|
|
|
مانه‌وه
و نه‌مری خوای گه‌وره...(14/9/2009) |
|
|
|
مانه‌وه (البقاء)
یه‌کێکه له سیفه‌ته‌کانی خوای گه‌وره و، به مانای ئه‌وه
دێت که خوای گه‌وره ئه‌مێنێت و کۆتایی نایه‌ت، چونکه
(قه‌دیمی) بۆ زاتی ئه‌و سه‌لمێنراوه. هه‌ر شتێکیش قه‌دیمی
سه‌لمێنرابێت بوونی هه‌ر ئه‌بێت و، ئه‌مێنێته‌وه. واته
ناچێته جیهانی (عدم)ه‌وه و، جێی مشت‌ومڕ نییه که فانی
نابێت.
مرۆڤ چونکه (قه‌دیم) نییه،
ئه‌بێت مردن و نه‌مانی له‌م دنیایه‌دا بنۆشێت. |
|
|
|
|
|
|
|
زانستی خوای گه‌وره...(10/9/2009) |
|
|
|
زانستی
خوای گه‌وره که به عه‌ره‌بی پیی ئه‌ووترێ (علم)،
سیفه‌تێکی ئه‌زه‌لی و هه‌میشه‌یی خوای گه‌وره‌یه. زانستی
خوای گه‌وره له گه‌ڵ بوونی خوای گه‌وره خۆیدایه و،
وه‌ک زانستی مرۆڤ نییه که له گه‌ڵ مردنیدا ئه‌ویش ئه‌مرێت
و بوونی نامێنێت. بۆیه بۆ هیچ مرۆڤێک نه‌هاتووه بڵێ که
هه‌مان زانستی خوای هه‌یه و، |
|
|
|
|
|
|
|
لێبوردنی خوایی...(8/9/2009) |
|
|
|
لێبوردن
یه‌کێکه له سیفاته‌کانی خوای گه‌وره (إن الله
لعفو غفور). خوای
گه‌وره لێبوردووه و له گوناه خۆش ئه‌بێت. خوای گه‌وره
به‌و سیفه‌ته ناسراوه و لێبوردنی له به‌نده‌کانی خۆی هه‌یه
و له گوناهه‌کانیان خۆش ئه‌بیت. خوای گه‌وره سه‌رفی
نه‌زه‌ری هه‌یه له پێ هه‌ڵه‌نگوتنی (زلات) به‌نده‌کانی،
چونکه ڕێزیان لێ ئه‌گرێت و سۆزی هه‌یه به‌رامبه‌ریان. |
|
|
|
|
|
|
|
(ڕه‌حمه‌ت)
میهره‌بانی
خوای گه‌وره...(6/9/2009) |
|
|
|
ووشه‌ی
میهره‌بانی (ڕه‌حمه‌ت) له نزیکه‌ی (268) جێگه‌ی قورئاندا
هاتووه و، له زۆر جێگادا به ناو هاتووه، بۆ نموونه (إنه
هو التواب الرحيم)
که له سوره‌تی به‌قه‌ره، ئایه‌تی (37)دا هاتووه. که
ئه‌فه‌رمووێ: "خوای گه‌وره تۆبه وه‌رئه‌گرێت و میهره‌بانه".
له چوارده جێگه‌شدا به (کردار) هاتووه، وه‌ک : (قالوا
لئن لم يرحمنا ربنا)
که له سوره‌تی ئه‌عراف، ئایه‌تی (149)دا هاتووه و ئه‌فه‌رمووێ:
"ووتیان ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ڕه‌حممان پێ نه‌کات". |
|
|
|
|
 |
|
ئارام گرتن...(13/4/2009) |
|
|
|
ئارام گرتن یه‌کێکه له‌و
سیفه‌ته جوانانه‌ی که‌سایه‌تی مرۆڤی پێ دائه‌مه‌زرێ و، له هه‌ڵه و تیژتێپه‌ڕی
به‌دووری ئه‌گرێ. ئارام گرتن ڕه‌وشتێکی به‌رز و پیرۆزه و، دیاری خواییه بۆ
به‌نده‌کانی. ئارام گرتن میدالیای سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازییه و، ئامرازی گه‌یشتنه
ئامانج و مه‌به‌سته ڕه‌واکانه. ئارام گرتن له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا پێویسته و، خۆ
ڕاهێنان له‌سه‌ری په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ که‌ناری ئاشتی ده‌ریای کێشه و قه‌یرانه‌کانی ژیان.
|
|
|
|
|
 |
|
جیهادی نه‌فس...(2/4/2009) |
|
|
|
جیهادی نه‌فس
بریتییه له ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌وه‌ی موسوڵمان له گه‌ڵ نه‌فس و ئاره‌زوو و
دنه‌دانه‌کانی
شه‌یتان به مه‌به‌ستی پاککردنه‌وه‌ی ڕوح و ده‌روون به جۆرێک که
ئیستیقامه‌ت له سه‌ر دینی خوا دروست ببێ و، په‌رستنی خوای گه‌وره و کردنی عیباده‌تان
بۆی به‌و جۆره بێت که خۆی فه‌رمانی پێکردووه و چۆنیه‌تی ئه‌داکردنی دیاری کردووه،
چ به پیی ده‌قه قورئانییه‌کان و، چ به پێی فه‌رمووده و کرده‌وه‌کانی پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى
الله عليه وسلم). |
|
|
|
|
 |
|
ده‌ست پاکی (ئه‌مانه‌ت)...گوڵی به‌رۆکی جوامێرانه...(29/3/2009) |
| |
|
ده‌ست پاکی یان ئه‌مانه‌ت
بریتییه له دانه‌وه‌ی مافه‌کان به خاوه‌نه‌کانیان و. پارێزگاری
کردن له ماڵ و دارایی و که‌لوپه‌لی خه‌ڵکانی تر و، ئه‌نجامدانی
ئه‌رک و فه‌رمانه‌کان وه‌ک ڕێکه‌وتنیان له‌سه‌ر کراوه.
به‌جێ هێنانی عیباده‌ته‌کان بۆ خوای گه‌وره وه‌ک خۆی
دیاری کردوون ئه‌مانه‌ته. گێڕانه‌وه‌ی پاره و ماڵ و
که‌لوپه‌لی دانراو لای که‌سێک بۆ خاوه‌نه‌کانیان ئه‌مانه‌ته.
کار و فه‌رمان ئه‌نجامدان وه‌ک پێویست ئه‌مانه‌ت و ده‌ست
پاکییه. ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کان له لایه‌ن ژن و پیاوه‌وه
له ماڵی خۆیان و به‌رامبه‌ر به یه‌کتر و به منداڵه‌کانیان
ده‌ست پاکییه. |
| |
|
|
 |
|
ڕاستگۆیی...بناغه‌ی دامه‌زراندنی
که‌سایه‌تی مرۆڤه...(28/3/2009) |
| |
|
ڕاستگۆیی ووتنی قسه‌یه‌که
یان لێدوانێکه که باس له شتێک ده‌کات بوونی هه‌یه. هه‌ر
لێدوانێک یان گوزارشێک یان باسێک له بابه‌تێک ته‌نها قسه
بوو و، ئه‌و مه‌سه‌له‌ی باسی
لێوه‌کراوه بوونی نه‌بوو، ئه‌وا
قسه‌که ناهه‌قه و، گه‌لێک شتی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر دروست
ده‌بێ. له پێش هه‌موویانه‌وه خاوه‌نه‌که‌ی متمانه‌ی له
ناو خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیدا نامێنێ و، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر
درۆ که پێچه‌وانه‌ی ڕاستگۆییه به زیانی ئه‌و که‌سه خۆی
و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت. |
| |
|
|
 |
|
عه‌داله‌ت، ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی پێویسته بۆ مرۆڤ...(22/3/2009) |
| |
|
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا
له زۆر جێگادا باسی دادپه‌روه‌ری کردووه و، له هه‌مان کاتیش‌دا
باسی سته‌م و زوڵمیشی کردووه و، دادپه‌روه‌ری کردۆته بناغه‌ی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ و
کۆمه‌ڵگه‌که‌ی و، هانی ئه‌ویش و ئه‌وانه‌شی داوه که ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگه ده‌گرنه
ده‌ست بۆ پیاده کردنی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه. ئه‌وانه‌ی ده‌چنه نوێژی
هه‌ینی و ئاماده‌ی ووتاری هه‌ینی ده‌بن گوێیان له ووتارخوێنه‌که‌یه که کۆتایی ووتاره‌که‌ی
به ئایه‌تی فه‌رمان کردن به دادپه‌روه‌ری و چاکه و کۆمه‌کی که‌سوکار و، دوور
که‌وتنه‌وه دێنێ خراپه و خراپه‌کاری و شه‌ڕانگێزی. |
| |
|
|