 |
|
ئه‌یاد عه‌لاوی:
ئیدراره‌ی جۆرج
بۆش عێراقی هه‌ڵوه‌شاند و پێی دروست نه‌کرایه‌وه...(3/1/2009) |
|
|
|
به پێی بۆچوونی عه‌لاوی ئه‌مساڵ
(2009) ساڵێکی قورس و پڕ کێشه ده‌بێ له عێراقدا. سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌کانی ئیداره‌ی
جۆرج بۆش له عێراق و ناوچه‌که‌دا پێی وایه کوشنده بوون و، خۆی واته‌نی
سیاسه‌تی جۆرج بۆش "تووشی
فه‌شه‌لێکی گه‌وره بووه". له باسی گۆڕانکارییه‌کانی عێراقدا ده‌ڵێ: "له گۆڕانکاری
ناو پرۆسه سیاسییه نوێیه‌که‌ی عێراقدا تووشی نائومێدی بووم و، من هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه نه‌بووم عێراق و هاوکێشه سیاسییه‌که‌ی به‌و لاسه‌نگییه دروست ببێ". |
|
|
|
|
 |
|
ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌سپێررێت به سوپای عێراق
...
(1/1/2009) |
|
|
|
ئه‌مڕۆ
له شاری به‌غداد و به پێی ڕێکه‌وتننامه ئه‌منییه‌که‌ی
نێوان ئه‌مریکا و عێراق دۆسییه‌ی ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌سپێررێت
به لیوای به‌غداد. ئه‌مه سه‌ره‌تای چه‌سپاندنی خاڵه‌کانی
ڕێکه‌وتننامه‌که‌یه له ساڵی نوێ‌دا. دوێنێش هێزه‌کانی ئه‌مریکا
به‌شێک له کۆنترۆڵ کردنی ئاسمانی عێراقیان داوه‌ته ده‌ست
هێزه‌کانی عێراق. دوێنێ (31/12/2008) کۆتایی هات به بڕیاره‌که‌ی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکای
به فه‌رمی له عێراقدا ناساندبوو. |
|
|
|
|
 |
|
هێشتا
مه‌ره‌که‌بی ڕێکه‌وتننامه‌که ووشک
نه‌بۆته‌وه، هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شاره‌کانی عێراق ده‌رناچن..(14/12/2008) |
|
|
|
جه‌نه‌راڵ "ڕیمۆند ئۆدیرنۆ"ی
سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا به ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌ره‌نسایی ڕاگه‌یاند
که هێزه‌کانی ئه‌مریکا هه‌زاران سه‌ربازی خۆی له شاره‌کانی عێراقدا ده‌هێڵێته‌وه
و، هه‌موویان وه‌ک ڕێکه‌وتننامه ئه‌منییه‌که ده‌ڵێ دوای (حوزه‌یرانی/2009) له‌و شارانه ناچنه ده‌ره‌وه. هاوکات "ڕۆبیرت گه‌یتس"ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له
به‌حره‌ینه‌وه گه‌یشته بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له شارۆچکه‌ی "به‌له‌د" تا گفتوگۆ
له گه‌ڵ گه‌وره ئه‌فسه‌رانی ئه‌مریکایی له عێراقدا بکات سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه
ئه‌منییه درێژخایه‌نه‌که‌ی له... |
|
|
|
|
 |
|
دوای تاوانبار کردنی ڕامسفیڵد مافی زیندانییه‌کان چی‌یان
به‌سه‌ردێت؟ ...
(13/12/2008) |
|
|
|
له ڕاپۆرتێکدا که لیژنه‌یه‌ی
هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مریکای سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
ئه‌مریکا نووسیویه‌تی دۆناڵد ڕامسفیڵدی
وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئه‌مریکا و چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌رێکی
ئه‌مریکایی تاوانبار ده‌کات له‌و پێشێل کردنانه‌ی له
زیندانی ئه‌بو غرێب کران. "کارل لیڤین"ی
سه‌رۆکی لیژنه‌که و "جۆن ماکین"ی گه‌وره سیناتۆر دۆناڵد
ڕامسفێلد تاوانبار ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلکاریانه‌ی
له زیندانی ئه‌بو غرێب ده‌رهه‌ق به زیندانییه عێراقییه‌کان
کراوه، |
|
|
|
|
 |
|
ئه‌مریکا دوو کارتی دۆستی دژ به یه‌ک به‌کارهێنا
...
(28/11/2008) |
|
|
|
زۆر له‌مێژه
ئه‌مریکا نه‌خشه‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه ئه‌منیه‌ی نێوان خۆی
و عێراقی کێشاوه. له‌سه‌ر ئاستی ناو عێراق و پێکدادانی
لایه‌نه سیاسییه‌کانیش کاری توندوتۆڵی بۆ کردووه. هه‌روه‌ک
چۆن له‌سه‌ره‌تاوه کورد و شیعه‌ی له یه‌کتر نزیک
کرده‌وه، ئاواش له‌م دواییه‌دا دانی به یه‌کدا و هه‌ردوولای
ناچار کرد که ڕوو بکه‌نه‌وه خۆی و، داوای مانه‌وه‌ی
بکه‌ن له عێراقدا. له قه‌یرانه‌که‌ی قه‌ره‌ته‌په و
خانه‌قین و جه‌له‌ولای مانگی حوزه‌ران و ئابی ئه‌مساڵدا ئه‌مریکا
توانی به ڕێگه‌دان به حکومه‌تی عێراق تا هێزه‌کانی بباته
قه‌ره‌ته‌په و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و، |
|
|
|
|
 |
|
داوای چاکسازی پێش هه‌موارکردنی ڕێکه‌وتننامه ئه‌منییه‌که
...
(25/11/2008) |
|
|
|
وادیاره هه‌ندێک لایه‌ن و
حیزبی سیاسی عێراقی که ئاماده نه‌بوون ڕێکه‌وتننامه ئه‌منییه
درێژخایه‌نه‌که له گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌موار بکرێ ئێستا
هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی که ئه‌گه‌ر پێشتر حکومه‌تی
عێراق هه‌ندێک چاکسازی له هه‌ندێک بواردا بکات ئه‌وانیش
هه‌نگاوی مۆرکردنی ڕێکه‌وتننامه‌که ئه‌نێن. به گشتی
"به‌ره‌ی ته‌وافوق و، لیستی ئه‌لعراقیه و، به‌ره‌ی دیالۆگی
نیشتمانی و، حیزبی فه‌زیله و چه‌ند نوێنه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ"
دژ به هه‌موار کردنی ڕێکه‌وتننامه‌که وه‌ستاوون. |
|
|
|
|
 |
|
خاڵه گرنگه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و
عێراق
...
(17/11/2008) |
|
|
|
ئامانج له ڕێکه‌وتننامه ئه‌منییه
درێژخایه‌نه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و عێراق دیاری کردنی ئه‌و
یاسا و ڕێسایانه‌یه که بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و چالاکییه‌کانیان
و کشانه‌وه‌یان له عێراق ڕێک ده‌خات. لای خواره‌وه
گرنگترین خاڵی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه ده‌نووسین که تا
ئێستا ئاشکرا کراوون: |
|
|
|
|
 |
|
دڵه‌ڕاوکێی
کورد سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه ئه‌منییه‌که
...
(17/11/2008) |
|
|
|
ئه‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه سه‌رپشك كردنی
حكومه‌تی عێراقی تێدایه كه ڕێكه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێدا ئیمزا بكات
, كه ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه , چونكه مێژوو شاهیده كه
سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه ئه‌منیه‌كانی نێوان عێراق و ووڵاتانی دراوسێی
له‌زیانی میلله‌تی كورددا بووه , هه‌ر له ڕێكه‌وتنی سه‌عد ئاباد و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی
جه‌زائیر , هه‌تا ڕێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان عێراق و توركیا , كه هه‌موویان
به‌زیانی كورد ته‌واو بوون. |
|
|
|
|
 |
|
په‌رله‌مانتاره‌کانی عێراق ئازاد نین له ناوچه‌ی سه‌وز
...
(15/11/2008) |
| |
|
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی (15/11/2008) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
داخراوی به‌ست سه‌باره‌ت به‌و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاره‌کانی
دروست ده‌بن له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد کاتێک ده‌چنه
نووسینگه‌ی په‌رله‌مان بۆ کاری ڕۆژانه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ماڵه‌کانی خۆیان. عادل به‌رواری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی
عێراق له لێدوانێکدا بۆ "ئه‌سواتلعراق" ووتی که په‌رله‌مان
به سه‌رۆکایه‌تی "مه‌حمود المشهدانی"ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراوی ئه‌نجام دا و، گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ندێک
نیگه‌رانی کرا که ڕوویان کردۆته ئه‌ندامانی په‌رله‌مان. |
| |
|
|
 |
|
ڕێکه‌وتننامه ستراتیژییه‌که‌ی
نێوان ئه‌مریکا و عێراق
...
(5/6/2008) |
| |
|
به پێی بڕیارێکی ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی (2004) ئه‌مریکا شه‌رعییه‌تی
نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراقدا. حکومه‌تی
عێراقیش هه‌موو ساڵێک داوای نوێکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و
هێزانه‌ی کردووه. ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له
کۆتایی ئه‌مساڵدا کۆتایی پێ دێت و ، ده‌بێ ئه‌مریکا هێزه‌که‌ی
له عێراق بباته ده‌ره‌وه. به‌ڵام له‌بری خۆ ئاماده کردن بۆ
به‌جێهێشتنی عێراق ، ئه‌مریکا له مانگئ مارتی ئه‌مساڵه‌وه
فشاری خستۆته سه‌ر عێراق بۆ مۆرکردنی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئه‌منی
ستراتیژی درێژخایه‌ن. دیاره مه‌به‌ستی ئه‌مریکا زیاتر مانه‌وه‌یه‌تی
له عێراق و ، به‌رده‌وام بوونی چوونی نه‌وت و سامانی عێراقه
بۆی. |
| |
|
|