| |
|
ده‌ستگیر
کردنی کاک ووشیار و له‌سێدره‌دانی...(6/9/2009) |
| |
|
ڕۆژێکی هاوینی سه‌ره‌تای ساڵانی
هه‌شتاکان بوو له کار گه‌ڕابوومه‌وه بۆ ماڵه‌وه له سلێمانی. ئه‌و کاته له لقی
کشتوکاڵی بازیان فه‌رمانبه‌ر بووم. له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌کسییه‌کم پێ‌بوو دوای نیوه‌ڕۆیان
کارم پێ ئه‌کرد. ته‌کسییه‌که هی خۆم نه‌بوو. هه‌ر که له ده‌رگا هاتمه ژووه‌روه
دایکم بوو یان خوشکم بوو پێی ووتم که کاک ووشیار له ئێرانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
و، وتوویه‌تی: "ئه‌چمه‌وه بۆ هه‌ولێر و ماوه‌یه‌ک له‌وێ ئه‌بم تا هه‌ندێک ئیش و کار
هه‌ن جێ به جێیان ئه‌که‌م و ئیتر ئه‌چمه‌وه بۆ ئێران.. |
| |
|
|
| |
|
کاک سۆران عومه‌ر داوات له‌سه‌ر براکه‌ت تۆمار
کردووه؟ سه‌د حه‌یف...(5/9/2009)...خالد
ڕه‌نجده‌ر |
| |
|
له پێگه‌ی "ڕێگا" و ڕۆژی
(4/9/2009) به ناوی گۆڤاره‌که‌وه بابه‌تێک بڵاوکراوه‌ته که ئه‌و گۆڤاره داوای
یاسایی له‌سه‌ر کاک ماکوان که‌ریمی خاوه‌ن ئیتیازه‌که‌ی
له کوردستان تۆمار کردووه. له‌و
بابه‌ته‌دا گه‌ڵێک شت بلاوکراوه‌ته‌وه که به ڕای من ئه‌بوو له دانیشتنی تایبه‌تی
یان له نامه‌ی تایبه‌تیدا باس بکرایه، چونکه مه‌سه‌له‌ی پاره و بودجه و خه‌رجی
گۆڤار و ڕۆژنامه په‌یوه‌ندییان نییه به خوێنه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر کاک سوران عومه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر بکاته شاهیدی ئه‌وه‌ی که هه‌رچی ئه‌و نوسیوویه‌تی ڕاسته،
ئه‌وه هه‌ویرێکه ئاو زۆر ئه‌کێشێت. |
| |
|
|
| |
|
یادێک له کاری
ئیسلامی و توندوتۆڵی برایه‌تیمان...(19/8/2009)..خالد ڕه‌نجده‌ر |
| |
|
هه‌رچه‌نده له ساڵانی
حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا کاری ئیسلامی نوێ بوو
و، جاروبارێکیش هه‌ڵه‌ی تێدابوو و، هه‌ڵه‌کانیش هه‌ندێکی
ئه‌خسته ته‌نگانه و مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام حه‌ماسه‌ت
بۆ دینه‌که و کاری ئیسلامی و دڵسۆزی بۆ یه‌کتر کارێکی
وای کردبوو خه‌می خۆمان و ماندوو بوون و ناڕه‌حه‌ت بوونمان نه‌بوو. کام ڕۆژه‌ی برایه‌ک هه‌ڵه‌ی ئه‌کرد،
ئه‌و ڕۆژه زیاتر سه‌رمان ئه‌نا به یه‌که‌وه و گله‌یی
هه‌ندێک که‌سی خۆمان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و بێ باکییه‌وه
وه‌رئه‌گرت و باس و خواسی له‌سه‌ر ئه‌کرا و، وه‌ڵامی
ڕه‌خنه‌کانیش به هه‌ستێکی به‌رز و ده‌روونێکی بێ غه‌ل
و غه‌شه‌وه له لایه‌ن خاوه‌ن ڕه‌خنه‌کانه‌وه وه‌رئه‌گیراه‌وه. |
| |
|
|
| |
|
کاک سۆران عومه‌ر ڕێزی به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی نه‌گرت...(18/6/2009) |
| |
|
له سه‌ردانه‌که‌یدا
بۆ نه‌رویج ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، و، بۆ به‌سه‌ربردنی کاتێکی
خۆش و، ناساندنی سروشتی نه‌رویج به کاک سۆران عومه‌ر،
گه‌شتێکمان ڕێک خست بۆ "ئێکه‌بێرگ"ی نزیک به شاری ئۆسلۆ.
هه‌ر کاتێک له ده‌نگه‌ده‌نگی شار بێزار بین سه‌رێک له‌و
جێیه ئه‌ده‌ین و کاتێک له‌وێ به‌ڕێ ئه‌که‌ین. له‌و جێیه
خه‌ڵکی نه‌رویجی لێ نییه، چونکه ئاوی لێ نییه تا خۆیان
ڕووت بکه‌نه‌وه. ئه‌وانه‌ی هاوینان ئه‌چنه ئه‌وێ موسوڵمانه‌کانی
ئۆسلۆن له کورد و عه‌ره‌ب و تورک و بۆسنه و جێیه‌کانی
دیکه. |
| |
|
|
| |
|
چالاکییه‌کانی خۆم له‌سه‌ر تۆڕی
پاڵتۆک ئه‌وه‌ستێنم...(31/5/2009)
|
| |
|
لای هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه ئه‌و
قه‌یرانه‌ی که‌وتۆته نێوان کۆمه‌ڵی ئیسلامی و مامۆستا کرێکار و لایه‌نگره‌کانیانه‌وه
ڕۆژ له دوای ڕۆژ توند‌وتیژتر ئه‌بێ و،
جێی ئامۆژگاری تێدا نامێنێت. من و برای به‌ڕێزم کاک هێمن عه‌بدولعه‌زیز ڕۆژی
(9/3/2009) نامه‌یه‌کی دوو قۆڵیمان بۆ هه‌دوو مامۆستایان (عه‌لی باپیر و کرێکار)
نووسی و (5) پێشنیارمان خسته به‌رده‌ستیان و، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داینه‌وه. |