| |
بەراووردێك
(14/11/2009)...خالد ڕەنجدەر...ئۆسلۆ
لە فەلەستین
پێنووسێك و
كاغەزێكم
دایە دەست
منداڵێكی چاوگەشی
وورد
وێنەی
تۆپ و،
تانك و،
ڕاكێتی كرد...
لە ھەردوو گۆشەی
سەرەوە
دوو وێنەی دروست
كرد،
لە ژێریاندا
نووسی
دوژمنی دەروون
ڕەش
شارۆن،
جۆرج دبلیو بۆش
* *
*
لە كوردستان
پێنووسێك و
كاغەزێكم
دایە دەست
شۆڕشگێڕێكی كورد،
بە خەتێكی ئەستور
نووسی
بژی عێراقی
فیدرالی،
ھەر بژی ئەمریكا
ھاوپەیمانە
گەورەكەی كورد |
|