.

سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له‌ نه‌رویج
SENTERY LEKOLINEWEY SIASY - NORWAY
به‌رپرس: خالد ڕه‌نجده‌ر  دامه‌زراندن: (3/12/2001)
 
 
 
 
     
 

دۆسییه‌ی عێراق

 
     
 
    (30) پەنابەری عێراقی لە نەرویجەوە ڕەوانە كرانەوە...(8/12/2009)
    لە نێوان (18000) پەنابەری بێ ئیقامە لە نەرویج پۆلیسی نەرویج (30) پەنابەری عێراقی بەزۆر ڕەوانەی عێراق كردەوە. بیانووی پۆلیس و دەسەڵاتدارانی سیاسی نەرویج بۆ ناردنەوەی ئەوانە ئەوەیە كە ئەوانە ئیقامەیان نییە و، ھەندێكیان لە كاری ناساییەوە گلاوون، وەك دزی و تلیاك فرۆشتن و شەڕ و توندوتیژیی. ئەم پەنابەرە عێراقییانە لە چەندین شاری نەرویجەوە كۆكراوونەتەوە و لە ئۆردوگای (تراندوم)ی تایبەت لە نزیك فڕۆكەخانەی گاردرمووەنی نزیك شاری ئۆسلۆ دەست بەسەر بوون
     
  له‌ ساڵی (2006)ه‌وه‌ ئێستا بکوژی ئه‌توار به‌هجه‌ت نیشان ئه‌ده‌ن...(4/7/2009)
    سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی به‌غداد "قاسم عه‌تا"ی قسه‌بێژی سه‌رکردایه‌تی چالاکییه‌ سه‌ربازه‌کانی به‌غداد ڕایگه‌یاند که‌ بکوژی ڕۆژنامه‌وانی که‌ناڵی ئاسمانی "العربیة" ده‌سگتیر کراوه‌ و، دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌که‌دا و به‌ ووردی باسی ئه‌وه‌ی کردووه‌ چۆن له‌ گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌کدا که‌ دووانیان برای خۆی بوون، ئه‌توار به‌هجه‌ت و دوو هاوڕێ ڕۆژنامه‌وانه‌که‌یان فڕاندووه‌ و کوشتوویانن. بکوژه‌که‌ ناوی "یاسر محمد ئه‌لتاخی"یه‌ و تاوانباری سه‌ره‌کییه‌ له‌ کوشتنی ئه‌توار به‌هجه‌تدا.
     
  وێنه‌ی نوێی ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی ناموس له‌ زیندانه‌که‌ی ئه‌بو غرێب له‌به‌رده‌ست ئۆبامادایه‌
    (28/5/2009)...له‌ ساڵی (2004)دا جه‌نه‌راڵ "ئه‌نتۆنیۆ تاگوبا" گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ری هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر زیندانه‌که‌ی ئه‌بو غرێب نووسی و تیایدا باسی ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانییه‌کانی نووسیبوو له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌ ئه‌مریکاییه‌کانی زیندانه‌که‌وه‌ و، هه‌ندێک وێنه‌شی هاوپێچی ڕاپۆرته‌که‌ی کردبوو. ئیستا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیداره‌که‌ی ئۆباما ئه‌و ڕاپۆرته‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و، ئۆباما خۆشی بینوویه‌تی. ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی تێلیگراف"ی به‌ریتانی ئه‌ڵێ :ئه‌و وێنانه‌ی که‌ بڵاوکرانه‌وه‌ به‌شێکی که‌من له‌ وێنه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانییه‌کانی ئه‌بو غرێب.
     
  نه‌رویج و عێراق ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کیان مۆر کردووه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی عێراقییه‌کان...(18/5/2009)
    هه‌واڵنێری (ئێن تێ بێ)ی نه‌رویجی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ له‌ نێوان نه‌رویج و عێراق مۆر کراوه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی (ڕه‌فزیان) هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ مه‌لا کرێکار و ئه‌و که‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ پێویستیان به‌ پارێزگاری یاسایی هه‌یه‌ و، به‌ گێڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق تووشی گرتن و ڕاونان و له‌سێداره‌دان ئه‌بن. "بێورن یانسن"ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ڕایگه‌یاند که‌ نه‌رویج ئه‌و که‌سانه‌ نانێرێته‌وه‌ بۆ عێراق که‌ پێویستیان به‌ پاراستنی تایبه‌تی هه‌یه‌.
     
  دوکتۆر به‌رهه‌م: ئاسایش و گه‌نده‌ڵی به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهه‌مهێناندا...(12/5/2009)
    هه‌واڵنێری تۆڕی (سی ئێن ئێن) له‌ شاری دوبه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بییه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ دوکتۆر به‌رهه‌م ساڵحی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عێراق وتوویه‌تی که‌ باری خراپی ئاسایش و بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا بۆته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان و هاتنی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی بۆ عێراق. به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه‌ که‌ حکومه‌ته‌که‌ی ده‌روازه‌ی عێراق ده‌خاته‌ سه‌رپشت له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی و دروست کردنی ئابوورییه‌کی ئازاد له‌ عێراقدا.
     
  شیعه‌کان داوای دادگاییکردنی (22) زانای سعودیه‌ ده‌که‌ن...(9/5/2009)
    ده‌زگای (ئالوبه‌یت)ی شیعه‌ له‌ قاهیره‌ و به‌غداد خه‌ریکی ڕێکخستنی هه‌وڵه‌کانی خۆیانن بۆ به‌ دادگایی گه‌یاندنی (22) زانای ئایینی سعودیه‌ له‌سه‌ر فه‌تواکانیان سه‌باره‌ت به‌ کافرکردنی شیعه‌ و حه‌ڵال کردنی خوێنیان. "محمد ئه‌لدرینی"ی سه‌رۆکی ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ قاهیره‌ له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "القدس" عه‌ره‌بی که‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، وتوویه‌تی که‌ له‌ گه‌ڵ "وه‌عد ئه‌لحوسه‌ینی"ی سه‌رۆکی ده‌زگای "ئالوبه‌یتی هاشمی"ی له‌ به‌غداد ڕێکه‌وتووه‌ تا به‌ دوای ئه‌و زانا سعودیانه‌دا بڕۆن که‌ فه‌توایان دژی شیعه‌ ده‌کردووه‌ و، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ دادگاکاندا سزا بدرێن به‌ تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی.
     
  ئه‌مریکا چاره‌نووسی سه‌حوه‌کانی خسته‌ به‌رده‌ستی مالکی...(5/4/2009)
    له‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌ ڕێکخراوی قاعیده‌ له‌ شاره‌کانی به‌غداد و فه‌للوجه‌ و ڕۆمادی چالاک بوون و ده‌ستیان له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌وه‌شاند و، کۆنترۆڵی ئه‌و شارانه‌وه‌ و گه‌ڵێک له‌ ناوچه‌کانی تریان کردبوو، دوای گفتوگۆی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ گه‌ڵ هه‌ندێک سه‌رۆک خێڵی ئه‌و ناوچانه‌ هێزی چه‌کدار دروست بوو و ناویان لێنان ئه‌نجوومه‌نی سه‌حوه‌. له‌ سه‌ره‌تاوه‌ حکومه‌تی ناوه‌ند زۆر نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ سوننین و چه‌کدار ده‌کرێن، به‌ڵام ئه‌مریکا دڵنیای کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وانه‌ کارتێکردنیان له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ند ناکات.
   
  هوشیار زێباری (3)...ئێلی ناکوزی: ئایا کێشه‌ی که‌رکوک باس کرا له‌ گه‌ڵ تورکه‌کان؟...(1/4/2009)
    له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و یه‌ندامی سه‌رکدایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ گه‌ڵ به‌رنامه‌ی )به‌ ئاشکرا)ی که‌ناڵی ئاسمانی (العربیه‌) ڕۆژی (27/3/2009) ئه‌نجامیدا باسی له‌ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک کرد و، وه‌ڵامی "ئێلی ناکوزی"ی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌ی دایه‌وه‌. ئێلی ناکوزی له‌ ده‌ستپێکی پرسیارکه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و تورکیا و هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی عه‌بدوڵا گوڵی سه‌رۆکی تورکیا بۆ عێراق کرد.
     
  هوشیار زێباری: (2)...دوای زیاتر له‌ پێنج ساڵ تازه‌ زێباری باسی سنوری ده‌سه‌ڵات ده‌کات...(31/3/2009)
    له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌ گه‌ل به‌رنامه‌ی (به‌ ئاشکرا)ی که‌ناڵی ئاسمانی (العربیه‌)دا ڕۆژی (27/3/2009) هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌تی به‌غداد و هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند قه‌یرانێک کرد که‌ تا ئێستاش له‌ نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌ و، چاره‌سه‌ر نه‌کراوون.
     
  هوشیار زێباری: (1)...حکومه‌تی عێراق موجاهیدینی خه‌لق ده‌رناکات...(30/3/2009)
    له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌ گه‌ڵ به‌رنامه‌ی به‌ ئاشکرا (بصراحة)ی که‌ناڵی ئاسمانی (العربیه‌)دا ڕۆژی (27/3/2009) هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی سه‌کردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ڵامی گه‌لێک پرسیاری هه‌ستیاری "ئێلی ناکوزی" پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌ی دایه‌وه‌ و، باسی له‌ کۆمه‌ڵێک بابه‌تی هه‌نووکه‌یی هه‌ستیار کرد له‌ عێراقدا، له‌وانه‌: مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و، په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان و، ڕۆڵی ئێران له‌ عێرق و، هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی تر. ئێمه‌ هه‌ر به‌شه‌و به‌ جیا ده‌یکه‌نه‌ کوردی و، لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆمانی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. له‌م به‌شه‌دا ده‌قی قسه‌کانی له‌سه‌ر موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی دێنین که‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی "ئه‌شره‌ف"ی عێراق جێگیر بوون و، ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانین.
     
    هوشیار زێباری موجاهیدینی خه‌لق ده‌رناکات، به‌ڵام په‌که‌که‌ی کورد ده‌رده‌کات...(30/3/2009)
    له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی (العربیه‌)دا که‌ ڕۆژی (27/3/2009) له‌ گه‌ڵ هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامی دا، ئێلی ناکوزی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی (به‌ ئاشکرا) له‌ ده‌ستپێکی پرسیارێکدا ڕوو به‌ ڕووی زێباری ده‌ڵێ: "دوکتۆر مۆفه‌ق ڕوبه‌یعی ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (عێراق) له‌ لێدوانێکدا وتوویه‌تی که‌ موجاهیدینی خه‌لق ده‌رده‌کات و سه‌ربازگه‌که‌یان داده‌خات".
   
  تاڵه‌بانی ئه‌و قسانه‌ به‌ په‌که‌که‌ ده‌ڵێ که‌ تورکیا پێی خۆشه‌...(24/3/2009)
    دوێنێ (23/3/2009) عه‌بدوڵا گوڵی سه‌رۆکی تورکیا و شاندێکی هاوڕیی گه‌یشته‌ به‌غداد و، له‌ لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقه‌وه‌ پێشوازی کرا. دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا و، زیاد کردنی بازرگانی نێوانیان له‌ بڕی (5) ملیار دۆلاره‌وه‌ بۆ (20) ملیار، باسیان هاته‌ سه‌ر په‌که‌که‌ و، قسه‌ و هه‌ڵوێستی تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌ به‌ دڵی عه‌بدوڵا گوڵ و هه‌موو به‌رپرسه‌کانی تورکیا بوو.
     
  ڕه‌فسه‌نجانی و سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق...(5/3/2009)
    ئێران له‌ دوای هاتنی ئه‌مریکاوه‌ به‌ ئاشکرا ده‌ستی له‌ عێراقدایه‌ و، بۆته‌ پشتی لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌کانی شیعه‌ی عێراق. سه‌باره‌ت به‌ قه‌واره‌ی کوردیش له‌ عێراقدا به‌ردێکی خێری نه‌خستۆته‌ سه‌ر یه‌ک و، بیری له‌ هاوکاری کورد نه‌کردۆته‌وه‌ تا ببێته‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا. ئێرانی ئه‌مڕۆش خاوه‌نی هه‌مان بیروهزر و سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی ئێرانی کۆنه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌لی کورد و، ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
     
  تاریق عه‌زیز له‌ ڕووداوه‌که‌ی نوێژی هه‌ینی بێ تاوان ده‌رچوو...(3/2/2009)
    دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق دووشه‌ممه‌ی (2/3/2009) تاریق عه‌زیزی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراقی له‌ ڕووداوه‌که‌ی نوێژی هه‌ینی ساڵی (1999) بێ تاوان ده‌رکرد. له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌و دادگایه‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌حیدی ناسراو به‌ عه‌لی کیمیاوی ده‌رکرد. هه‌روه‌ها حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ مه‌حمود فه‌یزی محمد و ساڵح حه‌سه‌ن ده‌رکرد. زیندانی هه‌تا هه‌تاییشی بۆ هه‌ریه‌ک له‌ عه‌لی له‌تیف نه‌سیف جاسم و محمد زه‌مان عه‌بدولڕه‌زاق بڕییه‌وه‌.
     
  ڕه‌غه‌د ڕه‌گه‌زنامه‌ی غه‌یری عێراقی ناوێ...(29/1/2009)
    له‌ پایته‌ختی ئه‌رده‌نه‌وه‌ ڕه‌غه‌دی کچه‌ گه‌وره‌ی سه‌دام حسین ڕایگه‌یاند که‌ جگه‌ له‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی هیچ ڕه‌گه‌زنامه‌یه‌کی تری ناوێ. ئه‌م لێدوانه‌ی له‌ کاتێکدا دێت که‌ هه‌ردوو ووڵاتی قه‌ته‌ر و یه‌مه‌ن ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ که‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی خۆیان بده‌نه‌ ڕه‌غه‌د. به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی کردۆته‌وه‌.
     
  دانیشتنی یه‌که‌می دادگایی کردنی تاوانبارانی کیمیاوی...(22/12/2008)
    دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی (21/12/2008) یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی کردنی تاوانبارانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی پێکرد و، داواکاری گشتی به‌ ووردی تیشکی خسته‌ سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ و، تاوانبارانیش بریتی بوون له‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ناسراو به‌ "عه‌لی کیمیاوی" و، سوڵتان هاشم و، فه‌رحان موتڵگ ساڵح و، سابیر دوری. ئه‌م چوار تاوانباره‌ ئه‌ندامی حیزبی به‌عسی عێراق بوون و، خاوه‌نی پله‌ و پایه‌یه‌کی به‌رز بوون له‌ ناو ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی پێشووی عێراقدا.
     
  دیموکراتییه‌تی عێراق وا له‌ ته‌رازووی کێشه‌که‌ی مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی دا ... (20/11/2008)
    له‌ کاتی لێدوانه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی جۆرج بۆش و نوری المالکیدا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ (11/12/2008)دا "مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی"ی ڕۆژنامه‌نووسی عێراقی جووته‌ پێڵاوه‌که‌ی گرته‌ جۆرج بۆش و، بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند که‌ داگیرکه‌ر به‌ هه‌ر ناوێک بێت قبوڵ ناکرێت و، ده‌بێ تا زوو خۆی و تانک و جبه‌خانه‌ و سه‌ربازه‌کانی بباته‌وه‌ ووڵاته‌که‌ی خۆی. له‌ فه‌رهه‌نگی سیاسی هیچ گه‌لێکدا، به‌ کوردیشه‌وه‌، نه‌هاتووه‌ که‌ داگیرکه‌ر خێر و خۆش بۆ ووڵات و گه‌لی داگیرکراو هێنابێت. ئه‌مڕۆش که‌ ڕۆژئاوا و، له‌ پێش هه‌موو ووڵات و حکومه‌ته‌کانییه‌وه‌ ئه‌مریکا، ڕابه‌رایه‌تی شارستانییه‌ت ده‌کات ناتوانێت چاوبه‌ست له‌ خه‌ڵکی بکات و ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌یکات به‌ هه‌مان ئه‌و دیموکراتییه‌ی دابنێت که‌ له‌ ڕۆژئاوادا هه‌یه‌.
     
  "منتظر الزيدي" ڕۆژنامه‌نووس دوای پێڵاو تێگرتنه‌که‌ی جۆرج بۆش ... (17/12/2008)
    یه‌کشه‌ممه‌ی (14/12/2008) له‌ کاتی لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا و نوری المالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقدا "منتظر الزيدي" ڕۆژنامه‌نووسی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی "العراقیه‌" به‌رامبه‌ر بۆش هاواری کرد (بگره‌ ماچی ماڵئاوایی سه‌گ). ئیتر داهاته‌وه‌ و یه‌کێک له‌ تاکه‌ پێڵاوه‌کانی گرته‌ بۆش و به‌سه‌ر سه‌ریدا سه‌ری کرد و به‌ری نه‌که‌وت. جارێکی تر داهاته‌وه‌ و تاکه‌که‌ی تریشی تێگرت و ئه‌ویش سه‌ری کرد. به‌ڵام تاکی دووه‌م له‌ پشته‌وه‌ دای له‌ ئاڵای ئه‌مریکا که‌ له‌ ته‌نیشتی ئاڵای عێراقه‌وه‌ دانرابوو.
     
  پێده‌چێت سه‌رانی کورد خۆیان خه‌ڵک بکه‌نه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئیسناد ... (24/11/2008)
    له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابوردوودا زۆرجار که‌ باسی "جاش" و "موسته‌شاره‌" کورده‌کانی سه‌رده‌می سه‌دام حسین ده‌کرا و، هه‌ندێک که‌س ده‌یانویست که‌ دادگایی بکرێن، هه‌ندێک له‌و موسته‌شارانه‌ ڕاشکاوانه‌ ده‌یانووت که‌ "فڵان" به‌رپرسی شۆڕش پێی وتوون که‌ ببنه‌ موسته‌شار و پاڵ بده‌ینه‌ حکومه‌تی پێشوو.
     
  هه‌ڕه‌شه‌ی مالکی و لێدوانه‌که‌ی فریاد ڕه‌واندوزی ... (24/11/2008)

 

  "فریاد ڕه‌واندوزی"ی قسه‌بێژی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی له‌ به‌یانێکدا که‌ دوێنێ یه‌ک شه‌ممه‌ی (23/11/2008) ده‌ریکردووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ بوونی ناکۆکیشدا، هاوپه‌یمانێتی کوردستانی تا ئێستاش لایه‌نگری نوری المالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌ و، له‌ حاڵی ئێستادا هه‌وڵ نادات بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ کێشانه‌ی متمانه‌ له‌ مالکی و حکومه‌ته‌که‌ی.
     
  په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌غداد تا دێن ئاڵۆزتر ده‌بن ... (15/11/2008)
    ماوه‌یه‌ک دوای داگیرکردنی عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و که‌وتنی ڕژێمی سه‌دام حسین گه‌لی عێراق سه‌رگه‌رمی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بۆ ده‌ستور و دامه‌زراندنی حکومه‌تی ناوه‌ند بوو. ئه‌و کاته‌ سه‌رانی کورد زیاتر له‌ عه‌ره‌به‌ شیعه‌ و سوننیه‌کان خۆیان به‌ خاوه‌نی عێراق ده‌زانی و زۆر ده‌روێشانه‌ کاریان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌کرد. هێنده‌ دڵسۆزی عێراق بوون که‌ که‌س نه‌یده‌وێرا ڕه‌خنه‌ له‌ حکومه‌تی به‌غداد بگرێ و.....
     
  نوری المالکی به‌رپه‌چی پارتی و یه‌کێتی ده‌داته‌وه‌ ... (12/11/2008)
    چوارشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی (12/11/2008) نوری المالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند که‌ "ئه‌نجوومه‌نی پشگیری - مجالس الاسناد" پایه‌یه‌کی گرنگه‌ له‌ ڕاگرتنی باری ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقدا. له‌ هه‌مان کاتیشدا داوای له‌ هه‌ردوو پارته‌ گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان کرد که‌ مه‌سه‌له‌که‌ له‌ لایه‌نی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ گه‌وره‌ نه‌که‌ن.
     
  بۆ ئێستا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دوکتۆر مسته‌فای زه‌ڵمی به‌ ئه‌نفالچی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات؟...(11/11/2008)
    وه‌ک له‌ پێگه‌ی "کوردستانیوز"دا هاتووه‌ دوکتۆر مسته‌فا زه‌لمی له‌ دیادره‌که‌یدا له‌ گه‌ڵ ژماره‌ پێنجی گۆڤاری "ڕێگا"دا ڕه‌خنه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان و مه‌لاکانی کوردستان گرتووه‌. ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی نیگه‌رانی و توڕه‌بوونی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ و دابارینه‌ سه‌ر دوکتۆر مسته‌فا. دوکتۆر مسته‌فای زه‌لمی له‌و دیداره‌دا ده‌ڵێ: "وه‌زیری ئه‌وقاف جاهیله‌ و ده‌رچووی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌". هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ مه‌لاکانی کوردستان پێیوایه‌ که‌ ئه‌وان هۆکاری سه‌ره‌کی دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و هۆکاری کێشه‌ و گرفته‌کان بوون.
     
  کێ له‌ پشتی هه‌ڕه‌شه‌ و ڕاونانی دیانه‌کانی موسڵه‌وه‌یه‌؟ ... (27/10/2008)
    له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ دیانه‌کانی موسڵ فشارێکی زۆریان که‌وتۆته‌ سه‌ر و به‌ هه‌زارانیان لێ ئاواره‌ بوون بۆ ناوچه‌کانی تری عێراق و بۆ سوریا و لوبنان. کێ هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردوون و کێ لێی کوشتوون تا ئێستا دیار نییه‌ و، ئه‌وه‌ی ده‌ووترێ ته‌نها تاوانبار کردنی ئه‌م و ئه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان به‌ڵگه‌کانیان بخه‌نه‌ ڕوو. ئه‌وانه‌ی که‌ تیایدا تاوانبار ده‌کرێن گروپی چه‌کدار و حیزب و لایه‌نی عێراقی و ده‌ره‌کین. هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایدا تاوانبارن یه‌ک به‌ دوای یه‌کدا به‌یانیان ده‌کردووه‌ و....
     
  خه‌ڵکی دوجه‌یل خۆزگه‌ به‌ سه‌رده‌می سه‌دام ده‌خوازن ... (26/10/2008)
    دوای پێنج ساڵ و نیو له‌ ڕزگار کردنی عێراق له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانییه‌وه‌، زۆرێک له‌ خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی دوجه‌یل، که‌ سه‌دام حسینیان له‌سه‌ر ئیعدام کرا، به‌ ئاشکرا ناڕه‌زایی خۆیان له‌ حکومه‌ته‌ شیعه‌که‌ی به‌غداد ده‌ده‌بڕن و، ئاواته‌خوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دامن. له‌ ساڵی (1982)دا سه‌دام حسین له‌ شارۆچکه‌ی دوجه‌یل هه‌وڵی تیرۆر کردنی درا و، ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی سه‌دام حسین (148) که‌سی سیڤیلی...
     
  کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ که‌سی به‌ر ڕه‌شه‌بای گۆڕانکارییه‌کان ... (19/10/2008)
    له‌ کوردستانی باشور که‌ ماوه‌ی (18) ساڵێک ده‌بیت بۆته‌ خاوه‌نی خۆی و ده‌ستی ڕژێمه‌کانی عێراقی لێ دووره‌، کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له‌ گه‌ڵ سه‌دان پرۆژه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕۆشنبیری و، ده‌یان لایه‌نی کوردی و ده‌ره‌کی ڕوو به‌ ڕوو بۆته‌وه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ بیگۆڕن و بیخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی ده‌یانه‌وێ پیاده‌ی بکه‌ن. ڕێکخراوێک ده‌یه‌وێ دینه‌که‌ی بگۆڕی و، یه‌کێکی تر ده‌یه‌وێ دینی خه‌ڵکانێکی تێدا پیاده‌ بکات که‌ خۆیان لێی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ و بۆته‌ جێی گاڵته‌ پێکردنی ڕه‌وته‌ عه‌لمانییه‌که‌یان.
     
  سنوورێک بۆ ده‌ستدرێژی سێکسیی به‌رپرسان دابنێن ... (10/8/2008)
    ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ تا ئێستاش باکگراوند و ئه‌و سیاسه‌ته‌ نه‌زانین که‌ ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ ده‌خرانه‌ مه‌ترسی کوشتن وگرتنه‌وه‌ و ده‌نێردران بۆ شار و شارۆچکه‌کانی کوردستانی بن ده‌ستی ڕێژیم سه‌دام حسین بۆ کوشتنی ژنێکی داوێن پیس. هه‌ندێک  جار ده‌ووترا که‌ ئه‌و ژنانه‌ داوێن پیسی له‌ گه‌ڵ پیاوانی ئه‌من و حیزبی ڕژێم ده‌که‌ن، یان ده‌ڵاڵیان بۆ ده‌که‌ن و، شه‌ره‌فی کورد ده‌شکێنن. دیاره‌ به‌ ته‌نگه‌وه‌هاتنی شه‌ره‌فی خه‌ڵکی کورد شتێکی پیرۆزه‌ و جێی ده‌ستخۆشی لێکردنی هه‌موو لایه‌ک بوو و، ئێستاش خه‌ڵکی ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌ن.
     
  ده‌ستوری عێراق و حورمه‌تی مزگه‌وته‌که‌ی دوکان ... (9/8/2008)
    به‌ پێی هه‌واڵێک که‌ ئه‌مڕۆ پێگه‌ی "ئاوێنه‌" بڵاوی کردۆته‌وه‌، له‌ کاتی کۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی شارۆچکه‌ی دوکان ڕۆژی (6/8/2008) بۆ ئیدانه‌کردنی مادده‌ی (24)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق که‌ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق له‌ (22/7/2008) به‌ ده‌نگدانی نهێنی ده‌ری کرد، دوو ژنی ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ ته‌نوره‌وه‌ له‌ناو مزگه‌وتی شاره‌که‌دا و له‌ شوێنی نوێژکردن و ناو میحرابه‌که‌دا بوون و، هاتوچۆیان به‌ ناو مزگه‌وته‌دا کردووه‌. یه‌کێک له‌و دوو ژنه‌ کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی دوکان بووه‌ و ئه‌وی تریان به‌رپرسی کۆمیته‌ی ژنانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بووه‌.
     
 
   
 

بگه‌ڕێوه‌

 
 
 
 

دامه‌زرێنه‌ر: خالد ڕه‌نجده‌ر

به‌رواری دامه‌زراندن: 3/12/2001

ژماره‌ی تۆمار: 983898521

admin@azmoon-kurd.com

 

.