.

 

سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له‌ نه‌رویج

SETERY LEKOLINEWEY SIASY - NORWAY

به‌رپرس: خالد ڕه‌نجده‌ر  دامه‌زراندن: (3/12/2001)


 
     
 

پۆلیس دەیەوێت مامۆستا كرێكار سیمای خۆی بگۆڕێت

31.01.2010...یەكێك لە وەسیلەكانی پۆلیس بۆ پارێزگاریكردن لە مامۆستا كرێكار ئەوەیە كە مامۆستا كرێكار سیمای خۆی بگۆڕێت، بە تایبەتی ڕیش و قژەكەی. بەڵام مامۆستا كرێكار ڕازی نەبووە. "فین ئەبرەھامسن"ی بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیس ئەڵێ: "ئەركی پۆلیسە كە پارێزگاری لە مەلا كرێكار بكات". ھەروەھا ئەڵێ: "پۆلیس ناتوانێت كەسێك ناجار بكات كە سیمای خۆی بگۆڕێت یان لەو شوێنە نیشتەجێ بێت كە بۆی دیاری ئەكرێت. باشترین جارەسەر دەستگیر كردنی ئەو كەسانەیە كە تەقەكەیان لە ماڵی مەلا كرێكار كردووە. پاسەوانێتی بەردەوامی كرێكار و بە نھێنی ڕاگرتنی شوێنی دانشتنی ئەگەرێكی قورسە".

برینیار مێلینگی پارێزەرەكەی مامۆستا كرێكار ئەڵێ: " ڕاستییەكەی ئەوەیە كە ناسینەوەی مەلا كرێكار ئاسانە و، گۆڕینی ڕیش و قژ تەگبیرێكی باش نییە، چونكە ئەوە مەسەلەیەكە پەیوەندی بە كەسایەتی و دینداری مەلا كرێكار خۆیەوە ھەیە. نەگۆڕینی ڕیش و قژی كارێكی وا ئەكات كە بە نھینی ڕاگرتنی شوێنی دانیشتنی سودێكی نەبێت و، زوو بناسرێتەوە".

مێلینگ ڕۆژی پێنج شەممەی 28/1/2010 لە گەڵ پۆلیس سەبارەت بە چۆنیەتی پارێزگاریكردنی لەمەودوای مامۆستا كرێكار دانیشتنی كردووە. مێلینگ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ناتوانێت شوێنی ئێستای مامۆستا كرێكار ئاشكرا بكات و، ئەو تەگبیرەی ئێستا بۆی كراوە كاتییە و، لە داھاتوودا ئەبێ تەگبیرێكی ھەمیشەیی بێت.

ڕۆژنامەی (ڤێ گێ) كە ھەمیشە بەدوای زانینی شوێنی مامۆستا كرێكارەوەیە ئەڵێ: "مەلا كرێكار و خیزان و زاواكەی لە یەكێك لە ئوتێلەكانی شاری ئۆسلۆن. شایەنی ئاماژە بۆ كردنە كە ئەو ڕۆژنامەیە بۆتە سەرچاوەی بێزاركردنیان و پێ ئەچێت تەلەفۆنی دەستی یەكێك لە خێزانەكەی زانیبێت.

پشكێنەری پۆلیس "ھەننا كریستین ڕۆد" ئەڵێ: "پۆلیس پارەی ئوتێلەكە و مەسرەفی ڕۆژانەی ئەو خێزانە و مەسرەفی ئاگاداریكردنیان ئەدات. سەرچاوەیەك لە "پی ئێس تێ"ی دەزگای ھەوالگری نەرویج كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە بە ڕۆژنامەی ڤێ گێی وتووە كە پۆلیس ئوتێلەكان بەكاردێنێت بۆ پاراستنی خەڵكانی وەھا. بەڵام ھەننا كریستین ئەڵێ كە پۆلیس وەسیلەی دیكەشی ھەیە جگە لە ئوتێل.

 
     
 

بگه‌ڕێوه‌

دۆسییەی مامۆستا كرێكار

 
 
 
 

دامه‌زرێنه‌ر: خالد ڕه‌نجده‌ر

به‌رواری دامه‌زراندن: 3/12/2001

ژماره‌ی تۆمار: 983898521

admin@azmoon-kurd.com

 

.