| |
|
|
| |
|
ڕێکخراوی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی و زه‌نگی مه‌ترسیداری
ئه‌نفلۆنزای به‌راز...(10/9/2009) |
| |
|
له ڕاگه‌یاندنێکدا
که ڕێکخراوی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر
به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ریکردووه کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی ئاگادار کردۆته‌وه له بڵابوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له (21) ده‌وڵه‌تی
لێواره‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له کۆی (22)
ده‌وڵه‌ت. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه که
(9844) حاڵه‌تی تووش بوون به‌و نه‌خۆشییه ئاشکرا
بووه و، ووڵاتی جیبۆتی نوێترین ووڵاته له‌و
کۆمه‌ڵه ووڵاته‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی
تیدا بڵاو بۆته‌وه. |
| |
|
|
| |
|
ئه‌نفلۆنزای به‌راز...(25/8/2009) |
| |
|
ئه‌نفلۆنزای به‌راز
که پێشی ئه‌ووترێت (A
(H1N1)
له‌ناو ئاژه‌ڵدا بڵاوبووه‌وه و ته‌نییه‌وه
بۆ مرۆڤ. ئێستاش له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی
دیکه ئه‌ته‌نێته‌وه. ته‌نینه‌وه‌که‌ش له
ڕێی پژمین و کۆکین و نزیک بوونه‌وه له
که‌سێک ئه‌بێت که ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی گرتبێت. |
| |
|
|
| |
|
شێرپه‌نجه‌ی خوێن و جۆره‌کانی...(23/8/2009) |
| |
|
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن
و لووه
شێرپه‌نجه پیسه‌کان
که له له‌شی مرۆڤدا دروست ئه‌بن ڕێژه‌ی زۆری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
به گشتی پێک دێنن. نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن له په‌نجا ساڵی یه‌که‌می سه‌ده‌ی ڕابوردوودا
هۆکاری مردنی خه‌ڵکانێکی زۆر بووه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی چاک بوونه‌وه و پاک بوونه‌وه
له‌و نه‌خۆشییه نزیکه‌ی (20-95%)ه‌یه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکی زۆری لێ ئه‌ترسن و،
بۆته زه‌نگێکی ترسناک له ژیانی مرۆڤدا. ترسی مرۆڤه‌کان کاتێک زیاد ئه‌کات که ئه‌بینن
ڕێژه‌یه‌ک له منداڵ و لاوانیش تووشی ئه‌بن و، هه‌ندێکیان هه‌ر له ته‌مه‌نێکی
زوودا پێی ئه‌مرن. جاری وا هه‌یه ترسی خه‌ڵکی له‌وه‌یه که ده‌رمانی چاره‌سه‌ری
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کارتێکردنی لاوه‌کی ترسناکی هه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی له‌شی
نه‌خۆشه‌که. |
| |
|
|