|
شیكارییەك بۆ ناوبژی كردنەكەی مامۆستا عەلی باپیر
11/1/2010...ئەم میللەتەی
ئێمە لە باشوری كوردستان لە بەھاری ساڵی (1964)ەوە گیرۆدەی شەڕی
ناوخۆیە
و، لەو شەڕانەدا دەیان ھەزار
كەسی كورد لەناو چوون و، ڕاستییەكانیش
شاردراوونەتەوە.
ھەر یەكێك لەو سەركردانەی
كە ئێستا لە ژیاندا ماوون
و، ئەوانەشیان كە مردوون، دەیان دۆسییەی نەكراوەیان لە مێشكدایە كە خۆیان
نەبێت كەسی دیكە لە مرۆقەكان نازانێت چییان تێدایە و، چەند خوێن بە ناھەق ڕژاوە و،
چەند دایك جەرگیان ھەڵقرچاوە و، چەند
بێوەژن تا ئێستاش فرمێسكەكانیان ووشك
نابێتەوە.
گومانی
تێدا نییە كە نەوشیروان مستەفا ڕاستییەكانی لایە و، ھێندەش جورئەتی ھەیە
كە ئاشكرایان بكات.
ئەوانەی بەرامبەر بەویش وەستاوونەتەوە ھەمان ڕاستیان لایە، بەڵام ناوێرن وەك نەوشیروان
ئاشكرایان بكەن، چونكە لەوە ئەترسن ئەو ڕاستیانە بیانگەیەنێتە بەر دادگای مێژوو.
لەبەر ئەوە ئەو ھەوڵەی مامۆستا عەلی باپیر دای لەبەرژەوەندی جەلال تاڵەبانی بوو و،
لەو قەیرانە ڕزگاری كرد كە تاڵەبانی خۆی دەرگاكەی خستە سەرپشت و، وا بە ئاسانیش بۆی
داناخرێتەوە.
مامۆستا عەلی باپیر پێی وایە جەلال
تاڵەبانی گوێی بۆ ئەو گرتووە و بە قسەی ئەوی كردووە. بەڵام بە
قەناعەتی ئێمە ھیچ كاتێك جەلال تاڵەبانی ئامادە نەبووە گوێ بۆ
ئیسلامییەكان بە گشتی و، بۆ مامۆستا عەلی باپیر بە تایبەتی
بگرێت. جەلال تاڵەبانی لە شەڕی براكوژی نێوان یەكێتی و پارتی
ساڵانی (1994-1998) گوێی بۆ ئەو خەڵكە دڵسۆزە نەگرت كە لە حیزبەكەی
خۆی و، لەناو كۆمەڵگەی كوردەوارییەوە تكایان لێكرد ئەو شەڕە
ماڵوێرانكارە بوەستێنێت. بە پێچەوانەوە ھەندێك لەو خەڵكە تووشی
گرتن و ڕاونانیش بوون. ئەگەر جەلال تاڵەبانی گوێی بگرتایە شەڕی
پارتی و حسك و حیزبی كۆمۆنیست و لەشكری ئیسلامی و بزووتنەوەی
ئیسلامی نەئەكرد. ئەگەر گوێی بگرتایە پاسداری ئێرانی نەئەبردە
سەر نەوتەكەی بابە گوڕگوڕ.
جەلال تاڵەبانی بەلای مامۆستا
عەلی باپیرەوە عەقڵیەتێكی سیاسەتمەدار و خاوەن ئەزموونێكی
زۆرە، لە كاتێكدا تاڵەبانی ھەموو ئەزموون و خەباتی خۆی و كوردی
كردە تاجەگوڵینەیەك و لەسەر گۆڕی ئەتاتوركی دانا و، ووتی كە
ئەو خەباتی بۆ جیاكردنەوەی كوردستان نەكردووە. ھەر تاڵەبانیش و
سیاسەتی ئەو بوو كە دەستەیەك كوڕی گەنجی كۆمەڵی ئیسلامی كەوتنە
بەر گڕی ڕاكێتەكانی ئەمریكا كە لە دەریای سورەوە ئاڕاستەی
خورماڵ و شاخەكانی ھەورامانی كردن. ئەو سیاسەتمەدارەیە كە نەیوێرا
بڕیاری لەسێداردانی سەددام حسێن مۆر بكات و، بەجێی ھێشت بۆ
نوری المالكی تا لەسەر (43) كەس لەسێدارەی بدات.
مامۆستا
عەلی باپیر ئامۆژگاری نەوشیروان مستەفا ئەكات كە ئەو مێژووەی لەبەرچاو بێت كە لە
گەڵ تاڵەبانی ھەیەتی و، گلەییەكیش لە تاڵەبانی ناكات لەسەر ڕاپۆرتەكەی لە پلینۆمی
چوارەمی یەكێتیدا خوێندییەوە و، ئەو مێژووەی لەبەرچاو نەبوو و، ھەڤاڵەكەی خۆی بە
خاین ناوزەد كرد.
مامۆستا
عەلی باپیر داوای كردووە كە جەلال
تاڵەبانی و نەوشیروان ھەموو شتێك نەڵێن.
ئێمە نازانین مەبەستی لەوە چی بووە، بەڵام پێمان وایە ئەوە غەدرێكە و مامۆستا عەلی
باپیر لە میللەتی كوردی كردووە، چونكە ئەبێتە ھۆكاری ئاشكرا نەكردنی ئەو تاوانانەی دەرحەق بە میللەت كراوون؟
مامۆستا عەلی باپیر دان
بەوەدا دەنێت كە نەوشیروان مستەفا حەقیقەتی
لایە، كەچی داوای لێ ئەكات كە لێیان بێدەنگ بێت و نەیانڵێت. كە
قسەش ھاتە سەر جەلال تاڵەبانی، مامۆستا عەلی باپیر داوا ئەكات كە شتێكی تێدا
بھێڵنەوە.
مامۆستا
عەلی باپیر لەبیری چۆتەوە كە لە ساڵی (1989)دا لە گەڵ جەلال
تاڵەبانی گەیاندییە مریشكە ڕەشە و، ھەردووكیان ھیچیان تێدا نەھێشتەوە. مامۆستا عەلی
باپیر لە نامەیەكدا بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نووسیبووی (السلام
علی من اتبع الھدی)؟ جەلال تاڵەبانیش لە وەڵامدا لەسەر ھەمان نامە نووسیبوویەوە:
(ئەمە لە ئەدەبی بزووتنەوەی ئیسلامی ناوەشێتەوە و ئەوا ناردمەوە بۆ خاوەنەكەی).
كاریش گەیشت بەوەی مامۆستا مەلا عوسمانی ڕەحمەتی بۆ جەلال تاڵەبانی بنووسێتەوە كە ھیچ
شتێك نەكات تا ئیجرائاتی بزووتنەوە
ئەبینێت.
ئێمە نازانین بۆچی مامۆستا عەلی
باپیر ھێندە شیرینی چووە بە جەلال تاڵەبانیدا لە كاتێكدا كە تاڵەبانی
لە ساڵی (1992)دا بە ئاغای پشدەر ناوی ئەبات و، لە ساڵانی
دواییتریشدا قسەیەكی ھێندە سووكی پێوتووە كە نامانەوێ لێرەدا
بیخەینەڕوو و، ڕەنگە خۆشی بیستبێتییەوە.
ئێمە پێمان وایە دەبێ ئەوەی لە بن بەڕەیە بێتە سەر بەڕە.
خەڵكی ناو بزووتنەوەی ئیسلامی بە
نامەكەی مامۆستا مەلا عوسمانی ڕەحمەتی چەواشە كرابوون كە
لەسەر ھێرش كردنە سەر ھەڵەبجەی ساڵی (1988) بۆ مامۆستا مەلا عەلی
ڕەحمەتی نوسیبوو
و، تیادا ھاتبوو كە (ئامان سەد ئامان بەشداری ھێرش كردنە سەر ھەڵەبجە نەكەن. ئێمە
ئەگەر ھەڵەبجەمان لەدەستدا ئیتر چیمان كردووە...ھتد). ئەوەتا نەوشیروان مستەفا لە
وەڵامەكەیدا بۆ جەلال
تاڵەبانی جگە لە بەشداربوونی یەكێتی لە چوونە سەر ھەڵەبجە، وەك شاھیدێك
دەڵێ: "عهمهلیاتی وا گهوره كه سهدان فهرمانده و بهرپرسو چهندین لایهنی سیاسی
كوردستانیو عێراقی (پارتی، سوشیالیست، بزوتنهوهی ئیسلامی، فهیلهقی بهدر)
ی تێدا بهشدار بێت، بارهگای چهندین لایهنی سیاسی ئێرانی (لهوانه
دیموكراتو كۆمهڵه) بکهوێته بهر مهترسی، نهئهكرا بێ ئاگاداریو
رهزامهندی سهركردایهتی یهكێتیو به تایبهتی شهخسی تاڵهبانی ئهنجام
بدرێت. خۆ بێئاگاكردنی ئاغای تاڵهبانی لهو مهسهلهیه چهواشهكاریهكی ئاشكرایه لهبهردهم تهوژمی روداوهكاندا خۆی ناگرێت.
ئەبوو
مامۆستا عەلی باپیر خۆی پێشەنگی ئەو كاروانە بێت كە ڕاستییەكان ئاشكرا ئەكەن، بە
تایبەتی ڕاستییەكانی ناو بزووتنەوەی ئیسلامی و، بەشداریی بزووتنەوە ھاوشانی یەكێتی
و پارتی و سۆشیالیست و فەیلەقی بەدر لە ھێرش كردنە سەر ھەڵەبجە. بەڵام بە داخەوە
لەبری ئەوە داوا لە نەوشیروان ئەكات كە باسیان نەكات.
نەوشیروان
مستەفا ڕاستییەكی گرنگ بۆ مێژوو تۆمار دەكات كاتێك دەڵێ: لەو سهردهمهدا كه ئێمه به دڵی شکاو و دهرونی بریندارهوه باسی ئهوهمان
ئهكرد چۆن ههوڵی "ئازادكردنی ههڵهبجه" بو به "كارهساتێكی ئینسانی"،
ئاغای تاڵهبانی بێ هیچ سڵهمینهوهیهك ئهیوت: "کیمیابارانی ههڵهبجه
مهسهلهی كوردی برده ناو مهیدانی ناودهوڵهتیهوه... ئاخ بۆ دووسێ
ههڵهبجهی تر".
ئەگەر
كەسێكی وەك نەوشیروان مستەفا نەبووایە
كەی ئەو میللەتە ھەژارە ئەیزانی كە تاڵەبانی (ئاخی) بۆ ڕوودانی
چەندین كارەساتی دیكەی وەك ھەڵەبجە كێشاوە. ئاخۆ چەندین ئاخیشی بۆ ئەوە ھەڵكێشا بێت
كە نەیتووانی بزووتنەوەی ئیسلامی بە تەواوی بنەبڕ بكات و، ئەندامانی سەركردایەتییەكەی
یەك یەك بخاتە ناو قەفەسەوە، بە مامۆستا عەلی باپیریشەوە.
بە كورتی و بە كوردی ئەوەی مامۆستا
عەلی باپیر كردی ناوبژی نەبوو، بەڵكو ڕاگرتنی ئاشكراكردنی ڕاستییەكان
بوو لە لایەن نەوشیروان مستەفاوە و، ڕزگاركردنی تاڵەبانی بوو
لەو قەیرانەی تێی كەوتووە. |