|
کاری په‌رله‌مان و هه‌ڵسوڕانی
په‌رله‌مانتار
(15/7/2009)

په‌رله‌مان ئه‌و ده‌زگایه‌یه
که نوێنه‌ری هاووڵاتیانی ده‌وڵه‌تێکی تێدا کۆئه‌بنه‌وه و
ئه‌رکی ئیداری و سیاسی خۆیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. په‌رله‌مانتاریش
که میلله‌ت له پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌ستنیشانی ئه‌کات و
ئه‌یگه‌یه‌نێته ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه چاو و گوێی ئه‌و
بێت و، شه‌ونخونی به‌دیار به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانییه‌وه بکات.
ئه‌رکی په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌یه که له ناو په‌رله‌ماندا
له‌بری هاووڵاتیان چاودێری ئه‌دای حکومه‌ت بکات و، ده‌نگ بۆ
ئه‌و یاسا و ڕێسایانه بدات که قازانجی هاووڵاتیانی تێدایه
و، مافه‌کانیان ئه‌پارێزێت. په‌رله‌مانتار ئه‌بێ هه‌موو توانای
خۆی بخاته کار بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ره‌و
دیکتاتۆریه‌ت نه‌ڕوات و، ئازادی بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه
ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
په‌رله‌مانتار و یاسا
ئێمه لێره‌دا باس له سیستمی
دیموکراتی ئه‌که‌ین نه‌ک سیستمی ئیسلامی و، ئایا ئه‌بێ
ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر چ سیستمێک به‌ڕێوه بچێت. له
سیستمی دیموکراتیدا په‌رله‌مانتار ئه‌رکی دانانی یاسای له‌سه‌ر
شانه. په‌رله‌مانتار ئه‌م ئه‌رکه له ڕێی پرۆژه
یاساکانه‌وه ئه‌نجام ئه‌دات که حکومه‌ت ئه‌یانخاته
به‌رده‌ستی په‌رله‌مان. دیاره ده‌ستوری ده‌وڵه‌ت دیاری
کردووه که حکومه‌ت چۆن پرۆژه یاساکانی ئه‌گه‌یه‌نێته
په‌رله‌مان و، ئه‌بێ ڕێژه‌ی چه‌ند له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن. یاسای پێشنیار کراو له
په‌رله‌مانه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت
بیخاته چوارچێوه‌ی پرۆژه یاسایه‌که‌وه و دووباره
بینێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان. ئه‌و پرۆژه یاسایه یان له‌و
په‌رله‌مانه‌دا تاوتوێ ئه‌کرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێت، یان
هه‌ڵده‌گیرێت بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو.
ده‌رکردنی یاسا له ووڵاتی
پاشایه‌تیدا
پرۆژه یاسا یان یاسایه‌کی کاتی
له حکومه‌ته‌وه به نامه‌یه‌کی فه‌رمی ره‌وانه‌ی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) ئه‌کرێت و، له‌نامه‌که‌دا
ئاماژه بۆ هۆکاری پێشنیارکردنی ئه‌و یاسایه ئه‌کرێت و،
ئاماژه‌ش به‌وه ئه‌کرێت که ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریان
له‌سه‌ر داوه و، ئه‌وان داوایان کردووه که بخرێته به‌رده‌م
په‌رله‌مان. هه‌ندێک یاسا هه‌نوکه‌یین و ئه‌بێت په‌رله‌مان
په‌له له تاوتوێ کردنی بکات و زوو حکومه‌ت ئاگادار
بکاته‌وه. هه‌ندێک یاسای دیکه هه‌ن په‌له نین و کاتی باش
له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا هه‌یه بۆ تاوتوێ کردنی.
له دانیشتنێکی په‌رله‌ماندا
سه‌رۆکی په‌رله‌مان پرۆژه یاساکه یان یاسا کاتییه‌که بڕگه
به بڕگه بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌خوێنێته‌وه و،
ئه‌وانیش گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن. یان پرۆژه یاساکه کۆپی
ئه‌کرێته‌وه و دابه‌ش ئه‌کرێت به‌سه‌ر ئه‌ندامانی
په‌رله‌ماندا بۆ خوێندنه‌وه و تۆمارکردنی تێبینی و
سه‌رنجه‌کانیان. بێگومان دابه‌ش کردنی کۆپی پرۆژه یاساکه یان
یاسا کاتییه‌که ئه‌بێت چه‌ند ڕۆژێک پێش گفتوگۆ و تاوتوێ کردنی
بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کاتێکیان له‌به‌رده‌ستدا
بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌له بوو ئه‌وا سه‌رۆکی
په‌رله‌مان پرۆژه یاساکه یان یاسا کاتییه‌که بڕگه به
بڕگه ئه‌خوێنێته‌وه و، ئه‌ندامان گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن.
کاتێک له‌سه‌ری ڕێک که‌وتن ئه‌نێردرێت بۆ لای پاشا بۆ
بڕیاردانی کۆتایی له‌سه‌ری، یان پێشتر ئه‌چێته به‌رده‌م
ئه‌نوومه‌نی پیران و، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌رزی ئه‌کاته‌وه
بۆ پاشا. ئه‌گه‌ر پاشا بریاری له‌سه‌ردا ئیتر به فه‌رمی و له
ڕۆژنامه‌ی ده‌وڵه‌تدا بڵاو ئه‌کرێته‌وه و کاری پێ ئه‌کرێت.
بێگومان له قۆناغه‌کانی
به‌رزکردنه‌وه و گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر پرۆژه یاساکه یان یاسا
کاتییه‌که هه‌ر له حکومه‌ته‌وه تا په‌رله‌مان و
ئه‌نجوومه‌نی پیران، لیژنه‌ی تایبه‌ت هه‌ن بۆ ناردنی ده‌ست به
ده‌ستی پرۆژه یاساکه یان یاسا کاتییه‌که. ئه‌و لیژنانه
ئه‌بێ هه‌موو به‌ڵگه و زانیارییه‌کان سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه
یاسایه یان به یاسا کاتییه‌که دابین بکه‌ن و، له گه‌ڵ
دۆسییه‌ی پرۆژه یاساکه یان یاسا کاتییه‌کدا به‌رزی که‌نه‌وه
بۆ سه‌روی خۆیان.
کاری په‌رله‌مانتار
دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه یاساکه یان
یاسا کاتییه‌که و هه‌موو به‌ڵگه و زانیارییه‌کان کرانه
دۆسییه‌ک و به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌کاندا دابه‌شکرا، هه‌ر
په‌رله‌مانتاره‌و له دۆسییه‌ی خۆی ئه‌کۆڵێته‌وه و، خۆی
ئاماده ئه‌کات بۆ گفتوگۆی ناو په‌رله‌مان. په‌رله‌مانتاری
چالاک ئه‌و که‌سه‌یه که باش دۆسییه‌که‌ی لای خۆی
بخوێنێته‌وه و، بچێته وورده‌کارییه‌کانی پرۆژه یاساکه یان
یاسا کاتییه‌که و، له کاتی دانیشتنی په‌رله‌ماندا وه‌ک که‌ڕ
و لاڵ دانه‌نیشێت. له هه‌ندێک ووڵاتدا به پێی کارنامه‌ی
په‌رله‌مان ئه‌بێ دۆسییه‌ی پرۆژه یاساکه یان هه‌ر یاسایه‌ک
که په‌رله‌مانتاره‌کان تاوتوێی ئه‌که‌ن به‌لای که‌مه‌وه
(بیست و چوار) کاتژێر پێش گفتوگۆی ناو په‌رله‌مان دابه‌شکرابێت
به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاراندا و، ئه‌وانیش خۆیان بۆ ئاماده
کردبێت.
له دانێشتنی په‌رله‌ماندا هه‌ر
په‌رله‌مانتارێک دۆسییه‌که‌ی خۆی له‌به‌رده‌ستدایه و، بڕگه
به بڕگه گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌کرێت و هه‌ڵئه‌سه‌نگێنرێت. له
هه‌ندێک په‌رله‌ماندا یه‌کێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
به‌رپرسه له خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاساکه یان یاسا
کاتییه‌که و، په‌رله‌مانتارانیش برگه به بڕگه له گه‌ڵیدا
ئه‌ڕۆن. له هه‌ندێک په‌رله‌مانی دیکه‌دا سه‌رۆکی په‌رله‌مان
گوێ بۆ ئه‌ندامان ئه‌گرێت و، سه‌رنج و پێشنیاره‌کانیان تۆمار
ئه‌کات تا له کۆتاییدا یاساکه به کۆی ده‌نگ یان به
زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌موار ئه‌کرێت له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
دوای گفتوگۆ و تاوتوێ کردنی
پرۆژه یاساکه یان یاسا کاتییه‌که سه‌رۆکی په‌رله‌مان
ئه‌توانێ داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بکات که له هه‌مان
دانیشتن‌دا ده‌نگ له‌سه‌ری بده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌شتوانێت دوای
بخات بۆ دانیشتنی دواییتر. ئه‌گه‌ر له کاتی گفتوگۆ و تاوتوێ
کردنی ده‌سته‌جه‌معی یاساکه‌دا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان جارێکی
دیکه تێبینیان هه‌بوو ئه‌وا په‌رله‌مانتاران بۆیان نییه
ده‌ستکاری (که‌م و زیاد)ی تێدا بکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌بێ
بینێرنه‌وه بۆ حکومه‌ت و، حکومه‌تیش چاوی پێدا بخشێنێته‌وه
و، جارێکی دیکه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بکاته‌وه. له‌هه‌ندێک
ووڵاتدا په‌رله‌مان ته‌نها به نامه‌یه‌ک حکومه‌ت له
تێبینییه‌کان ئاگادار ئه‌کاته‌وه و، له دانیشتنی دواییتردا
بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن.
له‌م پرۆسه دوور و درێژه‌دا
گومانی تیدا نییه که ئه‌بێ په‌رله‌مانتار زیره‌ک و ووریا و
گورج و گۆڵ بێت و، له هیچکام له قۆناغه‌کاندا کۆڵ نه‌دات.
دلشۆزی په‌رله‌مانتار له‌وه‌دایه که ئه‌بی سور بێت له‌سه‌ر
ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاووڵاتیان و، له گه‌نده‌ڵییه‌وه
نه‌ئاڵێنرێت و، نابێ چاو له گه‌نده‌ڵی و پێشێل کردنی مافی
هاووڵاتیان بنوقێنێت، یان له‌به‌رخاتری ده‌سه‌ڵاتداران له
ئاست ڕاستییه‌کاندا بێ ده‌نگ بێت.
هه‌ر یاسایه‌ک که له
په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پیراندا ته‌واو بوو و گفتوگۆ و
ڕێکه‌وتنی له‌سه‌رکرا ئه‌بێ به‌رز بکرێته‌وه بۆ دیوانی پاشا
تاکو پاشا بڕیاری له‌سه‌ر بدات، یان به تێبینی و سه‌رنجی
خۆیه‌وه بیگێڕێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران و په‌رله‌مان.
ئه‌گه‌ر پاشا پرۆژه یاساکه‌ی یان یاسا کاتییه‌که‌ی مۆر کرد
ئیتر دوای مانگێک له بڵاوکردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی
ده‌وڵه‌تدا کاری پێ ئه‌کرێت. پاشا ئه‌بی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی
دوای به‌رز کردنه‌وه‌ی یاساکه بۆ لای، بڕیاری له‌سه‌ر بدات
یان بیگێڕێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران و، ئه‌بێ هۆکاری بڕیار
نه‌دان له‌سه‌ری دیای بکات.
په‌رله‌مانتار و چاودێری کردن
په‌رله‌مان به
ئه‌ندامه‌کانییه‌وه ئامێری چاودێرییه به‌سه‌ر کاره‌کانی
حکومه‌ته‌وه، چونکه له زۆربه‌ی ده‌ستوره‌کانی جیهاندا
هاتووه که سه‌رۆکی وه‌زیران و وه‌زیر و هه‌موو ده‌زگاکانی
حکومه‌ت به‌رپرسن له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا. که‌واته لێره‌دا
ڕۆڵی په‌رله‌مانتار زۆر گرنگه، چونکه ئه‌توانی که‌موکورتی
حکومه‌ت بخاته ڕوو و، ڕاستیشیان بکاته‌وه. به‌وه‌ش سیاسه‌ت و
سترایژیه‌تی ده‌وڵه‌ت ئه‌پارێزرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندام
په‌رله‌مان له‌ناو په‌رله‌ماندا و له کاتی تاوتوێ کردنه‌که‌دا
خه‌وی لێکه‌وتبوو یان خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤار
بوو و، به‌رژه‌وه‌دنی هاووڵاتیانی لا مه‌به‌ست نه‌بوو، ئه‌وا
هه‌موو ئه‌و پرۆسانه ئه‌که‌ونه بن ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران و،
به ئاره‌زووی خۆیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاری دێنن.
بێگومان نابێ چاودێری
په‌رله‌مانتار به‌سه‌ر کاره‌کانی حکومه‌ته‌وه بچێته قاڵبی
هه‌وڵدان بۆ ڕوخاندنیی حکومه‌ت و جێ خۆش کردن بۆ خۆی و
حیزبه‌که‌ی. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێ په‌رله‌مانتار حکومه‌ت و
ده‌زگاکانی حکومه‌ت وه‌ک په‌رله‌مانه‌که‌ی خۆی سه‌یر بکات و،
بزانێت که هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و، هه‌ردووکیان
کۆڵه‌که‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تن و، ئه‌مانه‌ته له‌سه‌ر
شانی.
چه‌ند چه‌مکێکی ناو په‌رله‌مان
ئه‌م چه‌مک و زاراوانه‌ی
خواره‌وه که پێناسه‌یان ئه‌که‌ین و له‌ناو په‌رله‌مان و له
نووسراوه فه‌رمییه‌کانی په‌رله‌ماندا ئه‌بینرێن، ئه‌بێ له
ده‌ستوری ده‌وڵه‌تدا به ڕوونی باسیان کرابێت و وه‌ک مافی
ئه‌ندام په‌رله‌مان پارێزراو بێت:
پرسیار: ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌م چه‌مکه وه‌ک
مافێکی ده‌ستوری و یاسایی خۆی به‌کاردێنێ به‌رامبه‌ر به
سه‌رۆکی وه‌زیران و وه‌زیره‌کانی و بۆی هه‌یه بیانخاته بن
پرسیاره‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌دای حکومه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئه‌ندام په‌رله‌مانێک سودی لێی نه‌کرد و له ئاست ئه‌دای
حکومه‌تدا بێده‌نگ بوو، ئه‌وه زیان به خۆی و هاووڵاتیانیش
ئه‌گه‌یه‌نێت.
لێپرسینه‌وه: ئه‌ندام په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌ی
هه‌یه له گه‌ڵ هاوڕێکانیدا لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵ
وه‌زیره‌کانی حکومه‌تدا بکات له‌و بوارانه‌ی که‌مته‌رخه‌میان
تێدا کردووه، یان کاره‌کانیان پشت گوێ خستووه، یان کاری
وه‌زاره‌ته‌کانیان سست و پڕ له پۆخڵه‌واتن. داوای
لێپرسینه‌وه‌ش ئه‌بێ به نامه بێت و، نامه‌که‌ش بدرێته
سه‌رۆکی په‌رله‌مان. سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ئه‌یخاته
به‌رنامه‌ی کاری خۆیه‌وه.
داوای
گفتوگۆ کردن: ئه‌ندام په‌رله‌مان بۆی هه‌یه له
گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی هاوڕێیدا (که به بپێی
په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌یان دیاری ئه‌کرێ) داوایه‌ک
پێشکه‌ش به سه‌رۆکی په‌رله‌مان بکه‌ن که ئه‌یانه‌وێت
په‌رله‌مان و حکومه‌ت له‌سه‌ر سیاسه‌ت و مه‌سه‌له گشتییه‌کانی
ده‌وڵه‌ت گفتوگۆ بکه‌ن و پێکه‌وه دانیشن. حکومه‌تیش لای
ئه‌توانێ ئه‌و جۆره داوایه پیشکه‌ش به په‌رله‌مان بکات و،
سه‌رۆکی به‌رله‌مانیش له گه‌ڵ په‌رله‌مانتاراندا گفتوگۆی
له‌سه‌ر بکات.
پێشنیارکردنی ئاره‌زوومه‌ندانه: ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که له نامه‌یه‌کدا به
سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕابگه‌یه‌نن که ده‌نگیان بگه‌یه‌نێت به
سه‌رۆکی حکومه‌ت که با حکومه‌ت له فڵان بواردا کاره‌کانی
به‌ره‌وپێشتر به‌رێ. حکومه‌تیش ئه‌بی له ماوه‌ی دیاری کراوی
خۆیدا وه‌ڵامی په‌رله‌مان بداته که ئایا ئه‌و کاره‌ی کرد یان
نا.
پێشنیارکردنی یاسایی: ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆیان
هه‌یه که پێشنیاری یاسایی بۆ چاکسازی له ده‌ستوردا یان ڕاست
کردنه‌وه‌ی که‌موکورتییه‌ک له مادده‌یه‌ک یان له بڕگه‌یه‌کی
یاسا بکه‌ن. ئه‌م جۆره پێشنیاره ئه‌گه‌ر بۆ حکومه‌ت بوو،
حکومه‌ت نایچه‌سپێنێ تا په‌رله‌مان یان ئه‌نجوومه‌نی پیران
بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دات. پێشنیاره‌که‌ش به نامه‌یه‌ک به‌رز
ئه‌کرێته‌وه بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و، ئه‌ویش ئه‌یخاته
به‌رنامه‌ی کاری خۆیه‌وه.
سکاڵا:
هه‌موو هاووڵاتییه‌ک بۆی هه‌یه داوای تایبه‌تی خۆی، یان
داوایه‌ک که تایبه‌ته به ده‌زگاکانی حکومه‌ت و ئه‌دای
حکومه‌ته‌وه، بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان و، په‌رله‌مانیش له
ڕێگای لیژنه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه دوای گفتوگۆ کردن له‌سه‌ری
یان بی گفتوگۆکردن له‌سه‌ری به‌رزی بکاته‌وه بۆ ده‌زگای
په‌یوه‌ندار.
یاداشت: یاداشت نامه‌یه‌که که تاکه ئه‌ندام
په‌رله‌مانێک یان له گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کیدا له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌یه‌ک ئه‌ینووسن و ئه‌یده‌نه په‌رله‌مان. ئه‌م جۆره
یاداشتانه جاری وا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌دای خودی په‌رله‌مان و
که‌موکورتییه‌کانی په‌رله‌مان به‌رز ئه‌کرێنه‌وه.
متمانه‌دان به حکومه‌ت یان لێ سه‌ندنه‌وه‌ی:
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆیان هه‌یه متمانه بده‌ن به هه‌موو
حکومه‌ت یا به ده‌زگایه‌کی حکومه‌ت یان به وه‌زیرێک و،
ئه‌شتوانن لێشیان بسه‌ننه‌وه. ئه‌گه‌ر متمانه له حکومه‌ت
سه‌نرایه‌وه ئه‌بێ حکومه‌تی نوێ دابمه‌زرێته‌وه. ئه‌گه‌ر
متمانه له وه‌زیرێک سه‌نرایه‌وه، ئه‌بێ ئه‌و وه‌زیره ده‌ست
له کار بکێشنه‌وه.
تۆمه‌تبارکردنی وه‌زیره‌کان: هه‌موو وه‌زیرێک
له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌رپرسه له واقیعی
وه‌زاره‌ته‌که‌ی و، په‌رله‌مان بۆی هه‌یه که به فه‌رمی
وه‌زیرێک تۆمه‌تبار بکات. به‌ڵام ده‌رکردنی بڕیاری په‌رله‌مان
له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تبار کردنه ئه‌بێ به ده‌نگی (2/3)
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بێت و، په‌رله‌مانیش ئه‌ندامێکی خۆی
دیاری بکات که تۆمه‌تبارکردنه‌که بداته ده‌ستی وه‌زیر خۆی. |