|
هه‌نگ ، ئه‌و گیانله‌به‌ره ڕوح
سوکه
(14/6/2008)
(وأوحى
ربك إلى النحل أن اتخذي من الجبال بيوتا ومن الشجر ومما يعرشون
،
ثم كلي من كل الثمرات فاسلكي سبل ربك ذللا يخرج من بطونها شراب مختلف ألوانه فيه
شفا‌ء للناس أن في ذلك لآية لقوم يتفكرون).
 |
|
هه‌نگی
سندوق |
خوای گه‌وره له
سوره‌تی "النحل"دا باسی ئه‌وه ده‌کات که خۆی ڕێنمایی و ئامۆژگاری هه‌نگی کردووه
تا له شاخ و له‌ناو کلۆری دار و له‌ناو کێڵگه و باخی مرۆڤدا ماڵ بۆ خۆی دروست بکات.
ئه‌مجا هه‌موو ئه‌و ڕێیانه بگرێته به‌ر که خوای گه‌وره بۆی ئاسان کردووه بۆ
په‌یداکردنی بژێوی ژیانی خۆی. له‌ناو سکی ئه‌م گیانله‌به‌ره‌وه شه‌رابێک دێته ده‌رێ
ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه و ، شیفای تێدایه بۆ خه‌ڵکی. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی
بیر له بوون و گه‌وره‌یی خوا ده‌که‌نه‌وه.
هه‌نگ گیانله‌به‌رێکه
و له‌سه‌ر سیستمی خێزان ده‌ژین. له سێ جۆر ئه‌ندام
پێکهاتووه: شاژن ، ئیشکه‌ره‌کان ، نێره‌کان. هه‌ر یه‌ک له‌مانه کاری تایبه‌تی خۆی
هه‌یه و ، به هه‌موویان ژیانی خۆیان دابین ده‌که‌ن و خزمه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن و ،
به خۆشی و ناخۆشی یه‌کتره‌وه هه‌ن و ، له‌سه‌ر مه‌مله‌که‌ته‌که‌یان خۆیان به‌کوشت
ده‌ده‌ن. هه‌نگ ، کورد واته‌نی به‌سه‌ر شتی پیسه‌وه نانیشێته‌وه. سه‌رچاوه‌ی
خواردن و خواردنه‌وه و هه‌نگوین دروست کردنی شیله و هه‌ڵاڵه‌ی گوڵ و ئاوی ڕوبار و
کانیاوه‌کانه.

1 . شاژن: گه‌وره‌ی خێزانه و ، سه‌رچاوه‌ی
زۆری و که‌می ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و خێزانه‌یه. شاژن
له ئیشکه‌ر و نێره‌کان به لاشه گه‌وره‌تره و ، وه‌ک ئیشکه‌ر
و نێره‌کان له هێلکه ده‌بێ، تاکه کاری شاژن
هێلکه دانانه و ، بۆنێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ، به‌و بۆنه هه‌نگه‌کان ده‌زانن
که له ژیاندایه و ، به نه‌مانی بۆنه‌که هه‌ست ده‌که‌ن که شاژن نه‌ماوه.
شاژن له‌و هێلکانه ده‌بێ که شاژنه‌که‌ی پێش خۆی پێش مردن یان کۆچکردنی دایناون.
شاژن وه‌ک ئێشکه‌ره‌کان چزوی هه‌یه و پێوه ده‌دات و ، که پێشیه‌وه‌دا ده‌مرێ. ئیشکه‌ره‌کان کاتێک هه‌ست ده‌که‌ن شاژن نه‌ماوه ده‌گه‌ڕێن به‌ناو خانه‌کاندا و
خواردنی شاهانه ده‌که‌نه ناو هه‌ندێک له‌و چاوانه‌وه تا ببن به شاژن. به‌ڵام هه‌ر
که یه‌کێکیان سه‌ری له چاوێکه‌وه ده‌رهێنا ، چاوه‌کانی تر تێک ده‌ڕوخێنن ،
چونکه نابێ دوو شاژن له یه‌ک هه‌نگدا هه‌بێت. خوای گه‌وره له
سوره‌تی "الانبیا‌ء"دا ده‌فه‌رمووێ:
(لو
كان فيهما آلهة إلا الله لفسدتا ....هتد)
واته: ئه‌گه‌ر له‌م ئه‌رز و
ئاسمانه‌دا خوای تری تێدا بووایه تێک ده‌چوو. مه‌به‌ستمان له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م
ئایه‌ته ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که بزانین بوونی دوو شاژن له هه‌نگێکدا ، یان بوونی
دوو ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌یه‌کدا ، ده‌بێته کاولبوونی و شه‌ڕ و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌وه.
ئێمه ئیمانمان به‌وه هه‌یه که خوای گه‌وره له هه‌نگ و مرۆڤ و هه‌موو بوونه‌وه‌رێک
گه‌وره‌تر و ده‌سه‌ڵاتدارتره.
شاژنی نوێ
له هه‌موو ژیانیدا دووجار له هه‌نگه‌که ده‌چێته ده‌ره‌وه. جاری یه‌که‌م دوای
هه‌فته‌یه‌ک یان دوو هه‌فته‌یه و ، بۆ شاره‌زابوونی ناوچه‌که ده‌چێته ده‌ره‌وه.
جاری دووه‌م دوای چه‌ند ڕۆژێک له جاری یه‌که‌مه
و خۆی تێر له هه‌نگوین ده‌کات به
ڕاده‌یه‌ک که ئیشکه‌ره‌کان گاڵته‌ی پێده‌که‌ن. دوای ئه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه. ئه‌مجاره‌یان
نێره‌کان شوێنی ده‌که‌ون. شاژن به‌رز ده‌فڕی و ، زۆر دوور ده‌که‌وێته‌وه. له ڕێگا
هه‌رچی نێره‌ی نه‌خۆش و پیر و لاواز هه‌یه ده‌که‌ون و ، ته‌نها نێره‌یه‌کی چالاک
ده‌مێنێته‌وه و ، له گه‌ڵ شاژن جووت ده‌بێت. دوای جووت بوون نێره‌که ده‌مرێ و ،
شاژن تۆوی نێره‌که له سکیدا هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌و تۆوه به‌شی (7) ساڵ هێلکه دانان ده‌کات.
شاژن که ده‌گه‌ڕێته‌وه
ناو هه‌نگه‌که ئیشکه‌ره‌کان لێی کۆ ده‌بنه‌وه و پاکی ده‌که‌نه‌وه. دوای ماوه‌یه‌ک
شاژن ده‌که‌وێته گه‌ڕان به‌سه‌ر چاوه‌کاندا و هێلکه داده‌نێ. شاژن
(80%) هێلکه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له به‌هار و سه‌ره‌تای هاویندا داده‌نێ و ، (20%) له زستاندا
داده‌نێ. بۆ
دانانی هه‌ر هێلکه‌یه‌ک شاژن له پێشدا سه‌ر ده‌کات به‌ناو چاوه‌که‌دا تا دڵنیا ده‌بێ
له‌وه‌ی ئیشکه‌ره‌کان پاکیان کردۆته‌وه. ئه‌مجا هه‌ر چاوه‌ی یه‌ک هێلکه‌ی تێده‌کات.
هێلکه‌کان ڕۆژی یه‌که‌م قنج له چاوه‌کاندا وه‌ستاون و ، ڕۆژی دووه‌م خوار ده‌بن و
، ڕۆژی سێیه‌م ده‌که‌ونه بنی چاوه‌که و ده‌تروکێن و کرمیان لێ دێته ده‌ره‌وه.
ئیشکه‌ره‌کان پێش تروکانی هێلکه‌کان خواردنی (14) ڕۆژ ده‌که‌نه ناو چاوه‌کانه‌وه
و ، کرمه‌کان ده‌یخۆن و ، دوای چوارده ڕۆژه‌که دێنه ده‌ره‌وه و باڵیان هه‌یه.
ئه‌م به‌چکانه له هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا له‌ناو هه‌نگه‌که‌دا فێری باڵه‌فڕه ده‌بن و
، به‌و باڵه فڕه‌یه‌یان ئاوی ناو هه‌نگوینی چاوه‌کان ده‌که‌نه بوخار تا ڕێژه‌ی
ئاوه‌که دێته خواره‌وه بۆ (17،5%) و ، ئه‌ویش ئه‌و رێژه‌یه‌یه که خوای گه‌وره
دیاری کردووه که ده‌بێ له‌ناو هه‌نگویندا هه‌بێت.
شاژن ئه‌و تۆوی
نێره‌ی هه‌ڵیگرتووه ، وه‌ک ووتمان بۆ حه‌وت ساڵه. چوار ساڵی یه‌که‌م زۆر به‌هێز و
ووزه‌یه. به‌ڵام سێ ساڵی دوایی ووزه‌ی که‌م ده‌بێته‌وه و ، شاژن به‌ره‌و پیربوون
ده‌ڕوات. ته‌مه‌نی شاژن حه‌وت ساڵه. نیشانه‌ی پیربوونی شاژن که‌م بوونه‌وه‌ی
هێلکه دانان و ، دروست بوونی توکێکی زۆره له‌سه‌ر له‌شی.
جێی خۆیه‌تی
لێره‌دا باسێکی کورت چاوی سه‌ر شانه مێوه‌کان بکه‌ین له‌ناو هه‌نگدا. ئه‌و چاوانه
له قه‌واره‌یاندا دوو جۆرن. جۆرێکیان له‌وانی تر که‌مێک گه‌وره‌ترن. کاتێک شاژن بۆ
هێلکه‌دانان سک ده‌خاته ناو ئه‌و چاوه گه‌ورانه‌وه ته‌نها هێلکه‌ی بێ تۆ‌و دێته
خواره‌وه و ، له‌و جۆره هێلکانه نێره‌ی هه‌نگ ده‌بن. ئه‌و چاوانه‌ش که بچووکترن
و کاتێک شاژن بۆ هێلکه‌دانان سک ده‌خاته ناویانه‌وه پاڵ ده‌نێن به سکی شاژنه‌وه
و ، له‌ناو سکیدا "قه‌تره‌یه‌ک" تۆوی نێره‌که ده‌ڕژێته سه‌ر هێلکه‌که و ،
هێلکه‌که به چاککراوی ده‌که‌وێته ناو چاوه‌کانه‌وه و ، ئه‌و کرمانه‌ی لێی ده‌رده‌چن
ده‌بن به مێ (ئیشکه‌ره‌کان).
2 . ئیشکه‌ره‌کان: ئیشکه‌ره‌کان چینی کارکه‌ری هه‌نگه‌که‌ن و ، هه‌ر ئه‌وان ده‌چنه ده‌ره‌وه و کار
ده‌که‌ن. ئیشکه‌ره‌کان ته‌مه‌نیان (3) مانگه و مێینه‌ن. وه‌ک ووتمان کاری یه‌که‌میان باڵه
فڕه‌ی ناو هه‌نگه‌که‌یه و ، به‌و باڵه فڕه‌یه ئاوی ناو هه‌نگوینه‌که له ڕێژه‌ی
خۆیدا ڕاده‌گرێ. ئیشکه‌ره‌کان شیله و تۆوی گوڵ و ئاو دێنن بۆ هه‌نگه‌که و ده‌یکه‌نه
ناو چاوه‌کانه‌وه. ئیشکه‌ره‌کان قاچیان له دیوی ناوه‌وه قوڵه و شیله و هه‌ڵاڵه‌ی
گوڵ و ئاوی تێدا هه‌ڵده‌گرن و بۆ هه‌نگه‌که‌ی دێننه‌وه. ئیشکه‌رێک ئه‌گه‌ر جێیه‌کی
پڕ گوڵ و خواردنی په‌یدا کرد دێته‌وه ئه‌وانی تر ئاگادار ده‌کاته‌وه و هه‌موو ده‌چن
بۆ هێنانی خواردن. ئیشکه‌ره‌کان شانه‌ی هه‌نگه‌که له مێو دروست ده‌که‌ن. بۆ دروست
کردنی یه‌ک کیلۆ مێو ئیشکه‌رێک چوار کیلۆ هه‌نگوین ده‌خوات و
، له گه‌ده‌یدا ده‌یکاته مێو و له ده‌مییه‌وه ده‌یهێنێته‌وه ده‌ره‌وه و چاوه‌کانی
پێ دروست ده‌کات. له سندوقی نوێ‌دا که شانه‌ی مێوی ئاماده‌کراو به‌کاردێت ،
هه‌نگه‌که ئه‌و هه‌نگوینه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه که بۆ دروست کردنی مێوی شانه‌کان
به‌کاری دێنێت. ئه‌وه‌ش به قازانجی جوتیاره‌که یان پرۆژه‌ی هه‌نگه‌که دێته‌وه. چاوی سه‌ر شانه‌کان که‌مێک ڕوویان به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه تا بتوانن هه‌نگوین
و شیله و هه‌ڵاله ڕاگرن و نه‌ڕێژێته خواره‌وه.
باسی دووباره‌ی
جۆری چاوه‌کان: له سه‌ره‌وه باسێکمان له‌و چاوانه کرد و ، لێره‌شدا دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه. ئیشکه‌ره‌کان
دوو جۆر چاو دروست ده‌که‌ن. چاوێکیان ته‌سکتره له‌وانی تر. ئه‌و چاوه ته‌سکانه
بۆ ئه‌وه‌یه که کاتێک شاژن ویستی هێلکه‌یان تێداد دانێ ، پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک له‌سه‌ر
سکی دروست بکات و ، قه‌تره‌یه‌ک له‌و تۆوه‌ی هه‌ڵیگرتووه بڕێژه‌ته سه‌ر
ئه‌و هێلکه‌یه
که له هێلکه‌دانی دێته خواره‌وه و ، هێلکه‌که به چاککراوی بکه‌وێته ناو چاوه‌که‌وه.
له‌و جۆره هێلکه‌یه ته‌نها هه‌نگی مێینه‌ی ئیشکه‌ر دروست ده‌بێ. ئه‌و چاوانه‌ی تر که‌مێک
فراوانترن تا پاڵه‌په‌ستۆ نه‌خه‌نه سه‌ر سکی شاژن. له‌و حاڵه‌ته‌دا ته‌نها هێلکه‌ی
چاک نه‌کراو له سکی شاژن دێته ده‌ره‌وه و ، له‌و هێکانه ته‌نها نێره‌کان ده‌بن.
ئیشکه‌ره‌کان
له هه‌موو چاوێکدا که شاژن هێلکه‌ی تێدا داده‌نێ ، خواردنی تێده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر
خوارده‌نه‌که بۆ ماوه‌ی (14) ڕۆژ بوو ، ئه‌وه ئیشکه‌ر له‌و هێلکه‌یه ده‌بێ و ،
ئیشکه‌ر کۆئه‌ندامی زاوزێی ناته‌واو ده‌بێ و ، ناتوانێ هێلکه‌ی چاککراو دانێ. ئیشکه‌ره‌کان
له‌و کاتانه‌دا هێلکه داده‌نێن که شاژن نه‌مابێ و هێلکه‌ش له
چاوه‌کاندا نه‌بن. هێلکه‌کانیشیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
تۆوی نێره‌که‌ی تێدا نییه ئه‌و به‌چکانه‌ی دروست ده‌بن هه‌موو نێرن. ئه‌گه‌ر هه‌نگه‌که
شاژن بۆ خۆی دروست نه‌کاته‌وه و ، ئیشکه‌ره‌کان به‌رده‌وان بن له هێلکه داناندا
، ئه‌وا هه‌نگه‌که له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا ده‌مرێ. له هه‌نگی گونده‌کاندا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ناتوانرێ ، وه‌ک سندوقی نوێ (لانگستروس) شاژنی له هه‌نگیکی تره‌وه بۆ
بێنی ، هه‌نگه‌که زوو ده‌مرێ یان کۆچ ده‌کات. له
هه‌نگی ناو سندوقدا ئه‌و کاره ئاسانه به‌وه‌ی له هه‌نگێکی تره‌وه شانه‌یه‌ک ده‌هێنرێ
که هێلکه‌ی تێدایه و ، ئیشکه‌ره‌کانی هه‌نگه بێ شاژنه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی هی خۆیان
بێت خواردنی شاهانه‌ی تێده‌که‌ن و ، شاژنی لێ دروست ده‌بێت.
3 . نێره‌کان:
نێره‌کانی هه‌نگ لاشه‌یان قه‌به‌تره و ، لای سکیان وه‌ک شاژن و ئیشکه‌ره‌کان باریک
نییه و ، خڕه. کاری نیره‌کان ته‌نها چووت بوونه له
گه‌ڵ شاژنی نوێ. ئه‌ویش ته‌نها یه‌کێکیان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر خۆرن ، له زستاندا
ئیشکه‌ره‌کان ده‌یانکه‌نه ده‌ره‌وه. هه‌ندێک له خاوه‌ن هه‌نگه‌کان ئه‌و چاوانه
تێک ده‌ده‌ن که نێره‌ی لێ په‌یدا ده‌بێ. ئه‌و چاوانه‌ی نێره‌یان لێ په‌یدا ده‌بێ
له‌وانی تر که‌مێک به‌رزترن و ، به ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه. جگه له
جووت بوون له گه‌ڵ شاژندا ، دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له هێلکه‌کان و بون به هه‌نگی
ته‌واو ، ئه‌وانیش وه‌ک ئیشکه‌رکان ده‌که‌ونه باڵه‌فڕه و ، ئاوی ناو هه‌نگوینه‌که
ده‌که‌نه بوخار و ، ڕیژه‌ی ئاوه‌که له سنوری خۆیدا ڕاده‌گیرێت.
ژماره‌ی
دانیشتوانی هه‌نگی به‌هێز ده‌گاته زیاتر له سه‌د هه‌زار
ده‌نکه هه‌نگ. له شیوازی نوێ‌دا
هه‌نگ له سندوقدا به‌خێو ده‌کرێ. له سندوقدا ده‌توانرێ شانه‌ی مێوی زیاتری بۆ
دابنرێ و ، ده‌توانرێ سندوقی تر بخرێته سه‌ر سندوقه ئه‌سڵییه‌که و ، هه‌نگه‌که
زیاد ده‌بێ. هه‌نگی به‌هێز توانای سندوقی زۆری هه‌یه ،
به‌ڵام به‌ڕای ئێمه که شاره‌زایی عه‌مه‌لیمان هه‌یه ، باشتر وایه له پێنج
سندوق تێپه‌ڕ نه‌کات. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاژنه‌که فریا بکه‌وێ هێلکه بکاته
چاوی هه‌موو شانه‌کانه‌وه. هه‌روه‌ها سندوقی زۆر ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و
تۆوه‌ی شاژن هه‌لێگرتووه و ، ماندووش ده‌بێ و ، ته‌مه‌نی که‌متر ده‌بێت. له هه‌ر سندوقێکدا
(10) شانه‌ی ته‌خته هه‌یه و ، هه‌ر شانه‌یه‌ک (3-5) کیلۆ هه‌نگوین ده‌گرێ. واته
هه‌نگێکی پێنج سندوقی نزیکه‌ی (150) کیلۆ هه‌نگوین دروست
ده‌کات. خاوه‌نه‌که‌ی ده‌توانێ
له نێوان (100-110) کیلۆ هه‌نگوینی لێ ده‌ربکات و ، ئه‌ودوای بۆ هه‌نگه‌که
به‌جێبهێڵێ بۆ زستانه‌که‌ی.
سودی سندوقی
نوێ (لانگسترۆس)
له‌وه‌دایه که ده‌توانرێ بۆ چه‌ند ساڵێک ئه‌و شانانه به مێوه‌که‌وه به‌کاربهێنرێته‌وه.
واته هه‌موو ساڵیک له زستاندا هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه و ، له به‌هار و هاویندا به‌کار
ده‌هێنرێنه‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌دا خاوه‌ن هه‌نگ قازانجی ئه‌و هه‌نگوینه ده‌کات که
ده‌بێ هه‌نگه‌که به‌کاری بهێنێ بۆ دروست کردنی مێو بۆ دروست کردنی شانه‌کان.
له‌و سندوقانه‌دا زۆر به ئاسانی چاودێری سه‌لامه‌تی هه‌نگ و بوون یان نه‌بوونی
خوارد له هه‌نگه‌که‌دا ده‌کرێت. به‌ڵام له هه‌نگی ناو کۆله‌سه‌دار و زمیله‌دا ناکرێ
، چونکه ناتوانرێ شانه‌کان له جێی خۆیان بجوڵێنرێن. دوای جوڵاندنیان جێی خۆیان ناگرنه‌وه
و ، هه‌نگه‌که تووشی پشێوی ده‌بێ و ژیانی لێ تێک ده‌چیت.
چۆنیه‌تی
دروست کردنی هه‌نگوین:
هه‌ندێک له
ئیشکه‌ره‌کان کاریان ته‌نها کۆکردنه‌وه‌ی شیله‌ی گوڵه و ، هه‌ندێکی تریان ته‌نها
هه‌ڵاله کۆده‌که‌نه‌وه و، هه‌ندێکی تریشیان ئاو دێنن. هه‌ندێکیشیان ده‌توانن شیله
و هه‌ڵاڵه و ئاویش کۆبکه‌نه‌وه. له‌و شیله‌ی گوڵه‌دا (3) جۆر شه‌کر هه‌یه
(سکه‌رۆز و گلۆکۆز و فریکتۆز) و ، هه‌ر یه‌که‌یان ڕێژه‌ی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها ڤیتامینات
و ئه‌نزیم و پرۆتین و زه‌یت و ڕه‌نگ و ترشه‌ڵۆک و ئاسن له‌ناو ئه‌و شیله‌یه‌دا هه‌یه
و ، هه‌نگ ده‌یانهێنێته‌وه و ده‌یانکاته ناو چاوه‌کانه‌وه. ئیشکه‌ره‌کان ئه‌و
شیله و هه‌ڵاڵه‌یه هه‌ڵده‌مژن و ده‌یکه‌نه ناو چکڵدانه‌یانه‌وه. ئه‌و چکڵدانه‌یه
ناتوانێ ئه‌و شیله و هه‌ڵاڵه‌یه هه‌زم بکات. له‌وێدا شه‌کره‌کان ده‌گۆڕێن و ،
شه‌کری تاک ده‌بێته جووت و ، جووتیش ده‌بێته تاک و ، له ناو چکڵدانه‌که‌دا هه‌ندێک
ئه‌نزیم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا و ده‌یهێننه‌وه ناو ده‌میان و ده‌یجوون. دوای ماوه‌یه‌ک
ده‌بێته هه‌نگوین و ده‌یکه‌نه ناو چاوه‌کانه‌وه.
هه‌ڵاڵه‌که
بۆ به‌خێوکردنی به‌چکه‌کانه ، چونکه پرۆتینی تێدایه. هه‌ڵاڵه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆزه به له‌شی هه‌نگه‌وه
ناوه‌ستێ ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بوه‌ستێ و بتوانێ بۆ هه‌نگه‌که‌ی بێنێته‌وه ئیشکه‌ره‌کان
له‌و شیله‌ی ناو چاوه‌کان قاچی خۆیان شیلاوی ده‌که‌ن و
ده‌یهێنن به سه‌روچاو و باڵ و
قاچه‌کانیاندا و خۆیانی پێ شیلاوی ده‌که‌ن و ده‌چنه ده‌ره‌وه. له‌سه‌ر گوڵه‌کان خۆیان له گوڵه‌کان ده‌خشێنن و
هه‌ڵاڵه‌کانیان پێوه ده‌نوسێ و ده‌یهێننه‌وه بۆ شانه‌که‌ی خۆیان و ، له‌ناو
شانه‌که‌دا خۆیان ده‌ته‌کێنن و هه‌ڵاڵه‌که ده‌که‌وێته ناو چاوه‌کانه‌وه و ،
به‌چکه‌کان ده‌یخۆن.
ئاو هێنان بۆ
ئه‌وه‌یه که هه‌وای ناو شانه‌که‌ی پێ فێنک بکه‌نه‌وه و ، له زستانیشدا هه‌نگوینه‌که
ڕه‌ق بووه و پێی خاو ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئاو به‌کاردێنن بۆ گرتنه‌وه‌ی
خواردنی شاهانه که شاژنی پێ دروست ده‌بێ.
هاوکات له
گه‌ڵ کۆکردنه‌وه‌ی شیله و هه‌ڵاڵه و ئاو ، ئیشکه‌ره‌کان که‌تیره یان بنێشت له
چرۆ و قه‌دی دار و دره‌خته‌کان کۆده‌که‌نه‌وه. سودی ئه‌و که‌تیره و بنێشته ئه‌وه‌یه
که هه‌نگه‌که ئه‌و که‌لێن و که‌له‌به‌رانه‌ی پێ ده‌گرن که له شانه‌که‌یاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ داپۆشینی ئه‌و کرم و وورده باڵندانه‌ی دێنه ناو شانه‌که‌یانه‌وه.
جۆری گوڵ
ڕۆڵی هه‌یه له تام و چێژی هه‌نگویندا. ئه‌و ناوچانه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی زۆره هه‌نگوینه‌که‌ی
زه‌رده. ئه‌و ناوچانه‌ی بۆ نموونه توتن ده‌ڕوێنن ڕه‌نگی هه‌نگوینه‌که‌ی ڕه‌شه و
شیرینییه‌که‌ی زۆر تیژه. ئه‌و جێیانه‌ش که گوڵی بۆنداری لێیه ، وه‌ک نازناز ، هه‌نگوینه‌که
هه‌مان بۆن ده‌گرێ. هه‌نگوینی کوێستانه‌کان سپییه. له هه‌نگه‌ڵانی ده‌ستکردا بۆ
نموونه گوڵی نازناز له‌به‌ده‌م هه‌نگه‌که‌دا ده‌ڕوێنرێ تا هه‌نگه‌که شیله‌ی لێ
به‌رێ و تێکه‌ڵ به هه‌نگوینه‌که‌ی بکات.
سودی هه‌نگ و
به‌رهه‌مه‌که‌ی:
هه‌نگوین:
خواردنێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له ڤیتامین و شیرینی و زه‌یت و ڕه‌نگ و مێو و بۆن.
خواردنی هه‌نگوین قورس نییه له‌سه‌ر گه‌ده و ، به پێچه‌وانه‌وه گه‌ده و ڕیخۆڵه‌کان پاک
ده‌کاته‌وه. بۆ هه‌ندێک ده‌رمان که تامی تاڵی و تامی تری ناخۆش ده‌ده‌ن تێکه‌ڵ
کردنی هه‌نگوین پێیان تامه‌که‌ی ده‌گۆڕێ و ، مرۆڤ ، به تایبه‌تی منداڵ ناڕه‌حه‌ت
نابێت.
ڕه‌نگی هه‌نگوین
په‌یوه‌ندی به جۆری گوڵه‌وه هه‌یه. هه‌نگوینی هه‌نگی ناو کێڵگه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه
ڕه‌نگی زه‌رده و ، هه‌نگوینی کێڵگه‌ی توتن ڕه‌نگی قاوه‌یی تۆخی هه‌یه. تامی هه‌گونینی
گوڵه‌به‌ڕۆژه شیرینییه‌کی زۆر تیژ نییه ، به‌ڵام هه‌گونینی گوڵی توتن شیرینییه‌کی
وای هه‌یه ده‌ڵێی ژمان ده‌بڕێ. هه‌ندێک هه‌نگوین بۆنێکی
خۆشی لێ دێت. ئه‌وه‌ش
پویوه‌ندی به بۆنی گوڵه‌وه هه‌یه. له هه‌ندێک شوێن خاوه‌ن هه‌نگ گوڵی نازناز
له‌به‌رده‌م هه‌نگه‌که‌یدا ده‌ڕوێنێ و ، هه‌نگه‌که کاتێک شیله‌که‌ی ده‌به‌ن و
دیکه‌نه ناو چاوه‌کانه‌وه بۆنه‌که‌ی له‌و هه‌نگوینه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌نگ مێویش
دروست ده‌کات و ، بۆ ئه‌وه‌یه شانه‌کان به دیواری کۆله‌س و زه‌میله‌که‌وه قایم
بکات. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه که کرم و وورده گیانله‌به‌ری غه‌ریب بکوژن پێی که
دێنه ناو هه‌نگه‌که‌وه. ئه‌و گیانله‌به‌رانه به جۆرێک داده‌پۆشن که ناتوانن هه‌ناسه
بده‌ن و ده‌مرن. دوای مردنه‌که‌شیان بۆن بۆ هه‌نگه‌که دروست ناکه‌ن چونکه داپۆشراون.
له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا مێو لای به‌رگ درووه‌کان هه‌بوو بۆ پته‌وکردنی ده‌زوو.
هه‌روه‌ها له گه‌ڵ بنێشتی کوردی ڕه‌ق تێکه‌ڵیان ده‌کرد و نه‌رمی ده‌کرده‌وه.
خواردنی ته‌نها مێو بۆ نه‌رم کردنه‌وه‌ی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌کان باشه. نوشته‌چییه‌کانیش
بۆ پێچانه‌وه‌ی نوشته‌کانیان به‌کاریان دێنا.
پیوه‌دانه‌که‌ی: ئه‌و ژه‌هره‌ی هه‌نگ هه‌یه‌تی شیرینه ، به‌ڵام کاتێک به
مرۆڤه‌وه ده‌دات و ژه‌هره‌که ده‌چێته له‌شه‌وه ده‌بێته ترش و ، له‌ش گه‌رم دادێنێ
و ، ده‌ڵێی به ئاگر ئه‌و جێیه ده‌سوتێ.
بۆیه پێوه‌دانی هه‌نگ بۆ ئه‌و که‌سانه تا ڕاده‌یه‌ک باشه که ڕۆماتیزمه‌یان هه‌یه.
کاتێک هه‌نگه‌که به مرۆڤ یان به شتێکی تره‌وه ده‌دات خۆشی ده‌مرێ ، چونکه چزوه‌که‌ی
وه‌ک مشارێک وایه که ڕووی دانه‌کانی له ده‌سکه‌که‌یه‌تی و ، کاتێک له پێست یان
هه‌ر شتێکی تری نه‌رم هه‌ڵده‌چه‌قێ و ، خۆی ڕاده‌ته‌کێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بفڕێته‌وه ، چزوه‌که‌ی
به‌جێده‌مێنێ و ، به‌شێک له‌ناوسکیشی دێته ده‌رێ و هه‌نگه‌که پێی ده‌مرێ.
بۆ ده‌رکردنی
چزوو له له‌و شوێنانه‌ی هه‌نگه‌که پێوه‌یان ده‌دات ، ئێمه
چزووه‌که
به په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی ده‌ست و به په‌نجه‌ی شایه‌تمان ده‌ری دێنینه‌وه. به‌ڵام له
ڕاستیدا ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژه‌هره‌که زیاتر و زووتر بچێته له‌شه‌وه ،
چونکه ژه‌هره‌که به‌شێکی زۆری له‌ناو چزووه‌که‌دا ماوه و به شێنه‌یی ده‌چێته
ناو له‌ش. ئێمه‌ش کاتێک گوشاری ده‌خه‌ینه سه‌ر و پاڵ به ژه‌هره‌که‌وه ده‌نێین بۆ ناو
له‌ش. باشترین رێگا بۆ ده‌رهێنانی چزووه‌که ئه‌وه‌یه که
به نینۆکی په‌نجه بچکوله
له ته‌نیشته‌وه پاڵ بنرێ به چزووه‌که‌وه ، چونکه له‌و حاڵه‌ته‌دا کیسه‌ی
ژه‌هره‌که که له کۆتایی چزووه‌که‌دایه له‌سه‌ر پێستی مرۆڤه‌که ده‌ته‌قێ و ناچێته
ناو له‌شه‌وه. ته‌نها ئه‌و که‌مه ژه‌هره ده‌چێته ناو له‌شه‌وه که به فشاری
هه‌نگه‌که ، پێش هه‌ڵفڕینه‌وه‌ی چۆته ناو پێسته‌که‌وه.
تنیشته‌جێ
کردنی هه‌نگ:
له هه‌ندێک
هه‌نگه‌ڵاندا ، به تایبه‌تی لای جوتیاره‌کان ، جاری وا هه‌یه هه‌نگهک ده‌ڕوات و
ماڵه‌که‌ی چۆڵ ده‌کات ، یان پوره ده‌دات. پوره‌دان ئه‌وه‌یه که هه‌نگه‌که ژماره‌یان
زۆر بووه و ، جێگه‌که‌یان ته‌نگ بۆته‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌دا ناچار ده‌بن پوره بده‌ن و
بڕۆن. له
پوره‌داندا هه‌میشه شاژن له گه‌ڵ جیابووه‌کاندا ده‌ڕوات و ، ئه‌و هه‌نگانه‌ی له
شانه‌که‌دا به‌جێ ده‌مێنن شاژنێک له‌و هێلکانه‌ی له چاوه‌کاندا هه‌ن بۆ خۆیان
دروست ده‌که‌ن و ، ژیانی جارانی خۆیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌نگه
پوره‌دراوه‌که زۆرجار که
ده‌ڕۆن هه‌ر له‌و نزیکانه ده‌نیشنه‌وه. ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی زوو فریا بکه‌وێ و
بیانگرێته‌وه باشه ، ئه‌گه‌رنا که له‌وێ ڕۆیشتن زۆر دوور ده‌که‌ونه‌وه و له
خاوه‌نه‌که‌ی وون ده‌بن. له‌و جۆره هه‌نگه‌ڵانه‌دا جاری وایه هه‌نگه‌که هه‌ر به یه‌کجاری ده‌ڕۆن. ئه‌وه‌ش هۆکاری
زۆره ، له‌وانه: نه‌بوونی خواردن له‌ناو هه‌نگه‌که‌دا ، تووش بوون به نه‌خۆشی و ، مڕو
لێدان که ئیتر هه‌نگه‌که ناتوانێ ماڵه‌که‌ی خۆی بپارێزی و ، ئیتر کۆچ ده‌کات.
هه‌ندێک جار دوای پوره‌دان هه‌نگه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی و قه‌ره‌باڵغیه‌ک
دروست ده‌بێت. ئه‌وه مانای وایه شاژن له گه‌ڵیاندا نه‌ڕۆیشتووه. زوو
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌نگه‌که بۆ ماڵه‌که‌ی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که دوای پوره‌دانیان هه‌ست به بۆنی شاژن ناکه‌ن. ئه‌وه‌ش مانای وایه شاژن له گه‌ڵیاندا نه‌هاتووه و
، نه‌بوونی شاژنیش په‌رتوبڵاویان ده‌کاته‌وه.
له هه‌نگه‌ڵانی
نوێ‌دا که سندوق به‌کاردێ پوره‌دان نییه ، مه‌گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی زۆر گوێ به فه‌حس کردنیان
نه‌دات و ، له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی خۆیان و بچووکی سندوقه‌که بڕۆن. له هه‌نگه‌ڵانی نوێ‌دا کاتێک
ده‌بینین هه‌نگه‌که ژماره‌یان زۆر بووه سندوقێکی تر ده‌خه‌ینه سه‌ر سندوقی ژێره‌وه و
چه‌ند شانه‌یه‌کی به‌تاڵی تێدا داده‌نێین و، ئیتر هه‌نگه‌که ئه‌وێش ده‌که‌نه ماڵی
خۆیان. به‌ڵام نابێ سندوقی سه‌ره‌وه کونی فڕینی هه‌نگی تێدا بێت ، به‌ڵکو ده‌بێ هه‌موو
هه‌نگه‌که له سندوقی هه‌ره ژێره‌وه هاتوچۆ بکه‌ن.
شه‌کراو دان به هه‌نگ:
هه‌ندێک
هه‌نگ کاتێک زستان ته‌واو ده‌بێت و به‌هار دێ زۆر لاوازن و ئه‌گه‌ر به‌هێز
نه‌کرێنه‌وه ده‌مرن. به‌هێزکردنه‌وه‌ی هه‌نگی لاواز به چه‌ند شێوه‌یه‌ک ده‌بێت.
ده‌توانرێ له گه‌ڵ هه‌نگێکی تر تێکه‌ڵ بکرێ. یان له به‌هاردا شه‌کراوی بدرێتێ.
شه‌کراو له‌بری ئه‌و شیله‌یه که هه‌نگ له به‌هاردا له گوڵه‌کانه‌وه ده‌یهێنێ
بۆ به‌خێوکردنی به‌چکه‌کان. به‌ڵام هه‌نگی لاواز ناتوانێ کاسبی بکات. شه‌کراوێک ده‌گیرێته‌وه
و ده‌کرێته ناو سینی گه‌وره‌وه و له‌به‌رده‌م هه‌نگه‌که داده‌نرێت. چه‌ند چڵێک
چیلکه ده‌خرێنه ناو شه‌کراوه‌که تا هه‌نگه‌کانی تێدا نقووم نه‌بن. ئه‌مجا چه‌ند
هه‌نگێک له هه‌نگه‌کانه‌وه ده‌هێنرێنه سه‌ر سینییه‌کان و ، ئیتر هه‌نگه‌که ده‌که‌ونه
بردنی شه‌کراوه‌که بۆ ناو هه‌نگه‌که بۆ به‌خێو کردنی به‌چکه‌کانیان.
له
کوردستان ده‌توانرێ له مانگی چوار و پێنج‌دا شه‌کراو بدرێ به هه‌نگ ، چونکه له‌و
دوو مانگه‌دا هه‌نگ هه‌نگوین دروست ناکات. هه‌نگی کوردستان تا کۆتایی مانگی شه‌شیش
هه‌ر به‌چکه دروست ده‌کات. له مانگی حه‌وت و هه‌شتدا هه‌نگوین کۆده‌کاته‌وه و ،
له مانگی نۆدا هه‌نگوین ده‌بڕڕێ.
ئه‌گه‌ر
تا مانگی حه‌وت شه‌کراو بدرێ به هه‌نگ ئیتر ناتوانێ هه‌نگوین دروست بکات و ، ئه‌و
شه‌کراوه له چاوه‌کاندا ده‌مێنێته‌وه و ، له گه‌ڵ بڕینی هه‌گویندا ئه‌و شه‌کراوه
تێکه‌ڵ ده‌بێت و هه‌نگوینه‌که خراپ ده‌کات.
ێکه‌ڵ کردنی دوو هه‌نگ یان زیاتر:
له هه‌نگه‌ڵانی
خۆماڵیدا (لای جوتیار) ناتوانرێ دوو یان زیاتر هه‌نگ تێکه‌ڵ
به‌یه‌ک بکرێن. له‌بری تێکه‌ڵ بوون هه‌نگه‌که خۆی پوره ده‌دات و ، که گیرایه‌وه ده‌خرێته ناو کۆله‌سه هه‌نگێک
یان زه‌میله‌یه‌کی تره‌وه و ده‌بێ به هه‌نگێکی نوێ. به‌ڵام له هه‌نگه‌ڵانی نوێ‌دا
ده‌توانرێ دوو هه‌نگ و زیاتریش بکرێ به یه‌ک.
بۆ تێکه‌ڵ
کردنی هه‌نگ چه‌ندین ڕێگایه‌ک هه‌یه ، له‌وانه: تێکه‌ڵ کردن به ئارداوی کردنی هه‌ردوو
هه‌نگه‌که ، یان دانانی لاپه‌ڕه‌یه‌ک ڕۆژنامه‌ی کۆن یان کاغه‌ز له نێوان سندوقی
ژێره‌وه و ئه‌و سندوقه‌ی زیاد ده‌کرێ. سه‌ری سندوقه‌که‌ی ژێره‌وه لاده‌برێ و
لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌که له‌سه‌ر ده‌می سه‌ره‌وه‌ی سندوقه‌که به که‌تیره چه‌سپ ده‌کرێ
و ، به بزمارێک کون کون ده‌کرێ. ده‌بێ کونه‌کان گه‌وره نه‌بن. ئه‌مجا سندوقێکی
به‌تاڵ له‌سه‌ر سندوقی ژێره‌وه و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌که داده‌نرێ. ده‌بێ
سندوقه نوێیه‌که چه‌ند شانه‌یه‌کی تێدا بێت و ، شانه‌ی ئه‌و هه‌نگه‌شی بۆ گوێزرابێته‌وه
که تێکه‌ڵ ده‌کرێ. ئه‌مجا هه‌نگه‌که‌ی ده‌گوزرێته‌وه هه‌ڵده‌ڕێژرێته ناو ئه‌و
سندوقه نوێیه‌ی له‌سه‌ره‌وه دانراوه و ، سه‌ری داده‌پۆشرێته‌وه. سندوقی
سه‌ره‌وه نابێ کونی تێدا بێت بۆ فڕینی هه‌نگه‌که.
ئیتر واز له
هه‌نگه‌که ده‌هێنرێ تا ڕۆژی دوایی. له‌و شه‌و و ڕۆژه‌دا هه‌نگه‌که‌ی ژێره‌وه
(کۆنه‌که) و هه‌نگه‌که‌ی سه‌ره‌وه (نوێیه‌که) هه‌ر یه‌که‌یان لای خۆیه‌وه ده‌که‌وێته
قرتاندنی ڕۆژنامه‌که چونکه شتێکی غه‌ریبه و ده‌یانه‌وێ لای به‌رن. له کاتی ئه‌م
جموجوڵه‌دا هه‌نگه‌کان شاخیان به‌ر یه‌ک ده‌که‌وێ و ده‌بنه هاوڕێ و یه‌کتر ناکوژن
و ده‌بنه یه‌ک خێزان. دیاره هه‌نگ هه‌ستی له شاخه‌کانیدایه و ، به‌و شاخانه
زۆر شت ده‌کات. له‌وانه یه‌کتر ناسین و بوونه دۆستی یه‌کتر.
ڕه‌نگه له‌سه‌ره‌تاوه چه‌ند هه‌نگێک له یه‌کتر بکوژن ، به‌ڵام هێنده‌ی پێناجێ که ده‌بنه
هاوڕێ.
تێکه‌ڵ کردن
به ئارد یان به دوکه‌ڵ باشه ، به‌ڵام دانانی کاغه‌ز یان لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی
کۆن باشتره. بۆ ئارده‌که ، ده‌بێ هه‌ردوو هه‌نگه‌که ئارد پرژێن بکرێن و ئه‌مجا
بڕژێنرێنه ناو یه‌ک. هه‌نگه‌کان هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌وی
تر ده‌بینێ و ده‌زانێ شتێکی غه‌ریبی
به‌رکه‌وتووه و هه‌وڵ ده‌دات پاکی بکاته‌وه، هه‌نگه‌که خۆی نابینێ. ئیتر له‌و ڕێیه‌وه
شاخه‌کانیان به‌ریه‌ک ده‌که‌ون و یه‌کتر ناکوژن و یه‌کتر قبوڵ ده‌که‌ن.
به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه که‌مێک زیاتر له یه‌کتر ده‌کوژن.
نه‌خۆشییه‌کانی هه‌نگ:
 |
 |
 |
|
کرمێکی هه‌نگی
مردو |
ئه‌سپێی
هه‌نگ |
ئه‌بو
خزه‌یر |
له‌و نه‌خۆشیانه‌ی
تووشی هه‌نگ ده‌بێ:
1. هه‌ڵاوسانی
ئه‌و چاوانه‌ی هێلکه یان کرمی هه‌نگه‌که خۆییانی تێدایه به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆس.
2. ئیفلیجی هه‌نگ.
3. بۆگه‌ن
کردنی ئه‌و چاوانه‌ی هێلکه یان کرمی هه‌نگه‌که خۆییانی تیدایه به هۆی تووشبوونی
به به‌کتریا.
4. ووشک
بوونه‌وه‌ی هێلکه یان کرمی هه‌نگه‌که خۆی له‌ناو چاوه‌کاندا
، ئه‌ویش به هۆی
به‌کتریاوه.
هه‌ندێک
نه‌خۆشی له‌مانه ده‌توانرێ چاره‌سه‌ر بکرێ به پاک کردنه‌وه‌ی ناو هه‌نگه‌که ،
یان گۆڕینی سندوقه‌که به ته‌واوی. به‌ڵام هه‌ندێک نه‌خۆشی چاری نییه و ده‌بێ هه‌نگه‌که
بفه‌وتێنرێ تا نه‌خۆشییه‌که نه‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌نگه‌کانی یر.
5. لێدانی
(مڕو). ئه‌ویش له به‌هاردا په‌پوله‌یه‌کی سپی هه‌یه خۆی ده‌کات به‌ناو هه‌نگه‌که‌دا
و له‌سه‌ر دیواری ناوه‌ی هه‌نگه‌که یان سندوقه‌که گه‌را داده‌نێ و دوای ماوه‌یه‌ک
ده‌تروکێ و ده‌بێته کرم. ئه‌و کرمانه ده‌چنه دووتوێی شانه هه‌نگوینه‌که و
مێوه‌که‌ی ده‌خۆن. هه‌نگه‌که ئه‌گه‌ر به‌هێز بوو ده‌توانێ گه‌رای په‌پوله‌که به
مێو داپۆشێ و نه‌هێڵێ ببێته کرم و بمرێ. به‌ڵام هه‌نگی لاواز ناتوانێ ئه‌و کاره
بکات و ، کرمه‌کان تونێلی زۆر له دووتوێی شانه‌کاندا دروست ده‌که‌ن و دوای ماوه‌یه‌ک
شانه‌کان داده‌ڕمێن.
6. ئه‌سپێ
لێدان: ئه‌سپێی هه‌نگ گیانله‌به‌رێکی ڕه‌نگ قاوه‌یی بچووکه و هێندی ئه‌سپی ئاژه‌ڵی تر یان
مرۆڤ ده‌بێ و ، خۆی له سه‌ر ملی هه‌نگه‌که (له نێوان سه‌ر و پشتیدا) قایم ده‌کات و ،
خوێن و ئاوی له‌شی هه‌نگه‌که ده‌مژێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگه‌که توانای نییه فڕێی داته
خواره‌وه ئه‌سپێکه ده‌مێنێته‌وه و هه‌نگه‌که سست ده‌کات. هه‌نگه‌که ئیتر
ناتوانێ بچێته ده‌ره‌وه و ئیش بکات. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری
بۆ نه‌کرێ هه‌نگه‌که ده‌مرێ.
چاره‌سه‌ری
ئه‌و ئه‌سپێیه به دووکه‌ڵی توتن ده‌کرێ. به‌و موشه‌ده‌مه
بچووکه‌ی هه‌نگه‌وان هه‌یه‌تی دوکه‌ڵی توتن ده‌کرێ به‌ناو هه‌نگه‌که‌دا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م ( چه‌ند چرکه‌یه‌ک) و سه‌ری هه‌نگه‌که ده‌نرێته‌وه. ئه‌م
ڕێگه‌یه له هه‌نگی ناو سندوقدا ده‌کرێ و له هه‌نگی
جوتیاره‌کاندا ناکرێ. دوای ماوه‌یه‌ک سندوقه‌که که هه‌نگه‌که‌شی
تێدایه به‌رز ده‌کرێته‌وه و ، ده‌بینرێ له‌سه‌ر سینی ژێر سندوقه‌که ئه‌سپێکان
گێژ بوون و که‌وتوونه‌ته خواره‌وه. سینییه‌که پاک ده‌کرێته‌وه و ده‌خرێته‌وه
ژێر سندوقه‌که و ، دوای هه‌فته‌یه‌ک تا ده ڕۆژی تر جارێکی تری بۆ ده‌کرێته‌وه.
ده‌بێ ماوه‌یه‌ک له نێوان دوو جار دوکه‌ڵ پێداکردندا هه‌بێت ، چونکه هه‌نگه‌که
به‌و دوکه‌ڵه گێژ ده‌بێ و ، زوو زوو به‌کارهێنانی ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌نگه‌کان
ده‌کوژێ و ، گێژییه‌که‌یان تا ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌مێنێته‌وه و کارێکی نێگه‌تیڤ ده‌کاته
سه‌ر چالاکی کارکردنیان.
جگه له
نه‌خۆشی و مڕو و ئه‌سپێ لیدانی ، هه‌نگ دوژنی
زۆرن ، له‌وانه: زه‌رده‌واڵه که له
ئاسمانه‌وه هه‌نگه‌کان ده‌خوات و جاری واش هه‌یه ده‌چێته ناو هه‌نگه‌که بۆ هه‌نگوین
خوارد و له‌وێدا هه‌نگه‌کان ده‌کوژێ. مێرو ده‌توانێ بچێته ناو هه‌نگه‌که‌وه و
جگه له هه‌نگوین خواردن و خه‌سار کردنی ، هه‌نگه‌که ناڕه‌حه‌ت ده‌کات و ده‌بێ هه‌نگه‌که
له‌به‌ریان هه‌ڵبێن. چۆله‌که‌یه‌کی سه‌وز هه‌یه ، ئه‌ویش له ئاسمانه‌وه هه‌نگه‌کان
ده‌خۆن. ئه‌و چۆله‌که‌یه له باشوری عێراق پێی ده‌ڵێن (ئه‌بو خزه‌ییر).
دروست کردنی
شاژن:
له‌ناو هه‌نگی
جوتیاره‌کاندا ئه‌گه‌ر شاژن مرد ناتوانرێ به هێنانی شانه‌ی پڕ هێلکه
له هه‌نگێکی تره‌وه بۆی دروست بکرێته‌وه ، به‌ڵام له‌ناو هه‌نگی
نوێ‌دا (سندوقی لانگستروس) ده‌کرێ. به گشتی کاتێک هه‌ست کرا شاژن نه‌ماوه ، هه‌نگه‌که ده‌گه‌ڕێن
به شوێن هێلکه‌ی نوێ‌دا له چاوه‌کاندا و ، خواردنی شاهانه ده‌که‌نه ناو هه‌ندێک
چاوه‌وه و ، سه‌ره‌کانیان داده‌پۆشنه‌وه. ئه‌و کرمانه‌ی له‌ناو ئه‌و چاوانه‌دا
سوڕی ژیانی خۆیان ته‌واو ده‌که‌ن و دێنه ده‌رێ ده‌بنه شاژن. هه‌نگه‌که هه‌ر که
هه‌ستیان کرد یه‌که‌م شاژن هاتۆته ده‌رێ ، ئه‌وانی تر ده‌کوژن ، چونکه نابێ دوو
شاژن یان زیاتر له هه‌نگێکدا هه‌بێ. ئه‌و چاوانه‌ی ده‌بنه
شاژن وه‌ک فستق له‌سه‌ر شانه‌که دیار و زه‌قه. له هه‌نگی ناو سندوقدا ده‌توانرێ
شاژنێکی تر له هه‌نگکێکی تره‌وه به زیندووی بێنێ بۆی. کاتێک هه‌نگێک دوو شاژن
به بێ ئاگایی دروست ده‌کات ، خاوه‌ن هه‌نگه‌که ده‌توانێ یه‌کێکیان به‌رێ بۆ ئه‌و
هه‌نگه‌ی شاژنی نییه. له‌وێ به ته‌لی هێڵه‌ک کڵاوێکی بچوک دروست ده‌کات و شاژنی
له‌سه‌ر شانه‌یه‌ک پێ قایم ده‌کات. ئه‌و ته‌لی هێڵه‌که شاژن له کوشتن ده‌پارێزی
له لایه‌ن هه‌نگه‌که‌وه ، چونکه غه‌ریبه. دوای ڕۆژێک هه‌نگه‌که له گه‌ڵیدا
بوونه‌ته هاوڕێ و قبوڵیان کردوه. ئیتر ترسێک له‌سه‌ر نامێنێ و
ده‌توانرێ کڵاوه‌که‌ی
له‌سه‌ر لاببرێت. ئه‌گه‌ر شاژنی دووه‌م له هه‌نگێکدا ده‌ست نه‌که‌وت ده‌توانرێ
شانه‌یه‌ک که چه‌ند کرمێکی تێدایه له هه‌نگێکه‌وه ببرێ ئه‌و هه‌نگه‌ی شاژنی
نییه. ئیتر ئیشکه‌ره‌کان خواردنی شاهانه ده‌که‌نه ناو ئه‌و چاوانه‌وه و ده‌بنه
شاژن.
هه‌نگبڕه‌کان
و هه‌نگوینی شاخ:
خه‌ڵکی کورد
پێیان وایه هه‌نگوینی شاخ باشتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌تام تره. هه‌نگبڕ جاری وا
هه‌یه شه‌وانه له‌سه‌ر ئه‌و کانی و ئاوانه ڕۆژ ده‌کاته‌وه و چاودێری هه‌نگ ده‌کات
کاتێک دێنه سه‌ر کانی و ئاو و ده‌ڕۆنه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان. لای خۆمان ده‌ڵێن که
هه‌نگ شه‌و به کێوه‌وه‌یه. له ڕۆژدا کاتێک هه‌نگ دێنه سه‌ر کانییه‌ک هه‌نگبڕه‌که
چاودێری ده‌کات تا ئاو ده‌خواته‌وه و ئاو له قاچه‌کانیدا هه‌ڵده‌گرێ و ده‌فڕێته‌وه.
ئیتر چاوی له‌سه‌ر هه‌ڵناگرێ تا ده‌زانێ ڕوو ده‌کاته کوێ و ، دوایی بۆی ده‌چێ و هه‌نگه‌که
ده‌بڕێ.
ئه‌و هه‌نگانه‌ی
له شاخ ده‌ژین و دێنه خواره‌وه بۆ ده‌شته‌کان ، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به
شێوه‌یه‌کی حه‌له‌زۆنی (پێچاوپێچ) به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ ئاسمان و کاتێک له گه‌ڵ
ماڵه‌کانی خۆیان ڕێک ده‌بنه‌وه ڕاسته‌وخۆ ڕوو ده‌که‌نه‌وه ماڵه‌کان و
به هێڵێکی ڕاست ده‌ڕۆنه‌وه.
هه‌نگبڕه‌کان ئه‌و پێچانه ده‌ژمێرن که هه‌نگه‌که دوای هه‌ڵفڕین له‌سه‌ر کانییه‌که
ده‌یکات و به‌وه ده‌زانێ به‌رزی و نزمی ماڵی هه‌نگه‌که له شاخه‌که‌دا چه‌نده.
جۆره‌کانی هه‌نگ:

1. هه‌نگی
میسری: ئه‌م جۆره هه‌نگه زۆر کۆنه و ، له سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کاندا هه‌بووه و
، ئه‌وان له‌ناو کۆله‌سی قوڕدا به‌خێویان کردووه. ئه‌م هه‌نگه لاشه‌یه‌کی وورد
و ڕه‌نگێکی زه‌ردی هه‌یه و ، توکێکی ئاڵتونی له‌سه‌ر لاشه‌ی هه‌یه. زۆر دڕه و ،
به‌رگه‌ی سه‌رما ناگرێ. هه‌نگوینی که‌مه و ، ده‌توانرێ نیره‌کانیان بۆ چاککردنی شاژنی
هه‌نگی بێگانه به‌کاربهێنرێ. به‌رگه‌ی زۆر له نه‌خۆشییه‌کانی هه‌نگ ده‌گرێ.
2. هه‌نگی ئه‌ڵمانی:
ئه‌م هه‌نگه پێشی ده‌ڵێن هه‌نگی ڕه‌ش و ، له باکوری ئه‌وروپا و ڕۆژئاوای شاخی ئه‌لب
و ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاستی ڕوسیاوه هاتووه. لاشه‌ی ئه‌م هه‌نگه گه‌وره‌یه و ، سکی پانه و خاڵی زه‌ردی ووردی له‌سه‌ره. توکی له‌شی
درێژه و ، نێره‌کانی توکێکی قاوه‌یی تۆخ له سه‌ر
سنگیان هه‌یه. ئه‌م هه‌نگه سروشتێکی
گرژی هه‌یه و ، زۆر توڕه‌یه ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌ی لێ خرایه سه‌رپشت.
له به‌هاردا نه‌شونمای سسته و ، له کۆتایی هاوین و ، له زستاندا گورج و گۆڵه.
زوو زوو پوره ده‌دات و ، زۆر به‌رگه‌ی نه‌خۆشی بۆگه‌ن بوونی کرمه‌کان ناگرێت و ،
مێوی زۆر کۆناکاته‌وه.
3. هه‌نگی
کرنیۆلی: پێشی ده‌ڵێن هه‌نگی ئوگوسلاڤی و ، له باشور شاخه‌کانی نه‌مسا و باکوری یوگوسلاڤیاوه
هاتووه. پێش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م به هه‌زاران کۆله‌سه هه‌نگی کرنیۆلی له
نه‌مسا و یوگوسلاڤیاوه گوێزراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا به‌و هیوایه‌ی له‌و ناوچه نوێیانه‌دا ڕابێت
و ، به‌رهه‌می باش بدات ، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چووه و هه‌نگوینی که‌می داوه. تا ئێستاش
له ووڵاتی سلۆڤانیا بوونی هه‌یه.
له ساڵی
(1930)دا ئه‌م ره‌گه‌زه له نه‌مسا نیشه‌جێ کرا و ، ئه‌مڕۆ به هه‌نگی کرنیۆلی به‌ناوبانگه.
ئه‌م هه‌نگه لاشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه و ، ڕه‌نگه‌که‌ی خۆڵه‌مێشییه‌کی تۆخه.
هێمن و له‌سه‌رخۆیه و ، مامه‌ڵه له گه‌ڵیدا ئاسانه و ، شاژنه‌که‌ی هێلکه‌ی زۆر
داده‌نێ و ، مێیه‌کانیش له کاسبی کردندا گورج و گۆڵن. له به‌هار و هاویندا
به‌چکه‌یه‌کی زۆر دروست ده‌کات ، به‌ڵام له پایز و زستاندا زۆر که‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌نگوینی زۆره و خۆشی که‌می لێ به‌کاردێنێ و ، مێوی که‌م به‌کاردێنێ.
4. هه‌نگی
ئیتالی: ئه‌م هه‌نگه هه‌ر له ئیتالیا ژیاوه و ، به قه‌واره بچوکه و له ساڵی
(1853)دا براوه‌ته ئه‌ڵمانیا و له‌وێ نیشه‌جێ کراوه. ڕه‌نگه‌که‌ی ئاڵتونییه و ،
چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی زه‌رد به ده‌وری سکیدا هه‌یه. هێمنه و ، به‌چکه‌ی زۆر ده‌کات
و ، که‌م پوره ده‌دات. ئه‌م هه‌نگه به‌رگه‌ی نه‌خۆشی بۆگه‌ن بوونی کرمه‌کان ده‌گرێ
، به‌ڵام هه‌نگوین له هه‌نگه‌کانی تر ده‌دزێ.
5. هه‌نگی
قه‌وقازی: ئه‌م هه‌نگه خه‌ڵکی دۆڵ و پێده‌شته‌کانی قه‌وقازه. له قه‌باره‌ی
له‌ش و شێوه‌دا له هه‌نگی کرنیۆلی ده‌چێت. ڕه‌نگی ئیشکه‌ره‌کانی خۆڵه‌مێشییه و ،
نێره‌کان توکی ڕه‌ش له‌سه‌ر سنگیان هه‌یه. له‌سه‌ر سکیان خاڵی تۆخ هه‌یه. ئه‌م هه‌نگه
حه‌ز به پوره‌دان ده‌کات و ، مێوێکی زۆر کۆده‌کاته‌وه. ده‌توانرێ له گه‌ڵ هه‌نگی
تر چاک بکرێ و ، له گه‌ڵ هه‌نگی کرنیۆلی تاقی کراوه‌ته‌وه و نه‌وه‌ی نوێی لێ
دروست بووه که گه‌لێک سیفاتی باشی له هه‌ردوولایان وه‌رگرتووه.
جگه له‌م جۆره هه‌نگانه هه‌نگی ئه‌نه‌دۆڵی و ، ئه‌رمه‌نی و ، قوبروسی و ، یه‌مه‌نی و ، سوری هه‌یه.
6 .
هه‌نگی کوردی: سه‌باره‌ت
به هه‌نگی کوردیش چه‌ندین جۆرمان هه‌یه. پۆلێن کردنه‌که‌ی جاری وا هه‌یه به پێی
ڕه‌نگه‌که‌یه‌تی ، وه‌ک: هه‌نگی ڕه‌ش و هه‌نگی زه‌رد. یان به پێی هێمنی و توڕه‌یی
پۆلێن ده‌کرێ ، وه‌ک هه‌نگی مه‌ڕ و هه‌نگی بزن. هه‌نگی مه‌ڕ له‌سه‌رخۆیه و ، هه‌نگی
بزن دڕه. هه‌نگی کوردی لاشه‌یه‌کی نه گه‌وره و نه بچووکی هه‌یه
و ، که‌م پوره ده‌دات. له کۆله‌سدا هه‌نگوینی که‌م ده‌دات ، به‌ڵام له سندوقدا
زۆر ده‌دات. نه‌خۆشی سکچوون و ئیفلیجی و بۆگه‌ن بوونی کرمه‌کانی که‌مه ، به‌ڵام
تووشی ئه‌سپێ ده‌بێت و ، زه‌رده‌واڵه دژمنییه‌تی. هه‌نگی شاخه‌کانی هه‌نگونێکی سپی
ده‌دات ، به‌ڵام که‌متره له هه‌نگی ناوچه پێده‌شته‌کان. ڕه‌نگی هه‌نگوینی ئه‌و
ناوچانه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌که‌ن زه‌رده ، هه‌نگوینی ئه‌و ناوچانه‌ی توتن ده‌که‌ن
قاوه‌ییه و شیرینییه‌که‌ی زۆره و زمان ده‌بڕێ. هه‌نگی کوردی لای جوتیاره‌کان له
کۆله‌سی دار و په‌رچنه و زه‌میله‌دا به‌خێو ده‌کرێ. به‌رچنه و زه‌میله له دیوی
ده‌ره‌وه به قوڕ سواغ ده‌درێ. شانه‌ی هه‌نگی کوردی ناو کۆله‌س و زه‌میله بچووکن.
ده‌توانرێ هه‌نگی کوردی له‌ناو سندوقی نوێ‌دا به‌خێو بکرێ و ، ده‌شتوانرێ دوو دوو
تێکه‌ڵ بکرێن. نوووسه‌ری ئه‌م دۆسییه‌یه "خالد ڕه‌نجده‌ر" خۆی چوار ساڵ له کۆتایی
حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا کاری له هه‌نگدا کردووه و ، له گوندی گرده‌نازێی
شاره‌زور به‌رپرسی هه‌نگێکی ده‌وڵه‌تی بووه. له ماوه‌ی دوو ساڵدا توانیویه‌تی هه‌نگه‌که
له (17) هه‌نگه‌وه بکاته (200) هه‌نگ و ، به‌رهه‌می ساڵی یه‌که‌می یه‌ک ته‌ن و
نیو هه‌نگوینی بێ مێو بوو و ، له زستاندا یه‌ک ته‌ن هه‌نگوینی بۆ هه‌نگه‌کان
هێشتۆته‌وه.
ناوچه‌ی
شاره‌زور له سلێمانی ، به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌که‌ن ، زۆر گونجاوه
بۆ کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هه‌نگ. ئه‌و ناوچانه‌ی له سه‌راوی سوبحان ئاغاوه درێژ ده‌بنه‌وه
بۆ گوندی گرده‌نازێ زۆر گونجاو و سه‌رکه‌وتوون بۆ دروست کردنی پرۆژه‌ی هه‌نگ. ناوچه‌کانی
لای خورماڵیش ده‌کرێ پرۆژه‌ی هه‌نگی لێ بکرێته‌وه. له ناوچه‌ی ڕانیه‌ش ده‌توانرێ
پرۆژه‌ی هه‌نگی لێ بکرێته‌وه. بۆ ناوچه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و زاخۆ زۆر شاره‌زا
نیم.
هه‌ندێک
زانیاری بۆ دروست کردنی پرۆژه‌ی هه‌نگ:

1. ده‌بێ هه‌نگ
له جێیه‌ک نیشته‌جێ بکرێ که دوور بێت له به‌کارهێنانی ده‌رمانی کشتوکاڵ.
2. ده‌بێ له
سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاکه‌وه نزیک بێت. ئه‌گه‌ر نزیک نه‌بوو ده‌بێ ئاوی بۆ ڕابکێشرێ ،
به تایبه‌تی له هاویندا. نابێ پشت به گۆماو و ئاوی ڕاوه‌ستاو ببه‌سترێ
، چونکه تووشی
نه‌خۆشی ده‌کات ، به تایبه‌تی سک چوون.
3. ده‌بێ نزیک
بێت له‌و ناوچانه‌ی گوڵ و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یان لێ ده‌ڕوێت و ، هه‌ڵاڵه‌ی
زۆری لێیه.
4. ده‌بێ
کۆله‌سه‌کان یان سندوقه‌کان ڕوویان له باشور یان باشوری ڕۆژهه‌ڵات بێت تاکو تیشکی
ڕۆژ لێیان بدات. له کوردستان
ڕوویان ده‌کرێته قیبله. هه‌روه‌ها نابێ ڕوویان له ڕه‌شه‌با بێت ، به
تایبه‌تی له زستاندا.
5. نابێ زۆر
دوور بێت له سه‌رچاوه‌ی گوڵ و کشتوکاڵه‌وه تا ئیشکه‌ره‌کان ماندو نه‌بن و ته‌مه‌نیان
که‌مێک درێژتر بێت. هه‌نگ به گشتی له سنوری (1800) مه‌تردا هاتوچۆ ده‌کات و شیله
و هه‌ڵاڵه کۆده‌کاته‌وه. ده‌توانێ له‌وه‌ش دوورتر بڕوات ، به‌ڵام
هه‌نگوینی که‌م ده‌بێت چونکه کاتی زۆر به‌کاردێنێ بۆ کاسبی کردن. به گشتی هه‌نگ
له سنوری (500) دۆنمدا ده‌گه‌ڕێ.
6. گرنگی دان
به پاک و خاوێنی و ، جوان هه‌ڵگرتنی شانه و که‌لوپه‌له‌کانی تری هه‌نگ
به‌خێوکردن. داپۆشینی
له زستاندا و ، کردنه‌وه‌ی هه‌نگه‌ڵان له هاویندا تا هه‌تاو و هه‌وای فێنکی
لێ بدات. له کوردستاندا جوتیاره‌کان به به‌ڵمه برنج هه‌نگه‌کانیان داده‌پۆشن و ،
زۆر گه‌رمه له زستاندا.
7. ده‌بێ هه‌نگه‌کان
ڕیز بکرێن و ، نێوانی ڕیزه‌کان دوو مه‌ترێک بێت. هه‌روه‌ها زوو زوو و له کاتی
خۆیدا فه‌حس بکرێن بۆ نه‌خۆشی و کرم لێدان و باڵنده دژه‌کان. ده‌بێ هه‌موو هه‌نگێک
ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ و ، هه‌موو هه‌نگه‌ڵانێک ده‌فته‌ری هه‌بێت بۆ تۆمار
کردنی ژماره‌ی هه‌نگه‌کان و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی به‌سه‌ریان دێت.
8. له کاتی
بڕینی هه‌نگه‌که‌دا ده‌بێ ڕیژه‌یه‌کی باش هه‌نگوین بۆ هه‌نگه‌که خۆی به‌جێ بهێڵرێ
تا له زستاندا بیخوات و نه‌مرێت. له به‌هاریشدا ئه‌و هه‌نگانه به‌هێز بکرێنه‌وه
که لاوازن ، ئه‌ویش به تێکه‌ڵ کردنیان له گه‌ڵ هه‌نگی به‌هێز ، چونکه بوونی هه‌نگی
لاواز ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی بۆ ئه‌وانی تر و ، خاوه‌نه‌که‌شی به بینینی هه‌نگی
لاواز و نه‌خۆش دڵته‌نگ ده‌بێت و تاقه‌تی به‌خێو کردنی نامێنێت. زۆر بوونی ژماره‌ی
هه‌نگی لاواز و نه‌خۆش ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی هه‌نگوین و کات به‌فڕودانی
جوتیاره‌که.
به گشتی هه‌نگ
گیانله‌به‌رێکی زۆر جوان و ناسکه و ، وورد بوونه‌وه له ژیان و کارکردن و هه‌ماهه‌نگی
و گیانی له‌خۆ بوردن و به‌رگری له خۆ کردنی وانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤی بیرمه‌ند
و ، زیاتر گه‌وره‌یی خوای بۆ ده‌رده‌که‌وێ. هیچ ئه‌ندازیارێک ناتوانێ نه‌خشه‌ی
خانوویه‌کی وه‌ک خانووی هه‌نگ بکێشێ. په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی هیچ گیانله‌به‌رێکی
تر ، به مرۆڤیشه‌وه ، وه‌ک هی هه‌نگ پته‌و نییه. هه‌نگ
به وه‌حی خوایی ماڵی خۆی
دروست کردوه و ، له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه ده‌ڕوات که ئه‌و بۆی دیاری کردووه. (وَأَوْحَى
رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ
وَمِمَّا يَعْرِشُونَ)
|