|
كێ ته‌قه‌ی
له‌مه‌لا كرێكار كرد؟
گفتوگۆیه‌ك
له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێشووی یه‌كێتی له‌نه‌رویج
3/2/2010...شه‌وی
24/1، له‌ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ته‌قه له‌ماڵی ئه‌میری
پێشووی ئه‌نسار ئیسلام مه‌لا كرێكار كرا، له‌به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنی
نه‌رویجدا قسه‌و باسێكی زۆر ورژێنرا سه‌باره‌ت به‌م رووداوه.
له‌ڕۆژنامه‌ی VGدا ناوی نوێنه‌ری پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان له‌نه‌رویج، شێخ فوئاد عه‌سكه‌ری هاتووه. ئه‌و له‌كوردستانه‌و
له‌م گفتوگۆیه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ راگه‌یاندنێكی
نه‌رویجی له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌كردووه‌و ده‌ڵێت
"هه‌رگیز بڕوا ناكه‌م، ئه‌م كاره ده‌ستی مه‌لا به‌ختیار‌و یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی تیا بێت".
ئاوێنه:
به‌بڕوای تۆ گرنگی ئه‌م رووداوه واته ته‌قه‌كردن له‌ماڵی
مه‌لا كرێكار له‌چیدایه؟
فوئاد عه‌سكه‌ری: ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، مه‌لا
كرێكار كه چه‌ند ساڵه له‌نه‌رویجه، به‌بێ پرسی ئه‌و وڵاته
سه‌رۆكایه‌تی هێزێكی چه‌كداریی كردووه له‌كوردستان.
به‌پێی یاسای نه‌رویج ئه‌مه قبوڵ ناكرێت، ناوبراو دوای ده‌ستگیركردنی
له‌هۆڵه‌ندا، كێشه‌كه‌ی قوڵتر بۆوه، چونكه له‌لایه‌ن مخابه‌راتی
ئه‌مه‌ریكی‌و نه‌رویجییه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێده‌درێت. هه‌روه‌ها
مه‌سه‌له‌ی ته‌قه‌كردن له‌وڵاتێكی دیموكراتی‌و پێشكه‌وتووی
وه‌ك نه‌رویج ئاماژه‌و گرنگی خۆی هه‌یه. مه‌لا كرێكار یه‌كێتی
تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ڕاست نازانم كه یه‌كێتی
شتی وای كردبێ یان بیكات.
ئاوێنه: پێشبینی
ده‌كه‌یت ئه‌م رووداوه كێی له‌پشت بێت یان پێتوایه ئه‌مه
سیناریۆیه‌كه مه‌لا كرێكار خۆی دروستیده‌كات؟
فوئاد عه‌سكه‌ری: نازانم، ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌ریده‌خات.
ماڵی ئه‌وان له‌نهۆمی سێ‌و چواری شوقه‌یه‌كدایه له‌ئۆسلۆ،
ته‌قه به‌مشێوه‌یه ده‌كرێت كارێكی ئاسان نییه، ناتوانم
هیچی له‌سه‌ر بڵێم.
ئاوێنه:
له‌ڕۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویجیدا ناوی تۆ هاتووه. كه گوایه
به‌دوای ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا له‌مه‌لا كرێكار، په‌یوه‌ندییان
به‌تۆوه كردووه‌و وتوته ئه‌مه كاری یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان نییه؟
فوئاد عه‌سكه‌ری: رۆژی 25/1، رۆژنامه‌ی VGراپۆرتێكی دوور‌و
درێژی له‌سه‌ر مه‌لا كرێكار‌و ئه‌م رووداوه بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه په‌یوه‌ندی به‌نوێنه‌ری
PUKه‌وه كراوه واته من فوئاد عه‌سكه‌ری. به‌ڕاستی ئه‌وه
من ماوه‌یه‌كی زۆره له‌كوردستانم‌و ئاگام له‌نه‌رویج نییه،
ئاگام له‌هیچ رووداوێكیش نییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیش
به‌منه‌وه نه‌كراوه، ماوه‌یه‌كی تر من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ
نه‌رویج‌و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌دادگا
تۆمار ده‌كه‌م.
ئاوێنه:
باشه بۆ ناوی تۆ ئه‌هێنرێت؟
فوئاد عه‌سكه‌ری: به‌ڕاستی نازانم‌و تێناگه‌م ئه‌مه چی
له‌پشته‌وه‌یه. راگه‌یاندنی نه‌رویجیش ده‌زانن ماوه‌ی پێنج
ساڵه، واته 2004ه‌وه من وازم له‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی هێناوه.
نازانم بۆ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ناوی من ده‌كه‌وێته ناو
ناوانه‌وه له‌ڕاگه‌یاندنی نه‌رویجدا. نوسراوه به‌ته‌له‌فون
په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی من
په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرابێت، هه‌روه‌ها به‌ناوی منیشه‌وه لێدوان
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه:
به‌بڕوای تۆ بۆچی راگه‌یاندنی نه‌رویجی ئه‌و بایه‌خه
گه‌وره‌یه به‌مه‌لا كرێكار ده‌دات؟
فوئاد عه‌سكه‌ری: به‌لای نه‌رویجه‌وه مه‌لا كرێكار كه‌سایه‌تییه‌كی
گرنگه، چونكه سه‌رۆكی گروپێكی چه‌كداریی كردووه له‌و وڵاته‌ی
لێوه‌ی هاتووه، به‌مه‌رجێك ئه‌و وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی
وه‌رگیراوه، ریسێت دیكۆمۆێنتی پێبووه‌و خێزانه‌كه‌ی‌و كه‌سوكار‌و
براكه‌شی له‌وێن. به‌پێی یاسای نه‌رویجی كه‌سێك كه ئه‌وه‌ی
هه‌ڵگرت قه‌ده‌غه‌یه بچێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی. دووه‌م
له‌به‌رئه‌وه‌ی مخابه‌راتی ئه‌مه‌ریكی‌و ئه‌م ناوچه‌یه‌ش
گرنگی پێئه‌ده‌ن.
ئاوێنه: تۆ
ساڵانێكی زۆر له‌نه‌رویج ژیاویت، كێ ده‌توانێت به‌مجۆره
كارانه هه‌ڵسێت؟
فوئاد عه‌سكه‌ری: ئه‌مه پێویستی به‌ئاماده‌كارییه‌كی باشه،
من ناتوانم حوكم بده‌ن كه كێیه‌و كێ نییه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم
كه له‌ئه‌وروپادا ئه‌وه‌ی چه‌كی هه‌بێت ته‌نها مافیایه. من
نه‌مبیستووه خه‌ڵكی تر هه‌بێت چه‌ك هه‌ڵگرێ‌و چه‌ك به‌كاربهێنێت.
ئاوێنه: ئه‌ی
پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت گوایه ئه‌م رووداوه په‌یوه‌ندی
به‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌وه هه‌بووه
بۆ نه‌رویج؟
فوئاد عه‌سكه‌ری: هه‌رگیز بڕوا ناكه‌م ده‌ستی مه‌لا به‌ختیار‌و
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی تیا بێت.
ئاوێنه:
باشه بۆچی ره‌وه‌ندی كورد له‌نه‌رویج ئه‌وه‌نده سه‌ر
به‌كێشه‌و گۆبه‌نن؟
فوئاد عه‌سكه‌ری: به‌بڕوای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
زۆربه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هاتن بۆ نه‌رویج
هیچیان مافی په‌نابه‌ری‌و مانه‌وه‌یان نه‌درایه‌و زۆرێكیشیان
ده‌رده‌كرێن‌و بێكارن‌و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و له‌ناو خۆشیاندا
زۆر بووه. |