|
مادده‌ی
یه‌که‌م
ناو:
سه‌نته‌ری
لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له نه‌رویج
به‌رواری دامه‌زراندن:
(3/12/2001)
ژماره‌ی دامه‌زراندن:
(983898521)
نووسینگه‌ی
سه‌ره‌کی:
شاری ئۆسلۆ - نه‌رویج
خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ر:
خالد ڕه‌نجـده‌ر
مادده‌ی
دووه‌م: کورته‌یه‌ک
سه‌نته‌ری
لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له نه‌رویج سه‌نته‌رێکی سه‌ربه‌خۆیه و
، گرنگی ئه‌دات به توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری. هه‌روه‌ها سوود له توێژینه‌وه و
لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌نته‌ر و سه‌رچاوه‌کانی تری وه‌ک خۆی
وه‌رئه‌گرێ و ، ده‌ره‌نجامه‌کانی به شێوه‌یه‌ک ئه‌خاته ڕوو
که هه‌موو لایه‌ک سوودی لێوه‌رگرن.
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجه‌کان
له ڕێی
چالاکییه‌کانییه‌وه سه‌نته‌ر هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌م ئامانجانه‌ی
خواره‌وه به‌دیبهێنێت:
یه‌که‌م: پته‌وکردنی ڕۆشنبیری
سیاسی و ، گه‌شه کردن به ڕۆشنبیری گشتی جه‌ماوه‌ر.
دووه‌م: هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ
ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و دیدوبۆچوون و ، قبوڵکردنی یه‌کتر.
سێیه‌م: دروست کردنی بواری
نوێی لێکۆڵینه‌وه و ، خۆ دوورگرتن له که‌وتنه ناکۆکی له
گه‌ڵ که‌سایه‌تی و چالاکییه هاووێنه‌کانی.
مادده‌ی چواره‌م: ئامرازی
هێنانه‌دی ئامانجه‌کان
یه‌که‌م: ڕێکخستنی کۆڕ و
کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و گرتنی سیمینار و به‌کارهێنانی
ئێنته‌رنیت و...هتد.
دووه‌م: هه‌ستان به کاری
لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ، ڕێکخستنی
ڕاپرسی به پێی ته‌مه‌ن و ئاستی خوێندن و ...هتد.
سێیه‌م: ئاڵوگۆڕکردنی
ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌کان له گه‌ڵ
که‌سایه‌تی و سه‌نته‌ر و ده‌زگاکانی زانست و ئه‌و جێیانه‌ی
خزمه‌ت به مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن.
چواره‌م: هاوکاری کردن له
گه‌ڵ سه‌نته‌ر و حیزب و ده‌زگا زانستییه‌کانی نه‌رویج و
ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ، له‌وانه‌ی که سه‌نته‌ره‌کامان
نابه‌ستنه‌وه به خۆیان و سیاسه‌تیانه‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: ڕاگرتنی
نهێنی
سه‌نته‌ره‌که‌مان ئه‌رکی ڕاگرتنی نهێنی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی
و ، ئه‌و زانیاری و بابه‌تانه‌ی ده‌ستی ئه‌که‌وێت
ئه‌یانپارێزێت و ، خۆی به‌دوور ئه‌گرێ له لاواز کردنی
به‌رهه‌می خه‌ڵکانی تر. له هه‌مان کاتیش‌دا بڕوای به ڕێسای
ململانێ و پێشبڕکێی ئازاد هه‌یه و ، خۆی به به‌شێک له‌و
پرۆسه‌یه ده‌زانێ. سه‌نته‌ر ئه‌و زانیاریانه ناشارێته‌وه
که سوودی گشتی تێدایه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئیداره
له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌نته‌ر موڵکی تاکه که‌س و تایبه‌ته ،
کاره‌کانی تاکه که‌سییه و فه‌رمانبه‌ری نییه. له لایه‌نی
داراییشه‌وه سه‌نته‌ر کۆمه‌ک و یارمه‌تی له هیچ حیزب و
لایه‌نێکی نه‌رویجی و غه‌یره نه‌رویجی وه‌رناگرێت و سه‌ر
به هیچ ده‌وڵه‌تێکیش نییه. |