|
ناوداران |
| |
|
|
| |
جابری کوڕی حه‌ییان |
|
| |
ناوی "ئه‌بو عه‌بدوڵا جابری کوڕی
حه‌ییانی کوڕی عه‌بدوڵای ئوزدی"ه و، زۆربه‌ی که‌سایه‌تی ناسه‌کان ڕایان وایه که
له ساڵی (117هـ/737م) له ناوچه‌ی (جه‌زیره) له‌دایک بووه که ده‌که‌وێته ده‌وروبه‌ری
ڕووباری فورات، به‌شه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریای
ئه‌مڕۆ. هه‌ندێکی دیکه پێیان وایه له
شاری
"حه‌ڕان" له سوریا له‌دایک بووه. جابر وه‌ک وه‌سفی ده‌کرێ پیاوێکی باڵابه‌رزی ڕیش
پڕ بووه و، موسوڵمانێکی ئیماندار و خاوه‌ن ته‌قوا بووه. |
|
| |
|
|
| |
حه‌مزه‌ی کوڕی عبدالموته‌لیب |
|
| |
یه‌كێك له‌و
كه‌سانه‌ی ئه‌وه حاڵی بوو ، حه‌مزه‌ی كوڕی عه‌بدولموته‌لیبی
مامی پێغه‌مبه‌ر بوو. چونكه پێكه‌وه گه‌وره بوو بوون و تا
ڕاده‌یه‌ك له یه‌ك ته‌مه‌ندا بوون. حه‌مزه باش ده‌یزانی
برازاكه‌ی كێیه و ڕه‌وشتی چۆنه و ، دركیشی به ڕاستیی ئه‌و
په‌یامه‌ش كردبوو كه خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كرد. هه‌رچه‌نده هه‌ردووكیان
منداڵی و لاوێتیان پێكه‌وه هێنابوو ، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌یان
ڕێی تایبه‌تی خۆی له ژیاندا گرت. حه‌مزه له ناو پیاوه
به‌هێز و ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی قوڕه‌یشدا جێی خۆی كرده‌وه. پێغه‌مبه‌ری
خواش وه‌ك هاوه‌ڵه‌كانی جڵه‌وی بۆ نه‌فسی خۆی شل نه‌كرد و ،
نه‌یهێشت قه‌ره‌باڵغی ژیان و ، بزووێنه‌ره‌كانی ئاره‌زوو له
گه‌ڵ خۆیاندا ڕایماڵن. ئه‌و نه‌فسی خۆی له‌سه‌ر عیباده‌ت و
ناسینی په‌روه‌ردگار ڕاهێنا. |
|
| |
|
|
| |
موسعه‌بی کوڕی عومه‌یه‌ر |
|
| |
موسعه‌بی كوڕی
عه‌مه‌یر (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت).. یه‌كه‌م سه‌فیری
ئیسلام بوو و ، پێغه‌مبه‌ری خول (ص) له مه‌كه‌وه ناردنی بۆ
مه‌دینه تا ببێته یه‌كه‌م سه‌فیری ئیسلام. موسعه‌ب له ناو
موسوڵماناندا پێی ووتراوه (موسعه‌ب الخیر). موسعه‌ب جوانترین
و قۆزترین و بۆنخۆشتری گه‌نجی مه‌كه بوو و ، جوانییه‌كه‌ی بوو
بووه باسی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان و ، خۆشی گوڵی مه‌جلیسیان
بوو. |
|
| |
|
|
| |
ئه‌بو ذری غه‌فاری |
|
| |
ئه‌بو ذر خۆی
ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: من یه‌کێک بووم له پیاوه‌کانی (غه‌فار).
جارێک بیستمان که یه‌کێک له مه‌ککه په‌یدا بووه و ، ئددعای
ئه‌وه ده‌کات که پێغه‌مبه‌ره. به براکه‌م ووت: بڕۆ بۆ لای
ئه‌و پیاوه و قسه‌ی له گه‌ڵ بکه. چوو و هاته‌وه. ووتی:
والله بینیم فه‌رمان به چاکه ئه‌کات و ، نه‌هی له شه‌ڕ و
خراپه ئه‌کات. ووتم: ئه‌م تۆزه هه‌واڵه توونیایه‌تی من
ناشکێنێ. ئیتر گونده‌یه‌ک ئاوم هه‌ڵگرت و به‌ره‌و مه‌ککه که‌وتمه
ڕێ. گه‌یشتمه مه‌ککه و حه‌زم نه‌کرد له که‌س بپرسم. چوومه
مزگه‌ت. یه‌کێک به لامدا ڕۆیشت و ووتی: که‌سێکی غه‌ریب دیاری؟
ووتم: به‌ڵێ. ئه‌ویش ووتی: وه‌ره با بچین بۆ ماڵی من. |
|
| |
|
|
| |
ئه‌بو الدرداء |
|
| |
گه‌لێک
نازناوی جوانی هه‌بووه ، له‌وانه: ئیمامی پێشه‌وا (الامام
القدوة) و (قاضي دمشق) و ، دانای ئوممه‌ت (حکیم الامة) و ،
گه‌وره قورئان خوێنی دیمه‌شق (سید قراء دمشق). هاوڕێی پێغه‌مبه‌ری
خوا (ص) بووه و ، یه‌کێک بووه له‌و یاوه‌ره که‌مانه‌ی له
لای پێغه‌مبه‌ری خوا خۆی (ص) قوئانیان خوێندۆته‌وه. جگه له‌ویش
لای که‌سی تر موراجه‌عه‌ی نه‌کردۆته‌وه. هه‌ر له ژیانی پێغه‌مبه‌ری
خوادا (ص) یه‌کێک بووه له‌و یاوه‌رانه‌ی که قورئانیان
کۆکردۆته‌وه. |
|
| |
|
|
| |
مه‌عاذی کوڕی جه‌به‌ل |
|
| |
ناوی مه‌عاذی
کوڕی جه‌به‌لی کوڕی عه‌مری کوڕی ئه‌وسی خه‌زره‌جی ئه‌نصارییه.
نازناوی (آبو عبدالرحمن)ی هه‌بووه. کاتێک که موسوڵمان بووه
ته‌مه‌نی (18) ساڵ بووه. ئیسلام بوونه‌که‌شی کاتێک بووه که
سه‌رۆکی عه‌شره‌ته‌که‌ی که ناویان (خه‌زره‌ج) ده‌بێت ، موسوڵمان
ده‌بێت و ، به دوای ئه‌دا هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌شی موسوڵمان ده‌بن.
مه‌عاذیش یه‌کێک ده‌بێت له‌و خه‌ڵکه. مه‌عاذ له مه‌دینه‌وه
ده‌چێته مه‌ککه و ، شه‌وی (عه‌قه‌به‌ی دووه‌م) به‌یعه‌ت ده‌دات
به پێغه‌مبه‌ری خوا (ص). |
|
| |
|
|
| |
عومه‌ری کوڕی عبدالعزیز |
|
| |
عومه‌ری کوڕی
عبدالعزیز (ڕ) له کاتێکدا حوکمی کردووه که سه‌رده‌می وه‌حی
نه‌بووه و ، دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا بووه (ص) به ماوه‌یه‌کی
زۆر بووه. به‌ڵام ئه‌و نه‌ک هه‌ر خۆی وه‌ک که‌سێک ئه‌وه‌ی
چه‌سپاندووه که به وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ری
خوا (ص) هاتووه ، به‌ڵکو سه‌رده‌می وه‌حی گواستۆته‌وه بۆ ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی موسوڵمانان که ئه‌و خه‌لیفه‌یان بووه. واته
نه‌ک هه‌ر له ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی‌دا چه‌سپاندوویه‌تی ،
به‌ڵکو له ژیانی ئوممه‌تیشدا چه‌سپاندوویه‌تی. |
|
| |
|
|
| |
ئه‌بو عوبه‌یده‌ی کوڕی جه‌ڕاح |
|
| |
ناوی ئه‌بو عوبه‌یده‌ی عامری
کوڕی عبدالله‌ی جه‌ڕاحه و قوڕه‌یشییه. یه‌که‌م که‌س بووه
که له‌قه‌بی (میری میران)ی دراوه‌تێ. و بوخاریش له ئه‌نه‌سه‌وه
(ڕ) ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) سه‌باره‌ت به‌م
یاوه‌ره خۆشه‌ویسته ده‌فه‌رمووێ:
لِكُلِّ أُمَّةٍ أَمِينٌ
وَأَمِينُ هَذِهِ الْأُمَّةِ أَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ
الْجَرَّاحِ.
هه‌موو ئوممه‌تێک ئه‌مینێکیان
هه‌یه (ده‌ست پاک) و، ئه‌مینی ئه‌م ئوممه‌ته ئه‌بو عوبه‌یده‌ی
کوڕی جه‌ڕاحه. |
|
| |
|
|
| |
ئه‌سمای کچی ئه‌بو به‌کر |
|
| |
ئه‌سماء
له ته‌مه‌نی چواره ساڵیدا له
شاری مه‌ککه موسوڵمان بووه. ئه‌سماء (هه‌ژده‌هه‌مین) که‌س
بووه له ژن و پیاو که موسوڵمان بووه. له سه‌ر ئیمان و
ته‌قوا به‌یعه‌تی داوه به پێغه‌مبه‌ری خوا (ص). له سه‌ر ئه‌و
پرینسپانه په‌روه‌رده بووه که له باوکی‌دا به عه‌مه‌لی
بینیوونی. موسوڵمانێکی به ئارام بووه و ، تا ئه‌وپه‌ڕی سنوور
و ، له‌به‌ر خاتری خوا ڕێزی له مێرده‌که‌ی گرتووه.
مێرده‌که‌ی که ناوی (زوبه‌یری کوڕی عه‌وام) بووه ، موسوڵمان
بووه و ، به حه‌واری پێغه‌مبه‌ر ناسراوه. به‌ڵام له گه‌ڵ
ئه‌سماء که‌مێک توند بووه. |
|
| |
|
|
| |
عبدالله‌ی کوڕی سه‌لام |
|
| |
ئه‌م
سه‌حابیه به‌ڕێزه‌ش (عبدالله‌ی کوڕی سه‌لام) یه‌کێک بووه له
که‌سه به‌ناوبانگه‌کانی ناو میلله‌تی خۆی و ، گوێیان بۆ گرتووه.
به‌ڵام کاتێک له‌و لووتکه‌ی ناسراوویه‌وه و ، له‌و لووتکه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌وه گۆڕاوه و ، هه‌موو ڕه‌وتی ژیانی خۆی و ماڵ و
منداڵی گۆڕیوه ، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ساڵه‌های ساڵ بوو گوێیان
بۆ ده‌گرت و ، قسه‌کانیان وه‌ک نه‌خشی به‌رد له دڵیان‌دا هه‌ده‌که‌نی
، به‌رامبه‌ری وه‌ستانه‌وه و ، به که‌سێکی درۆزن و ، شێت و ،
بێ عه‌قڵیان له قه‌ڵه‌م دا. ئه‌و یاوه‌ره خۆشه‌ویسته ناوی
(الحصین بن سه‌لام ) ، (الحصین کوڕی سه‌لام) بوو ، به‌ڵام که
موسوڵمان بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ناوه‌که‌ی گۆڕی به (عبدالله‌ی
کوڕی سه‌لام). |
|
| |
|
|
| |
عه‌مری کوڕی جه‌مموح |
|
| |
ئه‌م یاوه‌ره
خۆشه‌ویسته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) پێش موسوڵمان بووی یه‌کێک
بووه له ناوداره‌کانی شاری یه‌ثریب و ، ده‌ستڕۆیشتوو بووه و
، خه‌ڵکی گوێیان بۆ ئامۆژگارییه‌کانی گرتووه و ، له مه‌جلیسیدا
دانیشتوون. عه‌مری کوڕی جه‌مموح سه‌رۆکی خێڵی (سه‌لمه‌ی
مسوه‌د) بووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، وه‌ک سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی ئێمه
، هه‌ندێک سه‌رۆک و کاربه‌ده‌ست خاوه‌نی چه‌ند ئیمتیازاتێک
بوون. |
|
| |
|
|
| |
عه‌دی کوڕی حاته‌می طائی |
|
| |
ئه‌م یاوه‌ره (عه‌دی کوڕی حاته‌م)
پاشای سه‌رده‌می خۆی بوو و ، به هیچ شتێک دڵی نه‌ده‌گیرا ، ئه‌وه‌نده‌ی
به باسی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) دڵی ده‌گیرا. هه‌ر خۆشی دوای
موسوڵمان بوونی ڕوو به ڕووی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) وتوویه‌تی: واللهِ
يا رسول الله ما على وجه الأرض رجل أبغض إليَّ من‌ك ، والآن ما
على وجه الأرض رجل أحب إليَّ من‌ك.
وه‌ڵاهی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه
پیاوێکی تر نییه ئه‌وه‌نده‌ی تۆ ڕقم لێی بێت ، به‌ڵام ئێستا
له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه که‌سێکی تر نییه وه‌ک تۆ خۆشه‌ویست
بێت لای من. |