵند که‌م
بت ترسێنم
پاداشتی خوایی له‌ده‌ست ده‌م
تۆش له خۆم بڕه‌نجێنم |