|
هه‌ر
دێینه‌وه
هۆ خه‌ڵکینه
هۆ دانیشتوانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه
کێتان بیستی؟
مرۆڤ له ووڵاتی خۆی
نامۆ بێ
لانکه‌ی هه‌بێ و
گۆڕی نه‌بێ
شار و گوندی
کیمیاباران کرێ
پیر و گه‌نجی
ئه‌نفال کرێ
***
ووڵاتی خۆمه و
به ته‌رمی شه‌هیدێکه‌وه
وێڵم
ده‌خولێمه‌وه
بۆ قه‌دپاڵی شاخێ
بن په‌رژینی باخێ
گۆڕستانێ
ده‌گه‌ڕێم تا بیشارمه‌وه
له به‌مۆوه تا ژه‌نگار
له‌م گونده بۆ ئه‌و گوند
له‌م شاره بۆ ئه‌و شار
چه‌ندین جێگه‌م پێ‌کرد
ناشتم
دڵم ئۆقره‌ی نه‌گرت
دووباره هه‌ڵم گرته‌وه
***
هۆ خه‌ڵکینه
له سه‌ر گردۆڵکه‌یه‌ک
به‌رامبه‌ر بابه گوڕ گوڕ
له‌و جێیه‌ی هه‌ندێک هاتبوون بۆ سه‌یران
و
هه‌ندێکیش هاتبوون بۆ کوڕ
ده‌سته‌یه‌ک سه‌ربازی نامۆ
به خاک و ئاوی من
له سه‌ر سه‌رم وه‌ستان
کفنی شه‌هیدیان لێم دڕان ،
پێش خۆیان دام
به یاسای دارستان
دادگایی کرام
له ووڵاتی باب و باپیرم
به خۆم و شه‌هیده‌وه
نه‌فی کرام
***
هۆ خه‌ڵکینه
هۆ دانیشتوانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه
کێتان بیستی
مرۆڤ له ووڵاتی خۆی ئاواره بێ
بێشکه‌ی هه‌بێ و
گۆڕی نه‌بێ
***
له پاشکۆی هه‌موویان
هاوزمانێکی
بێگانه‌په‌رستی نه‌زان
لێم هاته زمان
ووتی: بڕۆ
ئیتر ڕۆژت نییه
تا ئه‌و شه‌هیده‌ت به کۆڵه‌وه بێ
ئه‌م ووڵاته هی تۆ نییه
***
ده‌سا گوێ بگرن سه‌ربازینه
با بشمان ڕه‌تێنن
ئه‌مه به‌رز و نزمی ژینه
ناتوێنه‌وه
هێزێکمان له پشته
هه‌ر دێینه‌وه
ئه‌م خاکه خاکی خۆمانه
ده‌بینن چۆن
له هه‌ڵه‌بجه
خۆشناوه‌تی
له بادینان
له ده‌شتی گه‌رمیان
له جێی هه‌ر ڕاکتێک
که لێتان داین
ڕه‌گ داده‌کوتینه‌وه
------------------
خالد ڕه‌نجده‌ر ... (23/2/2005) ... نه‌رویج
|