|
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
تا ئه‌و شه‌ڕه
سارده‌ی نێوان ئیسلامییه‌کانی کورد ڕاده‌وه‌ستێ، چالاکییه‌کانی خۆم له‌سه‌ر تۆڕی
پاڵتۆک ئه‌وه‌ستێنم
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر
بڕیاره‌که‌م، جارێکی دیکه داوا له به‌ڕێزان مامۆستا
عه‌لی باپیر و مامۆستا کرێکار ئه‌که‌م که شه‌خسی خۆیان ده‌ست به‌جێ ئه‌و شه‌ڕه
سارده‌ی نێوانیان راگرن. هیوادارم که
ئه‌م هاواره‌ی من دوا هاوار بێت و کۆتایی به‌و قه‌یرانه
بێت.
ئه‌مجا ئه‌ڵێم: لای هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه ئه‌و
قه‌یرانه‌ی که‌وتۆته نێوان کۆمه‌ڵی ئیسلامی و مامۆستا کرێکار و لایه‌نگره‌کانیانه‌وه
ڕۆژ له دوای ڕۆژ توند‌وتیژتر ئه‌بێ و،
جێی ئامۆژگاری تێدا نامێنێت. من و برای به‌ڕێزم کاک هێمن عه‌بدولعه‌زیز ڕۆژی
(9/3/2009) نامه‌یه‌کی دوو قۆڵیمان بۆ هه‌دوو مامۆستایان (عه‌لی باپیر و کرێکار)
نووسی و (5) پێشنیارمان خسته به‌رده‌ستیان و، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داینه‌وه.
مامۆستا عه‌لی باپیر له وه‌ڵامه‌که‌ی
خۆیدا که نیو لاپه‌ڕه بوو و ڕۆژی (12/3/2009) نووسیبوی و
بۆی ناردین، ده‌فه‌رمووێ: "منیش له سه‌دا سه‌د پشتگیری ئێوه ده‌که‌م
که حه‌یف و خه‌سار ئه‌هلی ئیسلام له نێو خۆیاندا بکه‌ونه قسه به یه‌ک گوتن و
زه‌م و غه‌یبه‌تی یه‌کدی کردن، به‌ڵام، خۆتان ئاگادارن که ئه‌و شه‌ڕه قسه‌یه‌ی
ئێوه باسی ده‌که‌ن شه‌ڕێکی یه‌ک لایه‌نه‌یه و ئه‌وه هه‌ر مامۆستا کرێکاره که
له‌و دووره‌وه به ناهه‌ق که‌وتۆته تۆمه‌تبارانکردنی ئێمه‌ومانان و من هێشتا بێده‌نگم،
چونکه به‌ڕاستی ئیمان و دینم ڕێی شه‌ڕه جنێوم
پێنادات نه‌ک له گه‌ڵ مامۆستا کرێکار
بگره له گه‌ڵ خه‌ڵکی عه‌لمانی و ناموسوڵمانیشدا. وه به ڕاستی ئێمه الحمدلله
هێنده به کاری ئیسلامییه‌وه سه‌رگه‌رمین که ده‌رفه‌تی هاتنه نێو ئه‌و بازاڕه‌مان
نییه"
مامۆستا کرێکاریش وه‌ڵامه‌که‌ی
دوو لاپه‌ڕه بوو و ڕۆژی (14/3/2009) نووسیبوی و بۆی ناردین، له سه‌ره‌تاوه ده‌فه‌رمووێ: "سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌که‌م
بۆ ئه‌و دڵسۆزیی و به‌خه‌مه‌وه بوونه‌ی بارودۆخی موسوڵمانان به گشتی و ڕه‌نجی
به‌ره‌وپێشبردنه‌وه‌ی ڕابوونی ئیسلامی له کوردستان به تایبه‌تی. پێشتر وتوومه
که ناکۆکی من و مامۆستا عه‌لی باپیر که‌سێتی نییه، ئێمه هیچمان مافی عه‌ینی یه‌کترمان
نه‌خواردووه تا دادگایه‌کی شه‌رعی له شه‌رعناسان پێک بهێنرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی
عه‌ینی زه‌وت کراو".
له کۆتایی نامه‌که‌شیدا
مامۆستا کرێکار ده‌فه‌رمووێ:
"ڕاسته ناڕه‌حه‌تی خه‌ڵکی له‌وه‌وه زیاتر خرۆشا که له گۆڤاری ڕێگادا ده‌ستم به
نووسینی کرد، به‌ڵام ئه‌مه مێژوو نووسنه‌وه‌یه و که‌س ناتوانێت ڕێ له که‌سی تر
بگرێت له‌و کاره‌دا، نووسینه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ڵکێکی پێ ئیزعاج بوو، به‌ڵام
کۆمه‌ڵێک دید و پێناسه و هه‌ڵوێستیش ده‌رکه‌وت که بوونه موقه‌ددیماتی ئه‌م
نه‌یتجه‌ی ناو یه‌کێتی، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌روایه. ئه‌وی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی
پێ ناخۆشه ده‌توانێت موراجه‌عه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژوو بکات، به‌ڵام ناتوانێت خه‌ڵک
مه‌نع بکات له نووسینه‌وه‌ی، ده‌توانێت هه‌ڵه و ڕه‌خنه‌مان لێ بگرێت، ده‌توانێت
ووردتر به شیکاریی دیدی خۆی بنووسێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت ڕووداوه‌کان له
به‌رده‌ستدا هه‌بن، چونکه زانین مافی هه‌مووانه".
دوا به دوای ئێمه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی
دیکه ژماره‌یان (38) که‌س بوون نامه‌یه‌کی کراوه‌یان بڵاوکرده‌وه و، خه‌مخۆری خۆیان
بۆ ئه‌م ڕابوونه ده‌ربڕی و، داوایان کرد که ئه‌و شه‌ڕه سارده ڕابگیرێ، به‌ڵام جێی داخه که هیچیان نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازانه‌وه، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی
دیکه‌ی حیزبی و ناحیزبی بێنه ناو مه‌سه‌له‌که‌وه و شه‌ن و که‌وی خۆیان
بکه‌ن و، به یه‌کجاری قه‌یرانه‌که قوڵ بکه‌نه‌وه.
مامۆستا کرێکار به‌رده‌ام بوو له‌سه‌ر
نووسینه‌وه‌که‌ی خۆی و، مامۆستا عه‌لی باپیریش
که له نامه‌که‌یدا بۆ ئێمه فه‌رمووی "ده‌رفه‌تی
هاتنه نێو ئه‌و بازاڕه‌مان نییه" ڕۆژی (27/5/2009)
هاته ناو ئه‌و بازاڕه‌وه و، له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ کوردستان
نێت دا فه‌رمووی: "به‌ته‌ئكید
مامۆستا كرێكار وه‌ك هه‌ر موسڵمانێكی دیكه چاكه‌ی هه‌ن و خراپه‌شی هه‌ن، به‌ڵام ئه‌م
هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌م دوواییه‌ی به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌لیستی
ئیسلامی به‌ڕاستی ئه‌و برایه زۆر خۆی پی ناشیرین كردووه چونكه ده‌نگ نه‌دان بۆ
لیستی ئیسلامی واته دژایه‌تی كردنی پرۆژه‌ی ئیسلامی، دژایه‌تی كردنی ئه‌و هه‌موو
خه‌ڵكه‌ی كه ده‌ڵێن ئیسلام ده‌توانێت خه‌ڵك به‌خته‌وه‌ر بكات، ئیسلام ده‌توانێت له
كێشه‌و قه‌یرانه‌كان ده‌ربازمان بكات، پێم خۆش نییه كرێكار ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌بێت،
ئه‌وه له كرێكار نه‌ده‌وه‌شایه‌وه خۆی بخاته به‌ره‌ی دژ به‌پرۆژه‌ی ئیسلامی و
ته‌وژمی ئیسلامی هه‌ر ئه‌وه بۆ خۆی گوناهێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و بۆ قیامه‌تی و عه‌یبدارییه‌كی
زۆر گه‌وره‌شه بۆ دنیای. ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌ڕاستی هه‌ڵوێستێكی ناشه‌رعییه‌و بۆ
دنیا‌و قیامه‌تی مایه‌ی عه‌یبداری و گوناهبارییه".
ئه‌وه ماوه‌یه‌که
من (خالد ڕه‌نجده‌ر) له ژووره‌کانی پاڵتۆک هه‌وڵ ئه‌ده‌م بارودۆخه‌که هێمن بێته‌وه و، شه‌وانی
دووشه‌ممان له بابه‌تێکی یه‌ک کاتژێریدا باس له کارکردنی ژیرانه ئه‌که‌م بۆ ئه‌م
ئیسلامه و چه‌ندین جار دووباره‌م کردۆته‌وه که ئه‌بێ هه‌ڵگرانی ئه‌م په‌یامه دوورکه‌ونه‌وه له به‌کارهێنانی ووشه‌ی
نه‌شیاو و ناکۆکی هێنه‌ر. به‌ڵام به داخه‌وه
پێ ئه‌چێت که‌س گوێ بۆ ئامۆژگاری هه‌ڵنه‌خات و، له ناخه‌وه پاڵ پیوه‌نانێک
هه‌بێت
بۆ به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ئه‌و قسه‌هێنان و بردنه.
له‌به‌ر ئه‌وه
له‌مڕۆوه (31/5/2009) بڕیارم داوه تا ئه‌و شه‌ڕه سارده کۆتایی پێ نه‌هێنرێت، هیچ
بابه‌تێک له ژووره‌کانی پاڵتۆک پێشکه‌ش نه‌که‌م و
هیچ لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ره سارده نه‌که‌م.
خالد ره‌نجده‌ر
به‌رپرسی سه‌نته‌ری
لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له نه‌رویج
(31/5/2009)
|