|
مامۆستا
كرێكار ڕەوانەی عێراق ناكرێتەوە
(16/12/2009)...ئەو
كەسایەتی و پارتیانەی نەرویج كە دژ بە مامۆستا كرێكارن، بە
تایبەتی پارت ڕاستڕەو و پارتی دواڕۆژ، پێش ھاتنی ووشیار زێباری
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاھەنگی سەركەوتنیان ئەگێڕا و، ھەموو ھیوایەكیان
ئەوەبوو كە لە دەمی ووشیار زێبارییەوە ببیستن كە عێراق ئامادەیە
مامۆستا كرێكار وەربگرێتەوە. لە ھەواڵی كاتژێری (21:00)ی دوێنێ
سێ شەممەدا كەناڵی (TV2)ی ڕایگەیاند
كە ووشیار زێباری سەردانی نەرویج ئەكات و دەچێتە پەرلەمان و لە
گەڵ لیژنەی نەوت كۆئەبێتەوە و، مەسەلەی كرێكاریش یەكێك ئەبێت
لەو بابەتانەی لە گەڵ زێباری باس ئەكرێت.
ئەم سەردانەی زێباری دوای سەردانەكەی "یوناس ستورە"ی وەزیری
دەرەوەی نەرویج دیت كە ماوەیەك لەمەوبەر كردی بۆ عێراق. ئەمڕۆ
چوارشەممە زێباری چاوی كەوت بە "كنوت ستۆربێرگێت"ی وەزیری داد
و، "ترۆند گیسكە"ی وەزیری نەوت كە سەر بە پارتی كرێكار نەرویج.
ھاوكات ووشیار زێباری چاوی بە "تێریە یوھانسن"ی وەزیری ووزەی
نەرویجییش كەوت. لە دانیشتنەكەیاندا باسی نەوت و بوونی كۆمپانیان
نەوتی نەرویج لە عێراق كرا.
سەبارەت بە مەسەلەی مامۆستا كرێكاریش "ئینە ئێریكسن"ی سەرۆكی
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی نەرویج پێش ھاتنەكەی
زێباری ووتی: "ھیوادارین كە زێباری لەم سەردانەیدا بۆمان ڕوون
بكاتەوە كە ئایا ئەتوانین مەلا كرێكار بنێرینەوە بۆ عێراق یان
نا؟". بە گشتی ئەوە ماوەیەكە ئۆپۆزیسیۆن فشاری خستۆتە سەر حكومەتی
نەرویج بۆ پەلە كردن لە ناردنەوەی مامۆستا كرێكار بۆ عێراق.
پێش سەردانەكەی زێباری، ئۆپۆزیسیۆن جارێكی دیكە داوای لە حكومەتی
نەرویج كردووە كە مەسەلەی ناردنەوەی كرێكار بۆ عێراق لە گەڵ
زێباری بە جیددی باس بكەن و، ناردنەوەی دەستەبەر بكەن.
لە
مانگی مایسی ئەمساڵدا "بێنت ھۆی"ی پەلەمانتاری سەر بە پارتی ڕاستڕەو
لە پرسیارێكدا ڕوو بە ڕووی "یوناس ستورە"ی وەزیری دەرەوەی نەرویج
ووتی: "ئایا كەی نەرویج ڕێكەوتنێك لە گەڵ حكومەتی عێراق ئەكات
بۆ ناردنەوەی مەلا كرێكار؟". ستورە لە وەڵامدا ووتی كە تا
ئێستا ناردنەوەی كرێكار لە گەڵ عێراق باس نەكراوە و، تەنانەت
ناتوانرێت ڕەوانەی ئەو ناوچانەش بكرێتەوە كە تا ڕادەیەك ھێمنن.
دیارە لەوەشدا مەبەستی ھەرێمی كوردستان بووە. بەڵام ستورە
بەڵێنی ئەوەی دا كە ھەوڵی ناردنەوەی مامۆستا كرێكار ئەدات بۆ
عێراق. لە مانگی حوزەیرانیشدا ستورە ڕایگەیاند كە ئەگەر عێراق
ھێوڕ بێتەوە كرێكار ڕەوانە ئەكەینەوە، بەڵام پێش ئەوە ئەبێ
بەڵێن لە عێراق وەربگرین كە كرێكار ڕوو بە ڕووی پێشێل كردنی
مافی مرۆڤ نابێتەوە و ئەشكەنجە نادرێت و سزای لەسێدارازنی بۆ
دەرناكرێ.
ھەرچەندە بەیانی (پێنج شەممە) زێباری و ستورەی وەزیری دەرەوەی
نەرویج كۆئەبنەوە و چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیش ساز ئەكەن،
زێباری ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (TV2)ی
نەرویجی ووتی كە ھشتا ماوویەتی نەرویج سەبارەت بە نیگەرانییەكەی
لەمەڕ مەسەلەی كرێكار زەمانەتی بدرێتێ. ھەروەھا ووتی: "ئێمە
ئەو نیگەرانییەمان باس كردووە و ئێمەش نیگەرانین، بەڵام ھێشتا
دانیشتنی دیكەمان ماوە و، كە دانیشتنەكان كۆتاییان ھات ئەوسا
ئەزانین چی ئەكەین. كەناڵی (TV2)
ئەم قسەیەی وا لێكدایەوە كە دەسەڵاتدارانی عێراق سەلامەتی و
ئاسایشی مامۆستایان پێ دابین ناكرێت و، كرێكار ڕەوانەی عێراق
ناكرێتەوە. ئەوەش فەشەلێكی دیكەیە لە ھەوڵدانی ئۆپۆزیسیۆنی نەرویجی
بۆ ناردنەوەی مامۆستا كرێكار. |