| |
|
جه‌لال تاڵه‌بانی دوێنێ
ئێسقانی بارزانی ئه‌شکاند و ئه‌مڕۆ به شان و باڵیدا هه‌ڵ ئه‌ڵێ...(26/6/2009)... |
| |
|
له‌م چه‌ند دێڕه‌دا دوو
هه‌ڵوێستی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ئێستای کۆماری عێراق و سکرتێری یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان به‌رامبه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکه‌که‌ی به‌راوود
ئه‌که‌ین. هه‌ڵوێستێکیان له ساڵی (1996)دایه و له کاتی شه‌ڕی براکوژیدایه، هه‌ڵوێستی
دووه‌میان له ساڵی (2009)دایه و به ته‌واوی دژ به یه‌کن. هه‌ڵوێستی ئه‌مساڵ
(2009) پێش ئه‌خه‌ین تا به‌راووده‌که له جێی خۆی بێت و، به مام جه‌لال بڵێین: "ئه‌مه‌ت
له چی و، ئه‌وه‌ت له چی؟". |
| |
|
|
| |
|
نامه‌ی جه‌بار فه‌رمان له‌سه‌ر کوشتنی کادیری بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی...(14/6/2009) |
| |
|
تالیب حه‌مه‌شین کادیرێکی
بزووتنه‌وه‌یه له کۆیه و ده‌وری زۆر خراپ بووه و ده‌ستی
سوره له کوشتنی شه‌هید کاروان له‌ناو کۆیه. بڕیار وابو
بکوژرێ، دیاره هه‌ڤاڵانی کۆیه پێیان نه‌کرا و گرتبویان،
له جیاتی ئه‌وه‌ی له په‌ناوه بیکوژن، که‌س و کاری شه‌هیده‌که‌مان
زۆر هه‌وڵیان دا بۆیان بکوژین، ئێمه‌ش جێ به جێ مان کرد.
من ناڵێم کارێکی ته‌واو ڕاسته، به‌ڵام بزووتنه‌وه ده‌یان
گیراوی ئێمه‌ی کوشتوه و هه‌ندێکیان سوتاندوه و به‌شێک
به‌بێ سه‌ر ناردۆته‌وه بۆمان. ئه‌مه له لاییک، له لایه‌کی
تریش دوو کادیریان هه‌بوو له کۆیه یه‌کێکیان تالیب بوو
ته‌واو بوو...ئه‌وی تریان ئه‌ڵێن له‌ناو سلێمانی خۆی
شاردۆته‌وه. پێم ڕه‌وایه ڕیشه‌کێشیان بکه‌ین. |
| |
|
|
| |
|
بروسکه‌یه‌کی تاڵه‌بانی به عه‌ره‌بی له کاتی شه‌ڕی
براکوژیدا دژ به پارتی...(10/6/2009) |
| |
|
یه‌که‌م: له‌وه‌تی ده‌سپێشخه‌ریه‌که‌ی
ئه‌مریکامان بۆ ناوبژیوانی په‌سه‌ند کردووه، حکومه‌تی ئێرانیش
بۆ په‌کخستن و فه‌شه‌ل پێ هێنانی به‌م شێوه‌یه که‌وتوونه‌ته
کار: 1. له ڕێی هاندانی پارتییه‌وه له‌سه‌ر
به‌رده‌وامی شه‌ڕ و، ڕێ خۆش کردن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هێزه‌کانی
خۆی له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ناو خاکی ئێران‌دا
بگوێزێته‌وه بۆ هه‌ر شوێنێک که پارت خۆی ده‌یه‌وێ.
2. هاندانی باڵی مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له‌ناو
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له دژی (ی.ن.ک) هاریکاری
پارتی بکه‌ن. 3. به به‌ڵێنی یارمه‌تی
ئه‌سکه‌ری و پڕچه‌ک کردن، هانی پارتی ده‌ده‌ن که ناوبژیوانییه‌که‌ی
ئه‌مریکا ڕه‌ت بکاته‌وه و، به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر شه‌ڕ. |
| |
|
|
| |
|
ئه‌و شه‌ڕه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی فرۆشت...(27/5/2009) |
| |
|
ڕۆژی (26/12/1993) نووسینگه‌ی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان له شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا کتێبێکی به عه‌ره‌بی
له ژێر ناوی (به‌ڵگه‌ی ئیدانه)
ده‌رکرد
و هه‌ندێک به‌ڵگه‌نامه‌ی تێدا بڵاو کرده‌وه گوایه هی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامین و
نهێنییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاشکرا ئه‌که‌ن. له پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نووسێ: "بزاڤی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له کوردستانی
عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلولی (1961) و، ئه‌و زنجیره
شۆڕشانه‌ی دیکه که له سه‌ره‌تاکانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه ده‌ستی پێکردووه، تا ئه‌گاته
ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ی شۆڕش دوای هه‌ره‌سهێنانه‌که‌ی ساڵی (1975)،
سیمایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگاریخوازی عه‌لمانی پێوه بووه که به بیروهزری ئه‌م
چه‌رخه پێشکه‌وتووه پاراو کراوه. ئه‌م بزاڤه‌ی کورد هیچ کاتێک ڕه‌وتێکی تایبه‌تی
دینی نه‌بووه".
به‌ڵگه‌نامه‌که |
| |
|
|
| |
|
به‌ڵگه‌ی (1)...(24/5/2009) |
| |
|
یه‌کێک
به ناوی (لێزان) له نامیله‌که‌یه‌کدا به ناوی
(30) وانه که له ساڵی (2000)دا
چاپکراوه، ده‌یان به‌ڵگه‌نامه ئه‌خاته ڕوو سه‌باره‌ت
به شه‌ڕی ناوخۆی کورد. له‌و شه‌ڕه‌دا که به شه‌ڕی
براکوژی پێناسه کراوه و، له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان
و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ساڵانی نێوان (1994-1998)
دروست بووه و، ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگری
هه‌ردوولا به ده‌ستی یه‌کتر له شاخ و دۆڵی هه‌رێمی کوردستانی
عێراق کوژران و بریندار بوون. هه‌زارانی دیکه‌ش ئاواره‌ی
شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و هه‌نده‌ران بوون. هه‌یانه
تا ێستاش خانوو و موڵکه‌که‌یان که داگیر کرابوون نه‌یاندراوه‌ته‌وه
و، خه‌ڵکانێکیش هه‌ن تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن. هه‌ندێک
سه‌رچاوه ئاماژه بۆ کوشتنی (16000) که‌س ئه‌که‌ن له‌و
شه‌ڕی براکوژییه‌دا و، هه‌ندێکی دیکه ئاماژه بۆ (36000)
کوژراو ئه‌که‌ن. ....
له‌م
بابه‌ته‌وه ده‌چیته به‌ڵگه‌ی (1) |
| |
|
|
| |
|
به‌ڵگه‌نامه‌ی (2) |
| |
|
به‌ڵگه‌نامه‌ی (3) |
| |
|
به‌ڵگه‌نامه‌ی (4) |
| |
|
به‌ڵگه‌نامه‌ی
(5) |
| |
|
به‌ڵگه‌نامه‌ی
(6) |
| |
|
بەڵگەنامەی
(7) |
| |
|
|