 |
|
نامه‌ی هاوبه‌شی کاک هێمن عه‌بدولعه‌زیز و
کاک خالد ڕه‌نجده‌ر...(9/3/2009) |
| |
|
لای ئێوه‌ی به‌ڕێز و ئه‌و
که‌سانه‌ی له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوه‌وه
تا ناوه‌ندی هه‌شتاکان ئاگاداری ڕابوونی
ئیسلامی بوون له کوردستانی عێراقدا و
شاهیدی گوڕانکارییه‌کان بوون، ئاشکرایه که
ئه‌و ڕابوونه جێی هیوا و ئومێدی خه‌ڵکی
کورد بووه و، ووزه به‌خش بووه به کاری
ئیسلامی. هه‌ر له‌و سه‌ره‌تا زووه‌دا چه‌ند
موسوڵمانێکی کورد شانیان داوه‌ته به‌ر ئه‌و
ڕابوونه و دڵسۆزانه کاریان بۆ کردووه تا
ئه‌و ڕابوونه له نه‌وه‌ده‌کاندا به‌رهه‌می
خۆی دا و ئێوه‌ش هه‌ردووکتان دوو که‌سایه‌تی
کاریگه‌ر بوون تیایدا. ڕابوونه‌که‌ش بووه
سێبه‌ر به سه‌ر هه‌موو لایه‌کمانه‌وه. |
| |
|
|
 |
|
وه‌ڵامنامه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر...(12/3/2009) |
| |
|
خۆتان ئاگادارن
که ئه‌و شه‌ڕه قسه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن
شه‌ڕێکی یه‌ک لایه‌نه‌یه و ئه‌وه هه‌ر مامۆستا
کرێکاره که له‌و دووره‌وه به ناهه‌ق
که‌وتۆته تۆمه‌تبارکردنی ئێمه‌ومانان و من
تا ئێستا هه‌ر بێده‌نگم، چونکه به‌ڕاستی
ئیمان و دینم ڕێی شه‌ڕه جنێوم پێنادات نه‌ک
له گه‌ڵ مامۆستا کرێکار بگره له گه‌ڵ خه‌ڵکێکی
عه‌لمانی و ناموسوڵمانیشدا، وه به‌ڕاستی ئێمه
الحمدلله هێنده به کاری ئیسلامییه‌وه
سه‌ر گه‌رمین که ده‌رفه‌تی هاتنه نێو ئه‌و
بازاڕه‌مان نییه. |
| |
|
|
 |
|
وه‌ڵامنامه‌ی مامۆستا کرێکار...(14/3/2009) |
| |
|
ئینجا هه‌ردووکمان
وه‌کو دوو باڵ کێبڕکێمان له ناو بزووتنه‌وه‌یه‌کی
ئیسلامی چه‌کداردا کردووه..پێکه‌وه‌و به‌جیا
ویستوومانه بزووتنه‌وه‌یه‌که چاکتر بکه‌ین
، هه‌لی جیابوونه‌وه‌شمان بۆ ڕه‌خساوه،
به‌ڵام له‌ده‌ست چووه..ماوه‌ی سێزده ساڵه
ئاوا هێنامان! هه‌ردوولامان ده‌مانزانی
بزووتنه‌وه چه‌تری هه‌ردوولامانه‌و بێ
بزووتنه‌وه به ته‌نها پێمان ناکرێت، به‌ڵام
دیاره مامۆستا عه‌لی باپیر له ئه‌خیردا
قه‌ناعه‌تی به فیتی ئێران/یه‌کێتی کرد که
جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و گیردانی هه‌موو
شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ده‌زگایه‌کی
بزووتنه‌وه‌یه له‌ودا، به‌ڵام که جیابۆوه
زانی شه‌رعیه‌تی موزه‌ییه‌فی سیاسی
نه‌هاتۆته شوێن ئه‌میرێتی شه‌رعیانه‌ی مه‌زهه‌بیی
خۆمان..سه‌ربه‌ستییه‌که‌ی خۆشی له‌ده‌ستدا.. |