| |
ھاوكاریی نێوان ئاسایشی فەلەستین و سی ئای ئەی...(23/12/2009) |
| |
ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی
ڕۆژی (18/12/2009) لە ڕاپۆرتێكدا كە لە شاری ڕامەڵای
فەلەستینەوە ھاتووە باس لەوە ئەكات كە بەڵگە ھەیە لەسەر ھاوكارییكردنی
نێوان دەزگای ئاسایشی فەلەستین و دەزگای سی ئای ئەی ئەمریكایی
لە ئەشكەنجەدانی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس كە لە زیندانەكانی
دەسەڵاتدارێتی فەلەستیندان لە كەناری ڕۆژئاوا. لەو ڕاپۆرتەدا
ھاتووە كە تەنھا كاری ئەشكەنجەدان ئەنجام نەدراوە، بەڵكو
كوشتنیش ھەبووە. |
| |
|
| |
پیلانی دوای ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌سه‌ر حه‌ماس و خه‌ڵکی غه‌زه...(20/1/2009) |
| |
به درێژایی
(22) ڕۆژ به شه‌وه‌کانیشییه‌وه خه‌ڵکی غه‌زه له ژێر
ڕاکێت و تۆپبارانی ئیسرائیل‌دا بوون. له کاتێکدا سه‌رانی
عه‌ره‌ب هه‌ندێکیان وه‌ک یاری باله تۆپه‌که‌یان به‌رز ده‌کرده‌وه
و، هه‌ندێکی تریان ده‌یانکه‌پساند و ده‌ستاوده‌ستیان به
بارودۆخی ناخۆشی غه‌زه ده‌کرد و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون
که ئیسرائیل کۆتایی به حه‌ماس بێنێ. ئا له‌و کاته‌دا خوێن
له هه‌ناو و جگه‌ری خه‌ڵکی غه‌زه‌وه سه‌ری ده‌کرد. له کاتێکدا
ژن و منداڵی غه‌زه ده‌ست و قاچیان به چه‌کی ئه‌مریکایی
ده‌په‌ڕی که ئیداره‌ی جۆرج بۆش دابووی به ئیسرائیل،
سه‌رانی عه‌ره‌ب نه‌خشه‌ی بردنه‌وه‌ی حه‌ماسیان ده‌کێشا بۆ
بن ده‌ستی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین |
| |
|
| |
ئاماری لێدانی غه‌زه...(18/1/2009) |
| |
دوای
(22) ڕۆژ له لێدانی سه‌ربازیانه‌ی که‌رتی غه‌زه له لایه‌ن
ئیسرائیله‌وه، زیانێکی زۆر گه‌یشت به خه‌ڵکی بێتاوانی ئه‌و
ناوچه‌یه و، بووه هۆی له‌ده‌ستدانی خانوو و کێڵگه و
بازاڕ و کارگه و بنکه‌ی بازرگانی و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه
و ڕێگاوبان و پرده‌کان و، هه‌موو ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌ی
که له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بوو. |
| |
|
| |
ڕێیه‌ک
به‌ره‌و خه‌ساره‌تێکی گه‌وره...(15/1/2009) |
| |
ڕۆژی
(15/1/2009) له
ڕۆژنامه‌ی "ئافتن پۆستن"ی سه‌رله‌به‌یانی "کۆره ویللۆک"ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی
نه‌رویج بابه‌تێکی له‌سه‌ر شه‌ڕی غه‌زه نوسیووه و، تیایدا لۆمه‌ی ڕۆژئاوا، به
تایبه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، ده‌کات که
ئیسرائیلیان له خاکێکدا دروست کرد
که دانیشتوانه‌که‌ی (90%) عه‌ره‌ب بوون. کۆره
ویللۆک که له ساڵی (1981)دا بۆته سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌رویج ده‌ڵێ: "ئه‌وانه‌ی به‌رگری له
سیاسه‌تی ئیسرائیل ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به فه‌له‌ستینییه‌کان، پشتی سیاسه‌تێک ده‌گرن
که بوغز و قین به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل دروست ده‌کات و، سه‌ر ده‌کێشێ بۆ خه‌ساره‌تێکی
گه‌وره بۆ ئیسرائیل". |
| |
|
| |
دوای بیست و دوو ڕۆژ له ئاگربارانی غه‌زه ئیسرائیل شه‌ڕی
ڕاگرت...(18/1/2009) |
| |
بۆ چاوبه‌ست کردن له ڕای
گشتی جیهان و بۆ ده‌رچوون له‌و گێژاوه‌ی به ده‌ستی خۆیان
بۆ خۆیانیان دروست کردووه، لیڤنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئسرائیل سه‌ردانی ئه‌مریکای کرد و له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی مۆر کرد. به پێی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه
ئه‌مریکا له ڕێی فشار خستنه سه‌ر ناوچه‌که و، به هاوکاری
په‌یمانی ناتۆ و یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێ له خۆچه‌کدار
کردنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌گرێ. |
| |
|
| |
کۆنگره‌ی عه‌ره‌ب له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی
قه‌ته‌ر...(16/1/2009) |
| |
دوای ئه‌وه‌ی داواکه‌ی ئه‌میری
قه‌ته‌ر بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی زانکۆی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به شه‌ڕی غه‌زه و بارودۆخی
ئاڵۆزی خه‌ڵکی غه‌زه به‌رز و نزمییه‌کی به‌رچاوی به‌خۆوه گرت
و چه‌ند ووڵاتێکی عه‌ره‌بی له ئاماده بوون په‌شیمان
بوونه‌وه، کۆنگره‌که ئه‌مڕۆ
(16/1/2009) له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌سترا. |
| |
|
| |
به‌یانی په‌یوه‌ندی خوێندکارانی کوردستان...(18/1/2009) |
| |
لاى
هةمووان ئاشكراية كة زياتر لة ضةند رِؤذيَكة هيَزةكانى
ئيسرائيل بةناوى جةنط دذى (بزوتنةوةى بةرطرى ئيسلامى
فةلةستين ( حماس )) و بؤردومانكردنى بنكةو بارةطاكانى ئةو
رِيَكخراوةوة، بة شيَوازيَكى زؤر درِندانةو دوور لة هةموو
بةها ئينسانى وئةخلاقيةكان كؤلاَن بة كؤلاَنى شارى غةززةى
فةلةستين بةجؤرةها موشةكى قورس وجؤرةها ضةكى ناياسايى
بؤردومان دةكات . |
| |
|
| |
"تزیپی لیڤنی" وێنه‌یه‌کی ئێریل شارۆن...(15/1/2009) |
| |
"تزیپی لیڤنی"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئیسرائیل که ئێستا له دوای ئێریل شارۆنی په‌ککه‌وته
سه‌رۆکی حیزبی "کادیما"یه به‌وه ناسراوه که حه‌زی به
تیرۆرکردن و کوشتنی سه‌رکرده فه‌له‌ستییه‌کانه و، هیچ
نرخ و به‌هایه‌ک بۆ گه‌لی فه‌له‌ستینی دانانێ. سه‌باره‌ت
به سه‌رانی عه‌ره‌بیش له ناخه‌وه ڕقی لێیانه و، جارێک
هێنده بێزار بوو لێیان وتوویه‌تی که سه‌رۆک و وه‌زیره‌کانی
عه‌ره‌ب ته‌وقه‌م له گه‌ڵ ناکه‌ن و منیان خۆش ناوێت. له‌م
شه‌ڕه‌ی غه‌زه‌شدا عه‌مر موسای سه‌رۆکی زانکۆی عه‌ره‌ب و،
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ری "ئیگنۆر" کرد و له گه‌ڵیاندا
دانیشتنی نه‌کرد. |
| |
|
| |
وه‌حشیه‌ت ویستی گه‌له‌که‌مان ناروخێنێ...نووسینی:
خالد مه‌شعه‌ل...(12/1/2009) |
| |
به درێژایی
(18) مانگی ڕه‌به‌ق ڕۆڵه‌کانی میلله‌ته‌که‌م له غه‌زه
له گه‌وره‌ترین زیندانی جیهاندا گیرۆده‌ی گه‌مارۆ بوون و،
زه‌مین و ئاسمانیان لێداخرابوو و، له چاره‌سه‌ری پزیشکی
مه‌حروم بوو بوون. هێشتا ئه‌م مردنه له‌سه‌رخۆیه کۆتایی
نه‌هاتبوو که بوردومان ده‌ستی پێ‌کرد و، هیچ شتێک له‌و
بسته زه‌مینه پڕ له دانیشتووانه‌دا له بوردومانی
فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل به سه‌لامه‌ت ده‌رنه‌چوون.
فه‌رمانگه حکومییه‌کان و ماڵی هاووڵاتیان و مزگه‌وت و
نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و بازاڕه‌کان که‌وتنه به‌ر شاڵاوی
گڕ و ئاگری بوردومان و، زیاتر له (550) هاووڵاتی کوژران و
به هه‌زارانیش بریندار بوون و تووشی که‌مئه‌ندامی بوون.
سێبه‌ش له‌وانه ژن و منداڵ بوون و، تیایاندا هه‌بوو که
به خێزانی و له شیرینی خه‌ودا له‌ناوچوون. |
| |
|
| |
گرنگترین خاڵی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی (1860)
سه‌باره‌ت به غه‌زه...(11/1/2009) |
| |
دوای سه‌رنه‌که‌وتنی سه‌رانی
عه‌ره‌ب له به‌ستنی کۆنگره‌یه‌ک بۆ گفتوگۆ کردن له سه‌ر
شه‌ڕی غه‌زه و، دوای لێدانێکی سه‌ربازی قورس له لایه‌ن
ئیسرائیله‌وه و، دوای خۆپیشاندانی خه‌ڵکێکی زۆر له
جیهاندا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجامی گفتوگۆی
نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب و هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی
ڕۆژئاوا که سێ ڕۆژی خایاند بڕیاری (1860)ی بۆ وه‌ستاندنی
شه‌ڕی غه‌زه ده‌رکرد. |
| |
|
| |
چه‌ک و کۆمه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ ئیسرائیل ...
(10/1/2009) |
| |
کۆنگرێسی
ئه‌مریکا له مانگی مایسی (2007) بڕیاری له‌سه‌ر پرۆژه
یاسایه‌ک داوه بۆ په‌له کردن له فرۆشتنی چه‌ک به
ئیسرائیل و، فراوانکردنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا
بۆ ئیسرائیل. پرۆژه یاساکه چه‌ند مه‌رجێکی داناوه،
له‌وانه "نابێ چه‌ک فرۆشتنی ئه‌مریکا به ووڵاتانی تری
ناوچه‌که و کۆمه‌کی سه‌ربازی بۆ ئه‌و ووڵاتانه له
ئیسرائیل زیاتر بێت. ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی باڵاده‌ستی سه‌ربازییانه‌ی
ئیسرائیل وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه". |
| |
|
| |
ئه‌مجاره‌ش سه‌رانی عه‌ره‌ب پرۆژه‌کانیان
به پاشدا که‌وت...(8/1/2009) |
| |
هه‌موو پرۆژه‌کان به‌ره‌و یه‌ک
ئامانج ده‌چوون، به‌ڵام به ڕێگای جیاواز. هه‌موویان ده‌یانویست
ئه‌و سوربوونه‌ی حه‌ماس له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی که‌م
بکه‌نه‌وه و، حه‌ماس ناچاری بکه‌ن که له گه‌ڵ ئیداره‌ی
مه‌حمود عه‌باس تێکه‌ڵ بێته‌وه. ئیسرائیلیش له سه‌ره‌تاوه
ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نه‌بوو و، خۆی بۆ له‌ناوبردنی حه‌ماس گیڤ
کردبۆوه. به‌ڵام که زانی بۆردومانه‌کانی نه‌یتوانی ئاڵای
سپی به حه‌ماس هه‌ڵبکات، بای دایه‌وه سه‌ر بانگه‌شه‌ی
لاواز کردنی حه‌ماس و گۆڕینی هاوکێشه‌که‌ی غه‌زه و،
مسۆگه‌ر کردنی ئاسایشی ئیسرائیلییه‌کان. |
| |
|
| |
ئیسرائیل خاڵێکی سنووری غه‌زه ده‌کاته‌وه و، ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایش کۆبووه‌وه...(6/1/2009) |
| |
کۆشنه‌ری
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا که ووڵاته‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایشی به ووته‌یه‌ک کرده‌وه که تیایدا به‌خێرهاتنی سکرتێری
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و مه‌حمود عه‌باس و عه‌مر مو‌سا و
هه‌موو ئه‌ندامانی کرد. پاشان ئاماژه‌ی بۆ پێشنیارکه‌ی ئه‌مڕۆی
حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر و سارکوزی سه‌رۆکی
فه‌ره‌نسا کرد که له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا داوایان
کرد که شه‌ڕه‌که بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له‌به‌ر پێداویستییه
مرۆییه‌کانی بوه‌ستێ و، پاشان هه‌وڵ بدرێ بۆ گه‌یشتن به
هودنه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کاندا. |
| |
|
| |
به‌رنامه‌ی نهێنی ئیسرائیل له شه‌ڕی غه‌زه‌دا ...
(5/1/2009) |
| |
ئیسرائیل
له‌مێژه به‌داخه له غه‌زه‌ی بن ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس
و حکومه‌تی ئیسماعیل هه‌نیه. تا حه‌ماس له غه‌زه به
پێوه بمێنێ نه ئه‌و و نه کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
ناتوانن ئیداره‌ی مه‌حمود عه‌باس زیندو بکه‌نه‌وه و بیخه‌نه‌وه
سه‌ر ڕه‌وڕه‌وه‌ی جارانی. گومانی تێدا نییه گه‌نده‌لی
ئیداره‌ی عه‌باس و ئاشکرا بوونی کۆمپانیای به‌رپرسه‌کانی
ئه‌و ئیداره‌یه له هاوکاری و هێنانی که‌ره‌سه و
په‌یداکردنی کرێکار بۆ ئیسرائیل بۆ ته‌واوکردنی دروست
کردنی ئه‌و دیواره‌ی تا ڕاده‌یه‌ک ئاسایشی بۆ ئیسرائیل هێناوه‌ته‌دی
و، زیاتر خاکی فه‌له‌ستینی پارچه پارچه کرد. |
| |
|
| |
پۆلیس هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی گازی فرمێسک له خۆپیشانده‌ران
ده‌کات...(4/1/2009) |
| |
دوێنێ نزیکه‌ی (3000) که‌س
له عه‌ره‌ب و نه‌رویجی و نه‌ته‌وه‌کانی تر له‌به‌رده‌م
په‌رله‌مانی نه‌رویج بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به
ئیسرائیل و بۆ پشتگرتنی خه‌ڵکی غه‌زه کۆبوونه‌وه. له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ووتار خوێندرایه‌وه و، له هه‌موویاندا
ئیسرائیل تاوانبار کرا به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له غه‌زه.
هه‌روه‌ها داوایان کرد له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که
به زووترین کات کارێک بکات تا ئیسرائیل ناچار بکات که
هێرشه‌که‌ی نه‌کات بۆ سه‌ر غه‌زه. |
| |
|
| |
ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م له‌شکری ئیسرائیلدایه...(3/1/2009) |
| |
(3/1/2009)...ئه‌مشه‌و
هێزه‌کانی ئیسرائیل ده‌ستیان کرد به هێرشه‌که‌یان بۆ سه‌ر
چه‌ند ئامانجێکی حه‌ماس له که‌رتی غه‌زه. به پێی هه‌واڵه
سه‌ره‌تاییه‌کان (9) چه‌کداری حه‌ماس و هێزه‌کانی تری
موقاوه‌مه کوژراوون و، له سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌دا (20)
سه‌ربازی کوژراو و برینداری ئیسرائیلیش هه‌یه. هه‌روه‌ها
کۆمه‌لێک چه‌کداری حه‌ماس هێزێکی تایبه‌تی ئیسرائیلیان
خستۆته که‌مینی خۆیانه‌وه و گه‌مارۆییان داوون. |
| |
|
| |
له ڕۆژی حه‌وته‌می ئاگربارانه‌که‌ی غه‌زه‌دا
...
(2/1/2009) |
| |
له هه‌موو جیهاندا ئه‌مڕۆ
هێمنی و ئاشتییه ته‌نها له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستاندا
نه‌بێ. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا کوشتن و بڕین له
عێراق و فه‌له‌ستیندا هه‌یه. له عێراقدا دوای پێنج ساڵ
له داگیرکردن و نائارامی و ته‌قینه‌وه و کوشتنی خه‌ڵکی
سیڤیل و به تاڵان بردنی سامانی ئه‌و ووڵاته، ئه‌مریکا
توانی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئه‌منی له گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد
مۆر بکات و مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆی له عێراقدا مسۆگه‌ر
بکات. |
|
|
| |
حه‌ماسی فه‌له‌ستین باجی بوونی خۆی ده‌دات
...
(31/12/2008) |
| |
له ڕۆژی شه‌ممه‌ی
(27/12/2008) فه‌رمانگه و بنکه‌ی پۆلیس و باره‌گا و ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به حه‌ماسی فه‌له‌ستین له که‌رتی
غه‌زه دراوه‌ته به‌ر ڕاکێت و تۆپی هێزه‌کانی ئیسرائیل بێ ئه‌وه‌ی حکومه‌تێک له‌م
جیهانه به‌رینه‌دا جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت به ئیسرائیل بڵێ به‌سه.
به‌ڵام حه‌ماس به پشووی درێژ و ئارامێکی پته‌وه‌وه، وه‌ک خالد مشعل له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی
له گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌دا ئاماژه‌ی پێ‌کرد، توانی لێدانه توند و قورسه‌که‌ی
یه‌که‌م ڕۆژی هێرشه‌که‌ی ئیسرائیل خاو بکاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌رکردایه‌تییه‌کی
بیرمه‌ندی هه‌یه، جه‌ماوه‌رێکی خۆڕاگری له ده‌ور کۆبۆته‌وه که هه‌ر که‌سێکی
ساده‌یان بگری وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک بیر ده‌کاته‌وه و لێدوان ده‌دات. |
| |
|