|
سه‌نته‌ری
کارنیگی نێوده‌وڵه‌تی
(27/9/2009)
ئه‌م
سه‌نته‌ره له ساڵی (1910) به ماڵ و دارایی کابرایه‌کی ئه‌مریکایی
ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست ڕۆیشتوو دامه‌زراوه. ئه‌و پیاوه ناوی (ئه‌ندرۆ
کارنیگی) بووه و، به لای هه‌ندێکه‌وه هێمای ئه‌زموونی سه‌رمایه‌داریی
بووه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا. به‌ڵام
لای هه‌ندێکی دیکه ئه‌م کابرایه هێمایه‌کی ڕه‌ش بووه بۆ
بزاڤی کرێکاران له ئه‌مریکادا. کارگه‌ی ئاسن تواندنه‌وه‌ی ئه‌م
کابرایه له شاری (هۆمستید)ی سه‌ر به هه‌رێمی بنسلڤانیا بووه
و، جێی ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌وه‌ی نێوان کرێکاره‌کانی ئه‌وه کارگه‌یه‌وه
و ئیداره‌که‌ی بووه. کرێکار هه‌میشه کرێی که‌میان هه‌بووه
و، کۆتایی قه‌یرانه‌کان به‌رده‌وام به قازانجی کارگه‌که‌ی
کارنیگی هاتۆته‌وه.
یارمه‌تی دانی ئه‌و کابرایه له دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری
کارنیگی بۆ هێنانه‌دی سێ ئامانج بوو:
1.
گۆڕانکاری له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا.
2.
لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی دروست بوونی شه‌ڕ و جه‌نگ.
3.
هاندانی هاوکاری و لێکحاڵی بوون له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تانی
جیهاندا.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م سه‌نته‌ره له کاتی شه‌ڕی یه‌که‌م و
دووه‌می جیهاندا کاریگه‌رییان هه‌بووه و، دوای شه‌ڕیش مه‌شقی
ئیداری و ئابووری به کارمه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه کردووه که
تازه خه‌ریکی خۆ زیندووکردنه‌وه بوون. لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م
سه‌نته‌ره له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کاری پێکراوه.
له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردووشدا سه‌رگه‌رمی
لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی بووه له سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریکا و
په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌یدا.
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانیشدا که یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو که‌وتبوو،
ئه‌م سه‌نته‌ره لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر دیموکراتی و گه‌یاندنی
دیموکراتی کردووه به‌و ووڵاتانه‌ی ویستوویانه هه‌نگاوی دیموکراتی
بنێن. ئێستاش لیکۆڵینه‌وه‌کانی زیاتر له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
و، چۆنیه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی دیموکراتییه له ووڵاتانی ئه‌و
ناوچه‌یه‌دا. هاوکات ئه‌یه‌وێت ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه
به‌دی بهێنێت:
1.
زیاتر حاڵی بوون له چاکسازی سیاسی و ئابووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌ویش له ڕێی ناسینی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه و ڕای گشتی
خه‌ڵکی ئه‌و ناوجه‌یه.
2.
هاوکاری کردنی که‌سایه‌تییه ساسییه‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ
ئاشنا بوون به‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه به‌رده‌ممیان تا بزان
چۆن ڕوو به ڕووی ئه‌بنه‌وه.
3.
گرنگی دان به دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوان ئه‌مریکا و ئه‌وروپا
و جیهانی عه‌ره‌بدا له‌مه‌ڕ چاکسازی له ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا.
4.
گه‌شه‌دان به‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی له جیهانی عه‌ره‌ب و ئه‌وروپا
و چین و ڕوسیا و ئه‌مریکادا ئه‌کرێن و، هه‌وڵدان بۆ به‌شداریی
پێکردنی ئه‌و ده‌نگ و که‌سایه‌تییانه‌ی ته‌وه‌ری دیالۆگ و گفتوگۆن.
5.
گه‌شه‌دان به‌و به‌رنامه مه‌شق پێکردنه‌ی که له به‌یروت هه‌یه
بۆ پێگه‌یاندنی لێکۆڵه‌ره‌وه تازه پێگه‌یشتووه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا و گه‌یاندنیان به ئاستی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی واشنتۆن
و مۆسکۆ تا بتوانن له ئاست گۆڕانکاری ناوجه‌که‌ی خۆیاندا بن.
سه‌نته‌ری کارنیگی سود له‌م ئامرازانه وه‌رئه‌گرێت:
1.
لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێی ده‌زگاکانی دیکه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و جیهان.
2.
گرنگی دان به بڵاڤۆکی (چاکسازی) که له جیهانی عه‌ره‌ب بڵاو
ئه‌کرێته‌وه.
3.
ده‌کردنی گۆڤاری (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه) بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و
پرۆژانه‌ی له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ئه‌بن. ئه‌و
گۆڤاره تایبه‌ته به سیاسه‌ت و ئابووری و، له نزیکه‌ی (120)
ده‌وڵه‌ت و به زمانی جیاواز بڵاو ئه‌بێته‌وه.
4.
ڕێکخستنی کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتن له واشنتۆن و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆڵیان هه‌یه له
بواره جۆر به جۆره‌کاندا.
5.
دروست کردنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌زگا و ڕێکخراوی دیکه‌ی
هاوشێوه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و، کردنیان به شه‌ریک
له پرۆژه سیاسی و ئابوورییه‌کاندا.
نووسینگه‌کانی سه‌نته‌ری کارنیگی:
سه‌نته‌ری کارنیگی له‌م جێیانه نووسیگه‌ی هه‌یه:
1.
واشنتۆن
2.
مۆسکۆ
3.
په‌کین
4.
به‌یروت
5.
برۆکسل
نووسینگه‌ی به‌یروت:
ئه‌م
نووسینگه‌یه له ساڵی (2006) دامه‌زراوه و، کۆمه‌ڵێک پسپۆر
له بواری سیاسه‌تی گشتیدا کاری تێدا ئه‌که‌ن و باره‌گاکه‌ی
له شاری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه. ئه‌م نووسینگه‌یه
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه ئه‌کات که دێنه
به‌رده‌م گه‌شه و چاکسازی له بواری ئابووری و سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا. کۆمه‌ڵێک پسپۆر و شاره‌زای
باش له‌م سنته‌ره‌دا کار ئه‌که‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌ی تێر و
ته‌سه‌ل له‌سه‌ر گۆڕانکارییه گرنگه‌کانی ناوچه‌که و
نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که ئه‌که‌ن. ئه‌م سه‌نته‌ره هه‌وڵ ئه‌دات
ڕۆشنایی بخاته سه‌ر گۆڕانکاریی سیاسی له جیهانی عه‌ره‌بی و
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و، هه‌وڵ ئه‌دات به فریای گۆڕانکارییه‌کانیان
بکه‌وێت و، زیاتر له مه‌سه‌له سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه
چر و ئالۆزه‌کان تێبگات که کارتێکردنیان له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆ
و داهاتووی ناوچه‌که هه‌یه.
ئه‌م
سه‌نته‌ره ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ش کۆئه‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندییان
به ناوچه‌که‌وه هه‌یه و، ئه‌یداته‌وه به‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی
له بنکه‌ی بڕیاردان و ئه‌توانن ڕێ و ڕه‌سمی سیاسه‌ت دیاری
بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌شی دات به خاوه‌ن پیشه ئازاده‌کان و ڕۆژنامه‌وانان
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بدا. ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ئه‌دات به ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان
و هاووڵاتیان له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ئه‌توانن
سودی لێ وه‌ربگرن له کاری ڕۆژانه‌یاندا.
ئه‌م
سه‌نته‌ره وه‌ک به‌رپرسه‌کانی ڕیانگه‌یاندووه، به‌شێکه له
پرۆژه‌ی سیاسی و ئابووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، ئه‌ڵقه‌یه‌که
له نێوان نووسینگه‌کانی واشنتۆن و مۆسکۆ و په‌کین و برۆکسل و،
ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش له ڕێکخراو و ده‌زگای سیاسی و ئابووری له
جیهاندا. زانیاری و ئامۆژگارییه‌کانی خۆی ئه‌دات به خاوه‌ن بڕیاره‌کان
تا بتوانن ڕوو به ڕووی به‌ربه‌سته‌کان ببنه‌وه.
نووسینگه‌ی به‌یروت له هه‌وڵی دروست کردنی ئه‌نجوومه‌نێکی ڕاوێژکاریی
دایه که سه‌رۆک ده‌وڵه‌ت و که‌سایه‌تییه نیشتمانی و
نێوده‌وڵه‌تی و پیاوماقوڵه‌کانی ناوچه‌که و که‌سایه‌تییه
خاوه‌ن پیشه‌کان ئه‌ندام بن تیایدا. |