|
یادێک له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه...(2009)
(16/3/2009)...خالد
ڕه‌نجده‌ر
دڕنده‌کان...سته‌مکاران...چاوتان به گه‌ردنی
به‌رزی شاره‌که‌مدا هه‌ڵنه‌ده‌هات، خه‌ریکی پیلان گێڕان بوون..له
جوانی شاره‌که‌م و، له گوڵزاری به‌هاره‌که‌ی به‌داخ بوون...دینداری
خه‌ڵکه‌که‌م...بڵندیی گه‌ردنی مناره‌کان...بانگی مزگه‌وته‌کان،
له‌مێژ بوو خه‌ونی ئێوه‌یان ده‌زڕان...گیانی له‌خۆ بووردن و،
پێشه‌نگی کاروانی خه‌بات و، مه‌ڵبه‌ندی دینداری شاره‌که‌م...دڕکی
چاوتان بوون.
بێ شه‌رمه‌کان...ئه‌ی شه‌مشه‌مه کوێره‌کان...نه‌تان
زانی چیم لێ بکه‌ن...چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ ڕه‌وشتی به‌رزمدا
بکه‌ن...ده‌تان ویست چۆکم پێداده‌ن...ده‌تان ویست ئه‌و خه‌ڵکه
گه‌ردن به‌رزه‌ی من بیروهزری ڕه‌شتان قبوڵ که‌ن...ڕه‌وشتی
نزمتان پیاده که‌ن. ده‌یان ساڵه بوونه‌ته مۆته‌که و چۆکتان
له‌سه‌ر سنگی گه‌له‌که‌م داداوه...جگه له ماڵوێرانی و کوشتن
و ڕاونان و له‌سێداره‌دان...پێم بڵێن چیتان بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌ی
من هێناوه؟
ده‌روون ڕه‌شه‌کان...ده‌تان زانی چه‌ند
کۆڵه‌که‌ی کاره‌با له شاره‌که‌مدا هه‌یه...ده‌تان زانی چه‌ند
گۆشه و که‌نار و، چه‌ند کوچه و کۆڵان هه‌یه...ده‌تان زانی
چه‌ند ماڵه پێشمه‌رگه و، ده‌تان زانی چه‌ند خێزان لاوی مزگه‌وتی
هه‌یه...ده‌تان زانی چه‌ند باڵنده‌ی ئازاد له ئاسمانی شاره‌که‌مدا
هه‌یه...ده‌تان زانی چه‌ند که‌س دێنه شاره‌که‌م و، ڕۆژانه
چه‌ند میوانمان هه‌یه...چاوتان هێنده تیژ بوو ژماره‌ی بنی
پێڵاوی لاستیکی منداڵانی شاره‌که‌میان ده‌خوێنده‌وه...ده‌تان
زانی خه‌یاته‌کان چه‌ند به‌رگ ده‌دوورن...چه‌ند ڕه‌نگ قوماشیان
هه‌یه...ده‌تان زانی سه‌وزه فرۆشه‌کان چه‌ند ده‌سک
که‌وه‌ریان هه‌یه...ده‌تان زانی سه‌رتاشه‌کان چه‌ند مشته‌رییان
هه‌یه...ده‌تان زانی چایچییه‌کان چه‌ند پیاڵه و ژێرپیاڵه‌یان
هه‌یه...ئێوه نانووس بوون...ئه‌من بوون...پۆلیس بوون...بکوژ
بوون...حاکم بوون...زاڵم بوون...خوێن مژ بوون.
ئه‌وه‌ی چاوتان نه‌یده‌بینی...بیرتان لێ نه‌ده‌کرده‌وه..درکتان
پێ نه‌ده‌کرد...داواکاری میلله‌ته‌که‌م بوو...ئازادی ژیان بوو...وه‌ک
هه‌موو گه‌لێک دینداری بوو...خه‌وی ئاسوده و، پاروه نان بوو.
هیچتان پێ ڕه‌وا نه‌ده‌بینین...له‌بیری سڕینه‌وه‌یاندا بوون...له‌بری
قوتابخانه‌مان بۆ بکه‌نه‌وه...ئه‌وه‌ی هه‌شبوو ڕوخانتان...تاکه
کارگه‌یه‌کمان هه‌بوو...ئه‌ویشتان ڕمان. له‌بری کار بۆ لاوی
شاره‌که‌م په‌یدا که‌ن...سوکایه‌تیتان پێکردن...ئه‌شکه‌نجه‌تان
دان...ڕاوتان نان...له‌بری ئه‌وه‌ی باخچه‌ی ساوایان
بکه‌نه‌وه...زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی ساواکانتان تۆران...له
دایکتان کردن...پێچکه‌ی بێشکه‌کانتان شکان...به نووکی قه‌مه‌کانتان
ده‌سڕازه‌ی سه‌ر دڵیانتان پسان.
ئاخر ئه‌م شاره‌ی من چی کردبوو؟ چ تاوانێکی هه‌بوو؟
بۆ به‌و ده‌رده‌تان برد؟ بۆ کیمیابارانتان کرد؟
ئای که دڕه‌نده بوون...ئای که سته‌مکار بوون...له
رۆژێکی پڕ هیوای به‌هارا...په‌نجه‌ی دڕکه‌زیتان له گه‌رووی
ئاواته‌کانی شاره‌که‌م نا...خه‌ڵکی بۆ بووژانه‌وه‌ی کێڵگه‌کانیان
چاوه‌ڕوانی بارانی ڕه‌حمه‌ت بوون...که‌چی په‌نجه‌تان له چه‌خماخه‌ی
گازی ژه‌هراوی نا...له گه‌ڵ ته‌نگه‌نه‌فه‌سیی پیره پیاواندا...له
گه‌ڵ فرمێسکی خوێنی دایکه‌کاندا...له گه‌ڵ باوکه‌ڕۆی کیژۆڵه‌کاندا...له
گه‌ڵ ده‌رچوونی کۆتا هه‌ناسه‌ی ساوای ناو بێشکه‌دا...له گه‌ڵ
به‌رۆک دادڕینی پیرێژنه‌کاندا...له گه‌ڵ که‌وتنه سه‌ر زه‌وی
مناره‌کاندا...له گه‌ڵ بێده‌نگ بوونی بانگی مزگه‌وته‌کاندا...له
گه‌ڵ بوون به ژێر داروپه‌ردووی قورئانه‌کاندا...قا قا پێده‌که‌نین...پیرۆزباییتان
له یه‌کتر ده‌کرد...نۆتی پاڵه‌وانێتیتان له به‌رۆکی یه‌کتر
ده‌دا...له ده‌فته‌ری شوومی جه‌نگی به ناهه‌ق ناونراوی
قادسییه‌دا ئه‌م سه‌رکه‌وتنه پڕ شه‌رمه‌تان تۆمار ده‌کرد.
بێ ڕه‌حمه‌کان...به دوای کیمیابارانه‌که‌شتاندا
نه‌هاتنه‌وه...تا به‌رهه‌می تاوانه‌که‌تان بدورنه‌وه...بزانن
چ کاره‌ساتێکتان گێڕاوه...مه‌گه‌ر هێرۆشیما...ئه‌گینا که‌ی
تاوانی وا دزێو کراوه...پێنج هه‌زار خونچه‌تان هه‌ڵپڕوکان...پێنج
هه‌زار گوڵتان ژاکان...پێنج هه‌زار نه‌مامتان شکان...پێنج هه‌زار
مرۆڤتان به ئاگری چه‌که‌کانتان برژان...پێنج هه‌زار کسپه‌تان
له دڵی ئێمه‌ی کورد هه‌ستان...پێنج هه‌زار که‌سی بێ تاوانتان
خسته به‌ر ڕق و قینی ده‌روونی ڕه‌شتان...بێ چه‌ن و چوون سه‌لمانتان...ئێوه
و ئێمه جیاوازین...ئێوه ڕوحێکی شه‌ڕخواز و، ئێمه ڕوحێکی پاکین...ئێوه
دڕنده‌ن...ئێمه ئاشتی خوازین...ئێوه دژ به پیرۆزین...ئێمه
پیرۆزی له‌ئامێز ده‌گرین...ئێوه خاوه‌نی بیرێکی تاریکن...ئێمه
هه‌ڵگری چاوکی ڕووناکین...ئێوه خۆپه‌رستن...ئێمه خوا په‌رستین...خۆ
نه‌ویستین...ئێوه دژ به مرۆڤایه‌تین...ئێمه له گه‌ڵیا
دۆستین.
ئێوه‌ش ئه‌ی ڕژێمه‌کانی جیهان...نه‌تان زانی
له‌ناو ئه‌و شه‌هیدانه‌دا مامۆستا هه‌بوو...دوکتۆر هه‌بوو...ئه‌ندازیار
هه‌بوو...مافناس هه‌بوو...مرۆڤی دیندار و، ژیر و، سیاسه‌تمه‌دار
هه‌بوو...خه‌مخوری مرۆڤایه‌تی هه‌بوو...بۆ ئیدانه‌تان
نه‌کرد؟...بۆ لێوتان نه‌بزوان؟
ئێوه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد...له خۆتان نه‌پرسی
چه‌ند لاوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌تان کوشت...چه‌ند پلانی شوومتان
دانا...چه‌ند ماڵتان کاول کرد...په‌لکێشی دوژمن بوون...بن
به‌رد به بن به‌رد شاره‌زاتان کردن...ئه‌و شه‌وه‌ی ڕاکیت
باران بوو...ئێوه خۆتان بۆ هه‌ڵکوتانه سه‌ریان ئاماده ده‌کرد...فڕۆکه‌ی
دوژمنتان به هی خۆتان ده‌زانی...گه‌شکه گرتبوونی...دڵی شوێنکه‌وتووه‌کانی
خۆتان پێ خۆش ده‌کرد...ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌تان
کرد...په‌یکه‌ری مێتێرانی فه‌ره‌نسایی و، کێسه‌ی بن دڕاوی
مۆنۆمێنتێکی له‌رزۆک بوو...که خاکی شه‌هیدان له‌خۆی نه‌گرت...جارێک
سووتا و، جارێکیش ڕه‌شه‌با هه‌ڵی گرت.
ئێوه‌ش که‌سوکاری شه‌هیدان...ده‌زانم برینی دڵتان
قوڵه و، به ناختاندا ڕۆچووه...که‌سێک نه‌بوو دڵتان باته‌وه...سه‌ره‌خۆشیتان
لێبکات...ئاوڕێکتان لێ بداته‌وه...نزیکترین دۆست پشتی
تێکردن...ڕوویان پێنه‌دان...ناچاری ووڵاتانی بێگانه‌یان
کردن...ئێستاش که‌فی دڵتان نه‌نیشتۆته‌وه...ئازاره‌کانتان له‌بیر
نه‌چۆته‌وه...دوای (21) ساڵ برینه‌کانتان ده‌کولێنه‌وه...هه‌ر
ڕۆژه‌ی بریندارێکتان لێ ده‌مرێ...خۆشه‌ویستێکتان
سه‌رده‌نێته‌وه.
وه‌رن قوڵ و بازووی مه‌ردانه‌ی لێهه‌ڵکه‌ن...هه‌ژار
و ده‌وڵه‌مه‌ن...شاره‌که‌تان ئاوه‌دان که‌نه‌وه...دار و په‌ردووی
که‌لاوه‌کان لابه‌ن...خۆڵی کۆڵانه‌کان به لێو هه‌ڵگرنه‌وه...زمان
به برینی خۆتاندا بێنن...بیان برژێننه‌وه...خوێنی خۆتان
له‌بری نه‌وت بکه‌نه چراکانتانه‌وه...با دوا ڕۆژی منداڵه‌کانتان
جارێکی تر ڕووناک بێته‌وه...باپیرانمان وتوویانه ئه‌وه‌ی به
ته‌مای دراوسێ بێت بێ شێو سه‌ر ده‌نێته‌وه. |