 |
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌بێ پێداچوونه‌وه‌یه‌ک
بکه‌ن...(29/7/2009) |
|
|
|
به پێی ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی (25/7/2009)
لیستی کوردستانی و لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی شکساتیان
هێناوه. ڕاسته لیستی کوردستانی (57،34%) ده‌نگه‌کانی هێناوه
و، لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازیش (12،8%)ی هێناوه و، له
په‌رله‌ماندا هه‌ر ئه‌مێننه‌وه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ره‌وه
لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا (گۆڕان) له ماوه‌یه‌کی که‌مدا
توانی جێی خۆی بکاته‌وه و، له هه‌ڵبژاردنیشدا پێش
ئیسلامییه‌کان بکه‌وێته‌وه و، وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌هێزی
پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
بێته پێشه‌وه. |
|
|
|
|
 |
|
به‌یاننامه‌ی لیستی گۆڕان سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌که‌ی هه‌ولێر...(27/7/2009) |
| |
|
خه‌ڵکی کوردستان به
په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی رۆژی(25/7/2009) بون تا له هه‌ڵبژاردنێکی
ئازاد‌و خاوێندا ده‌نگ بده‌ن به پارله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم.
هه‌مومان چاوه‌ڕێ بوین به هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێ
گزی، هه‌رێمی کوردستان له لیستی ره‌ش بێته ده‌رێ که
به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ساڵی(2005)وه ره‌ش کرابو. |
| |
|
|
 |
|
رونكردنه‌وه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌کانی هه‌ولێر...(27/7/2009) |
| |
|
دوای
ئه‌وه‌ی كه ڕۆژی(25/7/2009)
هاوڵاتیانی كوردستان ڕویانكرده سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ
هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
به‌داخه‌وه دوای یه‌ك كاتژمێر له دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی
یاسایی هه‌لبژاردنه‌كه به‌بێ ئاگاداری لیست و قه‌واره
سیاسیه‌كان، چه‌ندین خروقاتی به‌دوای خۆیدا هێناو بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین سكاڵا تۆمار كراوه.
|
| |
|
|
 |
|
شه‌وی ڕابوردوو گه‌مارۆی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کرتوو ئه‌گیرێ...(27/7/2009) |
| |
|
له
نێوان ته‌قه‌ی خۆشی و ناخۆشیدا شه‌وی ڕابوردوو ژماره‌یه‌ک له
هاووڵاتیان له هه‌ولێر و دهۆک کوژراو و بریندار بوون. هاوکات
ژماره‌یه‌کی زۆر له ئوتومۆبێلی پڕ له خه‌ڵک له‌به‌رده‌م
نووسینگه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کۆ ئه‌بنه‌وه
و، دواییتر بۆ ماوه‌ی بیست خوله‌ک له ده‌وری مه‌کته‌بی سیاسی
یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵی چه‌کدار ته‌قه ئه‌که‌ن به ئاسماندا. یه‌کگرتوو
ناچار ئه‌بێت په‌یوه‌ندی بکات به ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به پارێزگاری
هه‌ولێره‌وه. |
| |
|
|
 |
|
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو و باس له خروقات ئه‌کرێ...(25/7/2009) |
| |
|
هاووڵاتیانی
کوردستان له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له شاره‌کانی هه‌رێمی
کوردستانی عێراق به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕێ که‌وتن و
ده‌نگی خۆیان بۆ دیاری کردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی
هه‌رێم دا. |
| |
|
|
 |
|
پۆسته‌ر دڕاندن و په‌لاماردانی ئه‌ندامانی لیسته‌کان...(1/7/2009) |
| |
|
هه‌ڵبژاردن
جگه له‌وه‌ی ڕوویه‌کی سیستمی دیموکراسییه، نیشانه‌ی ته‌بایی
و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه کارکردنه
بۆ هێنانه‌دی ئامانجی هاووڵاتیان و خزمه‌ت کردنی نیشتمان.
له ووڵاتانی دیموکراتیدا به ماوه‌یه‌ک پێش هه‌ڵبژاردن هه‌ر
حیزبه و ڕاپرسی خۆی ئه‌کات و، ئه‌زانێ پێگه‌ی له ناو
هاووڵاتیان و لایه‌نگرانی خۆیدا تا چ ڕاده‌یه‌ک فراوانه.
له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی ئه‌و ڕاپرسییانه‌وه حیزبه‌کان خۆیان
بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ئه‌که‌ن. |
| |
|
|
 |
|
پارتی و یه‌کێتی ده‌ستکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی بۆ
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کاردێنن...(24/6/2009) |
| |
|
شتێکی
سه‌یره که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان
و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا
وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه نیشان ئه‌ده‌ن که حکومه‌تی
هه‌رێم و ڕێکخراوه خزمه‌تگوازارییه بیانییه‌کان ئه‌نجامیان
داوون و، ئه‌و پرۆژانه باس ئه‌که‌ن که حکومه‌تی هه‌رێم
به‌نیازه له‌مه‌ودوا ئه‌نجامیان بدات. قیرتاوکردنی شه‌قام
و ڕێگاوبانه‌کان و، دروست کردنی پرد و، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و،
ئه‌و گوند و شارۆچکانه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕۆژئاوا دروست
کراوون و تاکه مزگه‌وتێکیان تێدا نییه مادده‌ی
بانگه‌شه‌ی پارتی و یه‌کێتین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان
و، بگره بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمیش. |
| |
|
|
 |
|
ده‌قی به‌یاننامه‌ی چوار حیزبه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی
عێراق...(7/5/2009) |
| |
|
به‌رێزان
روونه كه كاری هاوبه‌شی چوار حیزبه كوردستانیه‌كه
له دووساڵی رابردوودا وه‌ك به‌شێ له‌و هه‌وڵه چاكسازیانه
هاته كایه‌وه كه مه‌به‌ست تیایدا شڵه‌قاندنی گۆمی مه‌نگی
سیاسه‌تی كوردی بوو له‌ناوخۆی هه‌رێمدا، له‌رێی زیاتر
له چالاكیه‌كیشه‌وه خۆی به‌گه‌لی كوردستان‌و ناوه‌نده
سیاسی‌و جه‌ماوه‌ریه‌كه ناساند، كه‌له‌سه‌روی ئه‌و چالاكیانه‌وه
دانی پرۆژه‌ی چاكسازی چوار حیزبه‌كه بوو به حكومه‌ت‌و
بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێ بوو بۆ رای گشتی ده‌رباره‌ی
بارودۆخی هه‌رێم. |
| |
|
|