|
|
|
مووچەكەی 2،2 ملیۆن كرۆنە و زەریبە نادات...(13/12/2009) |
|
|
|
"تۆربیورن
یاگلاند"ی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی نەرویج كراوە بە
سكرتێری ئەنجوومەنی ئەوروپا و مانگانە 2،2 ملیۆن كۆرنی نەرویجی
وەرئەگرێ. ھەواڵنێری (ئێن تێ بێ)ی نەرویجی ئەڵێ كە ئەم پیاوە
لەو مووچەیە یەك كرۆن زەریبەی لێ نادات نە دەوڵەتی نەرویج
و نە بە دەوڵەتی فەرەنسا. |
|
|
|
|
|
|
|
ھەندێك ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی
چاوپێكەووتن لە گەڵ خاوەن كاری نوێ‌دا ئەكەن...(20/11/2009) |
|
|
|
تا بێكاریی زۆر بێت خاوەن كار
مەرجی قورس‌تر و زۆرتری ھەیە. لەو حاڵەتەدا بۆ ئەو كەسانە قورس‌تر ئەبێت كە
پێشتر كاریان ھەبووە و بە ھەر ھۆكارێك بێت لەدەستیان داوە.
دوای چەندین ھەوڵ و تەقەلا ئەو كەسانە تووشی نائومێدی ئەبن
و، پێیان وایە ئیتر وا بە ئاسانی كاری دیكەیان دەست
ناكەوێت. ھەندێك كەس
كە بۆ جاری دووەم
چاوپێكەووتن لە گەڵ خاوەن كارێكی دیكە ئەكەن وەك پێویست وەڵامی پرسیارەكان نادەنەوە. جا یان خۆیان بە تاوانبار ئەزانن لە كارەكەی پێشوویاندا، یان خۆیان بە ملكەچ
نیشان ئەدەن بۆ خاوەن
كاری نوێ. |
|
|
|
|
|
|
|
ئێران ئیحسانی فەتاحیانی لەسێدارەدا...(11/11/2009) |
|
|
|
لە
بەرەبانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئێران لە شاری سنە "ئیحسانی
فەتاحیان" لە زیندانی ناوەندی لەسێدارەدا. فەتاحی تەمەنی
(28) ساڵە و، ساڵی ڕابوردوو لە شاری كامیاران بە تۆمەتی
دژایەتی خوا و پێغەمبەری خوا (ص)
دەستگیر كرا. |
|
|
|
|
 |
|
ڕووداوەكەی بنكەی "فورت ھوود" ڕەنگە كاردانەوەی لەسەر
موسوڵمانان ھەبێت...(7/11/2009) |
|
|
|
ڕۆژی
(5/11/2009) كاتژێر (13:30) بە كاتی ئەمریكا ئەفسەرێكی
دوكتۆر لە بنكەی سەربازیی "فورت ھوود" لە ھەرێمی تەكساس
دەستڕێژی گوللەی لە سەربازەكانی دیكە كردووە و، لە ماوەی
(10) خولەكدا (13)ی لێكوشتوون و (30) دیكەشی لێ بریندار
كردوون |
|
|
|
|
 |
|
سۆماڵ...شه‌بابی موجاهیدین حوکمی ده‌ست و
قاچ بڕین ده‌رئه‌کات...(22/6/2009) |
|
|
|
به
پێی هه‌واڵێک که ئاژانسی هه‌واڵنێری (ئێن
تێ بێ)ی نه‌رویجی که ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ڕۆژنامه
و که‌ناڵه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه، شێخ عه‌بدولحه‌قی
دادوه‌ری شه‌بابی موجاهیدینی سۆماڵ فه‌رمانی
ده‌ست و قاچ بڕینی چوار گه‌نجی سۆمالی ده‌کردووه. |
|
|
|
|
 |
|
دایکێک
منداڵه دوو ساڵانه‌که‌ی خۆی کوشت...(19/4/2009) |
|
|
|
ڕۆژنامه‌ی
(الوطن)ی سعودیه له‌سه‌ر
لاپه‌ڕه‌کانی خۆی هه‌واڵێکی زۆر دڵته‌زێنی بڵاوکردۆته‌وه. هه‌واڵه‌که بریتییه
له ئه‌شکه‌نجه‌دانی منداڵێکی کچی دوو ساڵان له لایه‌ن دایکییه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی
(جن) چۆته له‌شییه‌وه و ده‌ری ئه‌کات. |
|
|
|
|
 |
|
داواکاری گشتی میسری حیزبوڵا تۆمه‌تبار ده‌کات...(9/4/2009) |
|
|
|
دوێنێ چوار شه‌ممه‌ی
(8/4/2009) ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ڕایانگه‌یاند (49) کادیری
حیزبوڵای لوبنانیان ده‌ستگیر کردووه و، (حه‌سه‌ن
نه‌سروڵا)ی ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵا فه‌رمانی به
سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌و حیزبه کردووه که کاری تێکده‌رانه
له میسر ئه‌نجام بده‌ن. (عه‌بدولمه‌جید مه‌حمود)ی داواکاری
گشتی له به‌یانێکدا ووتی که
لێکۆڵینه‌وه‌کان له گه‌ڵ ئه‌و کادیرانه‌ی حیزبوڵا
به‌رده‌وامن تا به‌رپرسیارێتیان له‌و تاوانه‌دا دیاری
بکرێ. ووتیشی که داواکاری گشتی
زانیاری له لایه‌ن ئه‌منی ده‌وڵه‌ته‌وه پێگه‌یشتووه که
ده‌ڵی لێکۆڵینه‌وه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له
سه‌رکرده‌کانی حیزبوڵای لوبنانی هه‌ندێک له کادیره‌کانی
خۆیان له میسر هانداوه تا خه‌ڵک ڕابکێشن بۆ حیزب و، قه‌ناعه‌تیان
پێبکه‌ن که کار بۆ حیزب بکه‌ن. |
|
|
|
|
 |
|
ئه‌م مرۆڤانه پارچه‌کانی له‌شیان
به‌ره‌که‌ت ده‌خه‌نه پاره و ماڵه‌وه!!...(23/3/2009) |
|
|
|
ئه‌م مرۆڤانه ئه‌فریقایین و پێستی
له‌ش و قژیان سپییه و، چاوه‌کانیان کاڵن. ئه‌مانه ده‌بوو وه‌ک ئه‌وانیتر ڕه‌ش
بێست بوونایه، به‌ڵام "جینی سه‌ر کرۆمۆسۆمه‌کانیان"، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری سیفاته
میراتییه‌کانن که‌موکورتیان تێدایه و، وایان کردووه که ڕه‌نگی پێشته‌که‌یان ئاوا
سپی بێت. ئه‌مانه له چه‌ند ووڵاتێکی ئه‌فریقایی هه‌ن و، له ته‌نزانیا و کینیا ڕاویان
ده‌که‌ن و، ئه‌ندامه‌کانی له‌شیان ده‌فرۆشرێت. ئه‌وانه‌ی ده‌یانکڕن پێیان وایه که
به‌ره‌که‌ت ده‌خانه پاره و ماڵیانه‌وه. ئه‌مه باوه‌ڕێکه له زۆر کۆنه‌وه له‌و
ووڵاتانه بڵاو بۆته‌وه. ئه‌وانه‌ی که ئه‌م باوه کۆنه له‌ناویاندا ماوه زیاتر
جوتیاره ماسی گره‌کانن.
|
|
|
|
|
 |
|
ئه‌م هه‌واڵه مه‌خوێنه‌وه با ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌فه‌ت له
کوردستان نه‌خۆی..(22/12) |
|
|
|
پۆلیسی پارێزگای
"فینمارکی ڕۆژهه‌ڵات"ی نه‌رویجی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی
(20/12/2008) له کۆنترۆڵێکدا (250) شۆفێریان ڕاگرت تا
بزانن کێ به‌سه‌رخۆشی ئوتومۆبێل لێده‌خوڕێ. یه‌کێک له
شۆفێره‌کان به لێخوڕینه‌که‌ی سه‌رنجی پۆلیسه‌کانی ڕاکێشا
و، دوای وه‌ستاندن و فووکردن به ئامێری پێوانه‌ی مادده‌ی
هۆشبه‌ر له له‌شدا نیشانی دا که ئه‌و شۆفێره سه‌رخۆشه
و ئوتومۆبێل لێده‌خوڕی. |
|
|
|
|
 |
|
داواکاری گشتی یه‌ک
ساڵ زیندانی داوا کردووه بۆ میرزا حسین
که (1500) جار ده‌ستدرێژی کردۆته
سه‌ر (4) منداڵ...(17/12) |
|
|
|
چوار منداڵ که ئێستا ته‌مه‌نیان
له نێوان (23) و (27) ساڵیدایه ئیدعای ئه‌وه ده‌که‌ن
که میرزا حسین (1500) جار له ساڵی (1994) تا ساڵی (2001)
ده‌ستدرێژی سێکسی کردۆته سه‌ریان. داواکاری گشتی له شاری
"ستاڤنگه‌ر"ی نه‌رویج داوای کردووه که یه‌ک ساڵ له‌سه‌ر
ئه‌وه زیندانی بکرێ. ده‌بوو به پێی یاسا (4 تا 5) ساڵ
زیندانی بکرایه، به‌ڵام داواکاری گشتی |
|
|
|
|
 |
|
دوو ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار زیندانی له ئه‌مریکا هه‌یه
...
(14/12/2008) |
|
|
|
به پێی ئامارێک که وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریکا ئاشکرای کردووه
ژماره‌ی زیندانییه‌کانی ساڵی (2007) له زیندانه‌کانی ئه‌مریکادا
(2،3) ملیۆن که‌س بووه. سه‌رده‌می جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئێستای
ئه‌مریکا له هه‌موو کاتێک زیاتر خه‌ڵکی ئه‌مریکایی تێدا
زیندان کراوه. له کۆی (100000) هه‌زار ئه‌مریکایی (756) که‌س
له زیندان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌م ڕێژه‌یه پێنج ئه‌وه‌نده‌ی
ڕێژه‌ی زیندانییه‌کانی به‌ریتانیا و که‌نه‌دان به به‌راوورد کردنیان
به ژماره‌ی دانیشتوان. له به‌ریتانیا له کۆی (100000) هه‌زار
که‌س (153)یان له زیندانن و، له که‌نه‌دا (108) که‌س و، له
ئیتالیا (83) که‌س. |
|
|
|
|
 |
|
(415) کوژراو و بریندار له شاری مۆمبای هیندستان
...
(27/11/2008) |
|
|
|
دوێنێ (26/11/2008) سه‌ر له
ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ ده‌یان چه‌کداری ڕێکخراوی "دیکان
موجاهیدین" هێرشیان کرده سه‌ر ئوتێلێک له شاری :مومبای"
ووڵاتی هیندستان و له‌و هێرشه‌دا (101) که‌س کوژراو و
(314) بریندار هه‌یه. هێرشه‌که‌ی دیکان موجاهیدین به‌یانی
ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بوو و، چه‌کداره‌کان هێرشیان کردۆته
سه‌ر (10) بنکه‌ی تر له شاره‌که‌دا. |
|
|
|
|
 |
|
دڵی له دیوی ده‌ره‌وه‌ی سکیایه‌تی
...
(25/11/2008) |
|
|
|
ئه‌م منداڵه ناوی "ژه‌نگ"ه
و خه‌ڵکی ووڵاتی "چین"ه. دڵی له سکیایه‌تی، به‌ڵام له
دیوی ده‌ره‌وه و، به پێستێکی ته‌نک داپۆشراوه.
خێزانه‌که‌ی ناهێڵن له گه‌ڵ منداڵانیتر یاری بکات نه‌وه‌ک
ده‌ست یان قاچیان به‌ر سکی بکه‌وێ و دڵی عه‌زێتی پێ بگات. |
|
|
|
|
 |
|
ئه‌شکه‌نجه‌دانی منداڵێکی که‌م ته‌مه‌ن له به‌ریتانیا
...
(16/11/2008) |
|
|
|
هه‌رچه‌نده زۆر باس له هۆکاری
ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌که نه‌کراوه، به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی بۆ کراوه
منداڵه‌که له په‌نجا جێگای له‌شی شکان و برینداری پێوه
بووه کاتێک گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه. برینه‌کانی به
گشتی بریتی بوون له: شکانی پشت و، شکانی (9) په‌راسو و،
چه‌ند جێیه‌کی ده‌می و، گوێیه‌کی داتاشراوه و، چه‌ندین
جێی له‌شی شین بۆته‌وه و، له چه‌ند لایه‌کیشه‌وه سه‌ری
شکاوه و، نینۆکی ده‌سته‌کانی و نینۆکی په‌نجه گه‌وره‌ی
قاچی ده‌رهێنراوه. |
|
|
|
|
 |
|
حکومه‌تی نه‌رویج پێشنیاری قه‌ده‌غه‌کردنی کڕین و فرۆشتنی
سێکس ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان
(9/11/2008) |
|
|
|
له هه‌فته‌ی
ڕابوردوودا حکومه‌تی
نه‌رویج پرۆژه یاسایه‌کی وه‌ک پێشنیارێک خسته به‌رده‌م
په‌رله‌مانی نه‌رویج بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی کڕین و فرۆشتنی
سێکس له نه‌رویج له ساڵی داهاتووه‌وه. له‌و یاسایه پێشنیارکراوه‌دا
هاتووه که ده‌بێ سزای ئه‌و که‌سانه بدرێ که سێکس له
که‌سانی گه‌وره ده‌کڕن. بێگومان سێکس کردن له گه‌ڵ منداڵ
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه و سزای له‌سه‌ره و،
جێی مشت‌ومڕ نییه. |
|
|
|
|
 |
|
ئه‌و
سێڵانه‌ی مێشک
که سه‌رچاوه‌ی ڕق لێبوونه‌وه‌ن
...
(7/11/2008) |
|
|
|
ده‌سته‌یه‌ک له زانایانی
زانکۆی "له‌نده‌ن کۆڵیدج"ی به‌ریتانیایی له لێکۆڵیه‌نه‌وه‌کانیاندا
ئه‌و سه‌نته‌ر و سێڵانه‌یان له مێشکی مرۆڤدا دۆزیوه‌ته‌وه
که به‌رپرسن له دروست کردنی هه‌ستی ڕق لێبوونه‌وه و
بوغز کێشان له که‌سانی تر. ئه‌و ڕق لێبوونه‌وه و بوغز کیسانه
بێگومان کارتێکردنی له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ هه‌یه به‌رامبه‌ر
به مرۆڤه‌کانی تر. ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه زیاتر جه‌ختیان
له‌سه‌ر ئه‌و بناغه بایۆلۆژییه کردووه که خۆشه‌ویستی
یان
... |
|
|
|
|
 |
|
ئۆسیتیای باشور و ئه‌بخازیا هه‌نگاوی
سه‌ربه‌خۆییان نا و، کورد له جێی
خۆیه‌تی
...
(26/8/2008) |
|
|
|
ئه‌م
دوو هه‌رێمه هاوکات له گه‌ڵ کوردستانی
باشوردا له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌تدا
ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و سیاسی خۆیان
دروست کرد و له ساڵانی دواییتردا
توانیان وه‌ک دوو ده‌وڵه‌تی نیمچه
سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه بکه‌ن، هه‌رچه‌نده
ڕوسیا و ئه‌مریکا دانیان به
سه‌ربه‌خۆییاندا نه‌نا. |
|
|
|
|
|
|
|
|
 |
|
په‌رویز موشه‌ڕه‌ف ده‌ستی له کار کێشایه‌وه
...(18/8/2008) |
|
|
|
به‌ڵگه نه‌ویسته که
سه‌ره‌نجامی خۆ به‌ستنه‌وه به ئیحتیلال و، پشت کردنه
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی میلله‌ت و، واڵا کردنی ووڵات بۆ سه‌رباز
و چه‌ک و جبه‌خانه‌ی هێزه ده‌ره‌کییه داگیرکه‌ره‌کان هه‌ر
ئابڕو چوون و خۆشاردنه‌وه‌یه له ترسی دادگایی کردنی جه‌ماوه‌ر
و، ڕاکردنه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆشی بوو و،
ئێستا سه‌رچاوه‌ی ناخۆشی و دڵنیگه‌رانی و ترس و له‌رز و
دڵه‌خورپێی لێپرسینه‌وه‌یه. |
|
|
|
|
|
|
|
|
 |
|
جۆرجیا باجی سیاسه‌تی ئه‌مریکا
له ناوچه‌ی قه‌وقاز ده‌دات
...
(12/8/2008) |
|
|
|
دوێنێ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی
(11/8/2008) حکومه‌تی ڕوسیا به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که
هێزه‌کانی ڕوسیا چوونه‌ته ناو خاکی جۆرجیا و، ده‌ستیان
به‌سه‌ر چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کدا گرتووه. ئه‌مریکاش ده‌ستبه‌جێ
که‌وتۆته لابردنی هاووڵاتیانی خۆی له ووڵاتی جۆرجیا.
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی جۆرجیا ڕایانگه‌یاندووه که
هێزه‌کانی ڕوسیا هه‌ردوو شاری "گۆری" و "سیناکی"یان کۆنترۆڵ
کردووه. ئه‌و دوو شاره ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ئۆسیتیای
باشور که بۆته مه‌ڵبه‌ندی قه‌یرانی نێوان جۆرجیا و ڕوسیا. |
|
|
|
|
| |
|
|
 |
|
شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و
جۆرجیا له هه‌رێمی ئۆسیتیای باشور
...
(8/8/2008) |
| |
|
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی جۆرجیا سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوونه‌ته ناو خاکی هه‌رێمی
ئۆسیتیای باشور و، بۆردومانی پایته‌خته‌که‌یان کردووه و گه‌مارۆیان داوه،
به ده‌یان تانک و زرێپۆشی ڕوسیا چوونه‌ته ناو خاکی ئه‌و هه‌رێمه.
هه‌رێمی ئۆسیتیا باشور به‌شێکه له ووڵاتی جۆرجیا و ، خه‌ڵکه‌کی به پشتی ڕوسیا
داوای جیابوونه‌وه له جۆرجیا ده‌که‌ن. "ساکشیفیلی" سه‌رۆکی جۆرجیا ئه‌مڕۆ بۆ ئاژانسه‌کانی
هه‌واڵی ڕوون کرده‌وه که هێزه‌کانی ڕوسیا
سه‌ر له‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆوه هاتوونه‌ته
ناو خاکی ووڵاته‌که‌ی و شه‌ڕێکی ناڕه‌وایان دروست کردووه. |
| |
|
|