|
دەقی ڕاپۆرتەكەی تاڵەبانی لە پلینۆمی یەكێتی نیشتمانی
كوردستاندا
(27/12/2009)
هه‌ڤالانى تێكۆشه‌ر

به سلاوێكى شۆڕشگێڕانه‌ى گه‌رمه‌وه،
بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م پلینۆمه‌مان به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م، هیوادارم هه‌موومان پێكه‌وه
به‌وردى له هه‌لومه‌رجه بابه‌تى و تایبه‌تییه‌كان و دۆخى عێراق به كوردستانیشه‌وه،
دۆخى ى.ن.ك و حكومه‌تى هه‌رێم و هاوپه‌یمانیه‌كانمان بكۆڵینه‌وه، جگه له ده‌رس و
په‌ندى پێویست، رێبازى دروستمان و هه‌ڵوێسته راست و ره‌واكانمان دیارى بكه‌ین و بوێرانه‌ش چاو به خه‌باتى خۆماندا بخشێنینه‌وه و لایه‌نه گه‌ش و سه‌روه‌ریه‌كان و
لایه‌نى هه‌ڵه و خامۆشیه‌كانیش به كرده‌وه، دوور له‌لادان و بادان، ده‌ست نیشان
بكه‌ین و رێگه‌ى نوێ بوونه‌وه‌و چاكسازى و گه‌شه‌پێدان له‌هه‌موو بواره‌كانى ژیانى
حزبایه‌تى، سیاسى، حكومى، هاوپه‌یمانى، فیكرى و.. هتد به‌پێى گیانى سه‌رده‌مه‌كه بگرینه‌به‌ر، نه له‌رابردودا بخولێینه‌وه‌و نه‌بازیش بده‌ین به‌سه‌ر گه‌شه‌كردنى سروشتى قۆناغی گوزه‌راندنى دیموكراسى له كوردستانى تازه رزگار و ئازاد كراودا.
هه‌ڤاڵینه:
پلینیۆمه‌كه‌مان، له‌كات و ساتێكى
دژوار‌و پڕ له مه‌ترسى، به‌ڵام له‌بارو پڕ له ئومێدى ئاینده‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوتر ده‌به‌ستین.
له‌م سا ت و كاته سامناكه‌دا ده‌به‌سترێت كه عێراقى پێدا ده‌ڕوات، كه
له چه‌ندین لاوه چاوچنۆكى ناحه‌زان و دوژمنانى لـێ زه‌ق بۆته‌وه
و گه‌ره‌كیانه ئه‌و كۆرپه
ساوایه‌ى دیموكراسى و فیدراڵى و سه‌ربه‌خۆیى به‌جۆره‌ها پیلانى ئابورى، سیاسى،
تیرۆریستى و تێكوپێكدانى ژێرخان، له‌ناوبه‌رن و عێراق به‌ره‌و رۆژگارى ره‌شى دیكتاتۆریه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه دواوه، یان هیچ نه‌بێت بیخه‌نه ناو گێژاوى تیرۆر،
پشێوى، سه‌رلێشێوان، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ى ئابوورى، سیاسى و كۆمه‌لایه‌تیه‌وه، ئه‌م
راستیه‌مان ده‌بێت له‌به‌رچاوبێت كه هه‌ر له ئێستاوه دوژمنان خۆیان بۆ سازده‌ده‌ن،
تا به‌تایبه‌تى دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له عێراق هه‌ڵكوتنه سه‌ر ره‌وته
دیموكرات و پێشكه‌وتنخوازه‌كه‌ى عێراق، به‌نیازى له‌ناوبردنى.
له ئاستى ئه‌م مه‌ترسیانه‌دا، ده‌ورى
جوڵانه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان، (ى.ن.ك)، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حزبه نیشتمان
په‌روه‌ره‌كانى تر، ده‌بێ به‌چاكى و دووربینانه له‌م پلینیۆمه‌دا دیارى بكه‌ین. بۆیه پلینیۆمه‌كه‌مان له‌م ئاسته‌شدا گرنگییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه. هه‌روه‌ك بۆ
دیاریكردنى هه‌لومه‌رجه‌كانى رێوشوێن دانان بۆ ئه‌و مه‌ترسیانه‌و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر
پیلانى دوژمنان‌دا
و، پاراستنى عێراقى دیموكرات و
فیدرال، ده‌بێ ژیرانه بڕیارى
پێویست بده‌ین. له ئان و كاتى خۆیشیدا، شۆڕشگێڕانه به‌رپه‌رچیان بده‌ینه‌وه.
بێگومان، گه‌شه‌پێدانى (ى.ن.ك)و
خۆنوێكردنه‌وه‌و چاكسازى پێویست، له هه‌موو بواره‌كاندا، زۆر گرنگ و بایه‌خدار ده‌بن.
به‌تایبه‌تى چونكه (ى.ن.ك) له هه‌موو بواره گرنگه‌كانى خه‌باتى كوردایه‌تى،
هاوپه‌یمانى كوردستانى، هاوپه‌یمانى عێراقى، داڕشتنى ده‌ستوورى عێراق، چه‌سپاندنى دیموكراسى و فیدرالى و گه‌شه‌پێدانى
ڕه‌وتى دیمو‌كراتى، رۆڵێكى كاریگه‌رى دیارى به‌جۆرێك
هه‌بووه كه زۆرجار بۆته هه‌وێنى ئه‌و هاوپه‌یمانیانه‌ى له
عێراق به كوردستانیشه‌وه
پێویست و چاره‌نووساز بوون.
جا لێره‌شدا به‌هاو گرنگى پلینیۆمه‌كه‌مان
و كاریگه‌رى گه‌شه
پێدانى (ى.ن.ك) بۆ دواڕۆژى عێراق و كوردستان، ساغ ده‌بێته‌وه.
بۆیه، له
ڕاستیدا به‌هێزكردنى (ى.ن.ك)و
گه‌شه پێدانى بۆ پاراستنى ره‌وتى دیمو‌كراتى عێراق و فیدرال، سه‌ربه‌خۆیى عێراق،
پاراستنى حكومه‌تى هه‌رێم و گه‌شه
پێدانى ژیانى سیاسى، كۆمه‌لایه‌تى، ئابوورى
و
خوێنده‌وارى كوردستانیش، زۆر گرنگ و پێویسته. پێچه‌وانه‌كه‌شى لاواز
كردنى (ى.ن.ك)
و چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵك ده‌رباره‌ى
و درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆى، راسته‌وخۆ خزمه‌تى
دوژمنانى كورد‌و كوردستان، داگیركه‌رانى كوردستان و دوژمنانى دیموكراسى ده‌كات.
راسته‌وخۆ خزمه‌تى پیلانى كۆنه‌په‌رست، به‌عسییه سه‌ددامیه‌كان، شۆڤێنیه‌كان و
تیرۆریستان ده‌كات. هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین كه ئه‌وانه، به كۆنه
جاشه‌كانى سه‌ر به
بێگانه و جاسووسه‌كانى به‌عسى سه‌ددامى هه‌موویان دژى (ى.ن.ك) و پارتى و حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستانن.. ئه‌گینا چ شتێك له
گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ئه‌م دژایه‌تیه ده‌كه‌ن،
له به‌گژداچوونى پارێزه‌رانى كوردایه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێم و فیدرال دا كۆیان ده‌كاته‌وه؟
ئه‌و به‌ره‌یه‌ى كۆنه‌په‌رست، كۆنه‌به‌عسى
سه‌دامى، شۆڤێنیه‌كان، دوژمنانى دیموكراسى و فیدرال، به‌هه‌ندێ له سه‌رۆك جاشه
نیشتمان فرۆشه‌كانى كوردیشه‌وه كلكیان لێك گرێداوه، دژى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناوچه
دابڕاوه‌كانى كوردستان بۆ هه‌رێمى كوردستان له
ڕێى دوژمنایه‌تیكردنى ى.ن.ك و پارتى
و حزبه كورد په‌روه‌ره‌كانى تره‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش، چ به فرت و فێل و پیلانى
تایبه‌تى راسته‌وخۆ بێ، چ له ڕووى بابه‌تیه‌وه بێ، ئه‌م سیاسه‌ته هاوپیلانییه
و
هاوپێناوییه، ورده ورده دڵنیاین به‌پێى هه‌لومه‌رج و بۆلوانیان، مه‌ترسیه‌كان و
نه‌خشه‌كانى زه‌قتر ده‌رده‌كه‌ون.
جا ئه‌وانه‌ى داواى پچڕپچڕكردنى
ئیقلیمى كوردستان رزگار ده‌كه‌ن و بێباكن، بگره ناشیانه‌وێت ناوچه دابڕاوه‌كان
به كه‌ركوكیشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم، به هه‌ر ناو و بیانوویه‌ك بێت،
راسته‌وخۆ خزمه‌تى ئه‌و به‌ره‌یه‌ى دوژمنانى دیموكراسى
و كوردایه‌تى ده‌كه‌ن. له‌م
رێڕه‌وه‌شدایه له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى له به‌غداد قبول ده‌كه‌ین، به‌ڵام وه‌زاره‌ت له‌كوردستاندا وه‌رناگرین!!
بۆیه هه‌ڤاڵینه، زۆر گرنگه ئه‌م
پلینیۆمه‌مان ببێته خاڵى وه‌رچه‌رخان و ئاڕاسته‌ى نوێى وریابوونه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوى ئاڕاسته و ئاسته‌كان
و بیكه‌ینه پلینیۆمى گه‌شه‌پێدانى (ى.ن.ك) به چاكسازى ناو
ریزه‌كانى خۆمان و بنبڕ‌كردنى یه‌كجاره‌كى ده‌سته‌گه‌رى، به‌چه‌سپاندنى یه‌كێتیى
ریزه‌كانى (ى.ن.ك) له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ره‌تاكانى سیاسى
و رێكخراوه‌یى و ئایدیۆلۆژى
دیمو‌كراتى سه‌رده‌مانه. هه‌ر ته‌نها به راپه‌ڕاندنى ئه‌م ئه‌ركه بابه‌تى
و تایبه‌تیانه‌ش
ده‌توانین یه‌كێتیى له
ناو ئه‌و گێژاوه سیاسى
و رێكخراوه‌ییه ده‌رباز بكه‌ین، كه
ساڵه‌هایه به نه‌خشه‌و مه‌رام
و رق و كینه، یه‌كێتیى خراوه‌ته ناوى.
ئه‌ركه‌كانمان
یه‌كه‌م: گه‌شه‌پێدانى ى.ن.ك
ئه‌م گه‌شه‌پێدانه‌ى (ى.ن.ك) ته‌نها بۆ
خۆى، بۆ پته‌وكردنى نێوانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى كوردستانى و عێراقى پێویست و گرنگ نیه، به‌ڵكو ئه‌ركێكى نیشتمانى (عێراقى و كورده‌وارى)شه،
له‌هه‌مان كاتیش‌دا شه‌رتێكى گرنگیشه له په‌كخستنى ئه‌و هه‌ول و كۆششانه‌ى دژى ره‌وتى
دیمو‌كراتى عێراق و دژى ده‌ستورو
فیدرال و ناوچه دابڕاوه‌كانى كوردستان ده‌درێن. بۆ
ئه‌م گه‌شه‌پێدانه‌ش، پێویستیمان به‌م ئه‌ركانه‌ى خواره‌وه هه‌یه:
1. پته‌وكردنى یه‌كێتیى ریزه‌كانمان بۆ
بنبڕ‌كردنى ده‌سته‌گه‌رى.
2. په‌ره‌پێدانى
ئاستى هۆشیارى
و فیكرى له‌ناو ئه‌ندامان
و لایه‌نگران و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكیشدا: گه‌شه‌پێدانى
بیر و هۆشیارى و فیكرى زۆر گرنگه. ئه‌مه‌ش به پاك كردنه‌وه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ئه‌و
ژینگه سیاسى و فكرییه دێته‌دى، كه ساڵه‌هایه له كوردستاندا به هه‌ڵه، به
تێنه‌گه‌یشتنى بابه‌تیانه، به مه‌رام
و نه‌خشه، ئاوێته‌ى بیر‌و بۆچونى ناڕاست
و هه‌ڵدێراوى
كراوه.
3.
دیاریكردنى كه‌موكوڕیه‌كان، ده‌ستنیشانكردنى هۆكاره‌كانیان
و ژیاندنه‌وه‌ى گیانى ره‌خنه‌له‌خۆگرتن
له‌ناو ریزه‌كانى (ى.ن.ك)دا.
4. ئه‌م پلینیۆمه به‌رده‌بازى كۆنگرێس بێت. له‌مه‌ودواش به‌ستنى پلینیۆم و كۆنگرێس له‌كاتى
خۆیدا بێ دواخستنیان.
5. سه‌رخستنى
هه‌ڤاڵانى ژنان و كچان و لاوانى به‌توانا
و لێوه‌شاوه بۆ هه‌موو ده‌زگاكانى سه‌ركردایه‌تى
و مه‌كته‌به جیاجیاكان.
6. جۆشدانه‌وه‌ى
گیانى پێشمه‌رگانه
و بیروباوه‌ڕى دیمو‌كراتى و كوردایه‌تى له‌ناو (ى.ن.ك)و له‌ناو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكدا.
7. هۆشیاربوونه‌وه‌مان
و، هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك له مه‌ترسیه‌كانى سه‌ر
ڕه‌وتى دیمو‌كراتى
عێراق، فیدرال، ده‌ستوور، سه‌ربه‌خۆیى عێراق، بوژاندنه‌وه‌ى گیانى هه‌ست كردن به
به‌رپرسیارێتى نیشتمانى، كوردایه‌تى له‌ناوخۆمان
و خه‌ڵكدا.
8. بژاركردنى ریزه‌كانمان به لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له هه‌موو ئه‌وانه‌ى گه‌نده‌ڵ بوون، ژیاندنه‌وه‌ى
گیانى حیزبایه‌تى و فیداكارى له‌پێناوى خه‌ڵكدا.
9. چونه‌وه
ناو كۆمه‌لانى خه‌ڵك: رێكخستنه‌كان نابێ هه‌ر خه‌ریكى خۆیان بن، به‌ڵكو ده‌بێت
شان به
شانى گه‌شه‌پێدانى خۆیان، بچنه ناو خه‌ڵك، گوێیان لـێ
رابگرن، له
ڕاز‌و
نیازیان بگه‌ن و بیگه‌یه‌نن به سه‌ره‌وه، پێویسته به‌رده‌وام سه‌ردانى كه‌سوكارى
شه‌هیدان، لێ
قه‌وماوان بكه‌ن، له شین
و شایى خه‌ڵكدا به‌شدارى بكه‌ن.
10. جێبه‌جێكردنى
په‌یڕه‌وى ناوخۆ
و خستنه‌گه‌ڕى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى و رێكخستنه‌وه‌ى مه‌كته‌به‌كان.
11. زیاتر بایه‌خدان به ژنان و لاوان له هه‌موو بارێكه‌وه، سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى و هوشیارى
و دانانى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت بۆیان. هه‌روا زۆرتر بایه‌خ به رێكخراوه دیموكراتیه‌كان
و باشتر گونجاندنیان به گیان و ئه‌ركه دیموكراسیه‌كانى سه‌رده‌مه‌كه.
12. جارێكى تر دروشمى (به‌ره‌و خانووه قوڕه‌كان) به‌رزبكه‌نه‌وه
و رووبكه‌نه گه‌ڕه‌كه هه‌ژارو
كه‌مده‌رامه‌ت و دێهاتى كوردستان. هه‌تا ورده ورده یه‌كێتیى سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى
عه‌داله‌تى كۆمه‌لایه‌تیش، هاوشانى ئه‌ركه دیموكراتیه‌كانى، وه‌كو هێزێكى
سۆسیال-دیموكرات جێبه‌جێ بكات.
به‌ڵێ هه‌ڤاڵینه گه‌شه‌پێدانى (ى.ن.ك)
گرنگ و پێویسته، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س
و باش نییه، به‌ڵكو ده‌بێت:
دووه‌م:
پاراستنى هاوپه‌یمانى كوردستان
له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب
و رێكخراوه‌كانى
كوردستان دۆستایه‌تى و هاوخه‌باتى بكه‌ین. نابێ به‌كه‌میان بگرین، هه‌رچه‌نده
بچو‌وكیش بن. یان هه‌موویان حاشایه‌كى ئه‌وان به‌هیچ و بچوك و خوێڕى وسف بكه‌ین
و
پاشانیش كه ئیشمان پێیان بوو ده‌ست
و دامێنیان بین، هه‌روه‌ك جیابۆوه‌كانى ناو
خۆمان ده‌یانگوت. پاشانیش كه‌وتنه هه‌ڵپه بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا.
له‌ناو ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌دا
و بۆ به‌هێزكردنى
هاویه‌یمانیه‌كه‌ش، پێویسته به‌تایبه‌تى هاوپه‌یمانى پارتى
و یه‌كێتیى زۆر به‌گرنگ
و بایه‌خدار بزانین. دیاره پێویستیه‌كانى ئه‌م هاوپه‌یمانیه لاى هه‌موو دڵسۆز
و
هۆشیارێك ئاشكرایه، پێم وایه ده‌رس
و په‌نده‌كانى تاڵ و تفتى شه‌ڕى نه‌گریسى ناوخۆ،
به هه‌موو كوردێك و دڵسۆزێكى گه‌له‌كه‌مان ده‌سه‌لمێنێ بۆ هه‌وڵدانى بێ‌وچان بۆ
پاراستن و گه‌شه‌پێدانى ئه‌و هاوپه‌یمانیه. هه‌روه‌ها بۆ به‌گژداچوونى هه‌وڵ و ته‌قه‌للاى
دوژمنانى كوردایه‌تى و دیمو‌كراتى بۆ تێكدانى ئه‌و هاوپه‌یمانیه. چ هه‌وڵى راسته‌وخۆ،
چ هه‌وڵى ناڕاسته‌وخۆش.
سێیه‌م: دۆستایه‌تى هێزه‌كانى
عێراق
هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ هێزه دۆسته‌كانى
عێراق، شه‌رتێكى گرنگى یه‌كخستنى هێزه‌كانى به‌ربه‌ره‌كانى دیكتاتۆریه‌ت بوو، هه‌روه‌كو
هۆیه‌كى گرنگى داڕشتنى ده‌ستوورى عێراق به‌م شێوه دیموكراتیه‌ى كه تێیدا مافه‌كانى
خه‌ڵكى كوردستان تۆماركراون بوو، بێ ئه‌و هاوپه‌یمانیه
له توانادا نه‌بوو مافه ره‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان له‌ده‌ستووردا بسه‌لمێندرێن و
بچه‌سپێندرێن. به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ش، هاوپه‌یمانى هێزه‌كانى كوردستان
بوو (به پارتى و یه‌كێتیشه‌وه) له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى شیعه‌ى عێراق، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى
له‌ناو (المجلس الاعلى للثوره الإسلامیه)دا به‌سه‌رۆكایه‌تى خوالێخۆش بوو (أیه
الله محمد باقر الحكیم) كۆببوونه‌وه. كه به‌ڕاستى ئه‌م زاته، هه‌م شه‌خسیه‌تێكى
زانا و گه‌وره، دووربین و نیشتمان په‌روه‌ر بوو، هه‌م دۆستێكى گه‌وره‌ى خه‌ڵكى
كوردستانیش بوو، لێره‌دا پێویسته ئه‌و راستیه مێژووییه‌ش بخه‌ینه‌وه یاد كه
باوكى (سماحه ایه الله العظمى محسن الحكیم) كه رێبه‌رى شیعه‌ى دونیا بوو، له‌سه‌ره‌تاى
به‌رپابونى شۆڕشى ئه‌یلولدا، شه‌ڕى دژى كوردى به‌ناشه‌رعى و گوناهـ دانابوو. كه ئه‌مه‌ش
خۆى له‌خۆیدا چاكه‌یه‌كى گه‌وره بوو به‌سه‌ر كوردایه‌تى. دیاره هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى شیعه، رێگرى هاوپه‌یمانى كوردایه‌تى نه‌بوو له‌گه‌ڵ حزبى شیوعى عیراقى،
الحركه الإشتراكیه العربیه، حیزبى به‌عسى قیاده‌ى قطرى عیراق و هێزه‌كانى تر‌ى
علمانى عێراق، به‌ڵام ئه‌و دوو هێزه سه‌ره‌كییه به‌ردى بناغه‌ى هاوكارى دژى
دیكتاتۆریه‌ت بوون و پاش رووخانى دیكتاتۆریه‌ت بوونه به‌ردى بناغه‌ى هاوكارى
و هه‌ماهه‌نگى
له داڕشتنى ده‌ستوورى عێراق و چه‌سپاندنى مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان تێیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرنگیه‌ى ئه‌م
هاوپه‌یمانیه، ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمان
داوه كه هێزه نیشتمانى و دڵسۆزه‌كانى عه‌ره‌بى سوننه‌ش بهێنینه ناو كۆڕى موعاره‌زه‌وه، ئه‌وه‌بوو توانیمان له‌گه‌ڵ حیزبى
ئیسلامى عێراقیش پێش و پاش رووخانى دیكتاتۆریه‌ت پێك
بێن، له دانانى ده‌ستووره‌وه
تا ئه‌مڕۆ، هه‌موو دڵسۆزێك شایه‌ده كه ى.ن.ك چ رۆڵێكى گرنگى گێڕاوه له به‌هێزكردنى ئه‌و هاوپه‌یمانیه
و پێكهێنانى حكومه‌تى ئیئتیلافى یه‌كێتیى نیشتمانیى عێراق. به‌تایبه‌تى دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌غداد، كه وه‌خت بوو برایه‌تى و هاوپه‌یمانى كورد‌و شیعه به هێرشكردنه سه‌ر (ایه الله العظمى سید سیستانی) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
كه ئه‌وسا ئه‌و ده‌ستووره‌شمان به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت
و ڕه‌وتى
ڕوداوه‌كانیش له عێراق و كوردستاندا، ئاقارێكى مه‌ترسیداریان ده‌گرته‌به‌ر.
له‌و
ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو ى.ن.ك هه‌میشه
ناو بژیكه‌ر و پێكهێنه‌رى ته‌بایى و په‌كخستنى هه‌وڵى تێكده‌ران بووه، مایه‌ى
شانازیمانه كه هه‌موو دڵسۆزان ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنن و ستایشى ده‌كه‌ن. ته‌نها
بێ نمه‌ك و بێ ئه‌مه‌كه‌كانى ناوخۆمان و دژ‌و دوژمنان نه‌بێ!!
ئێسته‌ش پێویسته ئه‌و ده‌وره پڕ له
سه‌روه‌ریه زۆر به
كه‌ڵكه، درێژه
پێبده‌ین و به‌هۆى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌موو
لایه‌ك، هه‌وڵى پێكهێنانى گونجاوى هێزه كاریگه‌ره‌كانى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى
سیاسه‌تى بابه‌تى و ئه‌قڵانى و ته‌وافقى بده‌ین به‌ر له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، هه‌روا
دواى هه‌ڵبژاردنیش بۆ پاراستنى عێراقى دیمو‌كراتى فیدرال و بۆ په‌كخستنى پیلانگێڕى
و
دوژمنایه‌تى به‌عسیه‌كانى سه‌ددامى و تیرۆریسته‌كان، پێشم وایه ژیاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه
چوارقۆڵیه‌كه‌ى مه‌جلس، ده‌عوه، پارتى، ى.ن.ك هه‌وڵدانیش بۆ به‌شداریكردنى حیزبى
ئیسلامى، ویفاقى وه‌ته‌نى و هه‌ندێ هێزى وه‌ك حشع، ده‌بێته هۆى پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى
نیشتمانیى فراوان دژى پیلانگێڕى
و تیرۆریزم، به‌بێ وه‌لاوه‌نانى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى
لیسته‌كانى جیاجیا كردوویانه له‌گه‌ل هێزه‌كانى دۆستیان. واتا: ئه‌و رێككه‌وتنه
چوارقۆڵیه ببێته داینه‌مۆى هه‌وڵى پێكهێنانى به‌ره‌ى نیشتمانیى.
چواره‌م: دۆستایه‌تى هێزه
كوردستانیه‌كان
دۆستایه‌تی
كردن له‌گه‌ل هێزه
كوردستانیه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و پاراستنى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ریه‌كه
و، پاراستن و ره‌چاوكردنى ده‌ستكه‌وتى به‌شه رزگار
و دیموكراته‌كه‌ى كوردستان له‌عێراقدا،
هاوكات یارمه‌تیدانى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌ك گێچه‌ل و ته‌شقه‌ڵه بۆ دروستكردنى. شایه‌نى
باسه كه هێزه كوردستانییه سه‌ره‌كیه‌كانى كوردستانى ئێران تاڕاده‌یه‌كى، باش به‌سوپاسه‌وه،
ئه‌م سه‌ره‌تایه ره‌چاوده‌كه‌ن. هیوادارین كه په‌كه‌كه‌و هه‌وادارانیشى هه‌مان هه‌ڵوێستى
ئه‌و برایانه‌مان وه‌ربگرن و چیتر كۆسپ نه‌بن له‌پێش ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى دێهاتى سه‌ر
سنوور و راكێشانى ئۆردووى تورك بۆ سه‌ر كوردستانى عێراق.
ئێمه پێمان وایه كه زه‌مانى شه‌ڕى
چه‌كدارى وه‌ك ستراتیژ
و هۆى سه‌ره‌كى خه‌بات ده‌مێكه تێپه‌ڕیوه. ئه‌م سه‌رده‌مه،
سه‌رده‌مى جیهانگیرى، سه‌رده‌مى خه‌باتى سیاسى، جه‌ماهیرى، په‌رله‌مانى، دیبلۆماسى
و میدیاكانه. ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌مى پێشوودا، زۆرجار به خه‌باتى چه‌كداریش نه‌هاتنه‌دى،
له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ئه‌قڵى سیاسى كراوه
و تێگه‌یشتنى ورد له فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى
و دیموكراسى جیهانگیرى، به‌ره به‌ره دێته‌دى. گۆڕانكاریه‌كانى ناو كۆمارى توركیا
له‌م سالانه‌دا، به مافه سیاسیه‌كانى كورد
و كرانه‌وه‌ى زیاتر دیموكراسى و ئاوه‌دانى،
باشترین به‌ڵگه‌ى ئه‌و راستیانه‌ى سه‌ره‌وه‌ن سه‌باره‌ت به گۆڕانكاریه‌كانى
جیهانگیرى
و سه‌رده‌مه‌كه. بۆیه داوامان له په‌كه‌كه ئه‌وه بوو كه ئه‌م راستیه
ره‌چاو بكه‌ن و، كه‌ڵك له‌و هه‌ڵە وه‌ربگرن كه له جیهان و توركیادا هاتۆته‌پێش،
بۆ چاره‌ى دیمو‌كراتى و سیاسى كێشه‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌و به‌شه‌ى كوردستاندا.
پێویسته ئه‌و راستیه‌ش دووپات بكه‌ینه‌وه،
كه ئه‌و سیاسه‌ته‌مان بۆ راكردن نییه له به‌رپرسیارى نه‌ته‌وه‌یى، به‌ڵكو سه‌باره‌ت
به پێویستیه‌كانى سه‌رده‌مه‌كه‌مانه. ئه‌گینا كێ هه‌یه بتوانێت نكولى له‌و هه‌موو
فیداكارى و هاوكارى و یارمه‌تیدانه‌ى ى.ن.ك بكات له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه زیندووه‌كانى
سه‌رتاسه‌رى كوردستاندا.
بۆ هێز هه‌یه ى.ن.ك یارمه‌تى
نه‌دابێت؟ پارچه هه‌یه له كوردستان بۆ پاراستن
و گه‌شه‌پێدانى كوردایه‌تى و هاوده‌ردى
خه‌ڵكى كوردستان، خوێنى پێشمه‌رگه‌ى ى.ن.ك-ى له‌سه‌ر نه‌ڕژابێت؟
پێنجه‌م: هاوخه‌باتى له‌گه‌ڵ
سۆشیالیست ئینته‌رناسیۆنال
بۆمان هه‌یه شانازى به‌وه بكه‌ین كه
یه‌كێتییه‌كه‌مان، له ناساندنى كێشه‌ى
ڕه‌واى كورد به دونیا
و په‌یداكردنى دۆست و
هاوپه‌یمان بۆى، رۆڵێكى دیارى هه‌بووه. چ له ئاستى حیزبه‌كانى دونیا
و چ له‌سه‌ر
ئاستى حكومه‌ته‌كانیش.
(ى.ن.ك) بوو، توانى به‌هیممه‌ت و
دووربینى سه‌رۆكى نه‌مر (حافظ الاسد) بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژوودا ده‌رگاى سوریا
و
حزبى به‌عسى عه‌ره‌بى ئیشتراكى له سوریا، بۆ كوردایه‌تى و ى.ن.ك و هێزه‌كانى تر‌ى
كوردیش بكاته‌وه، ى.ن.ك توانى نێوان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى زۆرى هێزه‌كانى شۆڕشى فه‌له‌ستین
دروست بكات، له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپاش ى.ن.ك توانى له
پێشه‌وه له‌گه‌ل حزبى دۆست
و
یاریده‌ده‌رى كورد، حزبى سۆشیالیستى فه‌ره‌نسى و ئینجا حزبى كارگه‌رانى به‌ریتانیا
و ئینجا حزبى سۆشیال دیمو‌كراتى تر‌ى ئه‌وروپا دۆستایه‌تى دروست بكات. تا واى لێهات گه‌یشتینه
ئاستى بانگهێشتكردن و به‌شدارى پێكردنمان له كۆبوونه‌وه.
فراوانه‌كانى ئه‌و حیزبانه
و سۆسیالیست
ئه‌نته‌رناسیۆنالیش. ته‌نانه‌ت گه‌یاندمانه راده‌یه‌ك بووین به ئه‌ندام له
SIو پاشان سكرتێرى گشتى ى.ن.ك به جێگرێكى سه‌رۆك له‌و رێكخراوه ئینته‌رناسیۆنالیزمه‌دا
له‌كۆنگره‌ى (ئه‌سینا-2007) هاوشانى سه‌ركرده ناوداره‌كانى جیهانى رێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردرا
.
به‌م جۆره چیتر هه‌ر ته‌نها شاخه‌كانى
كوردستان پشت
و په‌نامان نه‌ما، به‌ڵكو ده‌یان حزب
و چه‌ندین ووڵاتیش بوونه دۆست و
پشتیوانمان. هه‌ڵبه‌ته بایه‌خى ئه‌و ده‌وره‌ى ى.ن.ك له‌ناو
(SI) دا روون و ئاشكرایه، هه‌رچه‌نده دوژمنانى كوردایه‌تى زۆریان پێ‌ناخۆش بوو، هه‌رچه‌نده
هه‌ر له تاقمه‌كه‌ى كۆمپانیاى وشه‌وه، تا سه‌ر شۆڤێنیه‌كانى عه‌ره‌ب
و تورانى هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ده‌وره كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ى.ن.ك رۆژ به رۆژ له‌ناو
(SI) پایه‌و پله‌ى چه‌سپاو و
ڕووه‌و به‌هێزتر ده‌بێت، هه‌روه‌كو بایه‌خى (SI)ش، به‌هه‌موو
مه‌سه‌له‌ى كورد له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا زۆرتر ده‌بێت. باشترین به‌ڵگه‌ش،
بڕیاره‌كانى دوا كۆنگره‌ى حزبى ده‌سته‌خوشكى سۆسیالیست دیمو‌كراتى سویده، كه سه‌باره‌ت
به كێشه‌ى گه‌له‌كه‌مان و مه‌رگه‌ساتى ئه‌نفال بڕیارى زۆر گرنگیان داوه.
شه‌شه‌م: دۆستایه‌تى نێونه‌ته‌وه‌یى
و ناوچه‌یى
ى.ن.ك بۆى هه‌یه شانازى به‌وه‌وه
بكات، كه به پاراستنى سه‌ربه‌خۆیى خۆشییه‌وه، توانیویه‌تى دۆستایه‌تى له‌گه‌ل چه‌ندین
ده‌وڵه‌تى ناوچه‌كه: عه‌ره‌بى، ئاسیایى، ئه‌وروپى و ئه‌مریكى پێك
بهێنێت، هه‌ر له
چینى
گه‌وره و به‌هێزه‌وه، تا سه‌ر ئێران، توركیا، سوریا، ئوردن، میسر، هه‌موو ووڵاتانى
عه‌ره‌بى، ى.ن.ك رێز
و ته‌قدیرێكى زۆرى هه‌یه
و به‌هۆى په‌یوه‌ندى دۆسته‌كانیشیه‌وه،
توانیویه‌تى
ڕووى گه‌شى كوردایه‌تى به‌و ولاتانه بگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها له
رۆژهه‌لاتیشه‌وه هه‌تا
سه‌ر یۆنان، ئیتالیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، پۆله‌ندا، رۆمانیا، نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا،
سوید، نه‌رویج، به‌لژیكا، دانیمارك، سویسرا، هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا، ئینجا ئه‌مریكا
و به‌رازیل، ى.ن.ك دۆستایه‌تى باشى هه‌یه له‌گه‌ڵیان. له
رێى ئه‌و دۆستایه‌تیه‌شه‌وه
ڕووى گه‌شى كوردایه‌تیان بۆ روون بۆته‌وه
و پشتیوانى مافه دیموكراتییه
ڕه‌واكانیشى ده‌كه‌ن.
ده‌ورى ى.ن.ك-یش له عیراق، به‌ڕێوه‌بردنى
عیراق، چاره‌ى گیروگرفته‌كان له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ته‌قدیر ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت
راپۆرتى سكرتێرى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ ولاتانى عه‌ره‌ب له‌سه‌ر عێراق ده‌ڵێ:
كورد ئێستا هۆكارى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه، نه‌ك به‌شێك له‌كێشه‌كان.
بۆیه به‌هێزكردنى ئه‌م دۆستایه‌تییه
ئه‌ركێكى گرنگمانه. چونكه ده‌بێته هۆى خێر
و چاكه‌ى عیراق
و ناوچه‌كه
و كوردستانیش.
سیاسه‌تى
ڕاست و ڕه‌واى ئه‌مجاره‌مان
له‌گه‌ل هاوپه‌یمانان، هۆیه‌كى گرنگى ده‌ستكه‌وته‌كانمان بوو له
عیراقدا، ئه‌گه‌ر
سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى ناڕاست
و ناڕه‌واى نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌با، له‌كاتى جێگرى
سكرتێرى گشتیدا، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌مان له‌دواى رزگارى كوه‌یت زیاتر
و زووتریش ده‌ست
ده‌كه‌وت. وه‌ك له‌شوێنى خۆیدا روونى ده‌كه‌ینه‌وه.
حه‌وته‌م: دۆستایه‌تى هێزه‌كانى
جیهانى عه‌ره‌ب
ى.ن.ك دۆستایه‌تى دێرینى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى دیموكرات
و پێشكه‌وتنخوازى دنیاى عه‌ره‌ب هه‌یه، هه‌ر له‌هێزه‌كانى شۆڕشى فه‌له‌ستین
(منظمه التحریر الفلسطینیه)وه بگره، تا سه‌ر حزبى ته‌قه‌دومى سۆشیالست له
لوبنان و حزبى شیوعى له
زۆر له و‌ولاتانى عه‌ره‌ب، به‌عسى سوریا، هێزه دیموكراتیه‌كانى
میسر و یه‌مه‌ن. ئه‌م دۆستایه‌تیه دێرینه‌ش له‌م دواییه‌دا گه‌شه‌ى پێدرا
و چاكتر
رووى گه‌شى ى.ن.ك و كوردایه‌تیان بۆ روون بۆته‌وه، بۆیه زۆر پێویسته ئه‌و
دۆستایه‌تییه بپارێزین
و په‌ره‌شى پێبده‌ین. پێویسته خۆمان نه‌ك هه‌ر دوور له
دروشمه
شۆڤێنییه‌كان بگرین، به‌ڵكو دژیشیان بوه‌ستین. بێگومان ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ش له‌قازانجى عیراقه به‌كوردستانیشه‌وه. به‌تایبه‌تى له‌م هه‌لومه‌رجه جیهانى و دیموكراسیه‌دا،
ئاینده‌ى رووداوه‌كان هه‌تا دێت، باشتر
و شیاوتر ده‌بێ، هێدى هێدیش، كێشه
و گرفته
مێژووییه‌كان، چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و تێگه‌یشتنى شارستانى نێوان گه‌لان،
ڕووى له
پێشكه‌وتنه.
گه‌شه‌پێدانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى
كوردستان
یه‌كێك له‌ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانى
ى.ن.ك له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌شه‌پێدانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه. چونكه هێشتا
گه‌له‌كه‌مان پێویستى زۆرى به‌هێزى پێشمه‌رگه هه‌یه. نه‌ك هه‌ر بۆ پاراستنى مافه‌كانى
خۆى، به‌ڵكو بۆ پاراستنى
ڕه‌وتى دیمو‌كراتى له عێراق و كوردستانیشدا، بۆ به‌دیهێنانى
ئه‌و ئامانجانه‌ى هێشتا نه‌هاتونه‌ته‌دى.
جا بۆیه (هـ.پ.ك) بۆ
ئه‌وه‌ى بتوانێت
ئه‌و ئه‌ركانه‌ى سه‌رشانى راپه‌ڕێنێت، ده‌بێت له‌ڕووى چۆنایه‌تى و مه‌شق
و چه‌كه‌وه
گه‌شه‌ى پێبدرێت. بۆ
ئه‌وه‌ش پێویستیمان به پلانێكى رێك
و پێك هه‌یه، به‌تایبه‌تى
دواى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، كه پێویسته به‌زوویى جێبه‌جێ
بكرێت. چونكه ئه‌م یه‌كخستنه شه‌رتێكى بنه‌ڕه‌تى گه‌شه‌كردنیه‌تى.
دیاره گه‌شه‌پێدانى چۆنایه‌تیه‌كه‌ى،
ئینجا مه‌شقى نوێ و مۆدرین، ئینجا په‌یداكردنى چه‌كى به‌رگرى پێویست بۆ (هـ.پ.ك)
زۆر پێویسته، بۆ پێویسته؟ ئایا ئێمه به‌ته‌ماى شه‌ڕین؟ یان به‌ته‌ماى شه‌ڕبوونه‌وه‌ین؟
به‌سه‌ربه‌ستى ده‌ڵێم:
نه‌خێر ئێمه تاڵاوى شه‌ڕو جه‌نگمان چه‌شتووه،
به‌ته‌ماى شه‌ڕیش نین و نامانه‌وێت تووشى شه‌ڕ بینه‌وه، به‌ڵام ده‌مێكه گوتراوه
خۆسازدان بۆ شه‌ڕ، شه‌ڕ دوورده‌خاته‌وه.
1. تیرۆریست
و دوژمنانى گه‌له‌كه‌مان، پیلانگێڕه‌كان ره‌نگه جۆرێك شه‌ڕمان به‌سه‌ردا بسه‌پێننه‌وه
كه (هـ.پ.ك) شان به‌شانى هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق به‌رهه‌ڵستى هێرش و په‌لاماریان
بكات.
2. (هـ.پ.ك) چونكه به‌شێكه له‌هێزه‌كانى چه‌كدارى عێراقى فیدرال، ناتوانێت دووره‌په‌رێز بوه‌ستێت
له‌شه‌ڕى دژه تیرۆر
و پیلانگێڕان. بۆیه
ڕه‌نگه عێراقى فیدرا‌ڵ زیاتر له
ئێستاش
پێویستى به (هـ.پ.ك) له په‌كخستنى پیلانى دوژمنان‌دا هه‌بێت.
3. بۆ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له
په‌لامار
و چالاكى تیرۆریسته‌كان، كه
ڕه‌نگه بیانه‌وێت
جارێكى تریش دزه بكه‌نه‌وه ناو كوردستان و تاوان ئه‌نجام بده‌ن.
4. بۆ په‌كخستنى
هه‌وڵ و ته‌قه‌للاى ناحه‌زانى فیدرا‌ڵ و حكومه‌تى هه‌رێم له
كاتى پێویستدا.
گه‌شه‌پێدانى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى
هه‌رێم
نیاز له
گه‌شه‌پێدانى حكومه‌تى هه‌رێم،
دواى پێكهێنانى له‌و هێزانه‌ى هاوپێناون له‌م قۆناغه‌دا، دانان و په‌یڕه‌وكردنى به‌رنامه‌كه‌یه‌تى،
كه ده‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له
بوارى خزمه‌تگوزاریدا زیاتر چالاك بێت و بایه‌خێكى
تایبه‌تى به لادێ و خانووه قوڕه‌كانى ناو شاریش بدات. هه‌روه‌ك پێویسته پلانێكى
دوور و
درێژ دابنرێت بۆ گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازى
و كشتوكا‌ڵ له كوردستاندا. پلانێكى
ستراتیژى ئه‌وتۆ كوردستان له ولاتێكى به‌رخۆره‌وه (استهلاكی) بگۆڕى به
و‌ولاتێكى به‌رهه‌مهێن
(المنتج). ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌كرێ كه به‌پێى پێویستى
و پێداویستیه‌كانى سه‌رده‌م
ژێرخانى ئابورى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى پیشه‌سازى
و كشتو‌كاڵى دروست بكرێ. هه‌ر ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵایه‌تى و چینایه‌تى كوردستانى ئێستا ده‌گونجێ، به‌تایبه‌تى
تازه تازه بۆ یه‌كه‌مین جاره ئه‌وه‌ته‌ى كوردستان داگیر
و دابه‌شكراوه، له‌كوردستاندا،
چینى بۆرژواى نیشتمانیى سه‌رهه‌ڵده‌دا
و نه‌شونماش ده‌كات، له‌م رێڕه‌وه‌دا، بایه‌خدان
به نه‌وت
و گاز، به‌ده‌رهێنانى كانزا گرانبه‌هاكانى كوردستان، به كارگه‌ى چه‌شناوچه‌شنى
گه‌وره، به‌سیاسه‌تى ئابورى هاوچه‌رخ، به پاشكه‌وتى نه‌ختینه
و دراو، به هاوسه‌نگى
بازاڕ و تواناى كڕینى هاووڵاتى، ئه‌ركێكى چاره‌نووسسازى ئابورى كوردستانه كه زۆر
زۆر گرنگه پلان
و پرۆژه‌ى ستراتیژیان بۆ په‌سه‌ند بكرێ و بودجه‌ى پێویستیشى بۆ ته‌رخان
بكرێ. دیاره هه‌مووشى به هاوكارى له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ته دۆسته‌كان
و كۆمپانیاكانى
جیهان. پێویسته سه‌رمایه‌دارى خۆماڵى
و كه‌رتى تایبه‌تیش یارمه‌تى
و هان بدرێن بۆ به‌شدارى
چالاكانه له بازرگانى
و ئه‌و جۆره پیشه‌سازییانه‌ى پێیان ده‌كرێت. به‌تایبه‌تى ئه‌زمونى
زۆرێك له وڵاتانى جیهان سه‌لماندویانه كه: پیشه‌سازى گه‌وره
و گچكه، ته‌واوكه‌رى
ئابورى نیشتمانیى، نه‌ته‌وه‌یى
و بازاڕى ئازادن.
بۆ كشت‌وكال، ده‌بێت پلانێكى تایبه‌تى
بۆ بوژاندنه‌وه‌ى لادێ و بوژاندنه‌وه‌ى كستوكال و چاره‌ى كێشه‌ى كه‌م
ئاویى دابنرێت.
ژینگه‌ى كوردستان له هه‌ر چوار وه‌رزیشدا، بۆ ئابورى فره‌چه‌شن له‌باره. ئه‌م له‌بارییه‌ى
ژینگه، ده‌بێ به پرۆژه‌ى ئابورى كشتو‌كاڵى هه‌مه‌لایه‌نه سودى لێ
وه‌ربگیرێ و سودى
پێ ببه‌خشرێ.
هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌ت بیرێكى
جددى له چاره‌كردنى ژماره‌ى زۆرى كارمه‌ندانى بێ
ئیش، واتا ئه‌وانه‌ى بۆ موچه‌وه‌رگرتن
دانراون بێ
ئه‌وه‌ى پێویست بن، یان به‌شدارى له كاركردن بكه‌ن. دیاره ده‌بێ بیر له
دۆزینه‌وه‌ى كاریش بۆ ئه‌وانه‌ى زیاد ده‌بن بكرێته‌وه.
نیاز له گه‌شه‌پێدانى په‌رله‌مانیش،
خستنه‌گه‌ڕیه‌تى، ره‌خساندنى هه‌لومه‌رجى گفتوگۆى ئازاد، راده‌ربڕین، لێكۆڵینه‌وه
و پێشنیازكردنه. ئێمه پێویستمان به په‌رله‌مانێكى زیندووى هۆشیار هه‌یه، كه ئه‌ركه‌كانى
نیشتمانى ده‌خاته سه‌رووى داخوازییه‌كانى حزبى و شه‌خسى و تایبه‌تى.
حكومه‌ت
و په‌رله‌مانه‌كه‌مان پێویسته
ئه‌م راستیانه بخه‌نه به‌رچاوى خۆیان، كه هێشتا رژێمى دیمو‌كراتى فیدراڵى عیراق،
به‌كوردستانیشه‌وه، نه‌چه‌سپاوه؛ هێشتا پیلانه‌كانى دوژمنان بۆ له‌ناوبردنى به‌رده‌وامه؛
هێشتا چالاكى تیرۆریستى بۆ كوشت
و كوشتار
و كاولكردنى ووڵات هه‌ر به‌رده‌وامه. بۆیه
ئه‌مڕۆ ئه‌ركى سه‌ره‌كى حكومه‌ت
و په‌رله‌مانیش له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسیه
دڵسۆزه‌كان، كه په‌رۆشى دیموكراسى
و فیدراڵن، هه‌ر پاراستنى ره‌وتى دیمو‌كراتى و
سیسته‌مى عێراقى دیمو‌كراتى فیدراڵه؛ هێشتا هه‌ر په‌كخستنى پیلانگێڕى دوژمنه‌كانى
ئه‌م ڕه‌وت
و سیسته‌مه‌یه. دیاره چاره‌یه‌كى راست
و ڕه‌وای گیروگرفته‌كانى نێوان
حكومه‌تى مه‌ركه‌زى
و حكومه‌تى هه‌رێم یه‌كێكه له
ئه‌ركه گرنگه‌كانى حكومه‌ت
و په‌رله‌مانى
كوردستان.
چاكسازى
و پاكسازیش له داموده‌زگاكانى
حكومه‌تدا ئه‌ركێكى گرنگ
و پێویسته، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته به‌رنامه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه
دابنرێت و زوو ده‌ست به چالاكى ژیرانه‌ى جێبه‌جێكردنیشى بكرێت.
كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى وه‌زیر، ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان، فه‌رمانبه‌ره گه‌وره‌كان، زیادكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره كه‌م مووچه
و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانیش، زۆر پێویسته.
جگه له‌وه هه‌قه چاو به مووچه‌ى
خانه‌نشینه‌كان بخشێندرێته‌وه تاكو به
پێى یاسا بێت، وه‌ك یه‌ك بێت، نه‌ك له
گۆتره و له‌به‌ر خاترى خاتران و مه‌حسوبیه‌ت، تاكو هه‌ر خانه‌نشینێك به
پێى یاسا چه‌ندى
هه‌ق ده‌بێ، چه‌ندى به‌ر ده‌كه‌وێ بیدرێتێ، هه‌تا به‌رى
ڕه‌نجى ده‌یان ساڵه‌ى خزمه‌ت
و ماندوو بونیشیان به‌یاسا له
ژیاندا ده‌سته‌به‌ر بكرێ.
ره‌گ و ریشه‌ى فیكرى
و سیاسى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان
له‌رێبازو قه‌واره‌ى ى.ن.ك
هه‌ڤاڵینه:
پێم وایه وه‌ختى ئه‌وه هاتووه كه‌ئێمه‌ش
بیروڕاى خۆمان به‌ڕاشكاوى ده‌رباره‌ى ره‌گ و ریشه‌ى فیكرى، سیاسیى و ره‌وشى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان
ده‌رببڕین. راستییه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو، با تال و تفتیش بن.
ده‌ستپێك له‌ناكۆكى سیاسیى و
ڕه‌وشت و كرده‌وه‌كان له
ناو شۆڕشدا سه‌ری
هه‌ڵداوه، پاشان به‌قۆناغى جۆراوجۆر په
ناو پێچى
جیادا هاتووه، تا گه‌یشتۆته ئه‌مه‌ى له‌م ساڵه‌دا دیمان.
دیاره ناكۆكى سیاسیى، فیكرى، كار
و
كرده‌وه‌ش، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ى.ن.ك-ه‌وه هه‌بووه. سه‌باره‌ت به
پێكهاته‌ى ى.ن.ك له سێ هێڵى فیكرى جیاواز
و سێ رێكخستنى تایبه‌تى كه هه‌موویان له‌ناو
ى.ن.ك-دا به‌شێوه‌ى نیمچه به‌ره‌یى كۆبووبوونه‌وه. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندى یه‌كێتیى
بووه و له هێزه‌كانى تریشى جیاكردۆته‌وه.
ئه‌م جیاوازییانه، هه‌ر له
نێوان
پێكهاته‌كانى ى.ن.ك-دا نه‌بوو به‌ته‌نها، بگره له‌هه‌ریه‌ك له‌و پێكهاتانه‌شدا هه‌بوو.
هه‌ڵچوون و داچونیشى به‌خۆیه‌وه ده‌بینى!
بۆ پێكه‌وه هێشتنه‌وه‌ى باڵه‌كانى ناو
ى.ن.ك و پاراستنى یه‌كێتیى كار
و كرده‌وه‌ى پێویست له شۆڕشى نوێ‌دا، دوو هێڵ و دوو
بۆچونى له‌یه‌كتر جیا هاتبوونه كایه‌وه. یه‌كێكیان هێڵى پاراستنى یه‌كێتی
و ته‌بایى له‌ناو باڵه‌كانیدا، هه‌رچه‌نده نرخى له پاشه‌كشه‌و سازش ویستبێت، هه‌رچه‌نده
پشوو درێژى شۆڕشگێڕانه‌ى گه‌ره‌ك بوبێت.
ئه‌مه‌یان هێل و بۆچوونى ئێمه‌مانان
بوو، له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئیمڕۆ.
هێڵى دووه‌م (بۆچوونى دووه‌م) بێباكى
بوو له پاراستنى یه‌كێتیى و یه‌كێتیى ریزه‌كانى
و ره‌چاوكردنى ده‌ستكه‌وتى تایبه‌تى
و حزبى و جارجار شه‌خسیش.
ئه‌وه‌نده له‌بیرمه، كه هاتینه سێ
سنووره‌كه (له‌دۆڵى گۆستێ- مانگى حه‌وتى
(1977)، ئه‌م جیاوازییانه ده‌ستبه‌جێ ده‌ركه‌وتن،
به‌تایبه‌تى له‌نێوان شه‌هیدى نه‌مر عه‌لى عه‌سكه‌رى و نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌ره‌ڕاى
ناكۆكى نێوان كۆمه‌ڵه
و شۆسیالیست، سه‌ره‌ڕاى ناكۆكى ناو خودى شۆسیالیست و ناو خودى
كۆمه‌ڵه‌ش. جارێكیان كار گه‌یشته لێكترازان! هه‌تا به هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌مان
پێكمان هێنانه‌وه. له‌وساوه به‌نده‌ى موخلیستان ئه‌ركى پێكهێنانه‌وه
و چاره‌ى
ناكۆكییه‌كان، به‌گفتوگۆ پێكه‌وه سازان و پاراستنى یه‌كێتیى شۆڕش و ى.ن.ك ى گرته
ئه‌ستۆ.
به‌ڵام دواى كاره‌ساتى هه‌كارى ناكۆكى
نێوان كۆمه‌ڵه
و شۆسیالیست، به‌تایبه‌تى نه‌وشیروان و سالار له
لایه‌ك و خوالێخۆشبوو
هه‌ڤاڵى نه‌مرمان كاك ره‌سول مامه‌ند گه‌یشته راده‌ى لێكترازان و جیابوونه‌وه‌ى
شۆسیالیست به‌خۆیان و رێكخستن و پێشمه‌رگه‌كانیانه‌وه له ى.ن.ك، جگه له
هه‌ڤاڵى
نه‌مر عومه‌ر ده‌بابه
و هه‌ڤاڵێكى زۆر. پاشان ناكۆكى نێو كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌رانى
كوردستان تا ده‌هات توندتر ده‌بوو، به‌تایبه‌تى له‌نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ك
و سالار و مه‌لا به‌ختیار له‌لایه‌كه‌وه، توندوتیژى نه‌وشیروان و پیلان سه‌پاندن
بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى نه‌یاره فكرى و سیاسییه‌كانى له كۆنفرانسه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌راندا،
به سه‌پاندنى لیستى تایبه‌تى له
هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه‌دا، له
به‌رامبه‌ریشدا،
لاسارى و سووربوون له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ى سالار عه‌زیز له‌لایه‌كى تر، كاره‌كه‌ى گه‌یانده
جیابوونه‌وه‌ى ئالاى شۆڕش له ى.ن.ك. ئه‌مه له
كاتێكدا ئه‌و كێشانه به تێپه‌ڕینى
رۆژگار قابیلى چاره‌سه‌ركردن بوون.
ئه‌وه‌ى راسته من و برایانى شۆسیالیست
(شۆڕشگێڕان پاشان) كه مابوونه‌وه، له‌ناو ى.ن.ك دا هه‌وڵمان دا
په‌كى ئه‌و سیاسه‌ته
توندوتیژییه بخه‌ین، به‌ڵام مه‌خابن گه‌یه‌ندرایه حوكمى ئیعدام و چاره‌ى ناكۆكییه‌كه
به‌شه‌ڕو پێكدادان. كه‌چى سكرتێرى كۆمه‌ڵه ئه‌و هێڵه‌ى قیاده ده‌كرد كه به
كوشتن و گرتن و ته‌فروتوناكردن كێشه‌كان ببرێته‌وه.
له‌ناو خۆشمان‌دا، بێ ئاگادارى سكرتێرى
گشتى و نیوه‌ى (م.س)و ناوه‌ندى كۆمه‌ڵه‌ش، بڕیارى كوشتنى خه‌ڵكى له
شار‌و له
لادێ ده‌رده‌كرد.
ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆیه‌كى گه‌وره‌ى ناكۆكى ئێمه‌مانان له‌گه‌ل هێڵى نه‌وشیروان له‌ساڵى
(1981)ه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا. تا كار گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى هه‌ڕه‌شه‌مان كرد
به به‌جێهێشتنى ووڵات ئه‌گه‌ر كوشتار له
شار‌و له لادێ رانه‌وه‌ستێت، هه‌رچه‌نده، سه‌ره‌تا
ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانانه
و گه‌لـێ بڕیارى ترمان لـێ ده‌شاردرایه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام،
دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م، له‌رێگه‌ى به‌رپرسانى گه‌وره‌ى ناو شاره‌وه، راستیه‌كانمان
هه‌موو زانى و چیكه فڕوفێل دادى نه‌ده‌دا. ئه‌م راستیانه‌ش واى لێكردین بتوانین
دوا سنوور بۆ پاكتاوى جه‌سته‌یى ناڕه‌وا دابنێین! ئه‌مه یه‌كه‌مین ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى
ناڕاسته‌وخۆى گرنگى نێومان بوو، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وانى توندوتیژى.
پاشان، هه‌ر له‌و زه‌مان و زه‌مینه‌یه‌دا، مه‌خابن، شه‌ڕى ناوخۆ قوڵتر كرا
و به‌سه‌رى ى.ن.ك دا سه‌پێنرا كه به‌رگریى له‌خۆى و
شۆڕش بكات، ئه‌وه بوو، له هه‌ولێر
و سلێمانى
و هه‌ندێ ناوچه‌ى تریش، شه‌ڕ، پێچه‌وانه‌ى
به‌رنامه
و سیاسه‌تى یه‌كێتى، روویدا
و، له ڕره‌وتى گشتى
ڕوداوه‌كانى ناوخۆ تێنه‌په‌ڕین. به‌ڵام روداوه‌كان له شه‌ڕى قرناقا
و پشت ئاشان-دا به
هۆى گرتنه‌به‌رى سیاسه‌تێكى
عه‌سكه‌رى بڕیارلـێنه‌دراوه‌وه، خراپ و نامرۆڤانه شكانه‌وه
و رووداوى زۆر ناله‌بارییان لـێكه‌وته‌وه، كه ئه‌م روداوانه له‌مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانییدا روویان نه‌دا.
له‌ڕووى فیكرییشه‌وه، به‌ئاشكرا ده‌یگوت:
كه ماركسیزم گه‌ڕوگول بووه
و سۆشیالیزم باوى نه‌ماوه، كه‌چى خۆشى سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى
ماركسى لینینى بوو! هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى ئه‌ویش بنه‌ماى فیكرى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
كۆمه‌ڵه بوو له
دواییدا.
له‌شه‌ڕیشمان له‌گه‌ل عێراقدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاشكرا رژێمى عیراق فاشستى بوو، تاوانى جینۆسایدى ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام سكرتێرى كۆمه‌ڵه جارجاره به‌ته‌نیا ئه‌مرى واى ده‌رده‌كرد، كه جێبه‌جێكردنیان به
ڕواڵه‌تیش
شه‌ڕه‌كه‌ى ده‌كرده شه‌ڕى كورد‌و عه‌ره‌ب نه‌ك شه‌ڕى كوردایه‌تى له
دژى دیكتاتۆریه‌ت،
ئه‌مه‌ش پاساوى ده‌دایه شۆڤێنیه‌كان بۆ زیاتر ئه‌نجامدانى تاوان. هه‌روه‌ك گاڵـه‌و
گاڵته‌شى به‌دروشمه‌كانى برایه‌تى كورد‌و عه‌ره‌ب
و هاوخه‌باتى هێزه‌كانى كورد
و عه‌ره‌ب
ده‌هات، لێره‌شدا جیاوازییه‌كى تر له
نێوانمان دروست بوو، چونكه ئێمه‌مانان باوه‌ڕمان به‌و برایه‌تى و هاوخه‌باتییه هه‌میشه هه‌بوو، هه‌وڵى پێكهێنانى جه‌بهه‌ى عێراق
دژى دیكتاتۆریه‌تیشمان به‌رده‌وام دابوو.
ناچار بۆ مانه‌وه‌ى شۆڕش
و یه‌كگرتویى
ریزه‌كانى یه‌كێتیى، سه‌ره‌ڕاى كێشه
و بێشه و دوبه‌ره‌كییه شاردراوه‌كه‌ش، به‌هیواى چاك كردن و راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه
و بۆچوونه ناڕاسته‌كان، گوزه‌راندمان. به
پێى ئه‌و
سه‌ره‌تایه‌ى كه په‌سه‌ندمان كردبوو، سه‌ره‌تاى پاراستنى یه‌كێتى و یه‌كێتیى ریزه‌كانى
ناو ى.ن.ك به‌تایبه‌تى كه سكرتێرى كۆمه‌ڵه بوو، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ل زۆربه‌ى
كادره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ش تێكى دابوو، به‌تایبه‌تى نه‌مران جه‌بار فه‌رمان و د.خه‌سره‌و
و د.ئه‌رسه‌لان و هه‌ڤال عومه‌ر فه‌تاح و عه‌لى بچكۆل و ده‌یان هه‌ڤاڵى تریش.
له‌ناو ئه‌و كێشمه‌كێشه سیاسى و
فكرییه‌دا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى زۆرمان له‌گه‌ل سه‌دامییه‌كاندا هه‌بوو،
به‌تایبه‌تى سیاسه‌تى سه‌دام له‌جه‌نگى عێراق-ئێران‌دا، سروشتى فاشیانه‌ى رژێم
ئاشكرا ده‌ركه‌وتبوو، ده‌ریش كه‌وتبوو كه ئه‌م فاشیستانه له
هیچ تاوانێك نه‌ده‌سڵه‌مینه‌وه،
مفاوه‌زاته‌كه‌شمان له‌گه‌ل رژێم ساڵێك بوو به‌هۆى شۆڤێنیه‌تى به‌عسى سه‌دامى و ته‌كنه‌لۆژیاى
جه‌نگی و فشاره ئیقلیمیه‌كه، شكستى خواردبوو، ئه‌و هه‌موو راستیانه‌مان
ده‌زانى،
بۆیه ده‌بوو ژیرانه‌تر هه‌ڵبسوڕێین و كه‌مترین پاساو بده‌ینه
ده‌ست فاشیه‌كان، كه‌چى له‌وكاته‌دا، نه‌ك نه‌مانتوانى جیاوازیه‌كان و هه‌ڵه‌كان سه‌باره‌ت
به سكرتێرى كۆمه‌ڵه كه‌م بكرێنه‌وه، به‌ڵكو ناوبراو ناكۆكیه‌كانى له مه‌یدانى
سیاسه‌ت و فكره‌وه، گه‌یانده ئاستێكى ترسناك، ئه‌ویش بوارى عه‌سكه‌رییه، بڕیارى
هه‌ره مه‌ترسیداریش له‌وكاته‌دا، ئه‌وه بوو به‌بێ ره‌زامه‌ندى سكرتێرى گشتى، كه
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى (پ.م)ش بوو، به‌ڵكو به‌بێ ره‌زامه‌ندى زۆربه‌ى مه‌كته‌بى
سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیش، فه‌رمانى عه‌سكه‌رى دابوو به فه‌رمانده
و هه‌ڤالانى
ده‌ڤه‌رى هه‌ڵه‌بجه، كه وه‌كو به‌شێك له هاوكێشه عه‌سكه‌رییه‌كانى جه‌نگى عێراق
–ئێران هه‌وڵى رزگاركردنى هه‌ڵه‌بجه بده‌ن. گوایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گوشار بوو بۆ
سه‌ر سه‌ركردایه‌تى كه رژێم په‌لامارى ده‌دا. ئه‌م بڕیاره‌ش به‌و
شێوه‌یه، به‌بێ
لێكدانه‌وه‌ى هه‌لومه‌رجى جه‌نگه‌كه
و سروشتى فاشیانه‌ى سه‌دامیه‌كان له دوو ساڵى
كۆتایى جه‌نگه‌كه‌دا، پاساوى دایه ده‌ست سه‌دام كه سروشته فاشیه‌كه‌ى به رۆژى
روناك، به‌بێ دوودڵیى له شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا جێبه‌جێ بكات. كه ئه‌گه‌ر هاتباو ئه‌م
نه‌خشه‌یه له مه‌كته‌بى سیاسى
و له‌گه‌ڵ سكرتێر
و فه‌رمانده‌ى گشتی (پ.م)دا،
باسكرابا
و تاوتوێ بكرایه، بێگومان رێگه‌نه‌ده‌درا رێگه‌ى وا بگیرێته‌به‌ر. به‌ڵكو
هه‌وڵ ده‌درا نه‌خشه
و تاكتیكى عه‌سكه‌رى گونجاوتر له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بگیرێته‌به‌ر.
به‌تایبه‌تى حكومه‌ت پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ ناردبوین كه هه‌ر په‌لامارێك له‌گه‌ڵ پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ر شوێنێك، به به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى جوابى ده‌بێت، ته‌نانه‌ت
گه‌ر شارى سلێمانیش بێت. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌م راستیانه‌ش، ئۆباڵى تاوانى
كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه
و سه‌رانسه‌رى كوردستان، له
ئه‌ستۆى به‌عسى سه‌دامدایه.
كه كاره‌ساته‌كه روویدا
و حوكمى
دیكتاتۆرى هه‌ڵه‌بجه‌ى دایه به‌ر چه‌كى كیمیاوى، ناڕه‌زایى له‌سه‌ر سه‌پاندنى
بڕیاره‌كه، كه به‌بێ ره‌زامه‌ندى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌ركرابوو، له‌لایه‌ن چه‌ندین
هه‌ڤاڵه‌وه به‌رزبۆوه. به‌لام تازه كار له‌كار ترازابوو.
ناكۆكیه‌كى تر‌ى سه‌ره‌كى له
نێوانماندا،
له سه‌روبه‌رى راوه‌ستانى شه‌ڕى ئێران- عیراق بوو، له‌و
ساته‌دا سكرتێرى كۆمه‌ڵه
باوه‌ڕى به‌شۆڕش نه‌مابوو، له‌دواى شه‌ڕى سه‌ركردایه‌تى وره‌ى به‌ردابوو، به
په‌له‌پروزه
ناوچه‌كه‌ى به‌جێهێشت به‌سه‌ر هه‌ڤالانى سه‌ركردایه‌تیدا بێ ئه‌وه‌ى پرس و راوێژیان
پێ بكات. به‌تایبه‌تى له‌دواى ئه‌نفاله‌كان. كه سه‌دان خێزان و هه‌زاران كه‌س له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له
پاشه‌كشه‌دا كه‌وتبوون و پێویستیان به‌هاوكارى
و رێنوێنى هه‌بوو، به‌ڵام سكرتێرى كۆمه‌ڵه به
ئاره‌زووى خۆى بڕیارى ده‌دا
و سه‌ره‌نجام سه‌ربه‌خۆ كه‌وته
بلاوه‌پێكردنى شۆڕش
و ده‌ستى كرد به‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ى كادیره‌كانى نزیك له‌خۆى و
هاندانى پێشمه‌رگه‌ش بۆ چونه ماڵى خۆیان یان بۆ ئێرَان. به
كه‌ڵك وه‌رگرتن له
ده‌سه‌ڵاتى جێگرى سكرتێرى گشتى له‌غیابى سكرتێرى گشتیدا، خه‌ریك بوو شۆڕشه‌كه بڵاوه پێ بكات.
ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستى هه‌ڤاڵان كاك كۆسره‌ت
و هه‌ڤال جه‌بار فه‌رمان و چه‌ند هه‌ڤاڵێكى
شۆڕشگێڕیان نه‌با، به‌ره‌سمى بڕیارى بڵاوه‌پێكردنى شۆڕشى ده‌دا. سه‌ره‌نجامى ئه‌م
سیاسه‌ته
و ئه‌م باوه‌ڕه‌ى كه‌وته هه‌ڵگرتنى دروشمى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌دام و
پروپاگه‌نده بۆ نه‌مانى تواناى درێژه‌دان به شۆڕش. بۆ رازیكردنى سكرتێرى گشتیش،
كه له‌سوریه بوو، هه‌ڤال عومه‌ر عه‌بدوڵلا یان نارده لاى. به‌لام سكرتێرى گشتى
ئه‌و سیاسه‌ته‌ى په‌سه‌ند نه‌كرد
و به‌قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ى وه‌ڵامى دانه‌وه، كه
خه‌بات درێژه پێده‌ده‌ین تا سه‌دام هه‌ر ده‌ڕوخێنین.
لێره‌وه ناكۆكى نێوان سكرتێرى گشتى و
جێگره‌كه‌ى زۆر توند
و قول بوو. هه‌ر به‌وه خاوكرایه‌وه كه پاشان (م.س) بڕیارى دا
شۆڕش به شێوه‌ى شه‌ڕى پارتیزانى درێژه‌ى هه‌بێت و خه‌بات شان به‌شانى موعاره‌زه‌ى
عیراقیش دژى دیكتاتۆریه‌ت درێژه‌ى هه‌بێت، خۆشمان ده‌ست بكه‌ین به دروستكردنى ده‌سته‌ى
چه‌كدار له‌شاره‌كان و ئۆردوگاكان بۆ رۆژى خۆى. چونكه ئێمه پێمان وابوو، كه سه‌دام
كه‌تنێك له‌گه‌ڵ كوێت، هه‌ر ده‌كات، ئه‌مریكا
و ئه‌وروپاش هه‌ر لێى ده‌ده‌ن. له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ش له‌گه‌ل نه‌وشیروان ناكۆك بووین، چونكه ئه‌و پێى وابوو كه له
سه‌دام
نادرێت، ته‌نانه‌ت دواى په‌لاماردانى كوێتیش پێى وابو سه‌دام ده‌كشێته‌وه، بۆیه
داواى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌دام ده‌كرد. ئه‌وه‌بوو، بێ پرسى هه‌ڤالانیش، به‌تایبه‌تى سكرتێرى گشتى، كه‌وته نامه‌ناردن بۆ سه‌دام و هه‌وڵدانى لاواز بۆ رێكه‌وتنێكى
لاواز به‌هیواى ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى خۆى بباته
سه‌ر. كه‌چى نه‌ك سه‌دام ئاماده‌نه‌بوو
چاره‌سه‌رێكى لاوازیش بۆ كێشه‌كه بسه‌لمێنێ، به‌ڵكو شه‌خسى خۆى ئاماده نه‌بوو وه‌ڵامى یه‌ك نامه‌ى جێگرى سكرتێرى یه‌كێتیى بداته‌وه، ته‌نیا داواى زاره‌كى ئه‌وه‌بوو كه
(یاخی بووه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه
ڕیزى نیشتمانى) ئه‌مه‌ش هه‌ر بیروبۆچونه‌كانى هێڵى
روخاندنى سه‌دامى سه‌لمانده‌وه، كه رژێم شۆڤێنى و فاشییه
و مافى دیمو‌كراتى هه‌رگیز
نادات.
له‌ناو هه‌ڤالان و پێشمه‌رگه
و باره‌گاكانیشدا، هه‌وڵى ده‌دا بیروڕاكانى هه‌ڤال كۆسره‌ت و برایانى تر، كه ده‌یانگوت سه‌دام لێى ده‌درێت
و ده‌شڵه‌ژێ، كه‌مبایه‌خ بكات، هه‌تا بتوانێ هێڵى سیاسیى خۆى زیاتر بره‌و پێبدات.
له‌م رێڕه‌وه سیاسییه‌دا
و له‌و بارودۆخه‌دا، نه‌وشیروان دوو هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى كرد:
یه‌كه‌میان ئه‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌یه بوو، ده‌رباره‌ى لێدان و لـێنه‌دانى سه‌دام
و ده‌ركردنى له كوێت. له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و لێكدانه‌وه چه‌وته‌ش ى.ن.ك-ى توشى هه‌ڵه‌یه‌كى
مێژوویى كرد، كه ده‌رفه‌ت و هه‌لێكى مێژوویى له‌ده‌ستداین، ئه‌ویش ئه‌مه‌ى خواره‌وه
بوو:
ئه‌مریكیه‌كان به سكرتێرى گشتى ى.ن.ك
یان راگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر بێت و هاوكارى هێزى هاوپه‌یمانان بۆ رزگاركردنى كوێت
بكه‌ن، ئه‌وا هه‌م یارمه‌تییه‌كى باشى چه‌ك و ماددى ده‌ده‌ن به‌كورد
و هه‌م پاشان
فیدرالیه‌تیشى له‌عیراقدا بۆ ده‌سه‌لمێنن و ده‌سه‌پێنن. سكرتێرى گشتیش، داواى له
نه‌وشیروان
كرد، كه له‌گه‌ل هه‌ڤالانى سه‌ركردایه‌تى و پارتیش دراسه‌ى بكه‌ن و وه‌ڵامى بده‌نه‌وه.
ئه‌ویش وا وه‌ڵامى سكرتێرى گشتى دایه‌وه: كه ئه‌وه په‌سه‌ند نییه، چونكه سه‌دام
هه‌ر به خۆشى له‌كوێت ده‌كشێته‌وه
و شه‌ڕه‌كه‌ش تووشى ئێمه ده‌بێت. به‌م هه‌ڵوێسته
هه‌ڵه‌یه هه‌ڵێكى مێژوویى له‌كیس كورد دا، ئه‌گینا دواى رزگارى كوێت، به‌تایبه‌تى
كه زۆربه‌ى زۆرى كوردستان‌مان رزگاركردبوو، فیدراڵمان بۆ ده‌چه‌سپا.
له‌دواى ئه‌و دوو هه‌ڵه‌یه، نه‌وشیروان
دووچارى هه‌ڵه‌یه‌كى تریش هات، ئه‌ویش كه راپه‌ڕین به
هاتنه‌وه‌ى له‌شكرى عێراق بۆ
شاره گه‌وره‌كان تووشى شكان هات، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى به‌ربه‌ره‌كانێى
بكات، وه‌ك جێگرى (س.گ)
و (ف.هـ.پ.ك) ئه‌مجاره‌ش به‌بێ بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى
و به‌رنامه‌یه‌كى
سیاسى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه ناله‌باره، گوتبوى من ده‌مزانى وامان به‌سه‌ردێ،
به‌ڵام مام جه‌لال ئه‌م سیاسه‌ته‌ى سه‌پاندو تووشى كاره‌ساتى كردین. گوایه له‌ترسى
ئه‌وه‌ى خه‌ڵك تۆڵه‌ى كوژراوى خۆیانمان
لێ ده‌كه‌نه‌وه!
به‌مجۆره ده‌بینین كه له ئان
و كاته
هه‌ستیاره مێژووییه‌كاندا نه‌وشیروان هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى توشى ى.ن.ك كردووه. هه‌ربۆیه‌ش
دواى خۆگرتنه‌وه له‌راپه‌ڕینه‌كه، له‌كاتێكدا هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت له
ناوچه‌كانى هه‌ولێر
و هه‌ڤاڵ جه‌بار فه‌رمانى نه‌مر له
ناوچه‌كانى سلێمانى و گه‌رمیان خه‌ریكى پاراستنى
ناوچه رزگاركراوه‌كان و ده‌رپه‌ڕاندنى هێزى میرى بوون، نه‌وشیروان له
ناوزه‌نگ خۆى
شاردبوه‌وه
و په‌یتاپه‌یتاش ره‌خنه‌ى روخێنه‌رى ده‌گرت.
له‌دواى ئه‌وه‌ى ئیتر ووڵاتی بۆ له‌نده‌ن
به‌جێهێشت. تا سه‌روبه‌رى یه‌كه‌مین كۆنگرێس نه‌هاته‌وه. كه هاته‌وه‌ش، بۆ به‌گژاچوونى
سكرتێرى گشتى و تێكدانى ى.ن.ك كارى ده‌كرد، به
جۆرێك كه به
ئاشكرا ده‌یگووت با
ى.ن.ك تێك چێت، شتێكى نوێ دروست ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌نجامى ئه‌م كێشانه، كۆنگره
له‌باتى ئه‌وه‌ى له
راپه‌ڕیندا رێ و شوێنى سیاسى بۆ سه‌ركه‌وتن و ئیداره‌ى حكومه‌ت
دابنێ، هه‌ر گیرۆده‌ى كێشه
و بێشه‌ى كۆن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كانى
ڕابردوو بوو.
گوایه درێژترین كۆنگره بوو، به‌ڵام كه‌مترین چاره‌سه‌رى دۆزییه‌وه.
به‌م جۆره له‌مێژ ساڵه، له‌سه‌ره‌تاى
هه‌شتاكانه‌وه (نه‌ك له دوو هه‌زاره‌وه)، دوو هێڵى ناو ى.ن.ك هاته‌كایه‌وه،
هێڵى پاراستنى ى.ن.ك و په‌رۆشى و دڵسۆزى بۆ یه‌كێتى ریزه‌كانى
و هێڵى بێباكى له
یه‌كێتى
و به‌خشكه‌یى كاركردن بۆ له‌به‌ریه‌ك ترازاندنى.
هه‌ڤاڵینه!
له دووه‌مین كۆنگره‌شه‌وه، كه
زانیى
زۆربه‌ى زۆرى كادرى ناو ى.ن.ك-ى له
گه‌ڵ نییه، كه‌وته پیلان
دانان بۆ ده‌ستەگه‌رى، هه‌رجاره به‌بیانوویه‌ك
و به‌شێوه‌یه‌ك. هه‌موو هه‌وڵێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
له‌گه‌ڵیا سودیان نه‌بوو. له
دوا سه‌ره‌نجامدا، هه‌لى قۆزته‌وه بۆ هه‌ڵڕشتنى سیاسه‌تى
كۆنه‌قین
و پیلانه كۆنه‌كانى.
ده‌سته‌گه‌ریى نه‌وشیروان له
لایه‌ن
باڵى یه‌كێتیى خواز
و دڵسۆز هه‌ستى پێكرابوو، ته‌نانه‌ت ناو به‌ناو بڵاوكراوه‌ى
ناوخۆشیان ده‌گه‌یشته ده‌ستمان، به‌ڵام به
هیوا كۆنه‌كه‌ى خۆمان، هیواى پاراستنى
یه‌كێتی و یه‌كێتیى ناو یه‌كێتیى چاوپۆشى لـێده‌كرا
و هه‌وڵى دڵڕاگرتنى ده‌درا.
ده‌ریش كه‌وت كه ئه‌م سیاسه‌ته، به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تى تێكوپێكدانى یه‌كێتیى
ناو یه‌كێتیى، ئه‌نجامى خوازراوى نه‌بوو بۆ رێگرتن له‌جیابونه‌وه. بڕیارێك بوو
دابویان و بردیانه‌سه‌ر. به‌ڵام هێڵى یه‌كێتیى پارێز، له‌ناو یه‌كێتیدا، باڵاده‌ست
مایه‌وه
و یه‌كێتیش سه‌لماندییه‌وه كه به‌وان هه‌رگیز تێك ناچێ. به‌ڵكو زۆر
ناخایه‌نێ یه‌كێتیى ده‌برێته‌وه سه‌ر رێبازه مێژووییه‌كه‌ى بۆ راپه‌ڕاندنى
ئه‌ركه دیموكراسى
و مه‌ده‌نى و كوردایه‌تیه‌كه‌ى. به چاكسازى
و گۆڕانكارى
و
به‌دیهێنانى سیسته‌مێكى مۆدێرنیشه‌وه.
ئاشكرابوونى دژایه‌تى (ى.ن.ك)
دواى ئه‌وه‌ى نه‌وشیروان توانیبوى چوار
ئه‌ندامى (م.س) له‌گه‌لا چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى به‌لاى خۆیدا رابكێشێت،
ده‌ستى به پیلان دانان بۆ جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ى دژایه‌تى ى.ن.ك و لاوازكردن و
له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵته‌كاندنى، كرد.
خۆى به‌بیانوى ئه‌وه‌ى تاقه‌تى
حزبایه‌تى نه‌ماوه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه ده‌ستى له‌یه‌كێتى هه‌ڵگرت،
به پێى نه‌خشه‌یه‌كیش، كه پاشان ئاشكرابوو، داواى كرد كه بۆ دانانى
(په‌یمانگایه‌كى ستراتیژى بۆ توێژینه‌وه) بۆ ى.ن.ك و حكومه‌تى هه‌رێم
و كوردایه‌تى
یارمه‌تى بدرێ.
سكرتێرى گشتى سه‌ره‌ڕاى بۆچوونى جیاواز
له‌ناو مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى، باوه‌ڕى پێكرد
و پاره‌ى كه داواى كرد (ده
ملیۆن دۆلار)
و گرده‌كه
و هه‌ندێ شتى تر‌ى بۆ دابین كرد. ئه‌ویش له‌جیاتى
توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى، كۆمپانیاى وشه‌ى پێ دانا، ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه
و رادیۆى
پێ دانا‌و كه‌وته دژایه‌تی ی.ن.ك.
سكرتێرى گشتى له‌ژێر گوشارى ئه‌ندامانى
سه‌ركردایه‌تى و (م.س) به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌خۆى بوون، له‌گه‌ڵیدا
كه‌وته‌وه گفتوگۆ، له
ئه‌نجامدا به‌ڵێنى دا پشتیوانى له
پرۆژه‌ى چاكسازى هه‌ڤاڵ
سكرتێرى گشتى بكات، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاته‌كانى حیزب و حكومه‌ت. ته‌نانه‌ت
به‌شداریشى له داڕشتنى پرۆژه‌كه‌ى سكرتێرى گشتى كرد كه پاشان بڵاوكرایه‌وه.
كه‌چى له
بنه‌وه هه‌ر خه‌ریكى
پیلانگێڕى بوو.. ده‌سته
و دایه‌ره‌كه‌شى به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له
پۆسته‌كانیان له‌ناو
ى.ن.ك هه‌رچى توانیان بۆیان ئه‌نجام دا. له‌هه‌موو خراپتر
و بێ ئه‌مه‌كتر،
بڵاوكردنه‌وه‌ى نهێنییه‌كانى یه‌كێتى بوو له
میدیاكاندا. كه ئه‌مه ناپاكى بوو
به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌تى مه‌سئولیه‌ت. ئه‌وه‌بوو كه زانى له‌ناو خه‌ڵك ناڕه‌زایى
هه‌یه، لیستى گۆڕ‌انى هێنایه كایه‌وه بۆ دژایه‌تی ى.ن.ك. پێشتریش خۆى و ده‌سته
و دایه‌ره‌كه‌ى، كه‌وتبونه هێرش بۆ سه‌ر ى.ن.ك و به‌درۆى سلێمانچێتى كردن، یه‌كێكه
له‌و پروپاگه‌نده ناڕاستانه‌ى بڵاویان كرده‌وه، گوایه ى.ن.ك مانگانه پاره‌یه‌كى
زۆر وه‌رده‌گرێت
و خه‌ڵكى سلێمانى لـێ
بێبه‌ش كردووه! ئه‌وه‌ى
ڕاست بێت،
ڕاستیه‌كان
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌یه:
1. ى.ن.ك ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌رى ده‌گرێ بۆ (هـ.پ.ك)، شه‌هیدان، كه‌مئه‌ندامان، چه‌ك
و تفاقى
(هـ.پ.ك) و ئینجا ى.ن.ك-ه.
2. ئه‌وه‌ى
زیانى دارایى گه‌وره‌شى له سلێمانى دا، هه‌ر نه‌وشیروان و ده‌سته
و دایه‌ره‌كه‌ى
بوون، كه بونه هۆى بێبه‌شكردنى سلێمانى له نزیكه‌ى سێ هه‌زار ملیۆن دۆلار. چۆن؟
كۆریه‌كان له‌گه‌ل (س.گ) پێكهاتبوون
كه هێزێكیان بهێننه معسكر سلام كه بۆ پاراستنى ئاسایش له عێراق به‌بڕیارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاتبوون. به‌ڵێنیشیان دا كه نزیكه‌ى (3) هه‌زار ملیۆن
دۆلار له‌چه‌ند ساڵێكدا له‌و ناوچه‌یه سه‌رف بكه‌ن، رێگه‌ى كارگه‌یه‌كى كۆرى بده‌ن
كه كارگه‌یه‌كى ئاسن له پێنجوێن دابنێت.
كه داواى كۆریه‌كان گه‌یشته (م.س)
نه‌وشیروان و ده‌سته
و دایه‌ره‌كه‌ى
ڕه‌تیان كرده‌وه‌و گوتیان: نابێت بێنه ناوچه‌ى
سلێمانى.
ئه‌وه‌بوو چونه هه‌ولێر
و پاره‌یه‌كى
زۆریان له هه‌ولێر سه‌رف كرد؟ دیاره ده‌ستیان خۆش بێ. هه‌ولێریش شارى خۆشه‌ویست
و پایته‌ختى خۆمانه، خه‌ڵكه‌كه‌شى خه‌ڵكى دڵسۆز
و خۆشه‌ویستى خۆمانن. ئه‌م
راستییه‌م بۆیه باسكرد كه نیشانى بده‌ین ى.ن.ك هه‌میشه دڵسۆزى سلێمانى و خه‌ڵكه
دلێره‌كه‌ى بووه، به‌ڵام نه‌وشیروان و ده‌سته‌كه‌ى رێگرى ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و خێر‌و
بێره به‌خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى سلێمانى و پێنجوێن بگات!
سیاسه‌تى راسته‌قینه‌ى گۆڕ‌انى
گرده‌كه
گۆڕ‌انى گرده‌كه، كه ده‌كاته گۆڕ‌انى
نه‌وشیروان، له
ده‌ستپێكیه‌وه دژى ى.ن.ك كارده‌كات.
به‌ڵام سیاسه‌تى شاردراوه، یان
نیمچه شاردراوه‌یان دژى كوردایه‌تى، دژى فیدراله، دژى یه‌كێتى خاكى كوردستانه،
دژى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كه‌ركوكه بۆ باوه‌شى هه‌رێم، دژى (هـ.پ.ك)و یه‌كێتیى خه‌ڵكى
كوردستانه. چۆن؟
1. دژایه‌تیكردنى
(ى.ن.ك) بۆ هه‌موو خه‌ڵك و خۆمان ئاشكرا
و روونه، بۆیه پێویستى به
باسكردن نییه.
2. دژى فیدرالى كوردستانن: گه‌ر بۆیان بكرێ سلێمانى له هه‌رێم جیاده‌كه‌نه‌وه
و هه‌رێم
پارچه پارچه ده‌كه‌ن، هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ خۆى لامه‌ركه‌زیه‌تێكى هه‌بێت.
3. دژایه‌تى
كوردایه‌تی: به
نه‌هێشتنى ئه‌و كیانه سیاسیه‌ى كوردستان دژى هه‌رێم
و فیدرالیه‌تى
كوردستانن.
4. دژى هاتنه‌وه‌ى كه‌ركوكن بۆ سه‌ر كوردستان: هه‌رده‌م به
گوته‌یه‌ك جارێكیان ده‌ڵێ وا چه‌مچه‌مال
و كفرى و كه‌لار هاتۆته سه‌ر سلێمانى و زۆربه‌ى نه‌وت و غاز له‌وێیه: ئیتر ئێمه
بۆ له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌را بكه‌ین؟ جارێكى تریان ده‌ڵێ: با كه‌ركوك پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ
بێت! له‌هه‌ردوو جاردا كه‌ركوك نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم!
5. لاى هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت و هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى عێراقى ده‌ڵێ (هـ.پ.ك) زیاده‌یه
و پێویستمان پێى نه‌ماوه.
6. هه‌ندێ
جاریان نه‌وشیروان به
ئاشكرا ده‌ڵێ بادینى كورد نین، كه‌ركوكى كه‌س نازانێ چین؟ هه‌ولێریش
(قسه‌ى قێزه‌ون ده‌كات)، بۆیه هه‌ر سلێمانیمان به‌سه:
جا هه‌ڤاڵینه: ئێمه پێویسته كه له‌سه‌ر
گۆڕ‌انى نه‌وشیروان ده‌نووسین، ئه‌م راستیانه بۆ خه‌ڵك روون كه‌ینه‌وه. نه‌ك شتى
شه‌خسیه‌كانیان. پێویسته خه‌ته‌رى ئه‌و سیاسه‌ت چه‌وته‌یان ریسوا بكه‌ین.
هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌م راستیه‌ش بۆ خه‌ڵك
روون كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و گۆڕانەی پێویسته به نه‌وشیروان ناكرێت، به‌ڵكو به
ى.ن.ك و پارتى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، كه ئه‌وان دژایه‌تیان ده‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌م راستیه بۆ خه‌ڵك
روون كه‌ینه‌وه كه بۆچى: له سه‌رۆك جاشه بابه‌لباب خائینه‌كانه‌وه، تا سه‌ر مه‌لا كرێكار، تا سه‌ر جاشه هاره‌كانى خۆماڵى، تا سه‌ر كۆنه جاسوس و كۆنه به‌عسى، هه‌روه‌ها
باڵى تۆرانى جه‌بهه‌ى توركمانى، به‌گه‌رمى ده‌نگیان بۆ دان؟ ئایا له‌دژى پارتى و
ى.ن.ك و حكومه‌تى هه‌رێم و كوردایه‌تى نه‌بوو؟
به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ى یه‌كێتیى
نیشتمانیى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و رێكخراوه دیموكراتییه‌كان
پێویسته ئه‌م پلینۆمه بكه‌ینه سه‌ره‌تاى خه‌بات بۆ به‌ستنى كۆنگرێسێكى تێروته‌سه‌ل
له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێكدا بۆ خۆنوێكردنه‌وه، نوێكردنه‌وه‌ى ى.ن.ك و هـ.پ.ك و
رێكخراوه دیموكراتییه‌كان. بۆ بنبڕ‌كردنى ده‌سته‌گه‌رى و بۆ به‌هێزكردنى یه‌كێتیى
ڕیزه‌كانى یه‌كێتى، كه ئه‌و تاقمه سڕیان كردبوو، به‌كرده‌وه‌ش په‌كى ئیراده‌ى
سیاسى ى.ن.ك-ى خستبوو. بۆ جێبه‌جێكردنى چاكسازى
و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى كه سكرتێرى گشتى
پێشكه‌شى كرد، بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتیى، هه‌ر له‌م پلینیۆمه‌دا پێویسته
پلینیۆم بڕیارى سه‌رژمێریى ئه‌ندامان بدات، تاكو ژماره‌ى راسته‌قینه‌مان بۆ ساغ
ببێته‌وه
و به‌رنامه
و پرۆژه
و ئه‌رك
و فه‌رمانه‌كانیش به‌وپێیه دیارى بكرێ.
هه‌ڤاڵینه هه‌موو هه‌لومه‌رج و كه‌ره‌سته‌ى
سه‌ركه‌وتنمان له‌به‌دیهێنانى ئه‌و ئه‌ركانه له‌به‌رده‌سته. به‌مه‌ش ى.ن.ك به‌ڕووى گه‌شى مێژوویى خۆى، دواى داته‌كاندنى ته‌پوتۆز به‌سه‌رییه‌وه، دێته‌وه كایه‌ى خه‌بات،
وه‌ك میراتگرى ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌رییانه
و ئه‌و هه‌زاران شه‌هیدانه، وه‌ك پارێزه‌رى
ده‌سكه‌وته بێ
وێنه‌كانى مێژوویى كه
بریتین له‌سه‌رخستنى شۆڕشى كوردستان،
دابینكردنى دیموكراسى بۆ عیراق
و فیدرال بۆ كوردستان، هێنانه‌كایه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم
و ئه‌و هه‌موو ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى رووناكبیرى
و ئاوه‌دانییه، وه‌ك تێكۆشه‌رى رێگه‌ى رزگارى
و دیمو‌كراتى شان به‌شانى برایانى پارتى و حزبه دڵسۆزه‌كانى تر‌ى
كوردستان.
هه‌ڤاڵینه ئاسۆ رووناكه سه‌ركه‌وتن له‌به‌رده‌سته ده‌سا بۆ پێشه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانمان.
سەرچاوە: (KURDmedia).
|