|
ئاسایشتان نابێت تا ئێمەش لە فەلەستین دەمانبێت
(24/1/2010)...لە
كاسێتێكی دەنگدا كە ئەمڕۆ لە لایەن كەناڵی الجزیرەی ئاسمانییەوە
بڵاوكرایەوە ئوسامە بن لادنی سەرۆكی ڕێخراوی قاعیدە جارێكی
دیكە ھەڕەشە لە ئەمریكا ئەكات. لەو كاسێتەدا ئوسامە بن لادن
ئاسایشی فەلەستین و خەڵكی غەززە بە ئاسایشی ئەمریكا و ئەمریكاییەكانەوە
گرێ ئەدات و، ڕوو بە ڕوو پێیان ئەڵێ: "ویژدان قبوڵ ناكات ئێوە
لە ئاسایشدا بژین و موسوڵمانانی فەلەستین لێی مەحروم بن". ھەر
لەو كاسێتەدا بن لادن ئاماژە بۆ ھەوڵی تەقاندنەوەی فڕۆكەكەی
"دێترویت" ئەڵێ: "ئەو ھەوڵەی موجایدی گەورە "عومەر فاروق عەبدولموتەلیب"
دای یەكێكە لەو ھێرشانەی ئەیكەینە سەرتان و پێشتریش كردووماتە
سەرتان". بن لادن لەو كاسێتەدا دانی بەوەدا نا كە ئەو ھەوڵەی
عومەر فاروق قاعیدە لێی بەرپرسیارە.
ڕوو
بە ڕووی باراك ئۆباماش ئەڵێ: "ئەو پەیامەی عومەر فاروق پێی گەیاندی
ھەمان پەیامە كە پێشتر موجاھیدانی (11)ی سێپتەمبەر ناردیان".
ئەمریكا ئاسایش بە خۆیەوە نابینێت تا ئێمەش لە فەلەستین بە حەقیقەت
نەیبینین. لەبەر ئەوە ھێرشەكانمان بە یارمەتی خوای گەورە بەردەوام
ئەبێت مادام ئێوە ھاوكاری ئیسرائیل ئەكەن".
"ئەندی دایڤید"ی قسەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرازیل سەبارەت
بەو كاسێتە ئەڵێ: "ئەمە جاری یەكەم نییە كە بن لادن ئیسرائیل
لە ھێرشەكانی قاعیدە بۆ سەر ئەمریكاوە ئەئاڵێنێت.
بە
پێی ھەواڵەكانی ئەو كاتەی عومەر فاروقی (23) ساڵە دەستگیر كرا،
عومەر فاروق بە دەزگای (ئێف بی ئای) وتووە كە ئەو لای قاعیدە
لە یەمەن مەشقی كردووە.
پێش ئەوەی عومەر فاروق ئەو ماددەی پێی بووە بیتەقێنێتەوە
"جاسپێر سكورینگە"ی ھۆڵەندی كە یەكێك بووە لە سەرنشینەكانی
فڕۆكەكە، خۆی داوە بە سەر عومەر فاروقدا و نەیھێشتووە كارەكەی
ئەنجام بدات. |