| |
پارێزەرەكەی م.كرێكار داوای یاسایی لەسەر فەیسبوك تۆمار دەكات |
| |
ئەمڕۆ شەممەی 20/2/2010 برینیار مێلینگی پارێزەرەكەی
م.كرێاكر لە پۆلیس داوای لەسەر ئەو گروپە لە پێگەی
"فەیسبوك" تۆمار كردووە كە بانگەشەی پارە كۆكردنەوەیان
كردبوو بۆ دەركردنی م.كرێكار لە نەرویج.. ئەو گروپە ناوی
خۆیان ناوە "مەلا كرێكار لە ووڵات دەركەن". مێلینگ ئەو
گروپە بە پێشێلكردنی ماددەی 140ی یاسای سزا تاوانبار دەكات
و، داوای لە پۆلیس كردووە كە پێگەی ئەو گروپە لە فەیسبوك
دابخەن. |
| |
|
| |
گۆڕان:
ئه‌گه‌ر مه‌لا كرێكار ده‌نگ به ئێمه بدات، ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین |
| |
مه‌لا كرێكار، ئه‌میری پێشووی ئه‌نسارولئیسلام
رایده‌گه‌یه‌ینێت پشتگیری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات‌و كاندیدێكی لیستی گۆڕانیش
پێی ده‌ڵێت ماڵی ئاوابێت. فایلێكی ده‌نگی مه‌لا كرێكار بلاَوبووه‌ته‌وه‌و
تێدا ده‌دڵێت "هه‌تا هه‌شت ساڵی تریش ته‌ئیدی گۆڕان ده‌كه‌م، به بێ هیچ موقابیلێك،
به‌ڵام موراقه‌به‌ی مه‌شروعه‌كانیان ده‌كه‌ین" |
| |
|
| |
ھەواڵی مامۆستا
كرێكار |
| |
5/2/2010...ئەمڕۆ بە تەواوی ماڵی مامۆستا كرێكاریان گواستەوە بۆ ئەو خانووەی كە خۆی ڕازی بووە پێی. خانووەكە لە گەڕەكێكە كە مامۆستا و منداڵەكانی شارەزاین. پۆلیس سێ ئەڵتەرناتیڤی خستبووە بەردەم مامۆستا بۆ پارێزگاریكردنی باشتری. |
| |
|
| |
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێشووی یه‌كێتی له‌نه‌رویج...3/2/2010 |
| |
شه‌وی
24/1، له‌ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ته‌قه له‌ماڵی ئه‌میری
پێشووی ئه‌نسار ئیسلام مه‌لا كرێكار كرا، له‌به‌شێك
له‌ڕاگه‌یاندنی نه‌رویجدا قسه‌و باسێكی زۆر ورژێنرا
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه. له‌ڕۆژنامه‌ی VGدا ناوی نوێنه‌ری
پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌نه‌رویج، شێخ
فوئاد عه‌سكه‌ری هاتووه. ئه‌و له‌كوردستانه‌و له‌م گفتوگۆیه‌دا
ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ راگه‌یاندنێكی نه‌رویجی
له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌كردووه‌و ده‌ڵێت "هه‌رگیز
بڕوا ناكه‌م، ئه‌م كاره ده‌ستی مه‌لا به‌ختیار‌و یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی تیا بێت". |
| |
|
| |
پۆلیس دەیەوێت مامۆستا كرێكار سیمای خۆی بگۆڕێت...31/1/2010 |
| |
یەكێك لە
وەسیلەكانی پۆلیس بۆ پارێزگاریكردن لە مامۆستا كرێكار
ئەوەیە كە مامۆستا كرێكار سیمای خۆی بگۆڕێت، بە تایبەتی ڕیش
و قژەكەی. بەڵام مامۆستا كرێكار ڕازی نەبووە. "فین ئەبرەھامسن"ی
بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیس ئەڵێ: "ئەركی پۆلیسە كە پارێزگاری
لە مەلا كرێكار بكات". ھەروەھا ئەڵێ: "پۆلیس ناتوانێت
كەسێك ناجار بكات كە سیمای خۆی بگۆڕێت یان لەو شوێنە نیشتەجێ
بێت كە بۆی دیاری ئەكرێت. باشترین جارەسەر دەستگیر كردنی
ئەو كەسانەیە كە تەقەكەیان لە ماڵی مەلا كرێكار كردووە. |
| |
|
| |
پۆلیس ئەو چەكوشەی لایە كە تاوانبارەكان بەكارھێناوە...27/1/2010 |
| |
لە ڕاگەیاندنێكدا ئەمڕۆ پۆلیسی
نەرویج ڕایانگەیاند كە ئەو چەكوشەیان لایە كە تاوانبارەكانی
تەقەیان لە ماڵی مامۆستا كرێكار كردووە بەكارھێناوە. لە
لایەكی دیكەشەوە پۆلیس لەناو كوردەكاندا ئەگەڕێت بە دوای
تاوانبارەكاندا. لەو ڕاگەیاندنەدا خاتو گرێتە لییەنی بەرپرسی
بەشی توندوتیژی لە پۆلیسی ئوسلۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە
ئەو چەكوشە بۆ ئەوە بەكارھاتووە تا پەنجەرەی یەكێك لە ژوورەكانی
پێ پشكێنن و لەوێوە بچنە ژوورەوە و تاوانەكەیان ئەنجام
بدەن. |
| |
|
| |
دوو تاوانبار تەقەیان لە ماڵی مامۆستا كرێكار كردووە...25/1/2010 |
| |
كاتژێری 01:56 ی دوای نیوەشەوی 24/25-1-2010 دوو كەسی نەناسراو تەقەیان لە ماڵی مامۆستا كرێكار كردووە و ھەڵاتوون. مامۆستا كرێكار سەلامەتە و خۆی لەو كاتەدا بەخەبەر بووە. بە پێی قسەی پۆلیس كە دەستبەجێ گەیشتوونەتە جێی ڕووداوەكە چەند فیشەكێك لە یەكێك لە ژوورەكانی داوە. تا كاتی ئەم نووسینە دەوری ماڵەكەی مامۆستا بە ئوتومۆبێلی پۆلیس گیراوە و، پۆلیس بە دوای دوو كەسدا دەگەڕێن كە گومانیان لێ ئەكرێت ئەوان بن ئەو كارەیان كردبێت. لەو تەقە لێكردنەدا زاواكەی مامۆستا دەستی بە سووكی بریندار بووە و، بە پێی لێدوانی پۆلیس ھیچ مەترسییەكی لەسەر دروست نەكردووە. |
| |
|
| |
بە پێنووسەكەی خۆی خوای گەورە ئابڕوی برد...(20/12/2009) |
| |
شەبانە ڕەحمان ئەو ژنە پاكستانییەی
كە ھەڵسوكەوتی ھەزەلی ئەنوواند و چەندین جار گاڵتەی بەو
كەسانە كردووە كە لەناو خەڵكیدا دیارن و ڕیزیان ھەیە.
ھەندێك كەسانی نەرویجی لە پشتییەوە وەستابوون و ئەو كارانەیان
پێ ئەكرد. شەبانە خۆی ئەڵێ: "بۆیە ئەو كارانەم كردووە چونكە
كاتێك دەستدرێژی سێكس كرایە سەرم نەیانھێشت لە گۆڤار و
ڕۆژنامەكاندا قسە بكەم. شەبانە ساڵی (2000) بۆ یەكەمجار
خۆی ڕووت كردەوە و بێ ئەوەی پارچە جلێكی لەبەردا بێت ئاڵای
نەرویجی بە بۆیە لەسەر لەشی دروست كرد و ھاتە ناو
خەڵكییەوە". |
| |
|
| |
مامۆستا كرێكار ڕەوانەی عێراق ناكرێتەوە...(16/12/2009) |
| |
ئەو كەسایەتی
و پارتیانەی نەرویج كە دژ بە مامۆستا كرێكارن، بە تایبەتی
پارت ڕاستڕەو و پارتی دواڕۆژ، پێش ھاتنی ووشیار زێباری
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاھەنگی سەركەوتنیان ئەگێڕا و، ھەموو
ھیوایەكیان ئەوەبوو كە لە دەمی ووشیار زێبارییەوە ببیستن
كە عێراق ئامادەیە مامۆستا كرێكار وەربگرێتەوە. لە ھەواڵی
كاتژێری (21:00)ی دوێنێ سێ شەممەدا كەناڵی (TV2)ی
ڕایگەیاند كە ووشیار زێباری سەردانی نەرویج ئەكات و دەچێتە
پەرلەمان و لە گەڵ لیژنەی نەوت كۆئەبێتەوە و، مەسەلەی كرێكاریش
یەكێك ئەبێت لەو بابەتانەی لە گەڵ زێباری باس ئەكرێت. |
| |
|
| |
فلیمه‌که‌ی مامۆستا کرێکار لێدرا و، منیش دوایی قسه‌م بۆ که‌ناڵه‌که
کرد...(23/7/2009)...خالد
ڕه‌نجده‌ر |
| |
ئه‌و نامه ئینگلیزییه‌ی
سه‌ره‌وه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانه‌کانی
که‌ناڵی (ئێن بی سی) ئه‌مریکاییه‌وه دراوه به ده‌سه‌ڵاتدارانی
نه‌رویج و باوه‌ڕیان پیی نییه، له لایه‌ن "لاهور"ی کوڕی
شێخ جه‌نگی برازای جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه ئیمزا کراوه و،
ئه‌ڵێ: ئێمه به
فه‌رمی ڕای ئه‌گه‌یه‌نین که ئه‌گه‌ر مه‌لا کرێکار بنێردرێته‌وه
بۆ ناوچه‌ی کوردستان، به پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ئه‌کرێ
و، یاساش ئه‌ڵێ که‌س ناخرێته بن ئه‌شکه‌نجه‌وه. مه‌لا
کرێکار ئه‌درێته دادگا و، ئێمه‌ش ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر ئه‌که‌ین
که خۆی ئازاد بێت کێ به پارێزه‌ری خۆی دیاری ئه‌کات. مه‌لا
کرێکار بێ تاوانه تا پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌سه‌لمێنرێت. من
دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه که مه‌لا کرێکار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
کێشه‌که‌ی عادیلانه له دادگادا یه‌کلا بێته‌وه و،
نه‌خرێته بن ئه‌شکه‌نجه، یان ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی.
ئه‌وه‌ش ته‌ئکید ئه‌که‌مه‌وه که سزای له‌سێداره‌دان نییه
له هه‌موو ناوچه‌که‌ماندا...ئیمزا ... لاهور تاڵه‌بانی |
| |
|
| |
کرێکار هه‌رگیز له نه‌رویج
ده‌رناکرێت...(21/7/2009) |
| |
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی
"ئێن بی سی" ئه‌مریکایی کورته فلیمێکی "ئه‌کشن"ی له‌سه‌ر مامۆستا کرێکار ده‌کردووه
و، که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی "تێ ڤ2"ی نه‌رویجی کڕیویه‌تی و به‌نیازه له‌م چه‌ند
ڕۆژه‌ی داهاتوودا نیشانی بدات. که‌ناڵه ئه‌مریکاییه‌که ، وه‌ک هه‌ندێک ڕۆژنامه‌ی
نه‌رویجی ئاماژه‌یان بۆ کردووه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی داوه به ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویج
گوایه ئه‌گه‌ر کرێکار بدرێته‌وه به هه‌رێمی کوردستان تووشی ئه‌شکه‌نجه و
له‌سێداره‌دان نابێته‌وه و، دادگاییه‌کی عادیلانه‌ی بۆ دابین ئه‌کرێ. |
| |
|
| |
حوکمه‌که‌ی
دادگای باڵا به کوردی...(8/تشرینی
یه‌که‌می/2007) |
| |
نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د له‌دایکبووی (7/ته‌موز/1956)/باکوری
عێراق. خۆی و ژنه‌که‌ی و سێ منداڵی له (30/تشرینین/1991)دا
و له ڕێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هاتۆته نه‌رویج.
فه‌رمانگه‌ی کاروباری بێگانه‌کان بڕیاری دا که مه‌رجه‌کانی
په‌نابه‌رێتی سیاسی تێدایه و ، خۆی خێزانه‌که‌ی مافی
په‌نابه‌رێتی سیاسی‌یان به بڕیارێک وه‌رگرت که له (13/نیسانی/1992)
ده‌رچووه. نه‌جمه‌دین ئیقامه‌ی دانیشتن و کاری پێدرا و
چه‌ند جارێکیش نوێ کرایه‌وه بۆی. له ساڵی (1998)دا
ئیقامه‌ی هه‌میشه‌یی پێدرا. ژنه‌که‌ی و منداڵه‌کانی له ساڵی
(2000)دا ڕه‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویجیان وه‌رگرت. خۆشی له
دوایی دوایی ساڵی (2000)دا داوای ڕه‌گه‌زنامه‌ی کرد و داواکه‌ی
ڕه‌ت کرایه‌وه. نه‌جمه‌دین له نه‌رویج به ناوی مه‌لا
کرێکار ناسراوه. |
| |
|