|
 |
|
|
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێشووی یه‌كێتی له‌نه‌رویج |
|
3/2/2010...شه‌وی 24/1، له‌ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ته‌قه له‌ماڵی ئه‌میری پێشووی ئه‌نسار ئیسلام مه‌لا كرێكار كرا، له‌به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنی نه‌رویجدا قسه‌و باسێكی زۆر ورژێنرا سه‌باره‌ت به‌م رووداوه. له‌ڕۆژنامه‌ی VGدا ناوی نوێنه‌ری پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌نه‌رویج، شێخ فوئاد عه‌سكه‌ری هاتووه. ئه‌و له‌كوردستانه‌و له‌م گفتوگۆیه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ راگه‌یاندنێكی نه‌رویجی له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌كردووه‌و ده‌ڵێت "هه‌رگیز بڕوا ناكه‌م، ئه‌م كاره ده‌ستی مه‌لا به‌ختیار‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی تیا بێت". لە "ئاوێنە" وەرگیراوە |
|
|
|
 |
|
|
پۆلیس دەیەوێت مامۆستا كرێكار سیمای خۆی بگۆڕێت |
|
31.01.2010...یەكێك لە وەسیلەكانی پۆلیس بۆ پارێزگاریكردن لە مامۆستا كرێكار ئەوەیە كە مامۆستا كرێكار سیمای خۆی بگۆڕێت، بە تایبەتی ڕیش و قژەكەی. بەڵام مامۆستا كرێكار ڕازی نەبووە. "فین ئەبرەھامسن"ی بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیس ئەڵێ: "ئەركی پۆلیسە كە پارێزگاری لە مەلا كرێكار بكات". ھەروەھا ئەڵێ: "پۆلیس ناتوانێت كەسێك ناجار بكات كە سیمای خۆی بگۆڕێت یان لەو شوێنە نیشتەجێ بێت كە بۆی دیاری ئەكرێت. باشترین جارەسەر دەستگیر كردنی ئەو كەسانەیە كە تەقەكەیان لە ماڵی مەلا كرێكار كردووە. |
|
|
|
| |
28/1/2010...پارێزەرەكەی مامۆستا
كرێكار ڕۆژی دووشەممەی ڕابوردوو
25/1/2010 لە دانیسشتنەكەیدا لە گەڵ
پۆلیدا و بە ئامادەبوونی مامۆستا كرێكاریش
باسی مەسەلەی گواستنەوەی مامۆستایان
كردووە لەو خانووەی ئێستا تێیدایە. گوستنەوەكەش،
ئەگەر بوو، بە ڕەزامەندی مامۆستا كرێار
خۆی ئەبێت. لە خانووی نوێ‌دا مامۆستا
ناونیشانەكەی نھێنی ئەبێت. لەو
گواستنەوەیەدا تەنھا مامۆستا خۆی
نابێت، بەڵكو ماڵ و منداڵەكانیشی لە
گەڵدا ئەبێت |
|
|
|
|
 |
|
|
پۆلیس ئەو چەكوشەی لایە كە تاوانبارەكان بەكارھێناوە |
|
27/1/2010...لە ڕاگەیاندنێكدا ئەمڕۆ پۆلیسی نەرویج ڕایانگەیاند كە ئەو چەكوشەیان لایە كە تاوانبارەكانی تەقەیان لە ماڵی مامۆستا كرێكار كردووە بەكارھێناوە. لە لایەكی دیكەشەوە پۆلیس لەناو كوردەكاندا ئەگەڕێت بە دوای تاوانبارەكاندا. لەو ڕاگەیاندنەدا خاتو گرێتە لییەنی بەرپرسی بەشی توندوتیژی لە پۆلیسی ئوسلۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەو چەكوشە بۆ ئەوە بەكارھاتووە تا پەنجەرەی یەكێك لە ژوورەكانی پێ پشكێنن و لەوێوە بچنە ژوورەوە و تاوانەكەیان ئەنجام بدەن. |
|
|
| |
25/1/2010...پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە كاتی نەرویج بەرپرسێكی پۆلیسی شاری ئۆسلۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەرگەیدا بە فەرمی ڕایگەیاند كە تەقەكردنەكە لە ماڵی مامۆستا كرێكار ھەوڵێك بووە بۆ كوشتنی خۆی. لەبەر ئەوە پۆلیس پشكنینێكی ووردی بۆ ئەكات.
|
|
|
|
|
 |
|
|
دوو تاوانبار تەقەیان لە ماڵی مامۆستا كرێكار كردووە |
|
(25/1/2010)...كاتژێری 01:56 ی دوای نیوەشەوی 24/25-1-2010 دوو كەسی نەناسراو تەقەیان لە ماڵی مامۆستا كرێكار كردووە و ھەڵاتوون. مامۆستا كرێكار سەلامەتە و خۆی لەو كاتەدا بەخەبەر بووە. بە پێی قسەی پۆلیس كە دەستبەجێ گەیشتوونەتە جێی ڕووداوەكە چەند فیشەكێك لە یەكێك لە ژوورەكانی داوە. تا كاتی ئەم نووسینە دەوری ماڵەكەی مامۆستا بە ئوتومۆبێلی پۆلیس گیراوە و، پۆلیس بە دوای دوو كەسدا دەگەڕێن كە گومانیان لێ ئەكرێت ئەوان بن ئەو كارەیان كردبێت. |
|
|