|
|
|
دەقی ڕاپۆرتەكەی تاڵەبانی لە پلینۆمی یەكێتی نیشتمانی
كوردستاندا |
|
|
|
(27/12/2009)...یەكێتی
نیشتمانی كوردستان ئەمساڵ (2009) پلینۆمی چوارەمی خۆی بەست
و، تیایدا جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی ئەو حیزبە لە ڕاپۆرتێكی
دوور و درێژدا باسی قەیرانەكانی ناو یەكێتی كرد و، بە
ئاشكرا نەوشیروان مستەفای تاوانبار كرد و، زۆرێك لە كێشەكانی
ناو یەكێتی و كوردستانی خستە گەردنی و، خۆی و حیزبەكەی لێ
بەدەر كرد، بە تایبەتی لەو ھەڵە مێژوویانەی تاڵەبانی خۆی و
یەكێتی كردوونی. بۆ نموونە ئەم تۆمەتانەی ڕوو بە ڕووی نەوشیروان
كردۆتەوە: دوژمنایەتی پارتە جۆربەجۆرەكانی كوردستان،
دوژمنایەتی خستنە نێوان كورد و عەرەب وەك میللەت، بردنی
یەكێتی لە ھەندێك قۆناغدا بەرەو عەسكەرتاریا، ھەڵنانی یەكێتی
بۆ گفتوگۆ لە گەڵ سەدام دوای داگیركردنی كوەیت، زیندوكردنەوەی
سیاسەتی كۆنەقین و پیلانە كۆنەكان، بێ بەشكردنی سلێمانی لە
(3)ھەزار ملیۆن دۆلاری كورییەكان، لە ئاست حكومەتی بەغدادا
دا ھێزی پێشمەرگەی بە پۆویست نەزانیوە، وتوویەتی: كەس
نازانێ خەڵكی كەركوك كێن و، خەڵكی بادینی كورد نین و، قسەی
قێزەوونی بە خەڵكی ھەولێریش وتووە. وتوویەتی با كەركوك
نەیەتەوە سەر ھەرێم. لە ھەمووی قورس‌تر كە نابێ نەوشیروان
لێی بێدەنگ بێت ئەوەیە كە نەوشیروان ھۆكاری لێدانی
ھەڵەبجەیە بە چەكی كیمیاوی لە ساڵی (1988)دا بەوەی بەشداریی
بە یەكێتی كردووە لە چوونە سەر ھەڵەبجە لە گەڵ ئێرانییەكاندا
بە بیانووی ئەوەی قورسایی ھێرشەكانی ڕژێم لەسەر سەركردایەتی
یەكێتی سوك بێت. |
|
|
|
|
|
|
|
ئاوێنه ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه‌ی تـاڵـه‌بـانی بـۆ
ئێران بڵاوده‌كـاتـه‌وه...(25/11/2009) |
|
|
|
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی
راگه‌یاند كه "له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی تاڵه‌بانیدا بۆ
فه‌ڕه‌نسا، ساركوزی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌ناوی یه‌كێتی
ئه‌وروپاوه داوای له‌تاڵه‌بانی كردووه كه په‌یامێك
بگه‌یه‌نێت به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی تا رۆڵێكی
ئیجابی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ببینین‌و ده‌ست
نه‌خه‌نه كاروباری وڵاتانی عێراق‌و لوبنان‌و
فه‌له‌ستین‌و یه‌مه‌نه‌وه‌و ئه‌و وڵاتانه‌ش نه‌كه‌نه
شانۆی ساغكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا‌و
رۆژئاوادا. |
|
|
|
|
 |
|
ڕێككەوتن لەسەر مەسەلەی كەركوك...(6/11/2009) |
|
|
|
ماوەیەكە
مەسەلەی ھەڵبژاردنی شاری كەركوك بۆتە كێشە لە نێوان ھەرێمی
كوردستانی عێراق و حكومەتی بەغداد. دەسەڵاتدارانی بەغداد
ئەیانویست ھەڵبژاردنی شاری كەركوك لە گەڵ ھەڵبژاردنی ھەموو
عێراقدا نەكرێ كە لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی (2010)دا
ئەنجام ئەدرێت. |
|
|
|
|
 |
|
میر تەحسینی ئيزیدیان داوای پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا
كردووە...جێی خۆیەتی ووردەكاری كوشتنی (دوعا) بدركێنێت |
|
|
|
(28/10/2009)...بە
پێی ھەواڵێك كە لە ھەندێك پێگە و ڕۆژنامەی ھەريمی
كوردستاندا بڵاوكراوەتەوە، میر تەحسینی گەورە بەرپرسی
ئاینیی و دەمڕاستی ئيزیدییەكان لە عێراق و جیھان مانگ و
نیوێك لەمەوبەر بۆ چارەسەری نەخۆشی ھاتۆتە ئەڵمانیا و،
لەوێ داوای پەنابەرێتی كردووە. ئەم كارەی میر تەحسین
دەسەڵاتدارانی ھەريمی كوردستانی عيراقی ناڕەحەت كردووە،
چونكە كارێی نێگەتیڤ ئەكاتە سەر بانگەشەی ئازادی دیموكراسی
كە حكومەتی ھەرێم بەردەوام ئەیكات. |
|
|
|
|
 |
|
كوردستان لە
سەرچاوەكانی ميژوودا...(26/10/2009) |
|
|
|
لە
ھەفتەی ڕابوردوودا كەناڵی ئاسمانی "كوردستان تی ڤی" لە
یەكێك لە ئەڵقەكانی بەرنامەی (كوردستان لە سەرچاوەكانی
مێژوودا) باسی لە چۆنییەتی ھاتنی ئیسلام كرد بۆ كوردستان.
ئەوەندەی من بە بیستنی ڕاگەیشتم و بینیم دوو لێكۆڵەرەوەیان
ھێنابوو بۆ پشت ڕاستكرنەوەی زانیارییەكان. جێی داخە كە
ھەندێك لێكۆڵەرەوەی كورد پێیان وایە تەنھا بۆ ناو كوردستان
قسە ئەكەن و، بە ئارەزووی خۆیان زانیارییەكان، بە تایبەتی
زانیارییە مێژووەیەكان، شەن و كەو ئەكەن. |
|
|
|
|
 |
|
ئیداره‌ی ئه‌مریکا له وونبوونی سێ ئه‌مریکاییه‌که له سلێمانی
ئه‌کۆڵێته‌وه...(1/8/2009) |
|
|
|
ئه‌مڕۆ
شه‌ممه‌ی (1/8/2009) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا چه‌ند
ڕاپۆرتێکی پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به وونبوونی (3) ئه‌مریکایی
له هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا له پارێزگای سلێمانی و،
ئێستا خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یانه. ئه‌و سێ ئه‌مریکاییه
که دوو پیاو و ژنێکن ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی (28/7/200) له
گه‌ڵ هاوڕێی چواره‌میاندا له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریاوه
چوونه‌ته هه‌ولێر و له‌وێشه‌وه ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی
(30/7/2009) چوون بۆ سلێمانی. له سلێمانی شه‌وێک له ئوتێل
بوون و بۆ به‌یانی به ته‌کسییه‌ک چوون بۆ هاوینه‌هه‌واری
ئه‌حمه‌دئاوا. |
|
|
|
|
 |
|
مه‌لا كرێكار: ئیسلامییه‌كان كوردیان پێناپارێزرێت...(28/4/2009) |
|
|
|
ئاوێنه:
مامۆستا وه‌ك ده‌زانن هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان به‌ڕێوه‌یه،
ئه‌گه‌ر له‌كوردستان بویتایه ده‌نگت به‌كێ ئه‌دا؟
مه‌لا كرێكار: من هه‌ر ده‌نگم نه‌ئه‌دا، من ده‌نگ به‌په‌رله‌مانێكی
وا پلاستیكی‌و لاكۆڵانی ناده‌م له‌وڵاتێكی میلیشیایی
وه‌كو كوردستاندا، ده‌نگدان له‌وێ گاڵته‌كردنه
به‌عه‌قڵ‌و ئیراده‌ی ئازاد. |
|
|
|
|
 |
|
توندوتیژی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی...(10/4/2009) |
|
|
|
ئێستا
که شه‌ڕ به جۆرێکی دیکه ده‌کرێ و، له‌سه‌ر سندوقه‌کانی
ده‌نگدان ناکۆکی و ناته‌بایی یه‌کلا ئه‌بنه‌وه، ئه‌مجاره‌یان
توندوتیژییه‌که‌ش به جۆرێکی که‌یه. ئه‌مجاره که‌س ئه‌وی
دیکه‌ی پێ قبوڵ نییه و، خه‌ڵکی ناو پارت و جه‌مسه‌ره‌کانی
هاوکێشه سیاسییه‌که‌ی کوردستان بوونه‌ته خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی
ته‌سک و، هیچیان له فه‌رهه‌نگی ئه‌وی دیکه‌یاندا جێی
نابێته‌وه. |
|
|
|
|
 |
|
ده‌بێ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ولێر چۆن
کۆنگره‌یه‌ک بێت وا عه‌بدوڵا گوڵ لێی ڕازییه؟...(25/3/2009) |
|
|
|
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دزه‌یان
کردووه بۆ ناو هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندن، له مانگی داهاتوودا کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
له شاری هه‌ولێر ده‌به‌سترێ و، هه‌ندێک له حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه کوردییه‌کانی
هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان ئاماده‌ی ده‌بن. ئه‌م کۆنگره‌یه له‌مێژه نه‌خشه‌ی
بۆ کێشراوه، به‌ڵام باسکردنی هاوکاته له گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی
عه‌بدوڵا گوڵی سه‌رۆکی تورکیا بۆ عێراق. واش پێده‌چێ تورکیا زانیاری له باره‌ی ئه‌و کۆنگره‌یه‌وه هه‌بێت
و، پێشتر درابێت به گوێ به‌رپرسه‌کانیدا. |
|
|
|
|
 |
|
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌كۆسره‌ت ره‌سول‌و عوسمانی حاجی مه‌حمودو مسته‌فای سه‌ید
قادره‌وه...(18/2/2009) |
|
|
|
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانمان بۆ به‌غداو كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ
هه‌ڤاڵی به‌رێز مام جه‌لالدا به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح به‌پێویستمان زانی هه‌موو لایه‌ك
ئاگادار بكه‌ینه‌وه، كه به‌رێز مام جه‌لال ره‌زامه‌ندی
ده‌ربریوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشی داوه‌ته هه‌ردوو
جێگره‌كه‌ی‌و مه‌كته‌بی سیاسی، وه بریاره له‌سه‌ره‌تای
هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی
سیاسی بكرێت به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كان. |
|
|
|
|
 |
|
جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ندێک مه‌رجی گروپه ده‌ست له کارکێشاوه‌که‌ی
قبوڵ کردووه...(17/2/2009) |
|
|
|
دوای ئه‌وه‌ی عوسمانی حاجی
مه‌حمود پێنج نامه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی پێنج ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی برده به‌غداد و له‌سه‌ر
مێزه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی داینان، دوکتۆر به‌رهه‌م ساڵح
سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ هه‌ندێک ووڵاتی که‌نداو بڕی و
گه‌یشته‌وه سلێمانی و له گه‌ڵ کۆسره‌ت دانیشتنێکی
به‌په‌له‌ی کرد. ئه‌مجا کۆسره‌ت و مسته‌فای سه‌ید قادریش چوونه
به‌غداد و، هه‌موو پێکه‌وه له گه‌ڵ تاڵه‌بانی کۆبوونه‌وه. |
|
|
|
|
 |
|
ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی
تری یه‌کێتی...(14/2/2009) |
|
|
|
به پێی هه‌واڵێک که پێگه‌ی
"سی ئێن ئێن"ی عه‌ره‌بی له به‌غداده‌وه بڵاوی کردۆته‌وه
پێنج که‌سی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی کۆماری عێراق ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات
ئیستیقاله‌ی خۆیان له یه‌کێتی ڕاگه‌یاندوه. کۆسره‌ت
ڕه‌سولی که‌سی دووه‌می ناو یه‌کێتی و جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان یه‌کێکه له‌و پێنج که‌سه‌ی که ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی
(14/2/2009) به کۆمه‌ڵ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان
ڕاگه‌یاندووه. |
|
|
|
|
 |
|
ڕادیۆی "نه‌وا"...(6/2/2009)...
ئیسرائیل زه‌وی زۆری له هه‌رێمی کوردستان
کڕیوه |
|
|
|
ئیسڕائیل به‌رده‌وام له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه، كورده جوله‌كه‌كانی عێراق و ئێرانی نیشته‌جێی
ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان،له ژێر
ناوی جیاجیادا له كوردستان نیشته‌جێیان بكاته‌وه، به
تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئیسرائیل په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی هه‌رێمدا زۆر به‌هێز كردووه‌و، له پێناو نیشته‌جێ
كردنی ئیسرائیلیه‌كان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیدا، حكومه‌تی هه‌رێم به‌نهێنی هه‌موو هاوكاریه‌ك
پێشكه‌ش به ئیسرائیل ده‌كات. له دوای ساڵی (2003)ه‌وه
ئیسرائیل به ناوی كڕینه‌وه‌ی زه‌وی مێژوویی‌و شوێنه‌واری
دێرینه‌وه، زه‌وی زۆری له كوردستان كڕیوه.
|
|
|
|
|
 |
|
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ته‌واو بوو، کورد چی ده‌ستکه‌وت؟...(2/2/2009) |
|
|
|
ده‌ره‌نجامی
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان که ڕۆژی (31/1/2009) له چوارده
پارێزگای عێراقدا کرا وای نیشان دا که کورد له کورتییه
و، نه‌یتوانی وه‌ک پێویست ده‌نگ بێنێت. له موسڵ (1/3)ی ده‌نگه‌کانی
هێناوه و، له دیاله (1/4) و له تکریت (1/5) و له به‌غداد
هیچ. میلله‌تی کورد و سه‌رکردایه‌تی کورد له هه‌رێمی کوردستانی
عێراق هیوایه‌کی زۆریان به‌م هه‌ڵبژاردنانه بوو و، میدیای
ده‌سه‌ڵاتی کوردستان شه‌و و ڕۆژ خه‌ڵکیان هان ده‌دا بۆ چوونه
ده‌نگدان و، به‌جێهێنانی ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان. به‌ڵام
زۆربه‌ی خه‌ڵکی پێیان وابوو ده‌نگه‌کان ده‌چنه گیرفانی ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمه‌وه، به تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی، |
|
|
|
|
 |
|
ئه‌رێ خه‌ڵکینه ئه‌و خوشکه‌ی من خۆی خنکاوه یان تروور کراوه؟...(1/2/2009) |
|
|
|
ئافره‌ت کوشتن یه‌کێکه
له ره‌وشته خراپه‌کانی کۆمه‌ڵگا، که‌چی وه‌ک هه‌موومان
به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین، رۆژبه‌رۆژ ره‌وشتی خراپی ئافره‌ت
کوژی له‌زیاد بوون دایه‌و تاوانبارانیش به سه‌ری به‌رزه‌وه
له‌ناو بازاره‌کاندا ده‌سورێنه‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌ندێ له
میدیا کوردیه‌کان به‌شێک له‌و تاوانانه ئاشکرا ده‌که‌ن و
وا نیشان ده‌ده‌ن که ته‌نها له ساڵی
(2008)
دا چوارسه‌دو په‌نجا ئافره‌ت تروور کراوه(بڕوانه ئه‌و
لینکه‌ی خواره‌وه)و پۆلیس و نه‌خۆشخانه‌و دادگا‌و میدیاکانی
ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیش یارمه‌تی تاوانباران ده‌ده‌ن |
|
|
|
|
 |
|
عێراق له خه‌یاڵێک و کوردیش له خه‌یاڵێکی تر...(25/1/2009) |
|
|
|
ماوه‌یه‌که
سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق سه‌رگه‌رمی خۆ ئامادکردنن بۆ
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان که (31/1/2009) ئه‌نجام ده‌درێ.
سه‌رانی هه‌ڕێمی کوردستانیش له هه‌رێم و ناوچه دابڕاوه‌کان
و، له‌و ناوچانه‌ی تری عێراق که بوونیان هه‌یه بانگه‌واز
بۆ خۆیان و حیزبه‌کانیان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌و
جێیانه‌دا زیاتر جێگیر بکه‌ن. گومانی تێدا نییه که ده‌بێ
کورد بوونی خۆی و خه‌باته‌که‌ی له عێراقدا بسه‌لمێنێ،
به‌ڵام نابی له‌سه‌ر حسابی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی
کورد بێت و، نابێ سه‌رانی کورد ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی
ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رامبه‌ر کورد شه‌ڕیان کردووه و له
کوردیان کوشتووه و ماڵی کوردیان وێران کردووه. |
|
|
|
|
 |
|
محمد بازیانی: مه‌لا کرێکار که‌سایه‌تییه‌کی ئیسلامییه...(17/1/2009) |
|
|
|
ڕۆژی
(15/1/2009) هه‌ندێک پێگه‌ی کوردی ئاماژه‌یان بۆ دیدارێکی
محمد بازیانی قسه‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان کرد
که له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئاسۆ" ئه‌نجامی دابوو. له‌و
دیداره‌دا محمد سه‌ید نوری ناسراو به "محمد بازیانی" ده‌ڵێ:
"ئه‌وه‌ی
كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئیعتمادی خسبێته سه‌ر یارمه‌تییه‌كانی
ئێران ڕاست نییه و باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان
ته‌نانه‌ت ته‌له‌فزیۆنیشی نییه چ بگات به سه‌ته‌لایت". |
|
|
|
|
 |
|
ئایا ده‌توانرێ له ماڵێکی ناته‌باوه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی
کوردی ڕابگه‌یه‌نرێ؟...(13/1/2009) |
|
|
|
ڕۆژی (11/1/2009) له لێداوانێکدا
بۆ ڕۆژنامه‌ی "لۆس ئه‌نجلس تایمز"ی ئه‌مریکایی مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند که
دوور نییه کورد سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ده‌ستوری
هه‌میشه‌یی عێراق هه‌موار بکرێت. له لایه‌کی تریشه‌وه
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که "نوری المالکی"ی سه‌رۆک
وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و حوکمی تاکڕه‌وی ده‌ڕوات. دیاره
ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق
وه‌ک هه‌ریه‌ک له ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشتری عێراق خۆی له
پێگه‌یه‌کی پته‌ودا ده‌بینێته‌وه و په‌شیمان بوونه‌وه
له حوکمی ده‌سته‌جه‌معی عێراق و هاوپه‌یمانێتی مه‌ترسی
له‌ده‌ستدانی پۆسته‌که‌ی تێدا نییه. |
|
|
|
|
 |
|
ده‌قی نامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
بۆ خه‌ڵکی عێراق
...
(2/1/2009) |
|
|
|
له نامه‌یه‌کی کراوه‌دا که
ڕۆژی (1/1/2009) مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی
عیراق ئاڕاسته‌ی لایه‌نه فه‌رمی و جه‌ماوه‌رییه‌کانی عێراقی کردووه
داوای لێکردوون که ئه‌و ئاڵۆزیانه نه‌هێلن که ده‌بنه هۆی
لێک تێنه‌گه‌یشتن. له نامه‌که‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات
که کورد و عه‌ره‌ب ئاره‌زوومه‌ندانه له عێراقێکی فیدرالیدا
یه‌کیان گرتووه و، په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئایینی پێکییه‌وه به‌ستوون و، ئه‌و پێکه‌وه‌ژیانه‌ی ئێستا
ئه‌زموونێکی دیموکراسیانه و مرۆیی بێ هاوتایه. |
|
|
|
|
 |
|
پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال بۆ چاکسازی و نوێ بوونه‌وه ...
(1/1/2009) |
| |
|
ڕۆژی (18/12/2008) مام جه‌لال تاڵه‌بانی
سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی بۆ
چاکسازی و نوێ بوونه‌وه له نێوان حیزبه‌کانی کوردستان
به گشت و، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به تایبه‌تی و، له
نێوان دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمدا. له‌و پرۆژه‌یه‌دا
که له زۆر جێگایدا مام جه‌لال خۆی به بڕیاری ناوی ده‌بات
ده‌بێ پیشمه‌رگه و ئه‌ندام و کادیره‌کانی یه‌کێتی
بیکه‌نه ده‌ستوری کار و مامه‌ڵه‌کردنیان له گه‌ڵ حکومه‌تی
هه‌رێم و، له‌مه‌ودوا نه‌یکه‌نه خزم خزمێنه له دامه‌زراندنی
فه‌رمانبه‌ر له ده‌زگاکانی ئه‌و حکومه‌ته‌دا. |
| |
|
|
 |
|
میلله‌تێکی بێ خاوه‌ن و کوردستانێکی بێ په‌رژین
...
(29/12/2008) |
| |
|
پێگه‌ی ئه‌لیکترۆنی
ڕۆژنامه‌ی "واشنتۆن
پۆست" ئه‌مڕۆ (29/12/2008) کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی کچێکی کوردی به ناوی "شیلان"ی ته‌مه‌ن
(7) ساڵه بڵاوکردۆته‌وه و، وێنه‌کان ژماره‌یان (15)ه‌یه
و له‌سه‌ر خه‌ته‌نه کردنی ئه‌و کچه کورده‌یه
و، خه‌ته‌نه‌کردنه‌که‌ش له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه. ئه‌وه‌ی
جێی ووردبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌که
به ئازادییه‌کی ته‌واوه‌وه کوردستان گه‌ڕاوه و له
دیارده‌یه‌کی کۆڵیوه‌ته‌وه که له‌م ته‌نانه‌ت له‌م ووڵاته
ئه‌وروپاییانه‌ش هه‌ستیاره و زۆر به هێمنی مامه‌ڵه‌ی له
گه‌ڵ ده‌که‌ن تا ڕه‌وه‌ندی ئیسلامی نه‌ووروژێ و کێشه
دروست نه‌بێت. |
| |
|
|
 |
|
کێشه‌ی پێشمه‌رگه له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی
به‌غداد ...
(16/12/2008) |
| |
|
ماوه‌یه‌ک
پێش جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ "جه‌بار یاوه‌ر"ی قسه‌بێژی
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه که حکومه‌تی به‌غداد پێیان ده‌ڵێ
"پاسه‌وانی هه‌رێمی کوردستان"، ڕایگه‌یاند که له دوای جه‌ژن
سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات بۆ یه‌کلا کردنه‌وه‌ی چه‌ند کێشه‌یه‌کی
تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه و، جستنه‌کاری ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌ی
که ساڵی پار له گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد مۆرکرا سه‌باره‌ت
به بارودۆخی پێشمه‌رگه و ئه‌رک و مووچه‌کانیان. |
| |
|
|
 |
|
کاتێک ده‌سه‌ڵاتی
ئیداری و سیاسی گه‌نده‌ڵ ده‌بێت...(31/5/2008) |
| |
|
گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی وه‌ک خۆرکه وایه به ناخی میلله‌ت و ئابوری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌ڕواته
خوارێ و نابوتیان ده‌کات. گه‌نده‌ڵی خیانه‌ته به میلله‌ت و نیشتمان و سامانی
نه‌ته‌وه‌یی و ، به نه‌وه‌کانی دواڕۆژ. کێ ئه‌و مافه ده‌دات به کارمه‌ندێک یان
به به‌رپرسێکی حیزبی تا به ڕێگه‌یه‌کی ناشه‌رعی و نایاسایی گیرفانی خۆی پڕ بکات و
، له فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تدا که‌سوکار و ناسیاوی خۆی دابمه‌زرێنێ؟ به تایبه‌تی
که‌سێکیش که له ئاستی ئه‌و کاره‌دا نه‌بێت و ، ئاستی خوێنده‌واری و تێگه‌یشتنی
له کارمه‌نده‌کانی ئه‌و جێیه‌ی لێی داده‌نرێت نزمتر بێت. |